زانیاری سەرەتایی بۆ ئەو پەنابەرانەی تازە دەگەنە ئەڵمانیا بەشی سێیەم:

بەشی سێیەم:
(بڕگەی ٤٧ ماددەی 1 لە بەندی پەنابەران
٢. دەسکەوتە بنەڕەتییەکان 
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە سەیری بەشی ( ٢ ، ٤ ، ٦  بکە ) کە دواتر بڵاویان دەکەینەوە.


بۆ ئەوەی سودمەند بن لەو دەستکەوتانە بەبێ قەیدو مەرج ئەوا پێویستە بەڵگەنامە تەسلیم بکەن زیاتر مەبەستیان ناسنامە یان بەڵگەنامەی گەیشتن ، لەگەڵ ئەوەشدا ، تا ئەو کاتەی دەردەکرێت ( واتا بۆت دروست دەکەن ) تۆ خواردن و شوێنی مانەوە لەگەڵ سیستەمی گەرم کردن و چاودێریی تەندروستی و لەش وەردەگریت.
٢-١ بڕی دەستکەوتەکان
بڕی دەستکەوتەکانی هاوکاری ژیان لەلایەن دەسەڵاتی تایبەتی داهاتەوە دابین کراون ، بەندە بە کۆمەڵێک فاکتەری جۆراوجۆر وەکوو
( بەشی ٧ دواتر زانیاری زیاتر لە بارەوە بڵاو دەکەینەوە )
آ- بارو دۆخی خێزان ( سەڵت ، خێزاندار ، منداڵی تری لەگەڵە ، یان لەگەڵی نییە )
ب- تەمەن
ج- سامان و داهاتی بەردەست ( لەبەشی ٨ بۆ ١ زانیاری زیاتر )
د- ماوەی مانەوەت لە ووڵاتی ئەڵمانیا . 
ئەگەر بۆماوەی زیاتر لە ١٥ پازدە مانگ لە ئەڵمانیا بمێنیتەوە بەبێ دابڕان ، بۆت هەیە سودەکان وەرگری بەگوێرەی بەرگی دوازدەهەمی کۆدی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ، ئەم سودانە جیاوازن لە سودەکانی تر کە پێشتر دەدران لەڕووی بڕو شێوازەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا ، تۆ بۆ هەیە ئەم سودانە وەربگریت تەنها تێوەنەگلابی لە سەرپێچی نایاسایی بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت لەسەر ماوەی مانەوەت .
بەسەرپێچی لەقەڵەم دەدرێت بۆ نمونە ئەگەر تۆ !
# لە دەسەڵات ڕابکەی
# کۆسپ و تەگەرە بخەیتە بەردەم پرۆسەی بەڕێوەبەری مامەڵەکانی مافی پەنابەریت
# پاسپۆرتەکەت لەناو ببەیت ( یاخود پێشتر لە ناوت بردبرت )
# ناسنامەێک یاخود ڕەگەزنامەێکی هەڵە بدەیت ! یان…
# زانیاری تری هەڵە بدەیت.

درێژەی هەیە….

عمر ئەحمەد هەڵسوراوی فیدراسیۆن لە ئەڵمانیا

٩/١٠/٢٠٢١

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

8 ی مارس رۆژی تێکۆشانە دژ بە سیستەمێك کە توندوتیژی و جیاکاری  دژی ژنان بەرهەم دەهێنێت!

هەشتی مارس  بۆنەیەکی  میژوویی جێکەوتەی خەبات و بەرەنگاری کرێکاران و ژنانی یەکسانیخوازی  جیهانە بەدژی زوڵم و ستەمکاری و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *