Breaking News

به‌رگرتن به‌ ڕاسیزم هاتنه‌ مه‌یدانی به‌ره‌ی ئازادیخوازو ئینسان دۆستی پێویسته‌

ئه‌ڵمانیا-7/9/2018

دۆینی 6سپتامبه‌ر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هۆرست زیهۆفه‌ هاوپه‌یمانی حزبه‌که‌ی مێرکل له‌ میانی وتاریکیدا له‌سه‌ر رووداواکانی ئه‌م دواییانه‌ی کیمینتز ووتی”په‌نابه‌ران دایکی هه‌موو کیشه‌کانی ئه‌ڵمانیان”ئه‌مه‌ش به‌دوایی رووداوی کوشتنی هاولاتیه‌کی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ دێت که‌ناره‌زایه‌تی له‌شه‌قامه‌کان لێکه‌وته‌وه‌.

 له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ل چنار عەلی نۆێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەرلینەوە  سه‌باره‌ت به‌روداواکانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌ڵمانیا ووتی”ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ پشیوی که و‌تۆته‌ شاری کمینیز کە دەکەوێتە بەشی خۆرهەڵاتی ئەڵمانیاو هەرێمی زاکسنەوە  ئه‌ویش به‌دوایی کوشتنی هاوڵاتییەکی ئەڵمانی لەلایەن کەسێکی عێراقی و کەسێکی سورییەوە، هاوڵاتیانی شاری کیمنیز، ڕژانە سەر شەقامەکان و رق و توڕەیی خۆیان بەرامبەر بە پەنابەران دەربری و داوای کردنەدەرەوەی خەڵکانی بیانیان کرد لە ئەڵمانیا . ئەوەی جێگای سەرنج بوو کە پارتی(ئه‌ی ئیف دی) AFD، که‌پارتێکی راستره‌وه‌  لە پەرلەمانی ئەڵمانیادا به‌شداره‌، هاوشان له‌گه‌ل پارتی دیمۆکراتی نه‌ته‌وه‌یه‌وه‌یدا پێشڕەوی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌یان له‌ئه‌ستۆگرتبوو که‌تییدا چەندەها کەس هاوشێوەی هیتلەر دەستی سڵاوییان بەرز ده‌کردوە..”

 چنار سه‌باره‌ت به‌ کاردانه‌وه‌کان  ئه‌وه‌شی وت”له‌به‌رامبه‌ر دۆخێکی ئاوادا وهاوکات ده‌نگیکی جیاواز له‌ ژیر ناوی که‌مپه‌ینی (ئیمه‌ زیاترین) به‌ ریکخستنی خۆپیشاندانێکی پێچه‌وانه‌ بۆ په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی راسیسته‌کان، شه‌قامه‌کانی شاری گرته‌وه‌ که‌ له‌ لایەنە چەپه‌کان وخەلکی ئازادیخواز و  ئینسان دۆست سازیاندابوو وه‌ تێدا هونەرمەندانیک بە ئامادەکردنی ئاهەنگ و چالاکی جۆراجۆر هەوڵی کەمکردنەوەی دەنگە راسیسته‌کانیان(نیۆنازیه‌کان )ده‌دا”

ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی  سه‌باره‌ت به‌و وته‌یه‌ی زیهۆفه‌ وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا  راگەیاند”ئه‌م وته‌یه‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌لمانیا به‌هانه‌یه‌که‌ بۆ هه‌ڵرشتنی ڕق وبێزاری به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران وه‌خه‌ریکن کیشه‌و قه‌یرانه‌کانی خۆیان له‌سه‌ری په‌نابه‌ران ده‌شکێننه‌وه‌ ..هاوکات ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌په‌ری سیاسه‌تی نابه‌رپرسیارانه‌ی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیایه‌ به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌ی راسیسته‌کان و‌ له‌م ریگایه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ترس له‌ په‌نابه‌ران وه‌ک مه‌ترسی بۆسه‌ر کۆمه‌لگا نیشان بده‌ن، بێگومان سیاسه‌تێکی ئاواش له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ په‌لاماردانی ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌لکی کرێکارو زه‌حمتکێش وئازادیخوازو ئینسان دۆستی ئه‌لمانیای کردۆته‌ ئامانج، که‌ له‌گه‌ل سروشتی ئینسان دۆستی و کۆمه‌لگای شارستانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و تولرانس بون و پیکه‌وه‌ ژیان به‌یکجاری پێچه‌وانه‌یه‌‌”

ده‌شتی جه‌مال سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پیویسته‌ چی بکریت بۆ به‌رپه‌رجدانه‌وه‌ی‌ نیۆ نازییه‌کان ووتی”سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی راسیسته‌کان جارێکی تر نه‌ک ته‌نها له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڵکو له‌ به‌شێکی زۆر له‌ ولاتانی ئه‌وروپا زه نگێکی مه‌ترسیداره‌‌، ئه‌مجاره‌ ته‌نها کاریان له‌دژایه‌تیکردنی په‌نابه‌ران و وته‌حقیری خه‌ڵکی بیانی ودژایه‌تکردنی خه‌لکی موسولمان و که‌لتوره‌ جیاوازه‌کاندا نه‌ماوه‌ته‌وه‌ به‌لکو له‌ پال ئه‌مانه‌دا  کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و راست ده‌چه‌رخێنن وده‌یانه‌وێت کۆمه‌لگا جۆریک سازبده‌نه‌وه‌ که‌ ئاستی کرێ و سه‌عاتی کارو بیمه‌ی کۆمه‌لایه‌تو خزمه‌تگوزاریه‌کان هه‌ڵبوه‌شیننه‌وه‌ وئاستی ژیانو گوزه‌رانی هاوڵاتیان بهێننه‌خواره‌وه‌ ..وه‌هه‌ر له‌م ڕیگایه‌شه‌وه‌ هیرش بۆ سه‌ر ڕه‌وته‌ چه‌پو کۆمۆنیست و ئازادیخوازه‌کان به‌ڕی بخه‌نو هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌ کۆمه‌لایه‌تیانه‌ش هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌ که‌به‌ری ڕه‌نجی ساڵنێکی زۆری خه‌باتو ماندوبونی چینی کرێکارو خه‌لکی کارکردووی ئه‌وروپایه‌. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌  ئه‌م نه‌عره‌ته‌ی قه‌ومیو راسیستی ونازیستانه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی په‌نابه‌ر‌ بۆئه‌وه‌یه‌ که‌حزبه‌ ڕاستره‌وه‌کان خۆڵ بکه‌ن چاوی هاوڵاتیانه‌وه‌‌ تا له‌وریگایه‌وه‌  کورسی زیاتری په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنن . ئه‌م هه‌ڵومه‌رجه‌ ده‌بی‌ بگۆردرێت ونابێ ڕیگابدرێت ڕاسیزمو نازیزم ده‌ستی تاوانو جیاکاریو ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌سه‌ر کۆمه‌لگاوه‌ درێژکات، ده‌بێ ‌به‌هاتنه‌ مه‌یدانی به‌ره‌ی ئازادیخوازو ئینسان دۆست سنورێک بۆ ده‌ستدرێژیه‌کانی ئه‌م ره‌وته‌ دژی ئینسانیه‌ دابنڕێ. پێویسته‌ به‌ره‌ی ئازادیخوازان به ئاڵای “مافی هاولاتی یه‌کسان، بۆهه‌موان” به‌هێزه‌وه‌ له‌مه‌یداندا ڕاوه‌ستێ وده‌ستی ئه‌م راسیزمه‌ کوێرانه‌یه‌ له‌پشته‌وه‌ ببه‌ستێت وله‌پێناو به‌دیهێنانی گۆرانکاریه‌کی ریشه‌یی‌، ودابینکردنی ئه‌منیت و ئارامی کۆمه‌ڵایه‌تی وباشبژێوی  ومافی یه‌کسانی هاوڵاتیان بۆهه‌موان تێبکۆشێت “

About ifir web

Check Also

تەرمی ئاڤان نەجمەدین لە ڕێوڕەسمێکدا بەخاک سپێرا

دۆێنی هەینی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە شاری لیڤەرپولی بەریتانیا لەڕێوڕەسمێکدا  تەرمی  ” ئاڤان نەجمەدین” ، قوربانیەکی تری  پیاوسالاری و  توندوتیژی و ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *