Breaking News

دەبێ به‌رامبه‌ر به‌ تراژیدیای مەرگی بەکۆمەڵی هاوڵاتیانی کوردستاندا یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن بگرین!

هەواڵی مەرگی بەکۆمەڵی ٣٥ پەنابەر لە شەوی سێ شەمە ٩تشرینی یەکەمی ٢٠١٨  لەکاتی ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەیان لە کەنار ئاوەکانی شاری ئەزمیری تورکیا دا کە زۆربەیان هاولاتیانی هەرێمی کوردستانن جارێکی دیکە ویژدانی کۆمەڵگای کوردستانی ڕاچلەکان و دڵمان گوشرا، ئەم مەرگەساتە تەواوی ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی تورکیا وعیراقو کوردستانی داگرت، بێ ئەوەی پەنجە بخرێتە سەر هۆکارو به‌رپرسیارێتی چەند بارە بوونەوەی مەرگی بەکۆمەڵی هاولاتیانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای سەخت و پر مەترسی سپاردنی ژیانی رۆلەکانیان بە یەختی مەرگ و دەریایی بی رەحم.

تراژیدیایی مەرگی ژنانو منالان وهاوسەرەکانیان بەرهەمی واقعیتی ژیانێکی تاڵی ژێر سایه‌ی چەندین ساڵەی حاکمێت ودەسەڵاتی سەرکوتگەرو تاڵانچی ومیلیشیایی حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و کارنامەیه‌که‌ که‌ ئەم حزبانە لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگای کوردستاندا په‌یڕه‌ویان لێکردووه‌. بیکاری و نەداری، سه‌رکوت وبی مافی، بێدادی ونائارامی و سه‌ره‌نجام نه‌بوونی ژیانێکی مسۆگه‌ر وڕاوه‌ستان له‌نیو چه‌قی گێژاوێکی سیاسیدا که‌ ئایندەی کۆمەڵگایان نامعلوم کردوە و بەو هۆیەشه‌وە گەنجانو بەشێکی زۆر لە خێزان بە منالەکانیانەوە  ناچارکردوە تا بەلێشاو روو لە هاندەران بکەن، بە ئومێدی ئەوەی لەدەستی ئه‌م دەسەلاته‌ گه‌نده‌ڵ وتاڵانچیه‌ دەرچن، کەچی لەو ڕێگایەدا دەکەونە بەردەم ئەو باندانەی بازرگانی بەگیانی پەنابەرانەوە دەکەن و بی ویژدانانە چارەنوسیان بەشه‌پۆله‌کانی دەریا دەسپێرن.

ئەگەر دەمانەوێت چیتر ئەم مەرگە ساتانە دووبارە نەبێتەوە دەکرێت لەجێگای ئەوەی ڕێگای پر مەترسیو کەشتیو یەختی مەرگ هەڵبژێرین، لە باتی بینینی مەرگی کۆرپەکانمان وئازار چێشتن با بە هێنانە مەیدانی هێزی خۆمان بەرامبەر بەم سیستەم ودەسەلاتە ڕاوه‌ستین که‌ناچارمان ده‌کات به‌هه‌ڵبژاردنی ژیانی په‌نابه‌ری،  و ەبا بە ڕیزی ئەو ئوردوه‌ گەورە ئینسانیەوه‌ په‌یوه‌ستبین، که‌خه‌بات ده‌کات بۆ ئاڵگۆری ڕیشەی ئه‌م کۆمه‌لگایه‌. با لەمرۆوە خۆمان ئامادە بکەین بۆ کۆتایی هێنان به‌مه‌ینه‌تیو میحنه‌ته‌کانی ژیانی ئێستامان و ە سبه‌ینێش چارەنوسی کۆمەڵگا بەدەستەوە بگرین، با دەنگی خۆمان وە ڕیزی ناڕه‌زایه‌تیامان یەک بخەین بەرامبەر بەم حزبانە کە باکیان بە نەوەکانی ئەم کۆمەڵگایە نیە، رۆیشتن رێگا چارە نیە دەکرێت بۆ نەهێشتنی ئەو جیاکاریە قوڵەی نێوان ئێمەو بنەمالە و دارو دەستەکانیان کۆتای پێ بێت وئەو فشارە کۆمەڵایەتیە هەمەلایەنە بە یەکگرتووی و ئومید بەگۆرین بەقازانجی سەرجەم کۆمەڵگای کوردستان کۆتایی پێبهێنین.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وێراوی پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکارو دۆستان وهاوریانی کارەساتی مەرگی بەکۆمەڵی تراژیدیای شەوی سی شەمەی ژێر ئاوکەتنی یەختەکەیان لە کەناری ئاوەکانی شاری ئەزمیر ،دەسەڵاتداریتی پارتی ویەکیتی بە پەرپرسی مەرگی بەکۆمەلی هاولاتیانی کوردستان دەزانێت  و داوای دەستبەجێ بەدوادا چون  بەشۆین بێ سەروشۆین و ونبوکان وگێرانەوەی تەرمی قوربانیەکانی ئەو کارەساتە دەکەین ، هاوکات لاوان و گەنجان وهاولاتیانی کوردستان، ئەوانە باوەری قوڵیان بە ئایندەیەکی گەشتر هەیە بانگەواز دەکەین کە چیتر مناڵەکانمان نەخەینە بەردەم  ریسک ومەرگی دەریایی لە هەرکۆیەک هەن وەک هەمیشە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە ڕێگای بنکەونۆینەرایەتیەکانی لە وولاتەکانی ئەوروپا وکەنەداو تورکیا ئامادەیە لە رینۆینی و خزمەتگوزاری  پێویست وگونجاو هاوکاریتان.

دەشتی جەمال

سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

١٣/١٠/٢٠١٨   

.

About ifir web

Check Also

تەرمی ئاڤان نەجمەدین لە ڕێوڕەسمێکدا بەخاک سپێرا

دۆێنی هەینی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە شاری لیڤەرپولی بەریتانیا لەڕێوڕەسمێکدا  تەرمی  ” ئاڤان نەجمەدین” ، قوربانیەکی تری  پیاوسالاری و  توندوتیژی و ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *