ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی پەنابەران لەدوورگەیەکی یۆنان

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی پەنابەران لەدوورگەیەکی یۆنان

درەنگانێکی ئەمشەو ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢١ لە نزیک دوورگەی ڤۆلیگاندروس ی یۆنانی لەنێو دەریادا بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوت
دوا بەدوای ڕووداوەکە هەڵمەتی ڕزگارکردنیان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دەستیپێکردووە بەچەندین بەلەم و باخیرەو یەخت و هەلیکۆۆتەرەوە لەئەنجامدا تا ئێستا تەنها ١٢ پەنابەریان ڕزگارکراون

بەرپرسانی دوورگەکە ڕایانگەیاند هۆکاری ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکە بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری ئیشپێکەری بەلەمەکەوە بوە هەروەها ڕاشیانگەیاند بەپێی لێدوانی دوو پەنابەر لە ڕزگارکراوەکان ژمارەیان ٥٠ پەنابەر بوە

هەڵمەتی گەڕان و ڕزگارکردن تا ئێستاش بەردەوامە
چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

8 ی مارس رۆژی تێکۆشانە دژ بە سیستەمێك کە توندوتیژی و جیاکاری  دژی ژنان بەرهەم دەهێنێت!

هەشتی مارس  بۆنەیەکی  میژوویی جێکەوتەی خەبات و بەرەنگاری کرێکاران و ژنانی یەکسانیخوازی  جیهانە بەدژی زوڵم و ستەمکاری و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *