Author
usr_web171_1
دەشتی جەمال
ڕۆژی ١٢ ئاب ١٦سال بەسەر رۆژی جیهانی گەنجاندا ودەوریان لە کۆمەلگادا تیپەری ، ئەم رۆژە سالی ١٩٩٩ لەلایەن ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە رەسمیتی پێداروە وەک رۆژێک بۆ گەنجان دیاری کراوە کە تیایدا چالاکی جۆراوجۆر دەکرێ سەبارەت بە رۆڵی گرنگی گەنجان لەنیو کۆمەڵگادا.
بەداخێکی گەورەوە لەکۆمەڵگای ئێمەدا نەک هەر ئەوەی هیچ حسابێک بۆ گەنجان وڕۆلیان لە ئایندەی کۆمەڵگا لەبەرچاو ناگیرێت بگرە لە پەراوێزی کۆمەڵگای کوردستاندا ڕاگیراون،و ئۆردویەکی گەورە لە لەشکری بێ‌کاری پیک دەهێنن و لەبچوکترین حەزو ئارەزووە ئینسانیەکانیان بێبەشن.
ئامادەکردنی : “رۆژ عەزیز “نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

بەهۆی خراپی ونائارامی لە عیراق وسوریا و رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەملیۆنان پەنابەر روویان لە تورکیا کردوەو خۆیان رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ناساندوە لە تورکیا ئەم پەنابەرانە زۆرینەیان خەڵکی عێراق سوریان م بێجگە لە پەنابەرانی ئەم دوو وڵاتە . پەنابەرانی ئیرانی وئەفغانستان و پاکستانی میسر‌و سۆماڵ و ئۆزباکستان و چەندین وڵاتی دیکەش . بەڵام هیچیان رێژەکەیان بەقەدەر پەنابەرانی سوریا‌و عیراق نیە ، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی دوو ملیۆن پەنابەر لە تورکیا هەیە . هەر بەهۆی ئەم رێژە زۆرەوەو بەهۆی ئەوەی وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکاو ئوسترالیا‌و کەنەداوە کە رێژەیەکی کەم پەنابەران وەردەگرن ، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی یوئین فشاری گەورەی لەسەر بێت و بێجگە لەمانەش یوئین بۆ خۆی کاری پەنابەران کەمتر بەرێ دەکات وهەمیشە باس لەوە دەکات پەنابەرانێکی زۆرمان لایە بۆیە ماوەی چاوپێکەوتنەکان دوور‌و درێژن.
گیانی ئینسانه‌کان له مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵی ده‌ریایی بپارێزن.
ڕۆژی 20 ی جونی ڕۆژی به‌ره‌سمیه‌ت ناسینی په‌یماننامه‌ی جیهانیی ساڵی 1951ی جنیفه له په‌یوه‌ند به مافه‌کانی په‌نابه‌رانەوە. هه‌موو ساڵێک بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران له‌سه‌راسه‌ری جیهاندا به چالاکی جۆراجۆر ڕۆژی په‌نابه‌ران وخواستەکانیان به‌رز ڕاده‌گرن .
ئێستا 64 ساڵ به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی جیهانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران بۆ فریاکه‌وتنی قوربانیه‌کانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م تێپه‌رده‌بێت، به‌ڵام هێشتا دیارده‌ی کۆچ و ئاواره‌یی و په‌نابه‌ریی ملیۆنی به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگ و کێشمه‌كێشی سیاسی و میلیتاریزم و فه‌ناتیزمی دینی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی و تیرۆریزم و ڕاسیزمه‌وه به‌شه‌ریه‌تی سه‌رگۆی ئه‌م زه‌مینه‌ی هه‌راسان کردوه.
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ لیژنەی نوسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ لیژنەی نوسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان
به‌ڕێزان
ڕه‌شنوسی ده‌ستور جارێکی تر لە لایه‌ن حزبیه سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه هێنراوەتەوە ئارا… لەگەڵ ئەوەدا کە ئێمە لامانوایە هێنانەوە گۆری پرسی دەستور لە ئێستادا هێندەی کایەیەکی سیاسی و کیبەرکێیەکی سیاسی و حزبییە و زۆرتر پەیوەندی بە پرسی درێژکردنەوەی سەرۆکی هەرێمەوە هەیە، هێندە پەیوەندی بە وەڵامێکی و یاسایی حقوقیەوە بە کۆمەڵگای کوردستانەوە نییە… هاوکات لامانوایە گرفتی زۆر بناغەیی تر لە کوردستاندا هەیە کە پێش دەستور دەبێ وەڵام وەربگرێتەوە، ئەویش گرێدانەوەی فیدرالیانەی کوردستانە بە دەسەڵاتی قەومی- ئیسلامی، عێراقەوە. ئەمە نەک هۆکاریكی سەرەکییە بۆ گرفتار بوونی کوردستان بەدەست چەندین گرفتی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئەمنی، بەڵکو هۆکارێکیشە بۆ مانەوەی دەسەڵاتی میلێشیایی حزب و هەیمەنەی هێزو چەک، بەسەر سەری خەڵکی کوردستانەوە. ئەم دۆخە نەخوازاوە ئەوە دەخوازێت هەرچی زووە کۆمەڵگای کورستان لەم گێژاوە دەربهێنرێت، و لە جێگایدا دەوڵەتێکی سیکیولاری غەیرە ئەتنیکی پشت بەستو بە ئیرادەی راستەوخۆی جەماوەر دابمەزرێت، ئەمە بۆچونی ئێمەیە… بەڵام بەو هۆیەوە کە پرسی دەستور بەر لەو گرفتە بناغەییانەی کوردستان هێنراوەتە گۆر، تەنانەت بێگوێدانە ئامانجێك کە لەپشت هێنانەوە ئارایی پرسی دەستورە، بە پێویتسمان زانی کورتەی بۆچوونی خۆمان ڕابگەیەنین..
پشتیوانی لە یاداشتی گروپی ژیان دەکەین بۆ لابردنی مادەی شەش لە ڕەشنوسی دەستور
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
پشتیوانی لە یاداشتی گروپی ژیان دەکەین
بۆ لابردنی مادەی شەش لە ڕەشنوسی دەستور
بەڕیزان لە لیژنەی نوسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان
لەڕێگای ئەم نامەیەوە ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و ڕێکخراوی ژنانی کورد‌و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پشتیوانی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین لەو داخوازیانەی گروپی ژیان و ئەو ڕیکخراو وکەسایەتیانەی واژۆیان کردووە وداوایانکردووە کە لە پرۆسەی هەموارکردنەوەی دەستوری هەرێمدا لەبەرچاوبگیرێن ولە دەستوری نوێ‌دا جێگیر بکرێن.
پڕۆژه بڕیارێك سه‌باره‌ت به پاراستنی مافی په‌نابه‌ران و ڕێگرتن له دیپۆرتکردنه‌وه‌یان خراوه‌ته به‌رده‌م لیژنه په‌رله‌مانیه‌کان.
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئەم هەنگاوە تەنها یەک دەستکەوتە!
لەبارەی پرۆژە بڕیاری پێشنیار کراو بۆ پەرلەمانی کوردستانەوە!
دوای هەوڵ وتێکۆشانێکی بەردەوامی فیدراسیۆن و سازدانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه له ئاستی په‌رله‌مانه‌كانی دونیادا و سازدانی چەندین کەمپەینی جۆراجۆر لە ئاستی ناوەوەو دەرەوە کوردستان بۆ پشتیوانی کردن لەپەنابەرە دیپۆرتکراوەکان وهەوڵدان بۆ جێگیرکردنی داخوازیەکانیان، لەبەر ڕۆشنایی پڕۆژە بڕیاری فیدراسیۆن، ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان وبەتایبەتی بەرئەنجامی هەوڵی پەرلەمانتاری بەڕێز(سالار محمود)، پڕۆژە بڕیارێکی تایبەت بە (پەنابەران دیپۆرکراوەکان)، لە بەرواری ٤ مارسدا ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بۆ ئەوەی خۆێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و سه‌رئه‌نجام ڕۆژی 21 مانگی ڕابردو پڕۆژه بڕیاری سه‌باره‌ت به پاراستنی مافی په‌نابه‌ران و ڕێگرتن له دیپۆرتکردنه‌وه‌ی به نابهران له په‌رله‌مانی کوردستان خۆێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ کرا و ئێستا ئه‌و پڕۆژه بڕیاره خراوه‌ته به‌رده‌م لیژنه په‌رله‌مانیه‌کان.
جیهانی شارستانی ئه‌و هێزه‌یه سنورێک بۆ مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵی په‌نابه‌ران دابنێت
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ڕۆژی دووشه‌مه 20ی ئه‌پریل هه‌واڵی مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵی نزیک به 800 په‌نابه‌ر له‌جزیره‌ی ماڵتای ده‌ریای سپی ناوه‌راست، جارێکی دیکه ویژدانی کۆمه‌ڵگای ئینسانی ڕاچڵه‌کاند. ئه‌م مه‌رگه‌ساته ته‌واوی ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندن ومیدیاکانی جیهانی داگرت. به‌پێ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کان ئەو کەشتیە له لیبیاوه، بهڕکهوتوه و سه‌رنشینه‌کانی که‌نزیک به 800 په‌نابه‌ر بوون لە ژن و مناڵ و پەکەوتەو لاوانی راکردوو لە دۆزەخی جەنگ و بێمافی، جگە لە 28 که‌س کە ڕزگار کراون، باقی سەرنشینەکانی تر بوونەتە قوربانی و تائیستاش تەنها توانراوە جەستەی 24 لهوپهنابهرانه بدۆزرێتەوە، بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزه‌کانی پۆلیسی ئیتالیا‌و ئیسپانیای سنور، له پشکنین به‌رده‌وامن. .
پەنابەری دیپۆرتکراو لە بنکەی پۆلیسی هەولێر وەک تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت
by usr_web171_1
written by usr_web171_1

