Author
usr_web171_1
هاوارێک لە پەنابەرانی کورد لە گرتوخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیاوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
٢٣مارسی ٢٠١٨:
لە لیدوانێکدا ژمارەیەک پەنابەری کورد لە گرتووخانەدەستبەسەرەکانی (کۆلن بروک،مۆرتن هۆل،هارمۆندۆرس..) لە ڕێگەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە لەسەر دۆخی نالەباری گرتوخانە دەستبەسەرەکان ومامەڵەی کاربەدەستان وژیانیان لە بەریتانیا ، پەیامیک ئاڕاستەی ڕای گستی خەلکی کوردستان دەکەن وداوا دەکەن”فشار بهێنن بۆ حزب ولایەنە سیاسی وپەرلەمانتارەکان لە بەغدا کە ڕێگە نەدەن حکومەتی عێراقی هاوکاری حکومەتی بەریتانیا بکات بۆ ناردنەوەی پەنابەران و وەرگرتنەوەی پەنابەرانی بەزۆر نێراوە لە فرۆکەخانەی بەغدا وئەوریکەوتننامانە هەلبوەشینەوە بە ژیانی پەنابەرانەوە…”
“تێکۆشان له پیناو باشکردنی ژیانی په‌نابه‌ران درێژه‌ی هه‌یه”
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌شداری ده‌کات، له‌چالاکی ژماره‌یه‌ک له رێکخراوه‌کانی ژنان به‌کردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌کی فۆتۆگرافی.
له‌م پیشانگایه‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌کی خه‌بات و تێکوشانی دوو دەیهی فیدراسیۆن له پێناو باشکردنی ژیانی په‌نابه‌راندا له‌به‌ریتانیا دا نیشانده‌درێت.
بۆ رێزگرتن لە ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی و ڕێکخراوی ژنانی کورد و ڕۆژهه‌ڵات، هەڵدەستن بەسازدانی مەراسیمێک بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان رۆژی دەربڕینی خەبات و ناڕەزایەتی دژ بە نایەکسانی و ستەمکێشی دژی ژنان، کەبەشی یەکەمی تەرخان دەکرێت بۆ وتاربێژان سەبارت بە هەلومەرجی ئێستای ژنان و بەشی دووەمی تەرخان دەکرێت بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش و سەرگەرمی بەمۆسیقاوە.
با ٨ی مارسی ئه‌مساڵ بکه‌ینه ڕۆژی به‌هاناوه چونی ژنان و مناڵانی هه‌ڵهاتووی قوربانیانی “جه‌نگ و نائارامی”
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئازادیخوازان، یه‌کسانیخوازان!
ڕێکخراوه‌کانی ژنان و لایه‌نگرانی به‌رگریکار له مافه‌کانی ژنان!
ئه‌گه‌ر به‌ساده‌یی چاو لهواقعیاتهکانی دنیای ئه‌مڕۆ بکه‌ین ئه‌وا ده‌بیینین که کێشهمهکیشهکانی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری و کۆمپانیاو مۆنۆپۆڵه‌کانی بازاری ئازاد له پێناو به‌رگری و پاراستنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و به‌ده‌ستهێنانی سودو قازانج و باڵاده‌ستیان به‌سه‌ر جیهاندا، شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیه جیاوازه‌کانی نێوان خۆیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییدا داسه‌پاندووه، که به‌دوای خۆیدا هه‌ڵومه‌رجێکی کاره‌ساتباری سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی کردۆته نسیبی بهشهریەتی سه‌رگۆی ئه‌م زه‌مینه و ئاکامه‌که‌شی به شه‌ڕو کوشتارو ئاواره‌ی و دهربهدهریهدا شکاندۆته‌وه، که ملیۆنه‌ها ئینسانی بێتاوانی گیرۆده‌ی تراژیدیای مه‌رگه‌سات کردووه.
ده‌شتی جه‌مال نامه‌یه‌کی کراوه ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی چیک کرد
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
له‌نده‌ن-27/2/2018
ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیرکردنی سالح موسلم به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌و نامه‌یه‌کی کراوه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی چیک کرد له نامه‌که‌دا داوا ده‌کات” ده‌ستبه‌جێ سالح موسلم ئازاد بکه‌ن و حکومه‌تی چیک خۆی نه‌خاته نیو پلانی دژی مرۆڤایه‌تی که حکومه‌ت تورکیا ده‌یه‌وێت به‌و که‌یسه په‌رده‌پۆشی تاوانه‌کانی خۆی پێ بکات هاوکات به‌رپرسیاریتی سالح موسلم له ئه‌ستۆ ئێوه‌یه نابێ ته‌سلیم تورکیا بکرێت..”
له‌نده‌ن-23/2/2018
به‌نابه‌ر (ت،ح) له گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کۆلن بۆرک له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا به‌سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند”
دوای ئه‌وه‌ی به که‌له‌پجه‌کراوی بردمیانه فرۆکه‌خانه‌ی هیسرۆ تا له‌ڕێگای هیلی ئاسمانی مه‌لکی ئه‌رده‌نی دیپۆرتی به‌غدام بکه‌نه‌وه به‌لام دوای یه‌ک کاتژمیر دوباره گێرایانمه‌وه گرتوخانه‌که‌و پیان ڕاگه‌یاندم دیپۆرتت ڕاگیراوه”
ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری کورد له زیندانه‌وه نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
له‌نده‌ن-گرتوخانه‌ی کۆڵن برۆک-23/2/2018
ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری کورد که هه‌مویان هاولاتی هه‌رێمی کوردستانن له‌ڕێگای فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن وداوا ده‌که‌ن”خه‌ڵکی کوردستان فشار بهێنن بۆ ئه‌حزبو لایه‌نه‌سیاسیانه به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌رله‌مانتاره کوردانه‌ی به‌ناوی نۆێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له به‌غدا دانیشتون تا ڕێگه‌نه‌ده‌ن که حکومه‌تی عێراقی بازرگانی به‌ژیان و داهاتووی ئێمه‌وه بکات..”
حکومه‌تی عێراقی به‌رده‌وامه له‌هاوکاریکردنی سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران
by usr_web171_1
written by usr_web171_1