Author
usr_web171_1
وەڵامێک بۆ قسەکانی سیروان بابان چنار عەلی هەڵسوراوی فیدراسیۆن لە بەرلین
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ڕۆژی ٢٠ ئەیلول لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی رادیۆی تەکسی لەگەل دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وبەبەشداری بەریز سیروان بابان سەبارەت بەڕەوشی پەنابەران لە ئەڵمانیا قسەوباسکرا بەتایبەتی کۆمەلیک پرسیار لەلایەن بەشدار بوانەوە وروژینرا بە پیویستی دەزانم لیرە چەند راستیەک بۆ پەنابەران رۆشن بکەمەوە تا کۆمەکیان پی بکات …لە یەکێک لە ووتەکانی سیروان بابان گوایە ئێستا باری پەنابەران ئاساییە لە ووڵاتی ئەڵمانیا . لە ئێستا باری پەنابەران بە شێوەیەکی گشتی وە بە شێوەیەکی تابیەتی عێراقی و کوردەکان لە نا ئارامیدایە بەهۆی ئەو کۆمەڵە بڕیارە نوێیانەی کە لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا قسەی لەسەر ئەکرێت لە ئەڵمانیا ، سەرەتا حکومەتی ئەڵمانیا کوردستان بە ناوچەی ئارام دادەنێت لە ئێستادا کوردانو عێراقیەکانی تریش بڕیاری ناردنەوەیان بۆ دەردەکرێت وە دانی ئیقامە تەنها بەو کەسانەی کە شیاون بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی،
هۆکار چیە ماوەیە ک کۆچ کردن وەستاو لە ئێستەدا بە لێشاو دەستی پێ کردۆتەوە؟؟ ئایا ئەم کۆچە تەنها کوردی گرتۆتەوە؟؟
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
گفتوگۆی ڕادیۆ تهكسی لهگهڵ دهشتی جهمال سهبارهت به هۆکار چیە ماوەیە ک کۆچ کردن وەستاو لە ئێستەدا بە لێشاو دەستی پێ کردۆتەوە؟؟ ئایا ئەم کۆچە تەنها کوردی گرتۆتەوە؟؟
ئاگاداریەک لە نۆینەری فیدراسیۆن لە تورکیاوە… چیتر خۆتان بە سوری لەقەڵەم مەدەن !
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
پەنابەرانی کورد کە بەرێگای قاجاخدا دەرۆن بەرەو یۆنان و دواتر دەگیرێن دەڵێن ئێمە سوریین تەنها ئەمەش بۆ ئەوەیە کە دیپۆرتی کوردستان نەکرێنەوە ، ئەم وتنەش لەلایەن قاچاخچیەکانەوەیە وایان پێ دەڵێن بۆ ئەوەی دیپۆرت نەکرێنەوە بۆ کوردستان .
دوا ئەنجامی لێکۆلینەوە لەگیان لەدەستدانی پەنابەرێک ڕاگەیەنرا لەندەن-٨-٩-٢٠١٧؛
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئەمرۆ هەینی دوایین راپۆرت لەمەرگی پەنابەر ئاوات ئەبو بەکر لە لایەن لیژنەی لیکۆلینەوە لەو کەیسە کە پیک هاتبوو لە پۆلیس بەریتانیاو پزیشکی دادوەری بەلگەو هۆکارەکانی گیان لەدەستدانی ئاواتیان بۆ کەسوکارو نۆینەرانی فیدراسیۆن لە لەندەن ئاشکرا کرد.
چاوپێكهوتنی بهرنامهی ێهمرۆ ی ثهلهفیزیۆنی پهیام لهگهڵ دهشتی جهمال سكرتێری فیدراسۆنی سهرتاسهریی پهنابهران سهبارهت به : بۆچی كۆچی هاوڵاتیان بهرهو دهرهوهی وڵات دهستیپێكردوهتهوه؟
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
چاوپێكهوتنی بهرنامهی ێهمرۆ ی ثهلهفیزیۆنی پهیام لهگهڵ دهشتی جهمال سكرتێری فیدراسۆنی سهرتاسهریی پهنابهران سهبارهت به : بۆچی كۆچی هاوڵاتیان بهرهو دهرهوهی وڵات دهستیپێكردوهتهوه؟
دیپۆرتکردنەوەی ٧٠ گەشتیار لەتورکیاوە بەتوندی سەرکۆنە دەکەین.
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئەمرۆ هەینی ٢٥ ئابی ٢٠١٧ هیزە ئەمنیەکانی تورکیا بەشیوازێکی نامرۆڤانە ٧٠ گەشتیاری هاوڵاتی کوردستان بەزۆرە ملی دیپۆرتی هەرێمی کوردستانکردوە. ئەم گەشتیارانە لەبەرواری ٤ی ئابەوە لەنزیک ئەستەنبول لە هەڵمەتیکدا دەستگیر کراون پاشان دەگوازرینەوە بۆ گرتوخانەی عوسمانلی لە نێوان ئەدەنەو و غازی ئەنتاب دا بۆ ماوەی سی هەفتە لە زیندان دەمێننەوە. لە کاتێکدا کاتی ڤیزاکەیان کۆتایی نەهاتوە.
شەپۆلێکی زۆری هاتنی پەنابەری لە سنوورەکانی ئەمەریکاوە بۆ کەنەدا بەتایبەت بۆ هەرێمی کیبەک!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی- کەنەدا
سەرەڕای ئەوەی ساڵی پار حکومەتی کەنەدا بڕیاریدا کە نزیکەی ٣٠هەزار ئاوارەی شەڕی سوریا بگەنە کەنەدا لە ماوەی نزیکەی ٢ مانگدا. جارێکیتر شەپۆلی پەنابەری نایاسایی ڕوویان لە کەنەدا کردووە، بە تایبەت لە ڕێگای سنوورەکانی کەنەدا لەگەڵ ئەمەریکاوە. هەر لەو ناوەدا زۆرێک لە خەڵکی ئاسایی و بەرپرسەکانی کوردستانیش لەو ڕێگەیەوە هاتوونەتە کەنەدا و داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە.
راپۆرتێکی کورت لەسەر دوایین هەواڵی پەنابەران لە ئەڵمانیا چنار عەلی نۆینەری فیدراسیۆن لە بەرلین
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
وەک ئاشکرایە لەم ساڵانەی دوایدا ئەڵمانیا دەرگای واڵا کرد بە ڕووی پەنەبەراندا. ساڵی پار بەهۆی ناڕەزای پەستانی پارتەکانی ئەڵمانیا بەتایبەت پارتی AFD بڕیار درا بە دووبارە ڕێگەگرتن لە هاتنی بە لێشاوی پەنابەران بۆ ئەڵمانیا ،بەڵام سەڕەڕای ئەو هەوڵانە بۆ ڕێگە گرتن لە هاتنی پەنابەران لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هەتا 1.8.2017 ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران ڕوویان لە ووڵاتی ئەڵمانیە کردوە بەپێی ئامارەکان۱۰۱٫۰۲۹ کەس ڕوویان لە ووڵاتی ئەڵمانیا کردووە وە لە کۆی ئەم ژمارەیە٫۰٤٤ ۱۰کەس پەنابەری عێراقین کە دەکاتە ڕێژەی ۰۹٫۹٪سەرجەم پەنابەران دەکات لەم ساڵدا.
ڕووبەڕووبوونەوەوپێکدادان ڕوودەدات لەنێوان پۆلیسی یۆنانی و پەنابەران لە کەمپی لێسڤۆس لە یۆنان. ١٠ ی تەمموزی
by usr_web171_1
written by usr_web171_1