Breaking News

دژ بە ئازاردان وسوتاندنی خێوەتەکانی پەنابەران لە کاڵێ خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی لەلەندەن ڕێکخرا

دۆێنی ١ مارس فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وژمارەیەک لە ریکخراوەکانی داکۆکیکارو هەڵسوراوانی مەیدانی بەرگری لە مافەکانی پەنابەران دژ بە سوتاندنی خێوەتەکانی پەنابەران وئازاردانی پەنابەران ومنالان بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکرژ لەلایەن پۆلیسە کۆماندۆکانی فەرەنساوە لە جەنگەڵی کاڵی، لەبەردەم پەیمانگایەکی کەلتووری فەرەنسا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ڕێکخرا.

لەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیەدا نزیک بە ١٠٠ کەس وژمارەیەک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن بەشدارییانکرد . خۆپیشاندەران چەندین پلاکارت کەلەلایەن فیدراسیۆنەوە ئامادەکرا بوو بە نوسراویهێرش بۆ سەرپەنابەران لە کاڵی ڕاگرن..شەرمەزاری بۆ حکومەتی فەرەنسا ویەکیتی ئەوروپا پەنابەران لە سەردەمی کۆندا ڕادەگرێت..پەنابەرانی کاڵی قوربانی جەنگ وبەربەرێتی ئێوەیە..بەرزکرانەوە هاوکات دروشمی …”دەست لەپەنابەرانی کاڵی هەڵگرن..نا بۆ سنوری دەستکرد نا بۆ نیشتیمان دیپۆرتی پەنابەران ڕاگرن..شەرمەزاری بۆ حکومەتی فەرەنساویەکیتی ئەوروپا..دەوترانەوە

دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ووتەیەکی پیشکەشکرد سەرباری بەخێرهاتنی ئامادەبوان بەتەنگەوەهاتنیان بۆ پشتیوانی لەمافە ئینسانیەکانی پەنابەران ڕۆشنای خستە سەر ئەو سیاسەتانەی لە پشتی ئەو هەڵمەتە نائینسانیانە بۆسەر پەنابەران بەڕیوە دەچیت ووتیئەم هەڵمەتەی کۆماندۆکانی فەرەنسا لە چوارچێوەی سیاسەتێکدا دەچێتە پیش بۆ رازی کردنی دڵی حکومەتەکەی دیڤید کامیرونە ..فەرەنسا لەژیر ناوی پاراستنی ئەمنیتدا تۆلە لەقوربانیەکانی دەستی تیرۆر دەکاتەوە ..لەبری هەڵکەندنی داعشی ڕاستەقینە ودەستهەڵگرتن لە سیاسەتی دەخاڵەتکرد ن لە خۆرهەلاتی ناوەڕاستو باکوری ئەفریقا لە پیناو بەرژەوەندیەکانیان سنورەکان توند دەکەن ودەرگا لەقوربانیەکانی دژی تیرور دادەخەن…”لە بەشێکی تری وتەکەیدا ئاماژەی بەوکرد کە تازەگەراوەتەوە لە عێراق و لەنزیکەوە دۆخی کوردستان وقەیرانیکی سیاسی ئابوری کە پیا تیپەر دەبێت باسکرد ووتی١٤ سال بەر لەئیستە لەژێرناوی هێنانی دیموکراسیدا کۆمەلگای عیراقیان کاولکرد دەیان گروپ ودەستەی ئاینو قەومیان بەردایە گیانی هاولاتیان کە بچوکترین مافی ئینسان لە ئەجندەی ئەواندا جێگای نابیتەوە وژیانی خەڵکیان پی بەڕێوە نابرێ..داعش دروستکراوی خۆیانە ..دروتان لەگەل دەکەن شەری داعش ناکەن ..ئەوانەی هەڵدین لەژیر ستەم زولم وتۆپبارانی ئەو جەنگانەدا هەڵدین کە چارەیەکی دیکەیان نەخراوەتە بەردەست جگە لەوەی مناڵەکانیان بکەنە کۆڵیان و دەریایی مەرگ هەڵبژیرن…”جگە لە ئاماری قوربانیەکانی مەرگی دەریایی باسی لە گرنگی کای پێکەوەی هاوپشتیو هاوخەباتی رێکخراوەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەرانکرد و لە پێناو ئازادی ویەکسانی و هەڵگرتنی سنورەکان وپاراستنی کەرامەتی ئینسانی ..کۆتایی بە قسەکانی هێنا..

پاشان بە رێپێوان بۆ بەردەم ناوەندێکی تری فەرەنسا نارەزایەتی درێژەی کێشا و خۆپیشاندان لەنیو دەیان دروشمی پشتیوانی لەمافەکانی پەنابەران دوایی ٢کاتژمێر کۆتایی هات.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/بەریتانیا

٢/٣/٢٠١٦

About ifir web

Check Also

ئاگاداریەک بۆ پەنابەران و کوردانی دانیشتوی تورکیا سەبارەت بەگەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لەو ووڵاتە

سەبارەت بە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لە تورکیا سەرۆک کۆمار لە کۆبونەوەیەکی ئیداری لەگەڵ پارتەکەیدا ئاماژەی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *