Author
usr_web171_1
گه‌وره‌ترین یه‌کیتی کرێکاریی به‌ریتانیا پشتیوانی فیدراسیۆن ده‌کات دژ به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
گه‌وره‌ترین یه‌کیتی کرێکاریی به‌ریتانیا پشتیوانی فیدراسیۆن ده‌کات دژ به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
له‌نده‌ن 21مه‌ی2018:
مارک سێرڤۆتکا سکرتێری گشتی یه‌کیتی خزمه‌تگوزاری و بازرگانی(PCS ) له‌نامه‌یه‌کدا که 17 مه‌ی ئاراسته‌ی ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی کردوه ده‌ڵێت” یەکییەتەکەمان دەخوازێت پشتگیری خۆی بۆ ئەو پەنابەرە عێراقییانە دەرببڕێت کە داوای مافی پەنابهرییان لە بەریتانیا دەکەن و ھەروەھا ئەوانەش کە ترسی بەزۆرناردنەوەیان ھەیە و نامەی گونجاو ئاراستەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ UKAB دەکەین بۆ وەستاندنی بەزۆرناردنەوەو ئازادکردنی ئەو پەنابەرە عێراقییانەی کە ڕاگیراون تا دیپۆرت بکرێنەوە”
په‌نابه‌رێکی کورد له له‌نده‌ن ده‌می دۆریهوه له‌نده ن گرتوخانه‌ی کۆلن برۆک 17/05/2018:
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئه‌مرۆ پینج شه‌مه 17 مه‌ی له چه‌ند وێنه‌یه‌کدا که ئاڕاسته‌ی سکرتارێتی فیدراسیۆنکراوه “دانا عبدولا ئه‌و په‌نابه‌ره کورده‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره له گرتوخانه‌ی کۆڵن برۆک له له‌نده‌ن راگیراوه له دۆێنی شه‌وه‌وه له ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به هیشتنه‌وه‌ی له زیندان ده‌می خۆی دوریه‌وه”
یەکێتی ئەورووپا ٥٠ هەزار پەنابەر لە ڕێگەیڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران ناسراو بە UNHCR وەردەگرێت، لەو ژمارەش بە تەنها ئەڵمانیا ١٠٢٠٠ پەنابەر وەردەگرێت و ئەمساڵ ٤٦٠٠ کەس لەو پەنابەرانە وەردەگیرێن و ساڵی داهاتوش ٥٦٠٠ کەس . ئەمەش ئەو پەنابرانە ئەگرێتە کە لە لایەن UNHCR وە تۆماردەکرێن لە وڵاتانی وەک لیبیا‌و لوبنان‌و ئوردن و یۆنان‌و تورکیا‌و چەند وڵاتێکی تر. لە چوارچێوەی بەرنامەی ناسراو بە “Resettlement-Programms” دەنێردرێنە ئەوروپا.
سه‌رخه‌تی هه‌وڵه‌کان و چالاکیه‌کانی فیدراسیۆن بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران .
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ماوه‌ی 6مانگی رابردودا زنجیره‌یه‌ک چالاکی بۆ داکۆکی له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران له چه‌ند ولات ئه‌نجامداوه که لێره‌دا سه‌رخه‌تی ئه و چالاکیانه ده‌خه‌ینه ڕوو:
ئه‌و په‌نابه‌ره کورده‌ی دیپۆرتی به‌غدا کرایه‌وه به که‌فاله‌تی ملیۆنیک دینار ئازادکرا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
له‌نده‌ن9/4/2018:
سه‌رکه‌وت هاوری ئه‌و په‌نابه‌ره کورده‌ی 5ئه‌پریل دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وله‌تی به‌غدا کرایه‌وه به سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند” رزگار دوایی 4رۆژ زیندانی کردن له فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی به‌غدا، ئه‌مرۆ دادگای به‌غدا به که‌فاله‌تی ملیۆنێک دینار ئازادی کرد”
په‌نابه‌رێکی کورد دوایی دیپۆرتکردنه‌وه‌ی له به‌غدا زیندانی ده‌کرێت
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
له‌نده‌ن6/4/2018:
سه‌رکه‌وت هاوری ئه‌و په‌نابه‌ره کورده‌ی دۆێنی له له‌نده‌نه‌وه دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وله‌تی به‌غدا کرایه‌وه به سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند”رزگار خه‌ڵکی شاری سلێمانیه و ماوه‌ی 18ساله له ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات دوایی هێشتنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له گرتوخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری له‌نده‌ن، دۆێنی له ڕێگای هێلی ئاسمانی مه‌له‌کی ئه‌رده‌نی به‌زۆرملی دیپۆرتی به‌غدای ده‌که‌نه‌وه له‌وێش دوایی ئیهانه‌ت وسوکایه‌تی زیندانکراوه و بێ هیچ هۆکارێک بریاره محکه‌مه بکرێت”
لەندەن – فڕۆکەخانەی هیسرۆ
ئامانج سەعید ئەو پەنابەرە کوردەی ئەمڕۆ بڕیار بوو دیپۆرتی بەغدا بکرێتەوە، لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە سکرتاریەتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی راگەیاند کاتژمیر ١ی پاش نیوەڕۆ ٦ کۆماندۆ هاتنە ژووری سجنەکەوە پیان راگەیاندم : ” خۆت کۆ بکەرەوە لەڕێگای فرۆکەخانەی هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی دەتنێرێنەوە بۆ بەغدا”. پاشان کەلەپچەیان کردم و سواری ڤانێکیان کردم بەرەو فرۆکەخانەی هیسرۆ لەلەندەن، دوایی چەند کاتژمێرێک ئەو پاریزەری فیدراسیۆن ئاگاداری کردبووە کە هاوکاریم بکات، تەلەفونی بۆ کردم پیان ووتم ناردنەوەت بۆ بەغدا ڕاگیرا…
فیدراسیۆن سەبارەت بە ٣٦ پەنابەرە گیراوەکە ڕێکخراوە جیهانیەکانی ئاگادار کردەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەندەن/٣مارسی ٢٠١٨:
ئیشێڵ هەڵسوراوی فیدراسیۆن لە لەندەن سکرتاریتی فیدراسۆنی ئاگادارکردەوە کە”نامەیەکیان ئاڕاستەی هیومەن رایت وەچ وئەمنستی ئەنتەرناسیونال ورێکخراوەکانی مافی مرڤ کردوە کە ناڕەزایەتی دەرببرن وداوا ئازادکردنی ئەو ٣٦پەنابەرە عیراقیە بکەن کە لە ئەردنە ی تورکیا دەستبەسەرن”
ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ر له زیندانه‌کانی تورکیاوه داوای هاوکاری ده‌که‌ن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1