Author
usr_web171_1
سکرتێری فیدراسیۆن سەبارەت بەچارەنووسی ٥٧ پەنابەر نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆك کۆماری میسر کرد
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
سکرتێری فیدراسیۆن سەبارەت بەچارەنووسی ٥٧ پەنابەر نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆك کۆماری میسر کرد
لە نامەیەکدا کە وێنەی نێراوە بۆ ناوەندی هەواڵگی فیدراسیۆن”دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن داوا لەسەرۆك کۆماری میسر دەکات وەك پەنابەر مامەڵە بەو ٥٧ پەنابەر بکرێت کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی میسرەوە ڕۆژی هەینی ٢٣ ئۆکتۆبەر لە مەترسی خنکان ڕزگارکران..”
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
پۆلیسی فەرەنسا هەڵیان کوتایە سەر خێوەتگەی دانکیخ
فەرەنسا_۳٠_۱٠_۲٠۲٠:
هەواڵنێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە فەرەنساوە بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند’سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تیمێک لە پۆلیسی فەرەنسا هەڵیان کوتیە سەر خێوەتگەی دانکیخ و خێوەتی پەنابەرانیان دڕاند و پیداویستیەکانیان بردن’
٣٨ پەنابەری کورد لە زیندانەوە نامەیەك ئاڕاستەی پەرلەمانی بەریتانیا دەکەن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
٣٨ پەنابەری کورد لە زیندانەوە نامەیەك ئاڕاستەی پەرلەمانی بەریتانیا دەکەن
بەریتانیا –لەندەن-گرتووخانە برۆك هاوس-٢٩/١٠/٢٠٢٠:
لەنامەیەکدا کە بەڕێگای فاکس لە گرتووخانەی دەستەبەسەری پەنابەران لەبرۆك هاوسەوە ئاڕاستەی پەرلەمانتارەکانی بەریتانیاو رێکخراوی مافی مرۆڤ کراوە هاتووە”ئێمە ٣٨ پەنابەری کوردی عێراقی لەگرتووخانەی دەستبەسەری کۆڵن برۆك لە لەندەن ڕاگیراوین ئەم نامەیەیان ئاڕاستە دەکەین..، ئێمە تاوانبارنین ،ئێمە ئینسانیین هەڵهاتووی دەستی وڵاتێکی گەندەڵ ونائەمنین،داوای مافی پەنابەریمانکردوە لەولاتەکانی ئەوروپا بەلام بەداخەوە مافی پەنابەریمان ڕەتکراوەتەوەوفشاریان بۆ هێناوین جێ بهێڵین و بە ناچاری ڕوومان لەبەریتانیاکردوە وداوای مافی پەنابەریمانکردوە..”
خێوەتگەیەکە لە دارستانێکی نزیک شاری دانکیخی فەرەنسا، کە ئەو پەنابەرانەی لێیە بە نیازی پەڕینەوەن لە سنووری فەرەنسا بەرەو بەریتانیا،لە ئێستادا زیاتر لە 500 پەنابەری لێیە لە مناڵ و ژن و پیاو کە پێکهاتوون لە هەموو تەمەنەکان لەمناڵی تەمەن 1 ساڵ هەتا پیری 60 ساڵ،هەروەها نزیکەی 25 خانەوادەی لێیە نزیکەی 30 مناڵی خوار تەمەن 10 ساڵ و نزیکەی 40 ژن و 7 کەسی بەتەمەن و ئەوی تریان گەنجن،زۆربەی دانیشتوانی ئەم خێوەتگەیە کوردن کە زۆربەشیان ئێرانین،بەشێکی عەرەب و ئەفغانیی و ڤێتنامین، بەهۆی هاتنی سەرماو سۆڵەو باران و قوڕاوەوە پەنابەران بەشێوەیەکی گشتی لە بارودۆخێکی خراپ وناهەمواردا ژیان بەسەر دەبەن و بەتایبەت مناڵەکان کە لەناو قوڕو باراناوا یاری ئەکەن ،
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
۳۲ پەنابەری کورد لە زیندانەوە داوای هاوکاری دەکەن
لەندەن-گرتووخانەی برۆك هاوس-٢٥ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠:
لەنامەیەکدا ۳۲ پەنابەری کورد لە گرتووخانەی دەستبەسەری برۆك هاوس لە لەندەن کە وێنەی نێراوە بۆ ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەری عێراقی داوا دەکەن کە “ئازادیخوازان و رێکخراوەکانی داکۆیکار لەمافەکانی پەنابەران هاوکاریمان بکەن چونکە ئێمە نامانەوێت دیپۆرت بکرینەوە بۆ ئەو وولاتەی پەنجەمۆرمان هەیە..”
فیدراسیۆن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەوانەی بۆ داوای پەنابەری هاتوونەتە بەریتانیا بەردەوامە
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١٨/١٠/٢٠٢٠ لە دوو کاتی جیاوازدا لە ناوچەکانی مەندەریس و دیکلیلی سەر بەشاری ئەزمیر ( ٦٨ ) پەنابەر پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابوونەوە
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
ڕێکەوتی ٢٠/١٠/٢٠٢٠ لە نزیک کەناری دەریایی لیبیادا ( ١٥ ) پەنابەر دوای ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکەیان لە دەریایی سپی ناوەڕستدا ژیانیان لەدەست دا
فیدراسیۆن ئاماری سەرەتایی( دە ) مانگی ڕابردووی پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بڵاودەکاتەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1