یه‌که‌مین په‌نابه‌ری کورد ده‌گه‌رێنرێته‌وه‌

لەندەن10/4/2017: په‌نابه‌ر ئاراس ڕه‌سول له‌ گرتووخانه‌ی مۆرتن هؤڵ وه‌ به‌سکرتارێتی فیدراسیۆنه‌وه په‌یوه‌ندی گرت و ووتی”که‌له‌پچه‌یان کردوم وه‌ ئاگاداریان کردمه‌وه‌ که‌  کاتژمێر 12 نیوڕۆ به‌ره‌و له‌نده‌ن فرۆکه‌خانه‌ی هیسرو به‌ڕێم ده‌که‌ن تا دیپۆرتی عه‌مان پاشان به‌غدام بکه‌نه‌وه‌”

ئاراس ئه‌وه‌شی ووت”هاوڵاتی شاری که‌رکوکه‌ م ماوه‌ی 10ساڵه‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م”

له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌ر‌اسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیدا ڕایگه‌یاند”هه‌فته‌ی ڕابردو دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار کراینه‌وه‌ که‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ تیکتی پێدراوه‌ دیپۆرتی عێراق بکرێته‌وه‌، ئێمه‌ش هه‌وڵه‌کانمان خسته‌ گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی کوردستان نامه‌مان ئاڕاسته‌ی وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراقیکرد  به‌ ژماره‌یه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارووه‌زاره‌تی خاریجی په‌یوه‌ندی گێراوه‌ له‌ ئاکامی زیانباری ئه‌وهه‌نگاوه‌ ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی گه‌ر ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری ئه‌م په‌نابه‌ره‌ سه‌ر بگرێت وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌ریتانیه‌وه‌، ئه‌وا ده‌رگا به‌ڕووی زیاتری حکومه‌تی به‌ریتانیا و ولاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا ده‌کاته‌وه‌ که‌ فشارو زه‌ختو زۆریان بۆسه‌رپه‌نابه‌ران زیاتر بکه‌ن  و په‌یڕه‌وی له‌ سیاسه‌تی دیپۆرت بکه‌ن له‌ ئاستێکی به‌رفراواندا وپێچه‌وانه‌ به‌ پرانسیپ وپێوانه‌ نیو ده‌وله‌تێکان به‌ که‌یسی په‌نابه‌رانی عێراقی مامه‌ڵه‌ بکه‌ن “

ده‌شتی جه‌مال ئه‌وه‌شی ووت” ئێستا که‌وتۆته ‌سه‌ر ئه‌وان که‌ نه‌چنه‌ پشت سه‌ری ئه‌و سیاسه‌ته‌ دژی ئینسانیه‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیا وه‌ک پیشو،  وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ له‌ به‌غدا به‌دڵنیایه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی زیاتر ڕووبه‌رووی حکومه‌تی عێراقی ده‌کاته‌وه‌”

 

 هه‌واڵی زیاتری  په‌نابه‌ران له‌ ماڵپه‌ری فیدراسیۆن ببینه‌:.

About ifir web

Check Also

ئێواره‌یه‌كی هاوپشتی له‌ گه‌ڵ په‌نابه‌ران .

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له‌ سویسرا به‌ بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران یه‌كشه‌ممه‌ 17.06.2017 بۆنه‌یه‌كی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *