بارودۆخی پەنابەران لە فینلاند

ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر دۆخی پەنابەران لە فینلاند ئاماده‌کرنی: بنار مسته‌فا

به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌کانی فه‌رمانگه‌ی کۆچ ساڵی ٢٠١٧ تێکڕای ژمارەی پەناخوازان لە فینلاند ٥٠٥٩  پەنابەربوون، کە زۆرترینیان هاوڵاتیانی عێراقی بوون بە ڕێژەی ١٤٥٣ پەنابەر و پاشان هاوڵاتیانی سوریا، کە ٧٤٤ پەنابەر بوون. شایەنی باسە، کە ئەم ڕێژەیە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ کەمترە بە بڕی ٦٠٠ پەنابەر و بە ساڵی ٢٠١٥ زیاتر لە ٢٥ هەزار. کەسانێکی زۆر پاش وەرگرتنی وەڵامی نێگەتیڤ بە داوانامەی مافی پەنابەرێتیان، دووبارە داوایان کردۆتەوە، کە لە ئامارەکاندا نیشان نەکراون.

نیوەی زیاتری پەناخوازان لە ساڵی ڕابردوودا لە نێوان تەمەنی ١٨ تا ٣٤ ساڵن. هەروەها ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە نیوە زیاتری پەناخوازان بە تەنها هاتوون بۆ فینلاند و داوانامەی مافی پەنابەرێتییان پیشکەش کردووە. ڕێژەی منداڵانی پەناخواز زیاتر لە ١٣٠٠ منداڵە. 
پاش گۆڕانکارییەکانی ساڵانی ڕابردووی فەرمانگەی کۆچ و وەزارەتی ناوخۆی فینلاند، زۆرێک لە پاناخوازان وەڵامی نێگەتیڤ بە داوانامەکانیان هاتووە و دااوای جێهێشتینی ناوچەی شێنگێنیان لێ دەکرێت. هەروەها سنورداشکردن و ناردنەوەی بە زۆریش لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە شیویەکی بارچاو کاری پێکراوە.

یەکێک لەوانەی بە هەڕەشەی سنورداش کردن داوای گەڕاندنەوەی خۆبەخشانەی دەخەنە بەردەم، لاوێکە بە ناوی عەلی و دەیگەڕێننەوە بۆ بغداد. سێ هەفتە دواتر عەلی بە دەستی چەند چەکدارێکی نەناسراو تیرۆر دەکریت. هەواڵی تیرۆرکردنی عەلی دەگاتەوە فینلاند، کە خێزان و منداڵەکانی هێشتا ئومێدی وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوە لە فینلاند دەکەن. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانان و بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن نابەرپرسیارێتی سیاسەتی کۆچی فینلاندیان دایە بەر ڕەخنە و ئەم سیاسەتەیان بە دژەمرۆیی و نابەرپرسیارانە لە قەڵەمدا، کە کەسانێک بە هۆی مەترسی ژیانیان پەنایان بۆ فینلاند هێناوە، بەڵام فینلاند سنورداشی وڵاتی خۆیانیان دەکاتەوە.

فەرمانگەی کۆچ بەڵێنی داوە، کە پیداچوونەوە بە کەیسی عەلیدا بکات، بەڵام ڕایانگەیاندووە، کە گۆڕانکاری لە هێڵە سەرەکییەکانی سیاسەتی پەنابەریدا ناکەن. هەروەها لە ڕوانگەی فەرمانگەی کۆچەوە بارودۆخی عێراق بەردەوام بەرەو سەقامگیری زیاتر دەچێت و ئەگەر هۆکاری تایبەت نەبێت، پەناخوازانی عێراق دەکرێت سنوورداش بکرێنەوە. ئەم لێدوان و سیاسەتە کەوتە بەر ڕەخنەی فراوانی کۆمەلگا، کە پاش گه‌شتنی هەواڵی دڵتەزێنیش، فەرمانگەی کۆچ ئامادە نییە پێداچوونەوە بە سیاسەت و هەڵسەنگاندەکانیاندا بخشێننەوە.  

بە پێی توێژینەوەیەکی بەشی داد لە زانکۆی تورکو دەریدەخات، کە هێڵی فەرمانگەی کۆچ بە جیا لە ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان بە شێوەی تریش لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە. بۆ نمونە بەهەمان ئەندازە باوەڕ بە وتەی پەناخوازان ناکات، بە تایبەتی کوڕە لاوەکانی نێو تەمەنی ١٨-٣٤ ساڵان کە لە عێڕاقەوە هاتوون. هەروەها ئەگەر لە ڕابردوودا نیشانەی ئەشکەنجە و پێشلیکردنی ئازادییەکان دەکرا وەک هەڕەشەیەک تەماشا بکرایە، کە لە داهاتووشدا کەسەکە مەترسی دووبارە بوونەوەی هەمان چارەنووسی لەسەر بێت, بەڵام لە پاش ساڵی ٢٠١٥ەوە ئەم هێڵانە ئاڵوگۆڕی زۆری بەسەردا هاتووە. ئەم ئاڵوگۆڕە فراوانە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بۆتەوە و دەوترێت، کە بە جیا لە جیاکاری لە نێوان پەناخوازاندا، ده‌کرێت وه‌ک چاوپۆشی کردن له‌ مافه‌کانی مرۆڤیش ته‌ماشا بکرێت.

لە وەڵام بە هۆکاری سنورداشکردنەوەی زۆرە ملێدا – بەتایبەتی بۆ عێراق – فەرمانگەی کۆچ دەڵێت بە پێی ڕێنماییەکان پیویستە سیاسەتیان هاوتای وڵاتانی تری ئەوروپا بێت، بەتایبەتی سوید. بڕیاری سنوورداشکردنەوە لە لایەن فەرمانگەی کۆچەوە دەدرێت و پۆلیس جێبەجێکردنی لە ئەستۆدایە. لە کاتی خۆپیشاندان و هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی سنوورداشکردنەوەی زۆره‌ملێدا، فەرمانگەی کۆچ بێ هەڵوێستە بەو هۆکارەی ئەنجامدانەکەی لە ئەستۆی پۆلیسدا دەبینێت. پۆلیسیش بە هەمان شێوە بێ وەڵامە بەو هۆکارەی خاوەنی بڕیار نییە و تەنها ئەو کارە جێبەجێ دەکەن، کە پێیان سپێندراوە و دەسەڵاتی گۆڕانکاریان لە بڕیارەکەدا نییە. ئەم بێ هەڵوێستی و نەدانەوەی وەڵام، چالاکوانان و پەنابەرانی زیاتر نیگەران کردووە.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *