Author
usr_web171_1
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوت کە زۆرینەیان کوردن
وان:
لەڕێکەوتی: ٢٠/٧/٢٠٢١ لەناوچەی ئیرچیش سەر بەشاری وان ١١٣ سەدوو سیانزە پەنابەری ئەفغانی بە کۆمەڵ کە لە ئیرانەوە هاتبونە ناو تورکیاوە سەرجەمیان دەستگیرکران و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران کران،هەر لەسنوری شاری وان لەڕێکەوتی ٢١/٧/٢٠٢١ ئۆتۆمبێلێک بەمەبەستی گواستنەوەی کۆمەڵێک پەنابەر لەشاری وانەوە بۆ شاری ئەنقەرە هەر لەسنوری شاری وانەوە وەردەگەڕێت لە ئاکامی وەرگەڕانەکەدا پەنابەرێک برینداردەبێت و ٩ پەنابەریش دەستگیردەکرێن وە پێش گەیشتنی پۆلیس ١١ پەنابەر هەڵدێن،
سەبارەت بەتیرۆری پەنابەر بەهرۆزی ڕەحیمی
ڕۆژی چوار شەممە ١٤/٧/٢٠٢١ (بەهرۆزی ڕەحیمی) پەنابەری کوردی ئێران٫ لەگوندی (ژاڵە) ی نێوان سلێمانی و عەربەت لەکاتی چوونی بۆسەر کاری پاسەوانی، لەلایەن چەکدارێکەوە لە نێو ئۆتۆمبیلێکەوە دەدرێتە بەردەستڕیژی گوللە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، ژیان لەدەستدەدات.
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
درەنگانی دۆێنێ شەو ڕێکەوتی ١١/٧/٢٠٢١ لە ناوچەی مرادیە سەر بەشاری ( وان ) لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك ١١ پەنابەر ژیانیان لەدەستدا وە ٢٦ پەنابەریش بەبرینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانە”
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی شاری وان” ئۆتۆمبێلەکە دوای وەرگەڕانی ئاگری گرتوەو کە تەرمی شەش پەنابەریان هەر لەناو ئۆتۆمبیلەکە مابویەوەو تا کوژاندنەوەی ئۆتۆمبێلکە هەروەها خاوەنی ئۆتۆمبێلکەکەش دەستگیرکراوە”
ئایدن:
ڕێکەوتی لە ڕێکەوتی ٦/٧/٢٠٢١ لە ناوچەی کوشاداسی سەر بەشاری ئایدن لە دوو کاتی جیاوازدا ٧٠ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە بۆ سنورە دەریاییەکانی تورکیا،
چارەنوسی ئەو پەنابەرە کوردو عێراقیانەی لە بیلا ڕوسیاوە پەڕیونەتەوە بۆ لیتوانیا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٥٠ پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق لە سنورەکانی بیلا ڕووسیاوە پەڕیونەتەوە ووڵاتی لیتوانیا وە لەسەرەتایی ساڵیشەوە ٨٠٠ پەنابەری تر پەڕیونەتەوە کە زۆرینەیان پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقن”
هەروەها “بیلا ڕوسیاش هیچ هەڵوێستێکی نیە لە ڕێگری کردنی ئەو پەنابەرانە بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا”
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٣و٤و٥و٦ی/٢٠٢١/٦ هەریەک لە ناوچەکانی دیکیلی و ئەسڵان ١٤٨ پەنابەر رزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابوونەوە
“تەرمی ئارتین”ی تەمەن ١٥ مانگ، پەڵەیەکی ڕەشە بەتەوێڵی دونیای دیموکراسی و مافی مرۆڤی دەوڵەتانی ڕۆژئاواوە.
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
پاش ئهوه كه له ڕۆژی یهكهمی ساڵی نوێدا و له قهراغ ئاوی دورگهی كارمۆی نهرویج تەرمی مناڵێكی تهمهن ١٥ مانگ دۆزرایهوه و دوای چهند مانگ له لێكۆڵینهوه و بهدواداچوون و پشكنینی دی ئێن ئهی، دۆێنێ ٧/٦/٢٠٢١ پۆلیسی نهرویجی ڕایگهیاند كه پاشماوهی تهرمی ئهو مناڵه هی (ئارتین) ئێران نهژاده. ئهو مناڵه له ٢٧مانگی ئۆكتۆبهری ٢٠٢٠ دا لەنێو باوەشی خێزانیدا لە ئاوی مارشی نیوان بەریتانیا وفەرەنسا لەگەل دایك وباوك وخۆش وبرایەکیدا بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مناڵانەوە دیاری بەسەر منالانی خاوەن پیداویستی تایبەت دابەشکرا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1