لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: بەلیبوردنی تایبەت بەدەیان زیندانی لە تورکیا ئازادکران  تورکیا:١٦/٠٤/٢٠٢٠:

هیواخدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” لە دوای سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا چەندین ڕێکخراوانی مرۆڤ دۆستان و لایەن و دەزگا مرۆیە مەدەنیەکان فشاریان بۆ حکومەت هێناو داوایان کرد ئاوڕێک لەزیندانیانی ناو بەندینخانەکان بکرێتەوەو  ئازادبکرێن..”  هەروەها “دوابەدوای ئەمە سەرۆک کۆماری تورکیا لێبوردنیەکی تایبەتی دەرکرد وە پەرلەمانی تورکیاش بڕیارەکەی پەسەند کرد کە بە پێی بڕیارەکە (٩٠،٠٠٠)نەوەت هەزار زیندانی بە چەند هەنگاوێک تا ڕێکەوتی ٣١/٤/٢٠٢٠ بەپێی ڕێنەمایەکانی تەندروستی ئازاد دەکرێن بەڵام سەرەتا بۆ ماوەی ( ١٤ ) چواردە ڕۆژ کەرەنتینە دەکرێن و دوای ئەوە ڕەوانەی ماڵەکانیان دەکرێنەوە هەروەها لەو نەوەت هەزارە چل و پێنچ هەزاریان سزایان بەسەردە سەپێندراوە..”

هیوای ئەوەشی ووت” لە دوێنێشەوە ڕێکەوتی ١٥/٤/٢٠٢٠ زیاتر ( ٣٥٠٠ ) زیندانی لەشارەکانی ( ئەنقەرە ، ئەستەنبوڵ ، ئەزمیر ، ئایدن ، ئەدرنا ، مۆغەڵا ، چانکاڵێ ) ئازاد کراون” هیوا سەبارەت بەو پەنابەرانەی زیندانی کراون ووتی”تا ئێستا دەزگا ئەمنیەکانی تورکیا ئاماژەیان بە ڕێژەی ئازادکردنی پەنابەرانی نێو زیندانیەکان نەداوە  لەوەی ئایا ئەو بڕیارە ئەو پەنابەرانەشی گرتۆتەوە کە بە بەهانەی  شکاندنی سنور بە نایاسایی زیندانی کراون…”

لەهەواڵی زیاتر ئاگادارتان دەکەینەوە.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *