Author
usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
دووسەد پەنابەر لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی ئیتالیا ڕزگارکران
پەنابەری کورد ع.م بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”سەرلەبەیانی ئەمرۆ٦ ئۆگۆست دوای ئەوەی بەلەمەکەمان لەقوڵای دەریادا پەکی کەوت ڕێکخراوی خاچی سوری نیودەوڵەتیمان ئاگادارکردوەوئەوانیش پۆلیسی دەریاوانی ئیتالیایان ئاگادارکردەوە بەهانامانەوە هات ورزگاریانکردین”
پرۆسەی دەستگیرکردنی پەنابەران لەتورکیا بەردەوامەو
لە ئیستەنبوڵ سەدان پەنابەری تر دەستگیرکران
وان:
دوێنێ شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٤/٨/٢٠٢١ لەکاتێکی درەنگاندا لە کاتی پشکنینی هیزە ئەمنیەکان لە ناوچەی چاڵدێران سەر بەشاری وان هاوسنور لەگەڵ ئیران لەنێو بارهەڵگرێکدا کە ٣٠٠ پەنابەری تیدابوو سەرجەمیان دەستگیرکران
شایەنی باسە هێزەئەمنیەکان ئاماژەیان بەوەدا کە تەواوی پەنابەرەکان لەبارودۆخێکی زۆر سەختی تەندروستی و نەمانی هەناسەدان بوون وە ڕووبەڕووی و برسێتی ببونەوە دوای دەستگیرکردنیان پێداویستی پزیشکی و خواردن و خواردنەوەیان پێداون
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١/٨/٢٠٢١ لەناوچەکانی دیکیلی و سەفیریهیسار سەر بەشاری ئەزمیر ٦١ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دوای گەیشتنیان بەسنورەکانی یۆنان دیپۆرت کرابونەوە،
چەنەکاڵێ:
ڕێکەوتی ١/٨/٢٠٢١ لە ناوچەی ئەسیسیان سەر بەشاری چەنەکاڵێ ٦٣ پەنابەر ڕزگارکران و دوو قاچاخچیش دەستگیرکران،
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسۆنەوە:
بەلەمێکی پەنابەران غەرق بوو
دەفنی تۆلیس فۆتۆگرافەری یۆنانی بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ، لە بەرواری 30/7/2021 سەعات 8:14 دەقە بەلەمێکی پەنابەران لەنزیك دورگەی لێسڤۆس غەرق بووە بەپێی ئەوزانیاریانەی پۆلیسی ئیشکگری دەریاوانی بڵاویان کردۆتەوە ۱٠ پەنابەر ڕزگاکراوە وە ۳ پەنابەر بێسەرو شوێنن’
ڕوونکردنەوەیەکی پێویست سەبارەت بەڕزگارکردنی ١٤ پەنابەر گوایە پەنابەرە بێ سەروشوینە کوردەکانن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لیرەوە بۆ رای گشتی و تەواوی راگەیاندن و کەس و کاری پەنابەرە بێسەروشوێنەکان رایدەگەیەنم ئەو ١٤ پەنابەرەی ڕزگارکراون هیچ پەیوەندی نیە بەو یەختەی کە لەڕیکەوتی ٢١/٧/٢٠٢١ ژێر ئاوکەوت کە زۆربەی پەنابەرەکانی کورد بوون
پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ڕایگەیاند کە لە هەفتەی ڕابردوو دا لە ڕێکەوتەکانی ( ١٦ و ١٧ و ١٨ و ٢٠ و ٢١ و ٢٢ ی مانگی ٧/٢٠٢١ هیزەکانی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا تەنها لە سنورو کەناراوەکانی شاری ئەزمیر ٤٥٦ چوار سەدوو پەنجاو شەش پەنابەریان ڕزگارکردووە دوو قاچاخچیشیان دەزگیر کردووە
پۆلیسی ئێشکگری ئاماژەی بەوەشکرد کە پەنابەرەکان دوای گەیشتنیان بە سنوری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە بەشێکی زۆری پەنابەرەکان ڕووبەڕووی مەترسی ژێر ئاوکەوتن ببونەوە
فیدراسیۆن لیستی ناوی 32 پهنابهره ڕزگارکراوهکه ی دورگهی ئیراپێترا یۆنان بڵاودەکاتەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ههواڵی به پهله:
لهناوهندی ههواڵگری فیدراسیۆنهوه:
لهدرێژهی ههواڵهکانی فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی بۆ بههاناوه چوونی ئهو پهنابهرانهی یهختهکهیان له دورگهی کریتی یۆنانی نقوم بوو،ههروهك بڕیارماندابوولیستی ناوی ئهو 32 پهنابهره بڵاو دهکهینهوه که له ئێستادا له دورگهی ئیرا پێترای یۆنان دهستبهسهرن.
فیدراسیۆن تازەترین زانیار لەسەر پەنابەرە ڕزگاکراوەکانی ئیراپێترا بڵاو دەکاتەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1