“داواکاری پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان ومافەکانیان لە شۆینی خۆی ماوە “

وتاری ئاری جلال سەرپەرشتیاری لقی کوردستانی فیدراسیۆنی پەنابەران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤەوە

یەکێک لە بەندەکانی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ داکۆکیکردنە لە مافەکانی پەنابەران بەڵام بەداخەوە لە جیهانی ئەمڕۆدا دەبینیین بەشێکی زۆر لەو وڵاتانەی ئیمزاکەرانی ئەو جاڕنامە جیهانیەن وە بەتایبەتی بڕیارنامەی جنیف کە تایبەتە بە مافەکانی پەنابەران نەک پاشەکشیان کردوە بەڵکو دەیان بڕیاری دژی پەنابەرییان هێناوەتە پیشەوە و پەنابەرانیان لە سەخترینو دژوارترین ژیاندا ڕووبەڕووکردۆتەوە .

پەنابەران نەک مافەکانیان ناسەلمێنن بەڵکو ساڵانێکی زۆر پەنابەران بەدیار داواکاری مافی پەنابەریوە ڕادەگرن ئەمە سەره‌ڕای گرتن و زیندانیکردنو بڕینی خزمەگوزاریەکان و مامەڵەی نەژاد پەرستانەی پۆلیس، تائەوەی لەگەڵ ئەودەسەڵاته‌ی حکومەتانەی پەنابەرانیان ناچار بە هەلبژاردنی ژیانی پەنابەریکردوە پەیمان ئیمزا بکەن پەنابەران بە ناچاری بەدور لە خواست خۆیان دیپۆرت بکەنەوە.

ئەم هەنگاوانەی حکومەتەکانی ئەوروپا لە دژی پەنابەران و داواکارانی مافی پەنابەری بێ وێنە توندوتیژ بووە. ئەمە سەرباری ئەوەی کە لەچەند ساڵی ڕابردوودا دەیان و هەزاران پەنابەر لە ڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا خنکاون وگیانیان لەدەستداوە زۆر جار کەسوکاریان نەیانتوانیوە لاشەی رۆڵەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.

پەنابەرانی کورد لە دەرەوە بەدوور نەبوون لەم هەڵمەتانەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ سەر مافەکانیان ، لە چەند ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٦٠٠٠ هەزار پەنابەر دیپۆرتی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە لەگەڵ ئەوپەڕی
بێ مافیدا بەرەو ڕوون .

بەڕێزان!

ئەوەی من دەمەوێت لێرە سەرنجی ئێوەی بۆ ڕابکێشم لەم رۆژەدا ئەوەیە ئەگەر لایەکی ئەم سیاسەتە بۆ سەر مافەکانی پەنابەران حکومەتەکانی ئەوروپا بووە لایەکی تری حکومه‌تی عێراق بووە لەهاوکاریکردنی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران بەبێ ئەوەی بچوکترین بەرپرسیاریتی نیشان بدەن بەرامبەر ئەم لەشکرە گەورەیەی پەنابەرە بەزۆر نێردراوەکان،

ئەگەر چی فیدراسیۆنەکەمانە لە ساڵی ٢٠١١ پرۆژە بڕیارێکمان خستۆتە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستانو پەڕلەمانی کوردستان و بە پەڕلەمانی عیراقیشەوە بەڵام بەداخەوە تائێستا ئامادەنیین وەڵامان بدەنەوە لەکاتێکدا ماوەی سێ ساڵە ئێمە پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانمان ڕاگرتوە بەدیار وەڵامی ئەم پرۆژە بڕیارەوە

کەچی پەڕلەمان و حکومەت زۆر خەمساردنو بەڵینی بریقەدارمان پێ دەدەن و هه‌تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی عەمەلیشمان نەبینیوە.

ئێمە ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ دەمانەوێت بیریان بخینەوە کە داواکاری پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان ومافەکانیان لە شۆینی خۆی ماوە پێویستە لەسەر پەرلەمانی کوردستان وحکومەتی هەرێم وەڵام بەداخوازیەکانمان بداتەوە.پێویستە حکومەتی هەرێم بەرپرسیاریتی نیشان بدات لە ئاستی ئاوارەو لێقەوماوان.

خواستەکانی ئێمە بەشێکە لە خواستەکانی ژنان،مناڵان و کرێکاران و کەمئەندام و چینو تۆیژەکانی تری کۆمەڵگای کوردستان کەلەم ڕۆژەدا هەموو پێکەوە کۆبووینەتەوە و سەرکەوتنمان لەگرەوی هاوکاری و یەکگرتووی ئێمەیە بۆ داسەپاندنی داواکاریەکانمان بەسەر پەڕلەمان و حکومەتدا.

 

 

About ifir web

Check Also

دوو هەواڵ لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

١- فیدراسیۆن ته‌رمی پەنابەرێکی گێڕایەوە هەرێمی کوردستان بەریتانیا-بەرمنگهام-٣١کانوونی دوەەمی ٢٠١٩: ڕۆژی کانوونی دووەم تەرمی ئەو ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *