گرتن و ڕزگارکردنی پەنابەران

مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ١٦/٩/٢٠٢٠ لە ناوچەی کادیرکایورنو سەر بەشاری مۆغەڵا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ( ٥٤ ) پەنابەر ڕزگارکران دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە


ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١٧/٩/٢٠٢٠ لەناوچەی تششمە سەر بەشاری ئەزمیر ( ٦ ) پەنابەر بۆ مەبەستی رزگارکردنیان پەیوەندیان بە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە کردوو ڕزگارکران

بالیکسیر:
ڕێکەوتی ١٧/٩/٢٠٢٠ لە نزیک دوورگەی نیکید لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ( ٣٢ ) پەنابەر لەبەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە پێشتر لە سنوری دەریایی یۆنان دیپۆرتکرابوونەوە

ئەنتاڵیا:
ڕێکەوتی ١٧/٩/٢٠٢٠ لەناوچەی غازی پاشا سەر بەشاری ئەنتاڵیا لە دوو بەلەمی چوپدا ( ٣٠ ) پەنابەروو قاچاخچیەک دەستگیرکران

یۆنان:
ڕێکەوتی ١٨/٩/٢٠٢٠ لە نزیک کەناری شاری کیباریسیا سەر بە ووڵاتی یۆنان دوای نزیک بوونەوەی ( ٥٠ ) پەنابەر لە و شارە داوای هاوکاریان لە پۆلیسی ناوچەکەکردوو سەرجەمیان ڕزگارکران

About ifir web

Check Also

دوو هەواڵ لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: لەکەمپەێکی دیکەی پەنابەران لە یۆنان ئاگر کەوتەوە

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ٢٠/٩/٢٠٢٠ بۆ جاری دووەم ئاگرێك لە نزیک کەمپی پەنابەران لە ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *