لەندەن-فرۆکەخانەی هیسرۆ
چوارشەمە ١٠ ئایار سۆران ئەو پەنابەرە کوردەی بریار بوو لە ڕێگای هێلی ئاسمانی قەتەری دیپۆرتی دۆحە پاشان بەغدا بکریتەوە لەدووایین ساتەکانی بەڕێکردنی بەرەو فرۆکەکە دیپۆرتی ڕاگیرا.
سۆران هاولاتیەکی خەڵکی کەرکوکە خاوەنی منداڵێکی شەش ساڵانە ماوەی ١٣ ساڵە لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەردەبات لەدواساتەکانی هەڵوەشادنەوەی ناردنەوەی بەزۆرە ملی بۆ بەغداد بە سکرتێری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” ئەپەری سپاس گوزاری هەوڵەکانی فیدراسیۆن وپارێزەرەکەمم کە نەیان هێشت لەهاوسەرو منداڵەکەم دابڕێم”