Author
usr_web171_1
پەنابەران دوای بێ ئومێدبوونیان لە نەکردنەوەی سنورەکانی یۆنان بەکۆمەڵ سنورەکان بەجێ دەهێڵن و بەسەدان برینداریش هەیە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنەوە
هیوا خدر : بە هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕاگەیاند/ دوای کردنەوە سنورەکان لەلایەن تورکیاوە بەڕووی پەنابەراندا یۆنان و یەکێتی ئەورووپاش هیچ بڕیار‌و هەڵوێستێکی ئەرێنیان بۆ پەنابەران نەبوو ئەمەش بێ ئومێدی پەنابەرانی لێکەوتەوە
فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێستای په‌نابه‌ران په‌یوه‌ندی به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یکگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌رانه‌وه کرد
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هیوای خدر ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئاگادارکردوه‌وه که سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناهه‌مواری په‌نابه‌ران له تورکیا په‌یوه‌ندی کردوه‌و به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران کردوه له شای ئه‌نقه‌ره‌و ووتی” سەرلەبەیانی ڕێکەوتی ٢/٣/٢٠٢٠ کاتژمێر ٩:٤٨ دەقیقە پەیوەندیم کرد بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR سەبارەت بەم دۆخەی ئێستای پەنابەران کە دەوڵەتی تورکیا خوڵقاندوویەتی سەرەتا پێم ووتن تورکیا بەناوی پەنابەری سوریەوە سنورەکانی کردۆتەوە بەڵام جگە لەسوریەکان پەنابەرانێکی تری یەکجار زۆری ووڵاتانی ( عێراق ، ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، ئەفریقیا ) لێرەن و ناونوس کراون لای ئێوه‌و له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنمایەکانی ڕێکخراوەکەتان هه‌ڵسوکه‌و‌تیانکردوه ئێستا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە پاسیان بۆ دەگیرێت و ڕەوانەی سنورەکان دەکرێن بێ ئەوەی بزانن چ چارەنوسێک چاوەڕێیانەو چیان بەسەردێت ئایا هەڵوێستی ئێوە چیە؟..”
با هه‌موان پێکهوه٨ی مارس بکه‌ینه ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژ به سوکایه‌تیکردن به ژنان ودهستدرێژیکردنه سه‌ر منالان !
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ژنان وپیاوانی ئازادیخواز ویه‌کسانیخواز!
لایه‌نگران و به‌رگریکاران له مافه‌کانی ژنان ومنالان!
٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات وده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به نایه‌کسانی وجیاکاری وستهمکێشی ژنان له سه‌رجه‌م ژنان و پیاوان به‌گه‌رمی پیرۆزبایی ده‌که‌ین. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می خه‌باتی ڕێکخراوه‌یی ولێنهبڕاوی چینی کرێکار‌و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخوازی به‌شێک له‌مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نی وداخوازیه ئینکار نه‌کراوه‌کانی ژنانی له وولاتانی پیشکه‌وتووی ئه‌مرۆی دنیادا به‌ده‌ست هێناوه، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هێشتا چه‌وساندنه‌وه‌و توند‌و تیژی ونایه‌کسانی وستمهکیشی ژنان له‌ژیر سایه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری و به‌کۆیله‌کردنی ئینساندا درێژه‌ی هه‌یه. هه‌ر بۆیه خه‌بات وتێکۆشان بۆ کۆتاییهێنان بە نایەکسانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نێوان ژن و پیاو به‌شێکی جیانه‌کراوه‌یه له پێناو خەبات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستەمی سەرمایەداری و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و یه‌کسان دوور له سته‌م جیکاری و چه‌وساندنه‌وه.
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەرامبەربە بێدەنگیان لە دۆخی پەنابەران لە تورکیا بە توندی ئیدانە دەکەین
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەرامبەربە بێدەنگیان لە دۆخی پەنابەران لە تورکیا بە توندی ئیدانە دەکەین
لە ووڵاتی تورکیا جگە لە بوونی ڕێژەیەکی زۆری پەنابەرانی سوری کە ڕاستەوخۆ لە ژێر یاسا‌و ڕێنمایەکانی ووڵاتی تورکیادان بەسەدان هەزار پەنابەرانی ووڵاتانی تریش وەک ( عێراق ، ئێران ، ئەفغانستان ، ئەفریقا ) لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران خۆیان ناونوسکردوە کە تێیاندایە زیاتر لە (٧)ساڵ چاوەڕوانی ئەو ڕێکخراوەن بیانگەیەنێتە ووڵاتێکی ئارام. ئێستاش کە حکومەتی تورکیا بۆ ئامانجێکی دیاریکراو سنورەکانی بەڕووی پەنابەرانی سوریدا کردۆتەوە پەنابەرانی ووڵاتانی تریش کە ئاماژەمان پێکردن هاوشانی پەنابەرانی سوری بەرەو سنورەکان دەڕۆن بە هەزارەها پەنابەر ئێستا لەسەر سنورەکانن بەم کەشە نالەبارو باراناوی و سەرمایە بێ هیچ خزمەتگوزاریەکی تەندروستی و مرۆیی گیریان خواردوە ئەمە سەرباری ئەوەی لەسنورەکان ڕووبەرووی غازی فرمیسک ولیدان توندوتیژی بوونەتەوە .
ئەدرنا:
سات بەسات ڕێژەی پەنابەران لەسەر سنوری نێوان تورکیا‌و یۆنان لە شاری ئەدرنا لە زیادبوندایە لەسەرجەم شارەکانی تورکیاوە سەرجەم پەنابەرانی ووڵاتان ڕوو لەو شارە سنوریە دەکەن لەلایەن تورکیاوە نەک ڕێگریان لێناکرێت بەڵکو بە هاوکاریشیان دەکرێت بە گواستنەوەیان بۆ خاڵە سنورییەکانی شاری ئەدرنا
تورکیا و یه‌کیتی ئه‌وروپا به‌رپرسه له‌هه‌ر روداوکاره‌ساتێکی مرۆی به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
سەبارەت بەبارودۆخی پەنابەران لەسەر سنوری نێوان تورکیا‌و یۆنان
هیوا خدر: بە ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند هێزێکی زۆری یۆنانی دەروازەی ( پازار کولی و کاستانتس ) نێوان تورکیا‌و یۆنانیان داخستوەو کە سەر بەشاری ئەدرنایە هەروەها بەبەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژو بۆمبی دەنگی دەیانەوێت پەنابەران ناچاربکەن بگەڕێنەوە بۆ ناوخاکی تورکیا هەروەها ئاماژەی بەوەشدا لەنێو پەنابەرەکاندا ژن و منداڵی زۆر هەن و چەندین پەنابەریش بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژو بۆمبی دەنگیەوە زیانی تەندروستیان پێگەیشتوە..”
تورکیا-ئەدرنا:
هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”ڕێکەوتی ٢٦/٢/ ٢٠٢٠ لەناوچەی ئۆزونکوبرو سەر بەشاری ئەدرنا لە ئاکامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکی پەنابەراندا ( ٨ ) هەشت پەنابەر بەسەختی برینداربوون دواتر لەلایەن پۆلیسەوە سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.”
په‌نابه‌رێک پاش ئازاردانی به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه، دیپۆرت تورکیا ده‌کرێته‌وه
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هیوا خدر به ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند”ڕۆژی ٢٠/٢/٢٠٢٠پەنابەرێکی میسری بەناوی ( محمود محمد ) تەمەن ٣٦ ساڵ دوای پەڕینەوەی بۆ یۆنان لە لەشاری ئەدرناوە ماندویەتی و ترسی ڕێگا تینی بۆدێنی لەنزیک ڕووباری ئەفروس خەوی لێدەکەوێت دوای چەند کاتێکی کەم پۆلیسی یۆنانی دەدەن بەسەریداو دەستگیری دەکەن و هەرچی بەڵگەنامەو پارەو مۆبایل و جل وبەرگی پێیەتی لێی دەستێنن و زۆر نا مرۆڤانەش ئازاری جەستەی دەدەن وپاشان بەڕووبارەکە دیپۆرتی تورکیای دەکەنەوە ..”
لە تورکیا ١٢ پەنابەر لە دەریایی ئیجەدا ڕزگار کران و پەنابەرێکیش خنکا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1