Author
usr_web171_1
نامە بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بەڕێز (ئارام شیخ محمەد) فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراقی
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
نامە بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بەڕێز (ئارام شیخ محمەد)
فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراقی
ئەم کاتەتان باش
سەبارەت بەدیپۆرتکردنەوەی پەنابەران
بەڕیزان هەروەک هەموو لایەکتان ئاگادارن بۆ جارێکی دیکە حکومەتی بەریتانیا لە هەڵمەتێکی دوو هەفتەیدا زیاتر لە ٣٠ پەنابەری عێراقی کە زۆربەیان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانن لە گرتوخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا زیندانی کردووەو ڕۆژی ١١ نیسان بە نامە پەنابەرەکانیان ئاگادارکردۆتەوە کە حکومەتی عێراقی ئامادەی دەربڕیوە و ڕازی بووە بە زۆرەملێ بیانێرنەوە و تراڤڵ دۆکیومەنت واتە (پاسپۆرتیان بۆ بکەن) تا لە ماوەی ٧ بۆ ١٠ رۆژی دیکەدا ڕەوانەی عێراقیان بکەنەوە.
لەندەن ١٢-٤-٢٠١٧:
ئەمرۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا ئاراس ووتی ” کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیا لە تەوالیتی فرۆکەی هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی ڕایانگرتم و بەکەلەپچەکراوەی وئیهانەت سوکایەتی لە فرۆکەخانەی بەغدا وەریان گرتمەوە”
لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ پەنابەر، کە زۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن، لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە دەستگیرکراون بۆ ناردنەوەیان و دووسبەی پێنج شەمەیش لە لەندەن دژی بەزۆرناردنەوەی ئەو پەنابەرانە، خۆپیشاندان ڕێکدەخرێت.
با له دژی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵبڕین!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
له خۆپیشاندانی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا بۆ ڕاگرتنی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵمان به‌شداربن
ڕۆژی پێنجشه‌مه:13 /4/2017
کاتژمیر:5 تا 7 ئێواره
شۆێن: به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆ له له‌نده‌ن
Home Office, 2 Marsham St, London, SW1P 4DF
نزیکترین ئیستگای قیتاری (Westminster; St James Park😉
لەندەن10/4/2017: په‌نابه‌ر ئاراس ڕه‌سول له گرتووخانه‌ی مۆرتن هؤڵ وه به‌سکرتارێتی فیدراسیۆنه‌وه په‌یوه‌ندی گرت و ووتی”که‌له‌پچه‌یان کردوم وه ئاگاداریان کردمه‌وه که کاتژمێر 12 نیوڕۆ به‌ره‌و له‌نده‌ن فرۆکه‌خانه‌ی هیسرو به‌ڕێم ده‌که‌ن تا دیپۆرتی عه‌مان پاشان به‌غدام بکه‌نه‌وه”
حکومه‌تی عێراقی جارێکی دیکه هاوکاری ناردنه‌وه‌ی به‌زۆی په‌نابه‌ران ده‌کات
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هه‌روه‌ک پێشتر ڕامانگه‌یاندوه، به‌دوای هه‌ڵمه‌تێ ده‌ستگیرکردنی وراپێچکردنی نزیکه‌ی 30 په‌نابه‌ر که‌زۆربه‌یان هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستانن، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی به‌ریتانیاوه، دؤێنی 4 /4 ئه‌م په‌نابه‌رانه ده‌برێنه گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری کۆڵن برۆک وله‌وێ کۆده‌کرێنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌کی پێش وه‌ختیان پێ بدرێت. به‌پی وته‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی کهلهگرتوخانهکانهوه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ فیدراسیۆن گرتووه، ئه‌وانه‌ی به‌رئه‌م هه‌ڵمه‌ته که‌وتون وراپیچی گرتوخانه‌کان کراون، زۆربه‌یان زیاتر له 10ساڵه له وڵاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌رده‌بن وخێزان ومناڵیان هه‌یه وهه‌ر ئه‌مرۆش له کاتژمێر 10 به‌یانیوه په‌نابه‌ره‌کانیان ئاگادارکردۆته‌وه که وه‌فدێک له بالۆێزخانه ی عێراقه‌وه هاتوه تا چاویان به ئێوه بکه‌وێت و له ناسنامه‌کانتان دڵنیا ببنه‌وه!. ئه‌م کاره‌ش له ژێر ناوی “هاوکاری دۆزینه‌وه‌ی که‌سوکار” دا سازدراوه.
حکومه‌تی عێراقی جارێکی دیکه هاوکاری ناردنه‌وه‌ی به‌زۆی په‌نابه‌ران ده‌کات
by usr_web171_1
written by usr_web171_1

