Author
usr_web171_1
پۆڵۆنیا-١٩-٩-٢٠١٥:لەنامەیەکدا بۆ سەرۆک وەزیرانی پۆڵندا کەوینەی ئاڕاستەی ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن کراوە بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وە هاتووە”ئەم نامەیەتان ئاراستەدەکەم سەبارەت بە راگرتنی خێزانێکی ٥کەسی کەلەلایەن حکومەتی پۆڵنداوە لە گرتووخانەی Strzezony Osrodekبە بێ هیچ تاوانێک خۆیان منالەکانیان بۆ ماوەی سی مانگ:بریاری راگرتنیاندراوە وەپاشان دیپۆرتکردنەوەیان”
ئەمرۆ تەرمەی چوار پەنابەر دەگاتە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
کوردستان -١٩-٩-٢٠١٥:
ئامانج عبدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”ئەمرۆ تەرمی ٤پەنابەر لەو١٦پەنابەرەی کوردەی لە شاحینەکەی ڤینا لە نەمسا گیانیان لەدەستدا، دەگاتەوە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر”
برۆکسل -١٤-٩-٢٠١٥:
لەنامەیەکدا کە وێنەی ئاراستەی ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن کراوە ٢٥ ریکخراوی نامەیەکی بەپەلە ئارستەی یەکیتی ئەوروپا وپەرلەمانی ئەوروپا دەکەن . لە نامەکەدا هاتووە” تراژیدیای مەرگی بەکۆمەڵی پەنابەران لەسەر سنورەکانی ئەوروپاو لەناو دەریای سپی ناوەڕاستدا ئەنجامێکی ڕاستەوخۆی سیاسەتی داخستنی سنورەکانە بەرامبەر خەڵکێک کە ژیان و ماڵوحاڵیان کراوەتە مەیدانی کێشمەکێش وململانێی جەنگی خوێناوی و نائارامی وجەهەنەمێک کە رۆژانە تیایدا دەسوتێن”
مناڵەکانمان مەکەنە قوربانی جەنگەکانتان لەکەمپی باریکە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئەمرۆ ١٣-٩-٢٠١٥ لەسەر بانگەوازی فیدراسیۆنی پەنابەران وئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوا، سەنتەری بەرگری لەمافەکانی پەنابەران بە ئامادەی ژمارەیەکی بەرچاو لەپەنابەران سوری لە کەمپی باریکە بۆ بەرگری لەمافە ئینسانیەکانی پەنابەران وبەرپرس کردنی ڕێکخراوی نهتهوه یهکگرتووکانە بۆ کاروباری پهنابهران بەرامبەر بەوتراژیدیا سامناکانەی رۆژانە رووبەرووی پەنابەران دەبێتەوە خۆپیشاندانیکی نارەزایەتییان لەبەردەم بارەگای رێکخراوی نەتەوەیەگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران رێکخست.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرپرسە لە سەلامەتی ژیان وگۆێزانەوەی پەنابەران.. بەخۆپیشانی ناڕەزایەتی ئێمەوە پەیوەستبن!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
رۆژی یەک شەمە-١٣-٩
کاتژمێر:١١ بەیانی
شۆێن:بەردەم ئوفیسی یوئین لە کەمپی پەنابەرانی سوری لە باریکە
ئەرکی ڕێکخراوی نهتهوه یهکگرتووکانە بۆ کاروباری پهنابهران کە لهو وولاتانهی ئیستا هاوڵاتیانیان لهگهل جهنگ و کێشمهکێشی سیاسی و کۆمهلایهتی بهرهو ڕون، دەست بەجێ بههانای پەنابەرانەوە بچن و ژیانی شیاو گونجاو بۆ پەنابەران دابینبکات و حکومەتەکانی ئەوروپا ناچار بکات بە کردنەوەی سنورەکان وەرگرتنی پەنابەران و پاراستنیان تا ناچار نەکرێن کەشتی مەرگ و رێگای ترسناک بگرنە بەر.
فیدراسیۆن ڕاستیەکانی بارودۆخی ئیستای کوردستانی گەیاندە کۆنسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
دۆێنی ١٠-٩-٢٠١٥لەسەر داوای کۆنسوڵگەریی گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدرال لە هەولیر، وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە پێک هاتبوو لە دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ، ئامانج عبدولا بەرپرسری لقی کوردستانی فیدراسیۆن ،ئاری جەلال سەرپەرشتیاری لقی کوردستان لەگەل هەریەک لە بەرێزان(مارک ئایشهۆرن کۆنسولی گشتی،ئایکە هێندرێک کرێبس کۆنسوڵ کاروباری سیاسیو ویارمەتی مرۆیی ، ئیحسان وەڵزی راوێژکاری کاروباری سیاسیو پەیوەندی گشتیەکان،ئاراس کەریم یاریدەدەری کاروباری سیاسی و یارمەتی مرۆیی ) کۆبوونەوە.
” وەرن با بە ئیرادەی خۆمان ژیان و ئایندەی خۆمان دابڕیژین، بەجێهێشتنی کوردستان، ڕێگاچارە نییە “
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئەمرۆ ٨-٩-٢٠١٥ لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری بۆ دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن و (ئامانج عبدولا ،ئاری جەلال)بەرپرسیارانی لقی کوردستان لە سینەما دڵشاد، گەلەری ڕەند بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لەدەزگاکانی راگەیاند رێکخست.
مەرگی بەکۆمەڵی نزیک بە ٥٠ پەنابەر لەنیو ڤانێکی مریشک هەڵگردا لە خوارووی ڤینا لەسەر هیلی سەریعی A4 لە ولاتی نەمسا جارێکی تر ویژادانی کۆمەڵگای ئینسانی ڕاچلەکاند و ڕیزێک لە ناوەندەکانی ڕاگەیاندن هەوالی ئەم مەرگەساتەیان بلاو کردەوەو وەزیری ناوخۆی نەمساش لای خۆیەوە ئەمرۆژەی بەرۆژێکی ڕەش بۆ ولاتی نەمسا ناوزەدکرد.
فیدراسیۆنی پهنابهران له کۆنفرانسی (گەنج لەدوڕیانی کۆچ و مانەوەدا)بەشدار بوو
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەرۆژی ٣٠-٧-٢٠١٥ کاتژمیر ٤ ی دوا نیوەرۆ لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بانگهێشت کرا بۆ بەشدار بوون لە کۆنفرانسێک لەشاری سلێمانی لە ژێر ناونیشانی (گەنج لەدوڕیانی کۆچ و مانەوەدا)له هۆڵی ئوتێل پهرێژ که لهلایهن ڕێکخراوی فیوچهر کۆنفرانسهکه ڕێکخرابوو،
كۆنفرانسهکه سهباره به پرسی كۆچی به لێشاوی گهنجان و لاوانی باشوری کوردستان بوو بۆ دهرهوهی وڵات ، به ئامادهبوونی ئهندامانی پهرلهمانی كوردستان و بهشێك له بهڕێوبهرایهتیهكانی سلێمانی و ڕێكخراوهكانی كۆمهڵی مهدهنی و ڕۆشنبیران و گهنجان و دهزگاکانی ڕاگهیاندن.