راپۆرتێك لەسەر دۆخی پەنابەران لەمیسر.

ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی سودان و ئیسیوبیا و ئەریتیریا و سوریا و سوماڵ و یەمەن و لیبیا و چەندین ووڵاتی تری ئەفریقایی روویان کردۆتە ئەم ووڵاتە، نزیکەی یەك ملیۆن پەنابەریش لە یوئێنی قاهیرە ناویان تۆمار کراوە، بەهۆی شەڕی ناخۆ و خراپی بارودۆخیان. لە ڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاریوباری پەنابەران بەتەواوی پێشێلی مافی مرۆڤ ئەکرێ،بەشێك لە پەنابەران ناچارن بەوسەرمایەیەبژین کە لە وڵاتی خۆیاندا هەیان بووە، لەبەر ئەوەی هەلی کار کەمە و حەق دەست زۆر هەرزانە.

پەنابەر ناتوانێ بە کرێکاریی لەمیسردا بژی، پێویستە لە وڵاتی خۆیەوە داهاتێکی ٤٠٠دۆلاری بۆ دابین بکرێ تاوەکو مانگانە بەشێوەیەکی ئاسایی بژیت.

خاڵێکیتر کە زۆر جێی سەرنجە لەم ووڵاتەدا خەڵکێکی زۆر هەیە کە قبوڵی یوئینی وەرگرتووە وەك پەنابەر بۆ رەوانەکردنی بۆ ووڵاتی سێهەم، بەڵام بەهەموو جۆرێك لە هەموو مافێك بێبەش کراوە و مانەوە بۆ ماوەی ساڵانێکی زۆر و چارەنوسیشی نادیارە کەی ڕەوانەی ووڵاتی سێیەم دەکرێت. لەهەمان کاتدا دەست ڕاگەیشتن بە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوە ناحکومیەکانی تایبەت بە کاری پەنابەران زۆر زەحمەت و تا رادەیەك مەحاڵە.

میسر وڵاتێکی خاوەن سەرمایەیەکی باشە، بەلام دەسەڵاتێکی سەربازی و دواکەوتوو حوکمی دەکات، لە ئێستادا عبدالفتاح سیسی کە سەرۆکە، دەستی کردووە بە بیناسازی و پێدانی سیمایەکی شارستانی بە وڵاتەکەی، لەبەرامبەریشدا کرێی شوقە و پێداویستی رۆژانە لە هەڵکشانێکی بێئەندازەدایە، حەق دەستی کرێکار زۆر هەرزانە، بەهیچ جۆرێک بەشی کرێ و کارەبا و ئاو و غاز و ئینتەرنێت و خەرجی رۆژانە ناکات، بۆنمونە لەم ماوەیەدا رێکلامێکیان بڵاو کردەوە کە گروپێکی کۆمپانیا هەلی کاری رەخساندووە لە زۆربەر شارەکان، حەق دەستی کارمەند لەو کۆمپانیایە ٤٠٠٠جونەیهە وەکو موچەی سەرەتایی مانگانە، ئەم بڕە پارەیەش لە ئێستادا ئەکاتە نزیکەی ٨٢ دۆلار، لە هەرزانترین شوێنی شاردا ئەگەر لە دەرەوەی شارەکانیش شوقە بگریت ٢٠٠٠جونەیهە، پارەی ئاو و خزمەتگوزاری و کارەبا و غاز و ئینتەرنێت لە کەمترین حاڵەتدا ١٠٠٠جونەی ئەبات، واتا بۆ خێزانێک ئەگەر موچەکەی ٤٠٠٠ بێت، تەنها ١٠٠٠ی بۆ ئەمێنێتەوە، کیلۆی گۆشت بە ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ جونەیهە، واتا ئەوەی بۆی ئەمێنێتەوە بەشی دوو کیلۆ بۆ دوو کیلۆ و نیو گوشت ئەکات، لەبەرامبەریشدا سیسی ئەڵێ: من خەریکم وڵاتتان بۆ پاک و ئاوادان ئەکەمەوە، با کەمێکیش برسێتی بکێشین!

هەروەها بەداخەوە ئەو کرێکارانەی کە کاری دەرگاوانی دەکەن بەهۆی کەمی کرێیەك کە وەری دەگرن، بەردەوام ئەبێ پارەی بەیتێ تابتوانیت داوایەکت جێبەجێبکرێت، وڵاتێکە هاوڵاتیانێك بەهۆی ئەو دۆخە خراپەی ئابووری کە هەیە وداسەپاوە. لەسەریەک ئەگەربزانن خەڵکی میسر نیت، دوو قات و سێقات و بگرە تا ١٠ قاتیش پارەت لێ وەرئەگرن بۆ کڕینی هەر شتێك، هاوڵاتیەك ئەگەر بەشێوەیەکی ئاسایی بژێت و هیچ خۆشگوزەرانیەك و دەرچون و سەفەرێکی نەبێت لەناو شارەکاندا، پێویستی بە ٨٠٠٠جونەیهە لە مانگێکدا، بۆیە زۆربەی خەڵکی ئەم ووڵاتە دوو کار و سێ کار ئەکەن، چەن ئەندامی خێزان بن لەماڵەکەدا ئەبێ کار بکەن، تاوەکو بەشێوەیەکی زۆر سادە بژین، بێگومان ئەگەر ئەمە ژیانی کەسانێک بێت کە خەڵکی رەسەنی وڵاتەکە بێت ، دەبێت ئاخو بۆ پەنابەرێك کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یان سیاسی، خوێندن و نیشتەجێبوون رووی کردبێتە وڵاتی میسر، دەبێت چۆن بێت.

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لەمیسر لەخراپترین بارودۆخدایە، پێویستە لەشەوەوە سەرە بگریت بۆ ماوەیەی ١٠ کاتژمێر تاوەکو سەرەت بەرکەوێ و بچیتە ژوورەوە و ئیشەکەت بۆ بکەن، سەرەتاش کە خۆت ئەناسێنی بە یوئێن کاتێکی شەش مانگیت بۆ دائەنێ بەلایەنی کەمەوە بۆ خۆناساندن و پێدانی مۆڵەتی مانەوە لەرێگەی کاردێکی زەردەوە، ئیتر یان کەیسەکەت قبوڵ ئەکات یان نا، ئەگەر قبوڵ کرای کارتێکی زەردت بۆ ئەکەن و هەر ساڵ و نیوێك جارێ پێویستە تازەی بکەیتەوە و سێ مانگ پێش تازە کردنەوەکەشی پێویستە سەردانی یوئێن بکەیتەوە بۆ سەرە نوسین، هەروەها دوای وەرگرتنی کارتە زەردەکە، یوئێن بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی میسری بۆ پێدانی کارتی نشینگە کاتێکت بۆ دیاری دەکات جاری واهەیە دوو ساڵ تێ ئەپەڕێنێ تا سەرەت بەر ئەکەوێ.

بۆیە بەپێی ئەم زانیاریانەی لەسەرەوە باسکرا، پەنابەرێك بەنیازی میسر بێت، پێویستە پێشتر خەمی ئەم کێشانەی خواردبێ و خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادە بکات، تەنها شتێك کە باشە مافی مانەوەت لە ووڵاتەکە ئەبێت.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

هەڵمەتی بە هاناوە چوون” خەڵکی ئازادیخواز، ئینسان دۆستان! ژنان و لاوان و تێکۆشەرانی بەرگری لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Sahifa Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.