Author
usr_web171_1
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢٠ لەناوچەی داتشا سەر بەشاری مۆغەڵا ( ٦ ) پەنابەر لەبەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
لەهەمان شارو ناوچە بەس لەڕێکەوتی ١٧/١١/٢٠٢٠ ( ٣ ) پەنابەر لە بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران
ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا
هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٠ لە دەریایی سپی ناوەڕاست لە نزیک کەناری ( هوما ) سەر بە ووڵاتی لیبیا بەلەمێکی پەنابەران ژێرئاوکەوت نزیکی ( ٧٠ ) پەنابەر ژیانیان لەدەستدا ( ٤٧ ) پەنابەریش ڕزگارکران وە تا ئێستاش تەنها تەرمی ( ٣١ ) پەنابەر دۆزراونەتەوە گەڕان وپشکنینیش بەردەوامە.
ڕاپورتی دوایین هەواڵ و چالاکیەکانی ئەمرۆ لە پێوەند بە ٢٧ پەنابەری ئێرانی لە وڵاتی میسر
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ڕاپورتی دوایین هەواڵ و چالاکیەکانی ئەمرۆ لە پێوەند بە ٢٧ پەنابەری ئێرانی لە وڵاتی میسر
ئەمرۆ ١٢ نۆڤمبەری کاتژمێر٢٠٢٠ هەردوو ڕێکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ورێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی – بێ مەرز لەگەڵ ژمارەیەك لەکەسوکاری پەنابەرەکان ڕوویان کردە باڵۆێزخانەی میسر لە لەندەن بە مەبەستی دەربڕێنی نارەزایەتی دژ بە گێرانەوەی ٢٧ پەنابەری کوردی ئێرانی بۆ ئێرانی وە لە گەڵ کاربەدەستانی میسر دانیشتن بکەین و نارەزایەتی و داخۆازیەکانیخۆمانیان پێ رابگەێنیین.
لە پێناو پاراستنی ژیانی ٢٧ پەنابەری ئێرانی لە میسر بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئێمەوە پەیوەستبن!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لە پێناو پاراستنی ژیانی ٢٧ پەنابەری ئێرانی لە میسر بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئێمەوە پەیوەستبن!
رۆژی :پێنجشەمە بەرواری ١٢-١١-٢٠٢٠
شۆێن:بەردەم پالۆیزخانەی میسر لە لەندەن
26 South St, Mayfair, London W1K 1DW
پەنابەرە کوردەکانی میسر بەرەوشۆێنێکی نادیار دەگۆێزرێنەوە
بە پێ ئەو هەوالانەی لە ژمارەیەك لەپەنابەرە ڕزگاکراوەکانی میسرەوە بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن گەیشتوە” سەرلەبەیانی ئەمرۆ کاتژمیر ٦ بەیانی ئەو ٥٦ پەنابەرەی ٢١ مانگی ١٠ لەلایەن پۆلیسی ئیشکگری دەریاوانی میسرەوە لەدەریایی نیو دەولەتی لەمەترسی خنکان رزگاکران بەرو شۆێنیکی نادیار بەڕێکراون وماوەی دوو رۆژە ٢٣ پەنابەریان مانیان لە خواردن گرتووە لەبارودخێکی دەروونی خراپدان…”
ئاگاداریەك بۆ کوردانی دانیشتوی ئێپسویچ لە بەریتانیا
پەنابەرێكی کورد بەناوی ‘ مەمۆ سەرۆك ” وە یا ئەژین دانیشتووی شاری ئێپسویچەوە ماوەی ٢٥ ڕۆژە کەسوکاری هیچ پەیوەندیەکیان پێوەی نەماوە وژمارەی تەلەفونەکەی داخراوە، ئەمەش بۆتە نارەحەتی ونیگەرانی کەسوکاری لە کوردستانەوە .بە تایبەتی ئەمە سیهەمین جارە دیارنامێنیت وپێشتر باری دەروونی ناجێگیر بووە بۆ ماوەی چەند مانگێك لەژێر چاودێری نەخۆشخانەدا بووە.
پەنابەرێك لە هەوڵی خۆخنکاندن ڕزگارکرا
فەرەنسا –خێوەتگەی دانکیخ-٨-١١-٢٠٢٠:
هەواڵنیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە فەرەنساوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”دۆێنێ شەو لە بەرواری٧/٨-١١/٢٠٢٠ پەنابەرێکی کورد کە خەڵکی شاری دهۆکە لە جەنگەڵی دانکیخ خۆی هەڵواسیوەو هەوڵی خۆ خنکاندنی داوە بەڵام خۆش بەختانە لەلایەن هاوڕێکانیەوە فریای ئەکەون و دەست بەجێ پەیوەندی بە فریاگوزاری خێراوە دەکەن و تیمی تەندروستی فەرەنسی دێت و دەیگوازنەوە نەخۆشخانە و ناهێڵن ژیان لەدەستبدات”
تونس بۆتە دەروازەیەکی نوێ پەڕینەوەی پەنابەران بۆ ئەوروپا هیوا خدر:
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
تونس بۆتە دەروازەیەکی نوێ پەڕینەوەی پەنابەران بۆ ئەوروپا
هیوا خدر:
لە چەند کاتێکی جیاوازدا ڕێکەوتی ١/١١/٢٠٢٠ ( ٦٠٠ ) پەنابەر بە ( ١٣ ) بەلەمەوە لە تونسەوە گەیشتنە دوورگەی ( لا مبیدواز ) ی ئیتاڵیا
ئەمە لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا لە گفتوگۆدابووە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تونس بە مەبەستی ڕێگری کردن لە پەڕینەوەی پەنابەران لەو سنورەوە. لەماوەی ڕابردووشدا ئیتاڵیا چەندین وەفدی بۆ تونس ناردووە بۆ ئەو مەبەستە.
شۆێنی ڕاگرتنی پەنابەرە کوردو ئێرانیەکانی کە لە مەترسی خنکان ڕزگارکران لە میسر ئاشکرا کرا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1