Breaking News

له‌ 17 شوباتدا په‌نابه‌رێک دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه‌

دوو هه‌واڵی په‌نابه‌ران

به‌ریتانیا-گرتووخانه‌ی کۆڵن برۆک 16-2-2015:

 خالید .ح په‌نابه‌ر که‌ ماوه‌ی 13 ساڵه‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا به‌سکرتارێتی فیدراسیۆن ڕاگه‌یان” به‌یانی 17شوبات به‌زۆره‌ ملی له‌رێگای هێلی ئاسمانی مه‌له‌کی ئه‌رده‌نی دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وله‌تی هه‌ولێرم ده‌که‌نه‌وه‌”

خالید ئه‌وه‌شی ووت ” 13ساڵه‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیآ ژیانم دامه‌زراندوه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌م له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ قبوڵکراوه‌ بۆیه‌ تیکتیان پیداوم، به‌یانی له‌ هیسرۆوه‌ بۆ عه‌مان پاشان بۆ هه‌ولێرم ده‌نێرنه‌وه‌‌” 

نه‌رویچ- گرتووخانه‌ی تراندۆم:

هاوکات هه‌ر دۆێنی 15-2 له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی ( عیرفان .ق )په‌نابه‌ریکی کورد له‌ گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری تراندۆم نزیک  فرۆکه‌خانه‌ی ئۆسلۆ له‌ ولاتی نه‌رویچ به‌ سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند’ خیزانه‌که‌م خه‌ڵکی ولاتی نه ر‌ویجه‌ ماوه‌ی مانگێکه‌ له‌م گرتووخانه‌یه‌ ده‌ست به‌سه‌رم پێان راگه‌یاندۆم ده‌بیت به‌زۆر ئیمزا بکه‌یت و بگه‌ریته‌وه‌ هه‌ولێر”

عیرفان ئه‌وه‌شی ووت “پۆلیسی ئه‌م گرتووخانه‌یه‌ پیان ڕاگه‌یاندۆم حکومه‌تی هه‌رێم کوردستان ڕازی بوو وه‌رمان بگرێته‌وه‌ و له م‌ گرتووخانه‌یه‌دا 100 په‌نابه‌ری جۆراجۆری وڵاته‌کان ده‌ستبه‌سه‌رن. هه‌فتانه‌ ته‌نها بۆ ماوه‌ی 5ده‌قه‌ بۆمان هه‌یه‌ ته‌له‌فون به‌کاربهێنین”

عیرفان ووتیشی “تائیستا حکومه‌تی هه‌رێم چیکردوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ به‌زۆره‌ ملی دیپۆرتکراونه‌ته‌وه‌ تا ئێمه‌ وه‌ر ده‌گرنه‌وه‌” 

About ifir web

Check Also

ئاگاداریەک بۆ پەنابەران و کوردانی دانیشتوی تورکیا سەبارەت بەگەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لەو ووڵاتە

سەبارەت بە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لە تورکیا سەرۆک کۆمار لە کۆبونەوەیەکی ئیداری لەگەڵ پارتەکەیدا ئاماژەی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *