Author
usr_web171_1
خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٥.
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
دۆێنێ سێشەمە ٢٦ئاب ژماره یه ک لە هەڵسوراوانی بەرگریکار لەمافەکانی ژنان و له ئه ندامانی ڕێکخراو و که سایه تییه کانی ڕێکخراوه جۆراوجۆره کان له به ڕده م باڵیۆزخانه ی عێراق له له نده ن کۆبوونه وه و داوای دادگه ڕی بۆ دکتۆر بان زیاد تاریقی کوژراویان کرد.
دەشتی جەمال، لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، خۆپیشاندانەکەی بە وتارێک کردەوە و ئیدانەی تاوانە قێزەونەکەی کرد و هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە ئەنجامەکەیدا هەیە. نادیە مەحمود، لە هاوپەیمانی ژنانی ئامان، کورتە وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا جەختی لەسەر کردنەوەی لێکۆڵینەوەکان و داخستنی بەگوێرەی بڕیاری دادگا کردەوە، بەو پێیەی نەگەیشتن بە دادپەروەری هاندەری کوشتنی زیاتری ژنان دەبێت. سەوسەن سەلیم لە وتارەکەیدا جەختی لە پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستانی عێراقەوە تا ناوەند و باشوور کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە توندوتیژی دژی ژنان بەردەوامە و قوربانییەکی زۆریش کەوتووەتە خوارەوە، دوایینیان کوشتنی د.بان بوو. هەروەها شازا بیسرانی لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ژنان جەختی لە گرنگی یەکڕیزی نێوان ژنان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق بۆ گەیشتن بە مافەکانی ژنان و پێکەوە وەستانەوە بۆ داواکردنی یاسایەک کە توندوتیژی دژی ژنان بە تاوان بناسێنێت. هەروەها چەندین ژنی دیکەی عێراقی کە لە لەندەن نیشتەجێن بەشداریان کرد و وتارێکی کورتیان پێشکەش کرد و سەرەخۆشی خۆیان بۆ بنەماڵەی ئەو ژنە کوژراوە دەربڕی و داوای یاسایەکی دادپەروەرانەیان کرد کە ئاسایش بۆ ژنان مسۆگەر بکات. ئەو بەیانییە یاداشتێکی ناڕەزایی لەلایەن چەند ژنە چالاکوانێکی دیکەی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان پێشکەش کرابوو، کە لەلایەن چەند ڕێکخراوێکی فێمینیست و مافی مرۆڤەوە واژۆ کرابوو، داوای کردەوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بان زیاد دەکرد.
تجمع احتجاجي امام السفارة العراقية في لندن في يوم 26 اب 2025
تجمع اليوم عدد من الناشطات النسويات والنسويين من اعضاء المنظمات وافراد وشخصيات من منظمات مختلفة امام السفارة العراقية في لندن مطالبات ومطالبين بتحقيق العدالة للقتيلة المغدورة الدكتورة بان زياد طارق.
وقد افتتح دشتي جمال عن اتحادالعام اللاجئين العراقيين التجمع بالقاء كلمته لادانة الجريمة النكراء وادانة كل من اشترك في تنفيذها. وقدمت نادية محمود عن تحالف امان النسوي كلمة قصيرة اكدت فيها على ضرورة اعادة فتح التحقيق وعدم اغلاقه وفق لقرار المحكمة، حيث ان عدم تحقيق العدالة سيشجع على المزيد من قتل النساء. وقالت سوسن سليم في كلمتها على ضرورة التصدي للعنف ضد النساء من كردستان العراق الى الوسط والجنوب مذكرة بان العنف ضد النساء مستمر وسقطت الكثير من الضحايا واخرها وليس اخيرها مقتل الدكتورة بان. كذلك اكدت شذى بیسرانی من اتحاد النساء العالمي على اهمية الوحدة بين النساء في داخل العراق وخارجه من اجل احقاق حقوق النساء والوقوف صفا واحدا للمطالبة باصدار قانون يجرم العنف ضد النساء. واشترك عدد اخر من الحاضرات من العراقيات المقيمات في لندن بكلمات قصيرة عبرن فيها عن مواساتهن لعائلة القتيلة والمطالبة بقانون منصف يحقق الامن للنساء. وكان قد جرى تقديم مذكرة احتجاجية من قبل عدد اخر من النساء الناشطات في قضية الدفاع عن حقوق المرأة من صبيحة نفس اليوم حملت توقيع عدد من المنظمات النسوية والمدافعة عن حقوق الانسان مطالبة باعادة فتح التحقيق في قضية بان زياد.

حکومەتی بەریتانیا پەردەی لەسەر سیستەمی پەنابەری خێرا لادا – ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری بەریتانیا سەریان هەڵدا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
ئیڤێت کوپەر وەزیری نوێی ناوخۆی بەریتانیا پلانێکی بەرفراوانی بۆ خێراکردنی پڕۆسەی یەکلایکردنەوەی پەنابەری ڕاگەیاند، کەمکردنەوەی تێکڕای ماوەی چاوەڕوانی لە 54 هەفتەوە بۆ تەنها چەند هەفتەیەك دەبێت پەنابەر یەکلایی بێتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە پاشەکەوتی زیاتر لە ٧٨ هەزار داواکاری پەنابەری و ٥٠ هەزار تانەدانی دادگا ئیشی لەسەر دەکرێت، کە تێچووی ساڵانە دەگاتە ٢.١ ملیار پاوەند، کە زۆربەیان بۆ یارمەتی یاسایی و شوێنی نیشتەجێبوون لە هۆتێلەکاندا خەرج دەکرێت.
پلانی خێرا کە بڕیارە لە پاییزی ٢٠٢٥دا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بریتییە لە:
-
ئەو کەسانەی دەبنە هۆکاری پاڵنانی خەڵك بۆ تێپەڕاندی سنوری بەریتانیا لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە یاخود بەڵگەنامەی ساختە – سزای زیندانیکردنی تا 5 ساڵ.
-
100 ملیۆن پاوەند لە بودجەی ئاسایشی سنوورەکان، لەنێویاندا 300 ئەفسەری نوێی دەزگای تاوانی نیشتمانی، تەکنەلۆژیای چاودێری، و سکانەری بایۆمەتری بۆ ڕێگری کردن لە هاتنە ژورەوە.
-
گرێبەستێکی “یەک بۆ ژوورەوە، یەک بۆ دەرەوە” لەگەڵ فەرەنسا، کە ڕێگە بە بەریتانیا دەدات پەناخوازان بگەڕێنێتەوە لە بەرامبەر هاوکاری فەرەنسادا – کە نزیکەی 50 کەس لە هەفتەیەکدا.
-
پلانی هەیە هەزاران کەس لاببات کە مافی یاسایی مانەوەیان نییە – پارتی کرێکاران بانگەشە دەکات کە پێشتر ٣٥ هەزار کەسی دوورخستووەتەوە و ٧٠٠ ملیۆن پاوەندی لە خەرجییەکانی هۆتێلەکان کەمکردووەتەوە لە دوای دەستبەکاربوونی.
حکومەت دەڵێت ئەم چاکسازیانە بەشێکن لە “پلانی گۆڕانکاری” بۆ جێگرەوەی پلانی شکستخواردووی ڕواندا بە ستراتیژییەک کە لە ناوخۆی بەریتانیا کێشەی پەنابەری چاروسەر بکرێت.
بەڵام ئەم ڕاگەیاندنە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری وڵاتی لێکەوتەوە، بەتایبەتی لە نزیک شوێنەکانی نیشتەجێبوونی پەنابەران. لە لەندەن، مانچستەر، نیوکاسڵ و شارۆچکە بچووکەکانی وەک ۆتەوڤیل خۆپیشاندان ئەنجامدرا و لە چەند شوێنێک خۆپیشاندەران دەستگیرکراون. ڕەخنەگران وهەلسوراوانی داوکیکار لەمافەکانی پەنابەران دەڵێن کە پرۆسەی خێراکردنی پەنابەری بەم جۆرە ڕەنگە دادپەروەرانە نەبێت و ببێتە هۆی بڕیاردانی پەلە و لە مەودای درێژخایەندا و ڕوبەڕوی ململانێی یاسایی دەبێتەوە.
بڕیارە لە پاییزی ئەمساڵدا یاسادانان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە جێبەجێکردنی دەست پێدەکات.
سەرچاوەکان:
-
ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت
-
ڕۆژنامەی تایمز
- • LBC
-
فاینانشیاڵ تایمز
-
ڕۆژنامەی گاردیەن
فیدراسیۆنی پهنابهران چاوى لهئێوهیه، كۆمهك وهاوكارى پێبكهن!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئازادیخوازان، مرۆڤدۆستان!
ڕەنگە کەم کەس لە ئێوە هەبێت کە لە رێگای دەزگاکانی راگەیاندن وسوشیال میدیاوە ناوی فیدراسیۆنی پەنابەران وەیان ئاگاداری کارو کردەوەکان و تەقەڵاکانی ئەم رێکخراوە نە بۆبێت لە پێناو بەرگری لەمافەکانی پەنابەران وبەدەستهێنانی پشتیوانی لە مافە ئینسانیەکانی پەنابەران لە هاندەران.
فیدراسیۆنى سهراسهری پهنابهرانى عیراقى بۆ بهدهستهێنان و دابینكردنی فراوانترین مافه ئینسان یهكانی پهنابهرانی كورد، لهپێناو كهم كردنهوهی ههرچی زیاتری ڕهنج و باشكردنی ژیانی پهنابهران و بههرمهند بوونیان لهژیانێكی باشترو ئینسانی، بهدهنگهوه چوونی ههزاران ئینسان ،داكۆكی كردن لهماف و حورمهتی ئینسانیان و رێگهگرتن له دیپۆرتكردنهوهی بهزۆری پهنابهرانی كورد له ئاستێكی فراواندا بۆ قبوڵكردنی پهنابهران سهدان كهمپینی بهریخستووه و پشتیوانی جیهانی بهدهستهێناوه… تا پێك هینانی بهرهی بههیز دژ به بریارهكانی ئهم وولاتانه بۆ ناردنهوهی پهنابهران، ڕاوەستاوە . بهههوڵ هیمهت و ماندووبونێكی بێ ووچان تا له ههنگاوی یهكهمدا فریای ژیانی دهیان پهنابهری كورد بكهوێت هاوكاری پشتیوانیان بكات بهدهر له روانگهو ئامانج و ئایدۆلۆژی و دین و قهومیت و نهژادێك ..
زۆرێك لهئێمه بهههر نرخێك خۆمان گهیاندۆته دهرهوه ، لهو رێگهیهدا دهیان ئازارو نارحهتیمان چیشتووه ،چهند کهس هاورێ و ئازیزو خۆشهویستانمان لهریگاكانی یوونان و توركیاو ئیران ئیتالیادا ..لهدهستداوه به ئومێدی بههرهمهند بوون له ژیانێكی شایسته به ئینسان ،ئهم ههموو زهخت و فشاره تا له مافی پهنابهری بههرمهند بین.
جێگهی خۆیهتی ئهوتان پێرابگهیهنین خۆشبهختانه فیدراسیۆن له ئێستادا لقی کوردستانی فیدراسیۆنی هەیە وموڵهتی یاسای وهرگرتووه له کوردستان لەویش بەهانای پەنابەر دیپۆرتکراوەکان و بەرگری لەمافەکانیان، هاوکاری ئەوخێزانانەی منالەکانیان لەرێگەی ژیانی هات ونەهاتی پەنابەری بێسەروشۆین بوون تاسۆراخی ئەو پەنابەرانەی زیندان لە ولاتانی دراوسێ ، بەئەرکی لە پێشینەی خۆی داناوە.
فیدراسیۆن هەموو ڕۆژێك شەڕ دەکەین بۆ پاراستنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤی پەنابەران بۆ سەلامەتی، بۆ کەرامەت، بۆ داهاتوو. ئەو شەڕە کات و بوێری و سەرچاوەی دەوێت. جا بەرگریکردن بێت لە پەنابەران لە دادگاکان بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، یان تەحەداو رووبەرووبونەوە بە سیاسەتە ناڕەواکان . ئەم کارە ناتوانێت بەبێ پشتیوانی دارایی بەردەوام بێت. ئێمە بەپەلە پێویستمان بە بودجە هەیە بۆ ئەوەی هەوڵە یاسایی و داکۆکیکردن و گەیاندنەکانمان بەردەوام بن.
بۆیه ئێمه چاومان لەکهسانی دڵسۆزو مرۆڤدوستە کە بتوانن کۆمهکمان پێبکهن فیدراسیۆنهکهمان هیچ سهرچاوهیهكى مالى و داهاتى نییه جگهلهوهى كه چاوى بریوهته كۆمهك و یارمهتى ئهندامان و خهلكى ئازادیخواز و پهنابهران بۆدابینكردنى پێداویستىیهكانى خۆى و راپهراندنى كاروبارهكانى. ههرئاستێك لهكۆمهك كردن به فیدراسیۆن، تهنانهت ئهگهر زۆر كهم وبچوكیش بێت، ئهتوانى كۆمهك بكات بهگۆشهیهك لهكاروبارهكانى فیدراسیۆن. بۆیه داواتان لێدهكهین دریخى مهكهن و ئهوهى لهتواناتاندایه كۆمهك ویارمهتى بهفیدراسیۆن بكهن. پشتگیری ئێوە دەتوانێت مانای جیاوازی نێوان نائومێدی و هیوا بێت. لە نێوان دەرگایەکی داخراو و سەرەتایەکی نوێ.
دەتوانن کۆمەکەکانتان لەڕیگەی ئەم حساب بانکەوە بگاتە دەستمان بۆ راپەراندنی کارەکانمان:
Account name:International Federation of Iraqi Refugees(IFIR),Bank name: HSBC
Account number:21449591
Sort code:40-04-07
IBAN/SWIFT number (if outside UK): N/A
دەستان دەگوشیین
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٣٠/٧/٢٠٢٥
دژ بە دەرکردنی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران خۆپیشاندان رێکخرا!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
پێنج شەممە٢٤/٧/٢٠٢٥ ژمارەیەك لە: رێکخراوەکانی پەنابەران، کرێکاران و مافەکانی ژنان، دژ بە هەڵمەتی دڕندانە و فاشیستانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران، لەبەردەم بالۆێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئیران لە لەندەن خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان ڕێکخست.
سەرەتا دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وتەیەکی پێشکەشکرد دژ بەسیاسەتی نامرۆڤانەی حکومەتی ئێران بەرامبەر بە پەنابەرانی ئەفغانی و وتی: ” کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی درۆی “شەڕکردن لەگەڵ سیخوڕ” هەڵمەتێکی دڕندانە و ڕەگەزپەرستانەی دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ لەدژی پەنابەرانی ئەفغانستان ئەنجام دەدات. بەڵام ئەمە پەیوەندی بە ئاسایشەوە نییە، پەیوەندی بە کۆنترۆڵ و دڕندەیی و فاشیزمەوە هەیە.
پەنابەرانی ئەفغانستان کەسی دەرەکی نین، ئەوان بەشێکن لە چینی کرێکار لە ئێران، دەیان ساڵە ماڵەکانیان دروستکردووە و شەقامەکانیان پاککردووەتەوە و منداڵەکانیان پەروەردە کردووە و ئابوورییان بەهێزکردووە. ئەم هێرشە تەنها بۆ سەر ئەفغانییەکان نییە بەڵکو بۆسەر هەموو کرێکارانە، دەشتی جەمال” ئەوەشی وت” ئەم سیاسەتەی حکوومەتی ئێران سیاسەتی جیاکاری و هەڵاواردنە بۆ دابەشکردنی چینەکەمان کەڵک وەردەگرێت بۆ ئەوەی چینی کرێکار بکات بەگژی یەکدا تا ئەو ڕێژیمە بتوانێت دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت، بەڵام ئێمە ناکەوین و پێی دەڵێن: چیتر دیپۆرتکردنەوە نەمێنێت! چیتر ڕەگەزپەرستی نەمێنێت! چیتر دابەشبوون نەمێنێ، ئێمە لەگەڵ پەنابەرانی ئەفغانی وەستاوین، ئێمە لەگەڵ جەماوەری ناڕازی ئێران وەستاوین، ئێمە لەگەڵ هەموو کرێکاران وەستاوین، یەکگرتوو لە سنوورەکان. ..” پاشان هەریەکە لە هەڵاڵەی تاهیری لە رێکخراوی ژنان و کۆمەڵگەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەروەها سەعید ئارمان لە رێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی بێمەرز، ئان لە رێکخراوی بزووتنەوە لە پێناو دادپەروەری، فلیپ لە رێکخراوی ئازادی کرێکار، وتەیان پێشکەشکرد بۆ پشتگیری لەمافەکانی پەنابەرانی ئەفغانی و دژ بە سیاسەتی دیپۆرتی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی قسەوباسیان کرد.
خۆپیشاندەران چەند پلاکارتیان بە بەدروشمی دپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ ئەفغانستان راگرن، سنورەکان دەتوانن زەویەکان دابەش بکەن، بەڵام مرۆڤەکان نا، پەنابەر بوون تاوان نیە – جیاکاری تاوانە! هاوکات خۆپیشاندەران بەیەک دەنگ دروشمی، دەست لەپەنابەرانی ئەفغانی هەڵگرن، نابۆ دیپۆرتی پەنابەرانی ئەفغانی، مافی پەنابەری مافی ئینسانە، لە تاران تا کابۆل یەك خەبات، یەك جەنگ! بژی هاودەنگی کرێکارانی جیهان، نا بۆ دیپۆرتکردنەوە نا بۆ جیاکاری.. دەووتەوە.
بەشداربوانی ئەم چالاکیە نوێنەران لە ڕێکخراوی:
• ڕێکخراوی ژنان و کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – MEWSO ( بەریتانیا)
• فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی – IFIR
• ڕێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی- بێمەرز
• ڕێکخراوی ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – KMEWO
· ڕێکخراوی No Sweat ( بەریتانیا)
· ڕێکخراوی ( بزوتنەوە لەپێناو عەدالەت)-Movement for Justice ( بەریتانیا)
· رێکخراوی ئازادیی کرێکار –Alliance for Worker’s Liberty ( بەریتانیا)

بانگەوازی کۆمەڵێك رێکخراوی پەنابەرای و کرێکاری و سۆشیالیستی دژ بە دەرکردنی پەنابەرانی ئەفغانی لەلایەن رژێمی ئیسلامی ئێرانەوە!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
دەرکردنی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران ڕاگرن!
ئێمە رێکخراوەکانی پەنابەران، کرێکاران و مافەکانی ژنان، هەڵمەتی دڕندانە و فاشیستیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ کە کۆچبەران و پەناخوازانی ئەفغانی دەکاتە ئامانج، بەتوندی ئیدانە دەکەین. ئەم هێرشە کە لێوانلێوە لە ڕەگەزپەرستی و سەرکوت و کردەوەی نامرۆڤانە، لەرێگای بەکارهێنانی هەموو توانا و ئامێری سەربازی و هەواڵگری ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت.
بەبیانوی درۆینەی “بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕەکان”، ڕژێم سەرکوتێکی دڕندانەی دەستپێکردووە. وادەی ٦ی تەمموزی دیاریکردووە بۆئەوەی هەموو ئەفغانییە بێ بەڵگەنامەکان وڵات بەجێبهێڵن. ئەم هەڵمەتە هیچی کەمتر نییە لە پاکتاوی نەژادی لەلایەن دەوڵەتەوە.
لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هەزاران پەنابەری ئەفغانی؛ منداڵ و ژن و بەساڵاچوو، بەبێ دادگاییکردن و بەبێ ئاگادارکردنەوە و بەبێ هیچ دەرفەتێک بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، بە زۆر دیپۆرت کراونەتەوە. ژنانی دووگیان لە سەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانەوە پەلکێشکراون. ئەو خەڵکە نەک وەک مرۆڤ، بەڵکو وەکو کەرەستەیەکی فڕێدراو و بێزلێکراوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ماڵەکانیان ڕووخێنران، شوێنە بازرگانیەکان داخران و منداڵانیان لە قوتابخانە دەرهێنران. لە هەندێک پارێزگادا، کەمپی بەناو “کاتی” دامەزراون، بەڵام ئەمانە زیاتر لە کەمپی دەستبەسەرکردن دەچن نەک پەناگەی مرۆیی.
لە سەر سنوور، کابوسەکە بەردەوامە. پەنابەران ڕووبەڕووی لێدان، تاڵانکردن، دەستبەسەرداگرتنی کرێ و کەلوپەلەکانیان دەبنەوە. ئەشکەنجەدان بوەتە کارێکی ڕۆتینی. کاتێکیش دواجار سنوور دەبڕن، لەگەڵ دەزگا دڕندەکانی تاڵیباندا بەرەوڕوو دەبنەوە. خواردن، دەرمان و شوێنی حەوانەوەیان نیە. ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان زەنگی ئاگادارکردنەوەی کارەساتێکی نزیکی مرۆییان لێداوە، بەڵام ڕژێم هیچ باکی نیە.
ئەمە تەنها هێرشکردن نییە بۆ سەر پەنابەرانی ئەفغانی، بەڵکو هێرشکردنە بۆ سەر بەشێک لە گروپە هەرە لاوازەکانی کۆمەڵگا، کرێکاران، ژنان، منداڵان، بەساڵاچووان و پێکهاتە نەتەوەییە جۆراوجۆرەکان کە چەندین نەوە لە ئێراندا بە ئاشتیانە ژیاون. هێرشکردنە سەر خودی مرۆڤایەتیە.
کۆماری ئیسلامی، وەک زۆرێک لە ڕژێمە ستەمکارەکان، لەوانە هاوتا ڕۆژئاواییەکانی، پەنابەران دەکاتە بزنی قوربانی بۆ داپۆشینی قەیرانە قووڵەکانی خۆی: داڕمانی ئابووری، شکستی سیاسی و ترس لە دانیشتووانێکی هوشیار و تووڕە. ڕژێم بە ناوزەدکردنی ستەملێکراوترین بەشی کۆمەڵگا بە دوژمن، هەوڵ دەدات خۆی لە لێپرسینەوە بدزێتەوە، بەرامبەر بەوکارەساتانەی بەسەر خەڵکیدا هێناوە.
حکومەتی ئێران، لە هەوڵیدا بۆ لادانی ڕەخنە ناوخۆییەکان لە پەیوەند بە ململانێی لەگەڵ ئیسرائیلدا، توڕەیی خۆی بەرەو دەرەوە ئاراستەکرد. بە وێناکردنی پەنابەرانی ئەفغانی وەکو سیخوڕ یان هەڕەشە، پاساو بۆ دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ و سزادانی بەکۆمەڵ دەهێنێتەوە، تا لەوڕێگایەوە توڕەیی گشتی بەرامبەر بە شکستەکانی دوور بخاتەوە.
ئەم سیاسەتە هەتا ئێستا بووەتە هۆی دەرکردنی زۆرەملێی سەدان هەزار ئەفغانی کە زۆربەیان دەیان ساڵە و بۆ چەندین نەوەیە لە ئێران دەژین. ئەمە پێشێلکارییەکی گەورەی مافەکانی مرۆڤە- و هەنگاوێکی سیاسی نەخشەمەندە کە ئامانجی تێکشکاندنی ناڕەزایەتیە ناوخۆییەکان و پاراستنی دەسەڵاتی تاکڕەوانەیە.
بەڵام تەنانەت لەم کاتە تاریکانەشدا، هاودەنگی بەرزدەبێتەوە. لە زاهیدان، بەلوچستان و شارەکانی سەرتاسەری ئێران، کرێکاران و خەڵکی ئاسایی بەرەنگاری ئەم هێرشە دەبنەوە. پەناگەیان بۆ دابین دەکەن، یارمەتیان دەدەن و شان بە شان لەگەڵ ستەملێکراوەکاندا راوەستاون. ئەمە ڕووخساری مرۆڤایەتی ڕاستەقینەیە. ئەمە ئەو داهاتووەیە کە ئێمە خەباتی بۆ دەکەین.
ئێمە داوا لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ و سەندیکا کرێکاری و پارتە چەپ و سۆسیالیستەکان و هەموو خەڵکی ئازادیخواز لە سەرانسەری جیهان دەکەین کە دەنگتان بەرز بکەنەوە. ئەم هێرشە دڕندانە و بەربەرییە ئیدانە بکەن. داوای کۆتاییهاتنی دەستبەجێی دەرکردنی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران بکەن.
با لەدەرەوەی سنوورەکانەوە یەکبگرین، دژی فاشیزم بوەستینەوە و بەرگری لە ماف و کەرامەتی هەموو مرۆڤەکان بکەین- لە هەموو شوێنێک.
بژی مرۆڤایەتی. با ئەم هێرشە فاشیستییە تێكبشکێنین.
واژۆکان:
-
ڕێکخراوی ژنان و کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – MEWSO ( بەریتانیا)
-
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی پەنابەرانی عێراق – IFIR
-
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پەنابەرانی ئێرانی
-
فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی
-
ڕێکخراوی ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – KMEWO
-
ڕێکخراوی No Sweat( بەریتانیا)
-
ڕێکخراوی ( بزوتنەوە لەپێناو عەدالەت)-Movement for Justice ( بەریتانیا)
-
رێکخراوی ئازادیی کرێکار -Alliance for Worker’s Liberty ( بەریتانیا)
-
رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
-
رێکخراوی دەرەوەی حزبی حیکمەتیست
یوئێن لە میسر جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤی خستۆتە ژێر پرسیارەوە!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
یوئێن لە میسر جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤی خستۆتە ژێر پرسیارەوە!
هەواڵنێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە میسرەوە ئەم راپۆرتەی تایبەتەیسەبارەت بە دۆخی پەنابەرانومامەڵەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران بۆناردوین، ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆن بە باشی زانی وەك خۆی بڵاوی بکاتەوە.
ڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە قاهیرە یەکە تەنها ئەو بنکەیە لە میسر پێشوازی لە پەنابەران دەکات. پێکهاتووە لە چوارچێوەیەك دیواری و چادرێکی گەورە و کۆمەڵێك کورسی و شەش کارمەند لەسەر کورسی و مێز دانیشتوون و کۆمپیوتەرێکیان لەبەردەستایە و ناوی پەنابەران تۆمار دەکەن، هەروەها ئەوانەی دوای ئەوەی چاوپێکەوتنیان لە گەڵ کردوون و کارتێکی زەردیان بۆ ئەکەن و مافی ماوەنەوەیان لەم ووڵاتە ئەمێنێ و شەش مانگ جارێک بۆ تازەکردنەوەی سەردانی ئەکەنەوە.
هەموو ئەم مرۆڤانە کە لە زۆربەربەی وڵاتەکانی دەوروبەر و شوێنەکانی تر کە دەست جەنگ و ماڵوێرانی هەڵهاتوون و کەسانێکن بۆ سەلامەتی ژیانی خۆیان کە مەترسی کوشتنی خانەوادەیی یان سیاسی یان خێڵەکی لەسەریان بووە، چارەنوسیان ژیانیان نادیارە، روویان لە بنکەی ریکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆکاروباری پەنابەران دەکەن.
پەنابەرێكی عێراقی دی لەوێ لەسەرەدا بوو پێ ڕاگەیاندم “ئێمە دوای هەفتەیەك لە داخڵ بوونمان بۆ میسر، دوێنی سەردانی یوئێنمان کرد تاوەکو لەم ووڵاتە بمانگرنە خۆیان و ژیانمان پارێزراو بێت، دوای سەردانی کردنمان بۆ شوێنەکە کاتژمێری ٣ی بەرەبەیان پێش ٦ کاتژمێر لە دەسپێکردنی کاری فەرمی بۆ سەرەگرتن، بینیمان سەدان کەس لەشەوەوە لەوێ نوستوون و بۆ سەرەگرتن وەستاون، لەشوێنێکی پیس کە پڕە لە خۆڵ و پاشماوە و لەسەر ئەو خاکە نوستوون یان دانیشتوون لە چاوەڕوانی چونە ژوورەوەیان و پێدانی مۆڵەتیان بۆ مانەوە لەم ووڵاتە..”
ئەوەشی ووت” کەسانێکی تیابوو لە کاتژمێری ١٠ی شەوی رابردووەوە لەوێ نوستبوو. کاتژمێری ٦ی بەیانی پاش خۆر هەڵاتن لەسیاجێکی شیشدا لەناو حەوشەکە کە بە تۆڕێك داپۆشراوە بۆ سێبەر، دوو دوو بەرامبەر یەک و لە شەش سەرەی دوورودرێژدا لەچاوەڕوانیا بۆماوەی سێ کاتژمێر بەپێوە ئەوەستین تاوەکو دەرگا ئەکەنەوە، تەنها کارێکی باش کە ئەیکەن پیر و پەککەوتە و کەمئەندام سەرەتا ئەکەنە ژوورەوە و دوای دوو کاتژمێر ئینجا کارەکانیان تەواو ئەبێ لەو گەرمایە، تەنانەت ناو چادرگەکە زۆر گەرمە کە چەن پانکەیەك و موبەڕیدەیەکی بێ ئاوی تیایە، هەر عەرەقی لەشی خۆت ووشك ئەکاتەوە و عەرەقت پێ ئەکاتەوە، بەو شێوەیە فێنکت ئەکاتەوە، تەنانەت ئاوی خواردنەوەش ئەبێ لەودیوی چادرگەکە بکڕیت بە نزیکەی دووهێندە لەدەرەوە (لە دەرەوە بتڵێک ئاوی ٦٠٠ملیلیتری بە ٤جونەیهە لەوێ بە ٧ جونەیهە)….”
پەنابەرێکی تری عێراقی کە ئەویس لەسەرەدا وەستابوو پێ ڕاگەیاندم”ئێمە دوای ١٠ کاتژمێر لەوێ بەپێوە وەستاوین لەو قەرەباڵغیە، تەنانەت ٣ کەس لە ساغەکان بوورانەوە، سەرپەرشتیاریش هاتووە ئەڵێ: کێ حەپی هەیە نەخۆشی هەیە با عیلاجەکانی بەکار بهێنێ، ساغەکان ئەمرن لێرە!، ئینجا چوینە ناو چادرەکە و فرسەتی دانیشتنمان پێ بەخشرا لەو جەهەنەمەیا… لەهەمووی سەیرتر، سەرەتا کەسێك کە سەرپەرشتی چوونە ژوورەوەی خەڵکەکە دەکات، بڵنگۆیەک ئەهێنێ و دەس ئەکات بە رێنمایی خوێندنەوە بەشێوەیەکی هەڕەشە ئامێز، هەست ئەکەی هاتووی لە ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر و ئەبێ بە ئیزنی ئەو ئاو بخۆیتەوە و هەناسە بەی، رێنماییەکان ئەوەیە: ئەبێ لێرە بەڕێکی بوەستن و کەس نەیاتە دەرەوەی ئەم سیاجە و کەس جگەرە نەکێشێ، چویتە ژوورەوە بۆلای کارمەندەکە خۆت ئامادەبکە چی پێ بڵێی بۆئەوەی کات لەو و لە ئێمەش نەگری، هەرکاتێکیش کەسێك نۆرەبڕێ بکات یان پرسیارێك بکات، ئەبێت بچێتە کۆتا کەسەوە یان ئەبێت بچێتە دەرەوە، ئیتر هەڵبژاردەی سێهەمت نیە، هەرکەسیش رەخنە بگرێت پێی ئەڵێن ئەمە یاسایە ئەوان دانایان نەناوە و ئەبێ پابەندبین پێوەی و کەسیش بۆی نیە رەخنەی لێ بگرێت…”
هەواڵنێری فیدراسیۆن دەپرسێت”لێرەدا پرسیارێك دێتە ئاراوە، ئایا ئەو خەڵکە زۆرەی کە لەشەڕی ناوخۆی سودان و سوریا و ووڵاتەکانی تر یان کەسانێک بەهۆی کێشەیەکی سیاسی یان خێڵەکی لەناوخۆی وڵات و کەس و کاری هەڵهاتوون، ئەبێ بەو شێوەیە لەلایەن یوئێنەوە پێشوازیان لێبکرێ؟ بەو شێوەیە بشکێنرێن؟!”…
با پێکەوە دژ بە دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبرین!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ناڕەزایەتی بەپەلە: با پێکەوە دژ بە دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبرین!
🛑 لەگەڵمان بن لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دیپۆرتکردنەوە و خراپ مامەڵەکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پەنابەرانی ئەفغانی.
. ✊ ئێمە بە هاودەنگی لەگەڵ پەنابەرانی ئەفغانی وەستاوین.
. ✊ئێمە سیاسەتی فاشیزم و ناسیۆنالیزم و ستەمکاریی دەوڵەت ڕەتدەکەینەوە
. ✊ داوای کەرامەت و سەلامەتی بۆ هەموو ئاوارەکان دەکەین
. ✊ ڕاگرتنی دەستبەجێ سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ ئەفغانستان.
. 📍شوێن: لەبەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی 16 پرینسێس گەیت، لەندەن،
SW7 1PT بەروار: پێنجشەممە ٢٤ی تەمموز
کاتژمێر: ٦ی ئیوارە بۆ ٧ی ئیوارە .
ئێمە داوا لە یەکیتی کرێکاریەکانو حیزب ولایەنە چەپ و سۆسیالیستەکان و هەموو خەڵکی ئازادیخواز دەکەین. کە ئەم سیاسەتە نامرۆڤانەیە رژێمی ئیران شەرمەزار بکەن و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێ دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران بکەن. ئێستا کاتی کردەوەیە. پیکەوە دژی فاشیزم بوەستین و بەرگری لە ماف و کەرامەتی هەمووپەنابەران بکەین.
نابۆ دیپۆرتی پەنابەران . نا بۆ فاشیزم.،نا بۆ راسیزم ، بەڵێ بۆ دادپەروەریو مافی مرۆڤ. 📞 بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە: 07720 291516 | 07877 489626 | 07796 204385
ئەم خۆپیشاندانە لە لایەن هەڵسوراوانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەرانەوە ڕێکخراوە.

چالاکیەکانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەبۆنەی رۆژی جیهانی پەنابەرانەوە
ئەمرۆ هەینی ٢٠/٦/٢٠٢٥ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەبۆنەی رۆژی جیهانی پەنابەرانەوە ئەم چالاکیانەی لەشاری سلێمانی هۆڵی ئازادبوون ڕێکخست.
– ئیوارە کۆرێك بۆ کامەران لەتیف بەریوەبەری سەنتەری بەرگری لەمافەکانی مناڵان لەژێر ناوی “کاریگەریەکانی دیاردەی پەنابەری لەسەرمناڵان ئەنجامدرا. ئەم کۆرە لەلایەن بەرێز ئەمیرە محسن بەرێوەچوو.
-ئامارەکانی پەنابەران لە بەرواری ٢٠/٦/٢٠٢٤ بۆ بەرواری ٢٠/٦/٢٠٢٥ وچالاکیەکانی فیدراسیۆن لەلایەن دەوەن دڵشاد بەرپرسی ئۆفیسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەکوردستان، خرایە روو.
-پیشانگایەکی فۆتۆگرافی چالاکیەکانی فیدراسیۆن نمایش کرا.
لە رۆژی جیهانی پەنابەراندا فیدراسیۆن ئاماری پەنابەران بڵاو دەکاتەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
