Author
usr_web171_1
١٩ تەرمی قوربانیەکان ئیستە لە فرۆکەخانەی ئەسینایە یۆنان؛١١-٢-٢٠١٦:
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
شیخ حسین هاوکاری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، سکرتارێتی فیدراسیۆنی ئاگادارکردەوە کە” کە ئیستە ١٩ تەرمی قوربانیەکانی دەریایی ئیجە ئامادەکراوە لە فرۆکەخانەی ئەسینیایە وابریارە ٦ تەرمی تر بەیانی بگاتە ئەسینا وهەمان رۆژ بەڕێدەکرێن بۆ عەمان پاشان فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر”
ئەوەشی ووت”١٩ کەسیان خەڵکی شاری سلیمانی و ٦کەسیان خەڵکی شاری هەولێرن”
تەرمی ٢٥ قوربانی دیکەی دەریایی ئیجە شەمە دەگەنەوە کوردستان یۆنان؛١١-٢-٢٠١٦:
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
شیخ حسین هاوکاری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، سکرتارێتی فیدراسیۆنی ئاگادارکردەوە کە” شەمە ١٣ شوبات کاتژمیر ٦ئێوارە تەرمەی ئەو ٢٥ پەنابەرەی لە دورگەی سامۆس دا خنکان دەگاتەوە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر”
لە ژیانی ژێر سایەی تاڵان و سەرکوتەوە، بۆ تیاچوون لە دەریای ئیجەدا . دەقی ووتەی دەشتی جەمال لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری لەسلیمانی-قاوەخانەی کەلتووری٦-٢-٢٠١٥
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لە ژیانی ژێر سایەی تاڵان و سەرکوتەوە، بۆ تیاچوون لە دەریای ئیجەدا
دەقی ووتەی دەشتی جەمال لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری لەسلیمانی-قاوەخانەی کەلتووری٦-٢-٢٠١٥
بەرێزان پەیامنیرانی دەزگاکانی راگەیاندن
ڕۆژنامەنوسان وکەسوکاری قوربانیەکان
بە ناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی زۆر بەگەرمی بەخیرهاتنتان دەکەین و ئەوپەری پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیەکانی کارەساتی دەریای ئیجە ڕادەگەیەنین و لەم خەمە قورسەدا لە پاڵیان ڕادەوەستین.
قوربانیەکانی دەریای ئیجە… کێ بەرپرسیارە لە تیاچوونیان!؟
ناونیشانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریە لەلایەن
لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە سازدەدرێ.
ڕۆژی شەمە، ٧ شوباتی ٢٠١٦
حکومەتی بەریتانیا پەنابەریک دیپۆرت هەولێر دەکاتەوە لەندەن٢-٢-٢٠١٦
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
کەسوکاری ئەریڤان حسیب عەلی سکرتاریتی فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیان ئاگادارکردەوە کە “ئەمرۆ کاتژمیر ٥ ئێوارە بە کاتی لەندەن کورەکەیان دیپۆرتی عەمان پاشان فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر دەکرێتەوە”
شیخ حسین حمە سالح هاوکاری فیدراسیۆن لە دورگەی سامۆس پی راگەیاندین”چاوم کەوت بە ٥ لە رزگاربووەکان کە نێستا لەیەکێک لەئوتیلەکانی ئەو دورگەیەن وپیان ووتم:کەسیانی دیکە لەڕزگاربووەکان ئێستا لە نەخۆشخانەن..”
فیدراسیۆن زانیاری لەسەر پەنابەرە ونبوکانی دوورگە سامۆس بڵاودەکاتەوە یۆنان؛٣١-١-٢٠١٦:
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری لقی کوردستانی فیدراسیۆن سەراسەری، سکرتارێتی فیدراسیۆنی ئاگاداری کردوە سەبارەت بە چارەنوسی ئەو ژمارەیە لە پەنابەران کە لە ٢٧کانووی دووهەمەوە هەواڵیان نیە و ووتی “لەلایەن کەسوکاری چەند پەنابەرێکەوە ئاگادار کراینەوە کە کاتژمیر ٤:٥٠ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٧/١/٢٠١٦ لە پارێزگای ئەزمیر تورکیاوە یەختێک بە دەریا ئیجەدا ڕۆیشتوە بەرەو دوورگەی (میتیلینی) بێ سەرو شوێنن بوون.
فیدراسیۆنی پەنابەران ناوی قوربانیان و ون بۆکانی کارەساتی دەریایی ئیجەبڵاودەکاتەوە سلیمانی-٢٥-١-٢٠١٦:
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری نوسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆن بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” دوایین زانیاری دەربارەی ڕوداوی ٢٢-١-٢٠١٥ ئیجەمان پیگەیشتوە کە رۆژی هەینی یهختێك كه ژمارهیهك پهنابهری ههڵگرتووه له دهریای ئیجه نزیك ئیزمیر نقوم بووهو پۆلیسی كهنار دهریاكان بههانایان چوون و 25 سهرنشینیان رزگار كردووه كه 23 یان هاووڵاتی ههرێمی كوردستانن و تا ئێستاش 13 تهرمیان دۆزیوهتهوه كه ئێستا له دادپزیشكی ئیزمیرن، دوای تهواوكردنی رێكاره یاساییهكان رادهستی لایهنی پهیوهندیدار دهكرێنهوه”
تەرمی ٥پەنابەر لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەران و کەسوکاری پەنابەران وەرگیرانەوە سلیمانی-٢٥-١-٢٠١٦:
by usr_web171_1
written by usr_web171_1