Author
usr_web171_1
ڕزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا وان:
ڕێکەوتی ٩/٢/٢٠٢٠ لە شاری وان ی ( ٤٩ ) پەنابەر کە زۆرینەیان پەنابەرانی ئەفغانی بوون بە نیازبوون بە دەریاچەی وانەوە لەناوو دوبەلەمدا بەرەو ناوچەی ( تیبلیس ) بپەڕنەوە
ڕووباری( ئەفروس ) هاوشێوەی دەریایی ئیجە بۆتە گۆڕستانی پەنابەران
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ڕووباری( ئەفروس ) هاوشێوەی دەریایی ئیجە بۆتە گۆڕستانی پەنابەران
ڕووباری ئەفروس دەکەوێت نێوان سنوری تورکیاو یۆنان بە درێژی ( ١٩٤ )کم تا دەگاتە دەریایی ئیجە پانیەکەشی لە نێوان ( ١٠٠ بۆ ١٥٠ )مەترە پەنابەران لەم سنورەوە بۆ گەیشتن بە یۆنان دواتر بەرەو ووڵاتانی تری ئەورووپا ڕوودەکەنە شاری ئەدرنا کە زیاتر سنورەکەی لەبەشی تورکیاوە دەکەونە سەر ئەم شارە بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوان یەکێتی ئەورووپاو تورکیا لەساڵی ٢٠١٦ دا بڕاردراوە کە لە ڕووی ئەمنیەوە ئەم سنورە تندوتۆڵ بکرێت بۆ ڕێگری کردن لە پەڕینەوەی پەنابەران سەرەڕای توندوتۆڵی ئەمنی ئەم سنورە بەڵام لێشاوی پەنابەران لەم سنورەوە بەردەوامە .
لەگەڵ منداڵێکی لە شاری ئەزمیری تورکیا بە چەقۆ لەماڵەکەی خۆیاندا کوژران
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
ژنێکی پەنابەری سوری دوو گیان
لەگەڵ منداڵێکی لە شاری ئەزمیری تورکیا بە چەقۆ لەماڵەکەی خۆیاندا کوژران
ئەزمیر: ڕێکەوتی ٣/٢/٢٠٢٠
ژنێکی پەنابەری سووری بەناوی ( منار محمد حسن ) تەمەن ( ٣٠ ) دوای ئەوەی هاوسەرەکەی دەچێت بۆ سەر کار چەند کەسێکی نەناسراو هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی بەر چەقۆی دەدەن و دەیکوژن لەو کاتەشدا منداڵێکی بە ناوی ( محمد خلیل جەمال ) تەمەن ( ٥ )ساڵ لەخەو خەبەری دەبێتەوە هاواردەکات ئەویش دەخنکێنن و هەڵدێن
دادگای تورکیا سزای زیندانی بۆ هەر قاچاخچیەک لە ( ٣ ساڵەوە بۆ ٩ ساڵ ) زیاد کرد
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
دادگای تورکیا سزای زیندانی بۆ هەر قاچاخچیەک لە ( ٣ ساڵەوە بۆ ٩ ساڵ ) زیاد کرد
تورکیا-٠٢/٠٢/٢٠٢٠:
هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند کە “علی کمال کورت بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی شاری ئەدرنا ڕایگەیاندوە :
گۆڕانکاری لەیاسایی سزای زیندانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بەتایبەتی پەنابەران کراوەو چۆتە بواری جێ بەجێکردنیشەوە..”
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
دوایی 11ساڵ چاوهروانی بهیهکترشاد بوونهوه
لهندهن -31/01/2020:
هاورێ هاولاتیهکی خهڵکی کوردستانه ماوهی 18 ساڵه له ولاتی بهریتانیا ژیان بهسهر دهبات داستانی ژیانی هاورێ پر له بهسهر هات وچیرۆک ورووداوی نهخوازراو، له سالی 1989 له زیندانی ڕژیمی بهعسی لهناوچوو ئهشکهنجه و ئازارێکی زۆر دهچێژێت پاش ئازاد بوونی بهدوای ڕاپهرینهکانی ئازاری ساڵی 1991 دهبێته پیشمهرگهو پاش چهند ساڵێک ڕوو لههاندهران دهکات و له وڵاتی بهریتانیا دهگیرسێتهوه . پاش ماوهیهک له نهخۆشخانهی دهروونی بۆ ماوهی 11سال دهمێنێتهوهوپاشان لهژیر چاودێری پزیشکدا چارهسهر وهردهگرێت .
شاڵاوی گرتنی پهنابهران بهردهوامه له ماوهی دوو رۆژدا ( ٧٨٥ ) پەنابەر لەسنورەکانی تورکیا دەستگیر کراون.
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
شاڵاوی گرتنی پهنابهران بهردهوامه
له ماوهی دوو رۆژدا ( ٧٨٥ ) پەنابەر لەسنورەکانی تورکیا دەستگیر کراون.
بهپێ لێدوان راگهیاندنهکانی پۆلیسی دەریاوانی و ووشکانی سنورهکانی تورکیا ، سەرەڕای خراپی کەش و هەواو سەختی شەپۆلەکانی دەریایی ئیجە بهڵام ڕووکردنی پەنابەران بۆ گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپا درێژەی هەیەو تەنها لەماوەی ( ٢ ) ڕۆژدا ( ٧٨٥ ) پەنابەر لەسنورەکانی تورکیا دەستگیر کراون.
لەماوەی چوار ڕۆژدا لەسنورەکانی تورکیا ( ٩٣١ ) پەنابەر دەستگیرکران کە بەشێکی زۆری پەنابەرانی عێراقیشیان تێدایە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەماوەی چوار ڕۆژدا لەسنورەکانی تورکیا ( ٩٣١ ) پەنابەر دەستگیرکران کە بەشێکی زۆری پەنابەرانی عێراقیشیان تێدایە
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥/١/٢٠٢٠ لەناوچەکانی ( ئێنز، ئیبسالا، ئۆزونکوبورو ) ( ٢٣٤ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، سوریا ، ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان، میسر ، جەزائیر ، نەغریب ، بەنغلادیش )
هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدرنا ( ١٤ )پەنابەر لەناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران ژنێک و چوار منداڵیش لەنێوانیاندابوو
پۆلیسی دەریاوانی یۆنان هەندێک زانیاری نۆی سەبارەت بە یەختە نقوم بووەکە دەداتە فیدراسیۆن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: پۆلیسی دەریاوانی یۆنان هەندێک زانیاری نۆی سەبارەت بە یەختە نقوم بووەکە دەداتە فیدراسیۆن
یۆنان٢٢/١/٢٠٢٠:
لە نامەیەکدا کە دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بەو پەنابەرانەی هاولاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ١١/٠١/٢٠٢٠ لە دەریایی نێوان یۆنان وئیتالیا یەختەکەیان نقوم بوو ئامەیەکی ئاراستەی شەبەکەی Watch the Med کرد بۆ هاوکاری بەدوادا چوون ئەوانیش دوای بەدوادا چونەکانیان لەگەل پۆلیسی دەریاوانی یۆنانی وەلامیان داوەتەو ” بەرێز دەشتی جەمال ھەر ئێستا لەگەڵ کەسێک لە پاسەوانی سنووری ێۆنان لە پەراڤێز قسەمکرد کە سەرپەرشتی ئەم دۆسییە دەکات.(ئەو پەنابەرانەی یەختەکەیان لە ١١/٠١/٢٠٢٠ لە پاکسۆس نقوم بوو)
زانیاری سەبارەت بەو پەنابەرانەی لە سنورەکانی تورکیاو یۆنان دەستگیر دەکرێن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1