Author
usr_web171_1
تورکیا-٢١-١-٢٠١٦:
رۆژ عەزیزنۆینەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا، سکرتاریتی فیدراسیۆنی ئاگادارکردەوە کە”ئەمرۆ بەلەمێکی دیکە لە ئیزمیرەوە بەرەو یۆنان بەرێ دەکەوێت لەنێو دەریاکەدا غەرق دەبێت بەداخەوە ١٢کەس دەخنکێن ١٩ی دیکەش بێسەرو شوێن دەبن ٢٦کەسی دیکەش رزگار دەکرێت یەکێک لەو رزگار بوایە ژنەو باری تەندروستی خراپەو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە “
زانیاری بۆ پەنابەران سەبارەت بەداواکاری تازەی پەنابەری( تازە فرەیش کلەیم)
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
زانیاری بۆ پەنابەران سەبارەت بەداواکاری تازەی پەنابەری( تازە فرەیش کلەیم)
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه هاوژین رەشید
ریبازی DIY واتە(بۆ خۆت بیکە_Do it yourself )
واتا (بۆخۆت بیکە) لە یاسای کۆچکردندا قورسە. بەزەحمەت ڕوودەدات ساڵێك تێپەڕێ بەبێ ساکاڵای دادگا باڵاکان لەسەر “ڕێژەی ئاڵۆزی کە تەنانەت ئیمپڕاتۆریەتی بیزەنتینیش ئیرەیی پێ بردووە.“ {کە لەلایەن Jackson LJیەوە لە ساڵی ٢٠١٣ سکاڵای لەدەست کراوە} کێشەیەکی گەورەتریش هەیە ئەویش لابردنی یارمەتی یاسایی یە لە دەسەڵاتی دادوەری، لە هەمووشتێك جگە لە پاراستنی نێودەوڵەتی و پێداچونەوەی دادوەریدا._وە “پشکنینی شوێنی نیشتەجێ بوون“ ڕەنگە درەنگ کرێی بۆ بدرێت.
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نۆیەوە فیدراسیۆن لە لەندەن ئاهەنگی ڕێکخست
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئێوارەی شەمە ٢٦ دیسامبەر فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاهەنگێکی ڕازاوەی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نۆێ لەلەندەن بەرپاکرد و لەم بۆنەیەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە جالیەی کوردی بەشداریانکرد.
لەم ئێوارەیەدا دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری بەخێرهاتنی ئامادەبوان ووتەیەکی کورتی پێشکەشکرد و ووتی”ساڵی تازەتان پیرۆزبێت چەند رۆژی داهاتوو ساڵی ٢٠١٥ بەڕیدەکەین، بەڵام بەداخەوە هێشتا جەنگو ئاوارەی و موسیبەت و مەرگەساتوبەدبەختی، ئەو ساڵە لەلایەن نیزامی چنگ بەخۆینی سەرمایەداریەوە، ژیانی ملیاردها ئینسان سەر گۆی ئەم زەویەی داگرتوە … کۆتایی هێنان بەو نیزامەو کوێرەوەریەکانی، بەبێ هەوڵ و تێکۆشانی ئینسانەکان بی هودەیە … هیوادارم ساڵی نۆێ ساڵی هەوڵ و تیکۆشان هەموان بێت بۆ بەدیهێنانی دنیایەکی باشتر،..دنیایەک کە ئازادی و بەرابەری و خۆشگوزەران دابینبکات…..
دوبارە ساڵی تازەتان پیرۆز…”
ئەو شەو لەنیو وموسیقای دیجەی وگۆرانی وهەڵپەرکێ وخواردنو خواردنەوە ئامادەبواندا بەشادی بەڕێوە چوو.
یۆنان-٢٥-١٢-٢٠١٥:
ئاری جەلال بەرپرسی نوسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، سکرتاریتی فیدراسیۆنی ئاگادارکردەوە کە “کاتژمێر ١٠ی شەوی ٢٣ی دیسێمبەر، هەژدە(١٨) پەنابەری کورد و ئەڤغانی لە جزیرەی (دیدیم) ی تورکیاوە بە یەختێکی بچوک بەرەوە جزیرەکانی یۆنان بەڕێ دەکەون، دوای ١ کاتژمێر ڕۆیشتنیان بە دەریای ئیجەدا یەختەکەیان ژێر ئاو دەکەوێت، بەداخەوە لەئاکامی ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەیان ١٤ پەنابەریان گیان لەدەست دەدەن کە زۆربەیان منداڵ بوون”
کەنەدا-١٣-١٢-٢٠١٥:
ئاراس ڕەشید ئەندامی فیدراسیۆن لە راپۆرتێک‌دا کە ئاڕاستەی ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنی کردوە، دەڵێت”لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی کەنەدا کەلە١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ ئەنجامدرا. یەکێک لەپرسەگرنگەکان کەباڵی بەسەر بانگەشەی حیزبەکانداکردبوو، پرسی هەڵومەرجی پەنابەرانی سوریایی بوو، وەچۆن لەلایەن حکومەتی کەنەداوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ،حیزبی لیبڕاڵ بەسەرۆکایەتی جەستن ترودۆ کەبراوەی هەڵبژاردنەکەبوو. بڕیاریدا کەتاوەکوسەری ساڵی ٢٠١٥ ٢٥هەزارپەنابەری سوری بگەیەنەتە کەنەدا”
بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌نابه‌رێک پێویستمان به هاوکاری ئێوه هه‌یه!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
له‌نده‌ن 11-12-2015:
کهسو کاری په‌نابه‌ر(ده‌روه ئیسماعیل عه‌لی) سکرتارێتی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیان ئاگادارکردوه که ” ده‌روه‌ی ته‌مه‌ن 23 ساڵ پاش ئه‌وه کوردستان جێده‌هێڵێت تا پێش به‌رواری 24 مانگی شه‌ش په‌یوه‌ندی به‌که‌سوکاریه‌وه هه‌بووه، پاشان په‌یوه‌ندی بچراوه‌و هیچ هه‌واڵێکی نیه”
فیدراسیۆن کێشه‌کانی په‌نابه‌رانی له‌گه‌ڵ بالۆیزخانه‌ی هه‌نگاریا له له‌نده‌ن تاوتۆیکرد
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ڕۆژی 8-12-2015 وه‌فدێک لهسکرتارێتی فیدراسیۆن سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی که پێک هاتبوو له(ئاسۆ گۆران و ده‌شتی جه‌مال) له گه‌ڵ به‌رێز(Andrea Norman –Walker) کۆنسوڵی یه‌که‌م له باڵۆێزخانه‌ی هه‌نگاریا له‌له‌نده‌ن وبه‌رپرس له به‌شی په‌نابه‌ران و کۆچ‌کردوان سه‌باره‌ت به کێشه گیروگرفته‌کانی په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی له هه‌نگاریا کۆبوونه‌وه.

