نامە بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بەڕێز (ئارام شیخ محمەد) فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراقی

نامە بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بەڕێز (ئارام شیخ محمەد)

فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراقی

ئەم کاتەتان باش                 

سەبارەت بەدیپۆرتکردنەوەی پەنابەران

بەڕیزان هەروەک هەموو لایەکتان ئاگادارن بۆ جارێکی دیکە حکومەتی بەریتانیا لە هەڵمەتێکی دوو هەفتەیدا  زیاتر لە ٣٠ پەنابەری عێراقی کە زۆربەیان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانن لە گرتوخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا زیندانی کردووەو ڕۆژی ١١ نیسان بە نامە پەنابەرەکانیان ئاگادارکردۆتەوە کە حکومەتی عێراقی ئامادەی دەربڕیوە و ڕازی بووە بە زۆرەملێ بیانێرنەوە و تراڤڵ دۆکیومەنت واتە (پاسپۆرتیان بۆ بکەن) تا لە ماوەی ٧ بۆ ١٠ رۆژی دیکەدا ڕەوانەی عێراقیان بکەنەوە.

به‌پێی وته‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که ‌له ‌گرتوخانه‌کانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ فیدراسیۆن گرتووه‌ ئەم ئاگادارکردنەوەیە بەدوای ئەوەدا دێت ڕۆژی ٤ نیسان ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ ده‌برێنه‌  گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری کۆڵن برۆک وله‌وێ کۆده‌کرێنه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌کی پێش وه‌ختیان پێ بدرێت، له‌ کاتژمێر ١٠ی به‌یانیەوه‌ په‌نابه‌ره‌کان بانگهیشت دەکەن‌ که‌ وه‌فدێک له‌ حکومەتی  عێراقه‌وه‌ هاتووه‌ تا چاویان به‌ ئێوه‌ بکه‌وێت و له‌ ناسنامه‌کانتان دڵنیا ببنه‌وه!. ئه‌م کاره‌ش‌ له‌ ژێر ناوی “هاوکاری دۆزینه‌وه‌ی که‌سوکار” دا ڕێکخراوە‌. له‌م هه‌نگاوه‌ ڕێکخراوه‌ هاوبه‌شه‌ی نێوان حکومه‌تی عێراق وبه‌ریتانیادا، بڕیاربووه‌ سێ سێ  په‌نابه‌ران بانگهیشت بکرێن بۆ پرسیارلێکردن، به‌ڵام په‌نابه‌ره‌کان یه‌ک ده‌ست ویه‌ک هه‌ڵوێست داوای بینینی کارمه‌ندانی حکومه‌تی عێراقی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌و داوایان لێ ده‌که‌ن له‌ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی، به‌نوێنه‌رایه‌تی په‌نابه‌ران قسه‌بکه‌ن وسه‌ره‌نجام، من لە فیدراسیۆنەوە له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و کارمه‌نده عیراقیانه‌ی هاتبوون بۆ گرتوخانه‌که‌، قسه‌م کرد و داوای ئاشکراکردنی ناسنامه‌کانیان وهۆکاری سه‌ردانه‌که‌یان بۆ گرتووخانه‌که‌ لێکردن، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان له‌داواکه‌ ده‌دزنه‌وه‌ وپاشان وه‌فدی حکومه‌تی عێراقی ده‌که‌ونه‌ به‌رناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ران وسه‌رئه‌نجام بێ ده‌ستکه‌وت له‌ژێر هوتافی ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌راندا گرتووخانه‌که‌ جێ ده‌هێڵن.

 پاش ئەم سەردانە ڕۆژی ١١ نیسان لە رێگای هێلی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی پەنابەر (ئاراس ئیسماعیل رەسوڵ) تەمەن ٣٦ساڵ کە هاوڵاتی شاری کەرکوکە ماوەی ١٠ساڵ لە بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات بەزۆرەملی به‌ کە لە پجەکراوی لە تەوالێتی فڕۆکەیەکی ئەردەنی زیندانی دەکەن تا دەگاتەوە بەغدا، پاشان بەفشارو لێدان لە ڕێگای ٤ پۆلیسی کارمەندی بەریتانیەوە بەزۆر لە فرۆکەخانەی بەغدا دایدەگرنە خوارەوە.  

ئەو مامەڵە نامرۆڤانەیە بەرامبەر بەو پەنابەرانەوە وئاگادارکردنەوەیان لەوەی کە لە ماوەی ٧ بۆ ١٠ ڕۆژی تر دیپۆرتی عێراق دەکرینەوە، لەدوای ئەو ڕێگا خۆشکردنە و سەردانەی وەفدی عێراقیەوە دێت وە ئەمەش بێ شک نیشانه‌ی ئەو ڕێکه‌وتنە ژێر به‌ژێره‌و له‌دژی خه‌ڵکی په‌نابه‌ر کە لەنێوان حکومەتی بەریتانیا و حکومەتی عێراقی ئیمزاکراوە ئەمە لە کاتێکدایە کە  ئەو پەنابەرانە ژیانی خۆیان له‌به‌ریتانیا دامه‌زراندوه‌و خێزان ومناڵیان هەیە تیاندایە مناڵی ١٠ ساڵ و  ٩ساڵی هەیە،  تیاندایە خێزانی دووگیانە  وئێستاش هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت له‌سه‌رو هه‌ر پره‌نسیپێکی ئینسانیه‌وه‌، به‌پیلانو نەخشەی پیشتر  له‌نێو خیزان وژیانی ئاساییاندا هه‌ڵیان که‌نن ودیپۆرتیان بکەنەوە لەکاتێکدا ئەمانە خێزان وکەسوکاریان لەبەریتانیایە .

لەگەڵ ئەوەی لەسەرەتای ئەو هەڵمەتی دەستگیرکردنی پەنابەرانەوە  ئێمە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیمان بردۆتە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە لەندەن وسەرۆکی حزبی لیبەر جیرمی کۆبن و جان مکدوناڵد مان ئاگادارکردوەتەوە. لەلایەن حزبی سەوزو ئەندام پەرلەمانی ئەوروپاوە وچەندین نقابەی کرێکاری و رێکخراوی داکۆیکار  پشتیوانی کراوین و لە دژی ئەم هەنگاوەی حکومەتی بەریتانیا وعێراق و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، داواکراوە پەنابەرەکان ئازاد بکرێن وبڕیاری دیپۆرتیان ڕاگیرێت. هەروەها  نامەمان ئاراستەی وەزیری کۆچ وکۆچبەرانی عێراقی کردوە لەگەڵ بالۆیزخانەی عێراقی قسەکراوە تائیستا وەلامێکمان وەرنەگرتۆتەوە .

هەربۆیە ئێمە لە فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ولەسونگەی بەرپرسیاریتیەوە بەرامبەر بە ژیان وچارەنوسی پەنابەران لەدەرەوەی وڵات ئەم نامەیەتان ئاڕاستە دەکەین وداواتان لێ دەکەین:

1/ له‌ سەرۆکی حکومەت و وەزارەته‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان بپرسرێته‌وه‌و ناچاربکرێن به‌ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌م مامه‌ڵه‌ وسیاسه‌ته‌ی حکومه‌تی عێراقی به‌که‌یسی په‌نابه‌رانه‌وه‌و وه‌ک هه‌نگاوێکی دژبه‌ مافەکانی هاوڵاتیان له‌ڕاستای بەدەستهێنانی مافی پەنابەریاندا له‌قه‌له‌م بدرێ. هاوکات داوا بکرێ دەستبەجی ئه‌م هاوکاریکردنه‌ ڕابگیرێ وهه‌رجۆره‌ ڕێکه‌وتنێکی نێوان حکومه‌تی عێراقی و ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا و وڵاتانی تر بۆناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران هەڵوەشێته‌وه‌.

2/ داوابکرێت که‌حکومه‌تی عێراقی بڕیار بدات فرۆکەخانەکان نه‌خاته‌ خزمه‌تی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه‌و ئاگاداریان بکاته‌وه‌ کە هیچ په‌نابه‌رێكی به‌زۆر نێراوه‌ له‌فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا وه‌رنه‌گیرێته‌وه‌و هیچ کارئاساییه‌ک له‌لایه‌ن داموده‌زگاکانی حکومه‌ته‌وه‌، بۆ گێڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی نه‌گیرێته‌به‌ر.

3/ داوامان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بکرێتە پرۆژە یاسا و له‌په‌رله‌ماندا دەنگی پێبدرێت هەروەک پیشتر لەخولی پێشووی پەرلەمانی عێراقیدا هەمان ئەم داواکاریانە خرایە بەردەم پەرلەمان و بۆ ماوەیەک وڵاتە ئەوروپیەکان ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانیان ڕاگرت .

به‌ڕیزان:

 ئەم ڕەوشە ناهەموارەی ئێستای پەنابەران لە زیندانەکاندا وهەڵسوکەتێکی نامرۆڤانە کە لە بەرامبەریاندا پەیڕەوی دەکرێت ئێوەی خستۆتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەو وەڵام دانه‌وه‌ی فەوری بەدۆسیەی پەنابەران وبەرگرتن بەخەتەری ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە کە هاوسەرو مناڵەکانیان لە چاوەڕوانی لەئامیزگرتنەوەیانن به‌پله‌یه‌کی سه‌ره‌کیش که‌وتۆته‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌.

چاوەڕوانی هیمەتتانیین.

هاوپێچ چەند بەڵگەی سەبارەت بە سەردانی وەفدی حکومەتی عێراقی بۆ لەندەن ودیپۆرتی پەنابەران

ده‌شتی جه‌مال

سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

١٥/٤/٢٠١٧

 

 

 

 

 http://www.emrro.com/baledijibezorn.htm

http://www.emrro.com/hikumetieraqc.htm

http://www.hawpshti.com/ku/?p=11770

http://www.hawpshti.com/ku/?p=11755

http://www.awene.com/2017/04/12/42676/

http://www.awene.com/2017/04/12/42662/

http://www.awene.com/2017/04/10/42551/

https://www.facebook.com/naliatv/videos/vb.152858888093521/1457540717625325/?type=2&theater

About ifir web

Check Also

ئێواره‌یه‌كی هاوپشتی له‌ گه‌ڵ په‌نابه‌ران .

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له‌ سویسرا به‌ بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران یه‌كشه‌ممه‌ 17.06.2017 بۆنه‌یه‌كی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *