فیدراسیۆنی پەنابەران ناوی قوربانیان و ون بۆکانی کارەساتی دەریایی ئیجەبڵاودەکاتەوە سلیمانی-٢٥-١-٢٠١٦:

 

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری نوسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆن بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” دوایین زانیاری دەربارەی ڕوداوی ٢٢-١-٢٠١٥ ئیجەمان پیگەیشتوە کە رۆژی هەینی یه‌ختێك كه‌ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتووه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌ نزیك ئیزمیر نقوم بووه‌و پۆلیسی كه‌نار ده‌ریاكان به‌هانایان چوون و 25 سه‌رنشینیان رزگار كردووه‌ كه‌ 23 یان هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانن و تا ئێستاش 13 ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ دادپزیشكی ئیزمیرن، دوای ته‌واوكردنی رێكاره‌ یاساییه‌كان راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێنه‌وه”

ئەوەشی ووت ” هاوكات به‌قسه‌ی رزگاربووانی رووداوه‌كه‌ 13 كه‌سی تریش بێ سه‌روشوێنن و پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه‌. هه‌روا سێ قاچاخچی كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌م رووداوه‌ تۆمه‌تباركراون و دوو له‌وان ده‌ستگیر كراون”

.ناوی ئەو کەسانەی تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە:

ژوان هیوا تۆفیق…ژاڵە هیوا تۆفیق … ژیلا هیوا تۆفیق … خەدیجە محمد عەزیز …سیما قاسم یوسف …شەپۆل قاسم یوسف .. خانزاد قادر طەها .. پەیام هادی عەبدولرەحمان … میران هادی عەبدولرەحمان .. بەیان ٤٢ساڵ سەهەند ١٠ …

ناوی کەو کەسانەی بێسەروشوێنن.

بەهار محمد خضر …شاکۆ اسمایل خضر…. شکۆ اسماعیل خضر…. دەریا قاسم یوسف …کانی قاسم یوسف… زەریا.قاسم یوسف … ئەیوب ئیبراهیم ..ریزان تۆفیق …ئەمیر ئەیوب ئیبراهیم…ئەحمەد ئەیوب ئیبراهیم …..ئەڤین ئەیوب ئەحمەد…ئەیوب ئیبراهیم …ئەژین ئەیوب ئیبراهیم … ئیسماعیل یوسف عەلی… روقیا خضر حەمە سوور …..هۆگر قاسم بابە ….

وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەرمی ئەو ١٣ کەسە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

دوای ئەو کارەساتە بۆ ئەم مەبەستە ئاری جلال سەرپەرشتیاری نوسینگەی لقی کوردستان ، نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەران (ڕۆژ عزیز) لە تورکیا و هاوکارمان (شێخ حسێن حمە ساڵح)بەردەوام لەگەڵ زۆریک لە کەسوکاری قوربانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان وبەرپرسانی حکومەتی عیراق و هەرێم و کارمەندانی سەفارەتی عیراق لە تورکیا لەپەیوەندیداین بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەکان و دۆزینەوەی وونبووان.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *