Author
usr_web171_1
لەرۆژی جیهانی پەنابەراندا فیدراسیۆن ئەم چالاکیانە لە سلێمانی ڕێک دەخات:
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەرۆژی جیهانی پەنابەراندا فیدراسیۆن ئەم چالاکیانە لە سلێمانی ڕێک دەخات:
-کاریگەریەکانی دیاردەی پەنابەری لەسەرمناڵان
ناونیشانی ئیوارە کۆرێکە بۆ کامەران لەتیف بەریوەبەری سەنتەری بەرگری لەمافەکانی مناڵان.
-پیشانگایەکی فۆتۆگرافی چالاکیەکانی فیدراسیۆن نمایش دەکرێت..
ئەم چالاکیانە لەلایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لقی کوردستان ڕێک دەخرێت.
شوێن / هۆڵی ئازادبوون تەنیشت سۆپەرمارکێتی زارا
رۆژی :هەینی ٢٠/٦/٢٠٢
کاتژمێر:٤ی ئیوارە
هاتن بۆ هەموانە
بۆزیاتر زانیاری پەیوەندی بکەن بە ژمارەی:
07700370830

دەستگیرکردن ودیپۆرتی زۆرە ملی کۆچبەران لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوەبەتوندی ئیدانە دەکەین
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ڕاگەیاندنی رۆژنامەگەری فیدراسیۆن :
بەیانی رۆژی هەینی ٦/٦/٢٠٢٥ بریکارە فیدراڵیەکانی کۆچبەری و جێبەجێکردنی گومرگی ئەمریکا (ICE)، وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ (DHS)، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) و ئیدارەی جێبەجێکردنی ماددە هۆشبەرەکان (DEA) هەڵمەتێکی سەربازیان لەژیرناوی “ئۆپەراسیۆنی جێبەجێکردنی کۆچبەری” لە چەند شوێنێکی ناوەندی شاری لۆس ئەنجلۆس کەدووهەم گەورەترین شاری ئەمریکایە وە زۆربەی دانیشتوانەکەی لە ئەمریکای باشورەوە هاتوون، ئەنجام دا کە نارەزایەتی بەرفراوانی هەڵگیرساند دژ بەدەستگیرکردنی ژمارەیەك کۆچبەر لە جیشتخانەوەوکارگەو دوکانەکاندا بەمەستی دیپۆرتکردنەوەیان. بەپێی ئەو زانیاریانەی بلاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی کە گومانیان لە “پێشێلکاری کۆچبەری و بەکارهێنانی بەڵگەنامەی ساختە” هەبووە، دەستگیرکراون. دەستگیرکردنەکان بەبێ فەرمانی دادوەری ئەنجامدراون، بەپێی چەند چاودێرێکی یاسایی و لەلایەن یەکێتی ئازادییە مەدەنییەکانی ئەمریکاوە پشتڕاستکراوەتەوە. هەڵمەتەکان بەشێك بوون لە دەستپێشخەرییەکی فراوانتر لەژێر سیاسەتە چڕکراوەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ کۆچبەری.
لەم هەڵمەتەدا زیاتر لە ٧٠ کەس دەستگیرکراون وتەنیا سێ پارێزەر ڕێگەیان پێدراوە بچنەناو ئەو ناوەندە دەستبەسەرییەی کە تێیدا ڕاگیراون بۆئەوەی ڕاوێژکاری یاسایی پێشکەش بکەن. دەستگیکردنەکان بەشیوەیەك بووە کە ئەو کەسانەی رفینراون. ئەوانەی دەستگیریان کردوون دەمامکیان بەستوەو فەرمانی دەستگیرکردن یان هیچ جۆرە بەڵگەنامەیەکیان نیشان نەداوە لەکاتی ئەنجامدانی دەستگیرکردنکەدا. بریکارەکانی فیدراڵی کە بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بە ئوتومبیلی جۆری رەش و زریپۆشبون و بە قورسی چەکدار بوون و جلوبەرگی تایبەتیان لەبەردا بووە.
بەپێی زانیارییەکان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ چاودێریکردن لە هەندێك ناوچەدا بەکارهێنراون و چوونە ژوورەوە بۆ شوێنەکان بە شریتی زەرد گیراوە، هاوشێوەی ئەو ڕێوشوێنانەی کە لەکاتی ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆری مەترسیدار یان دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکاندا دەگیرێنەبەر. گروپەکانی ئازادییە مەدەنییەکان دەڵێن “ئەو تاکتیکانەی کە بەکارهێنراون ترس و دڵەڕاوکێیان لە کۆمەڵگا دا دروستکردووە و لەوانەیە پرۆتۆکۆڵەکانی جێبەجێکردنی کۆچبەری مەدەنی پێشێل کردبێت”
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەڵمەتەکان لەڕێگەی سۆشیال میدیا و لەڕێگەی تۆڕەکانی داکۆکیکردن لە کۆچبەران، سەدان خۆپیشاندەر لە دەرەوەی بینای فیدراڵی ئێدوارد ئاڕ ڕۆیبال لە ناوەندی شاری لۆس ئەنجلۆس کۆبوونەوە، کە دەستگیرکراوەکان لەوێدا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا، خۆپیشاندەران دەروازەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوونیان بۆ بیناکە داخست و دروشمیان بەرزکردەوە و داوای ئازادکردنی ئەو کەسانەیان دەکرد کە دەستگیرکراون. لە ئێستادا پەیتا پەیتا خۆپیشاندانەکان بەرفراوان دەبێتەوەو شارەکانی تریشی گرتۆتەوە. لەبەرامبەرادا بەفەرمانی ترامپ پاسەوانی نیشتیمانی بۆ ئەوشارانەی نارەزایەتی تیا بەرپا بوو، زیادکردوە.
بەمشیوەیە پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ و سپرای بیبەر و فیشەکی پلاستیکی هێرشیان کردۆتەوە سەر خۆپیشاندەران. بەم شیوەیە رووبەرووبوونەوە و توندوتیژی لەنیوان خەڵك و پۆلیس لە رۆژی هەینیەوە بەردەوامە . دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە”زیاتر لە ١٥٠خۆپیشاندەر دەستگیرکراون، لە نێویاندا منداڵ هەیە”
بەرپرسانی ناوخۆی ویلایەتی لوس ئەنجلس کاردانەوەیان بەرامبەر بەم رووداوە نیشانداوەو” ئیدانەی ئەو هەڵمەتانە و شێوازی بەڕێوەچوونی ئەو هەڵمەتانەیان کرد.” لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی هەینی لە کەناڵی ئێکس بڵاویکردەوە، کارین باس سەرۆکی شارەوانی لۆس ئەنجلۆس وتوویەتی” ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە “تیرۆر لە کۆمەڵگاکانماندا دەچێنن و بنەما سەرەکییەکانی سەلامەتی لە شارەکەماندا تێکدەدەن”.
دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بەم هەڵمەتەی پۆلیسی ئەمریکا بۆ سەر کۆچبەران ووتی”ئەم کارانە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤن و ژیانی کۆچبەران دەخەنە مەترسییەوە. ئەم کارە قێزەونە ڕەنگدانەوەی هەڵکشانی بەرنامەی کۆنەپەرستی سیاسەت و ستراتیژ و پراکتیکی رەگەزپەرستانەو جیاکاری دۆناڵدترمپە لەنیودلی قەیرانێکی هەمەلایەنەو ناکۆکییەکانی سەرمایەدا دەستی بۆ بردوە، لەپاڵ هێرش بۆسەر دۆخی ژیان و کاری چینی کریکارو خەڵکی کەمدەرامەت و ژنان وگەنجان و خۆیندکاران، کۆچبەرانی بەئامانج گرتوە، ئێمە دژی ئەم هەڵمەتە نایاسایی و نامرۆڤانەیە و دەستگیرکردن و ودیپۆرتی کۆچبەرانیین کە توندوتیژی لێکەوتۆتەوەو داوای وەستاندنی هەڵکوتانە سەر کۆچبەران وئازادکردنی دەستبەجێی دەستگیراوەکان دەکەین، داوای هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتێك دەکەین کە پشتی بەترس و زیندانیکردن و دورخستنەوەی زۆرەملێ بەستوە، هەموو مرۆڤێك مافی ئەوەی هەیە بە سەلامەتی و بە کەرامەتەوە بژی. ئەم کارە دڕندانە و نایاساییانەی دەسەلاتی ترەمپ پێویستە لەلایەن ئازادیخوازان و رێکخراوەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی مرۆڤەوە ڕیسوابکرێت”
بەیاننامەی فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی بەبۆنەی یەکی ئایارەوە.
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
با ١ی ئایاری ئەمساڵ بکەینە ڕۆژی نا وتن بە “جەنگ و ئاوارەیی”
یەکی ئایارتان لێ پیرۆز بێت..
یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوچارەنووسی و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەردەوام و خەباتی یەکگرتووانەی چینی کرێکارە بەڕووی سەرتاپای سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری، لەسەراسەری جیهاندا. کارنامەی ڕەشی سەرمایەداری و چینی بۆرژوازی و دەوڵەتەکانی لە دونیای ئەمڕۆدا، هەر ساتە و هەر ڕۆژە، ناکۆکی و پێچەوانەبوونی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگای بەشەری و ئومێد و ئارەزووە ئینسانییەکانی نیشان دەدات. هێزە ئیمپریالیستەکان بۆ خۆدەربازکردن لە قەیرانێکی ئابووری کە تێی کەوتوون لەپێناو قازانج و سودپەرستی لە ململانێیەکی سەختدان بۆ دابەشکردنەوەی جیهان لەنێوان خۆیاندا کە ئامادەن جەستەی ملیۆنەها ئینسان بکەنە خۆراکی ماشێنی جەنگ و میلیتاریزم، لەلایەکی تریشەوە، سیاسەتی برسیکردن و لێگرتنەوەی ئابووری و هەژاری و بێکاری چ لە ناوخۆی وڵاتانی ئیمپریالیستی و چ لە وڵاتانی ژێردەستەدا ژیانی ئێمەیان هاڕیوە. ئەمساڵ یەکی ئایار لەهەلومەرجێکدا بەڕێوە دەچێت کە چینی بۆرژوازی و نیزامەکەی جگە لە دەستبردن بۆ جەنگ و کاولکاری و ئاوارەیی و کوشتاری بەکۆمەڵی ئینسان و پەرەدان بەتیرۆریزم و ڕاسیزم، کارنامەیەکی تری پێنیە بۆ بەلاداخستنی ناکۆکیە ناوخۆییەکانی. بەو هۆیەشەوە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی خستە نێو کێشمەکێشی نێوان هێزە ئێمپریالیستیەکان و دەوڵەتان و هێزە ناوچەییەکان لەپێناو سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی ناوچەکانی نفوز و ئارایشتدانەوەی جیهانی سەرمایەداری بەو جۆرەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی چینی بۆرژوازی دەیخوازێت، بەم پێیەش جیهانیان بەرەو دەورەیەکی نوێ ڕاکێشاوە. لەبەرامبەر ئەم دۆخەشدا بزووتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری، ئەمڕۆ هاتۆتە مەیدان و ئاڵای کۆتاییهێنانی بەجەنگ و کاولکاری و ئەم بەربەرییەتە هەڵبڕیوە. ئەمە ئەو هێزەیە کە دەتوانێت مەکینەی کوشتاری ئەم هێزە ئیمپریالیستیانە لەکار بخات.
سەرمایەداری گەر لە هەر جێگایەك بێت جەنگیان بۆ ملکەچ پێکردنی ئێمەیە بۆ ژێرپێنانی دادپەروەری و سەرجەم بەهاکانی مرۆڤایەتییە. بانگەشەی دیموکراسی ڕۆژئاوا و مافی مرۆڤ، لەلایەن دەوڵەتانی سەرمایەدارییەوە، ئەمڕۆ لە هەمووکات لەلایەن بەرەی ئازادیخوازی و ئینساندۆستەوە ڕیسوا و ڕیسواتر دەبێت.
مەسەلەی پەنابەری و کۆچی بەکۆمەڵ و ئاوارەییش بەرهەمی ئەو سیستەمە و قەیران و سیاسەتی جەنگ و کۆمەڵکوژییەیە کە سەرمایەدارن و دەوڵەتەکانیان، پەیڕەویی لێدەکەن و لەئەنجامدا هەزاران ئینسانیان لەگەڵ ئاوارەیی و دەربەدەری و سەرگەردانی و بێخانەولانەیی بەرەوڕوو کردۆتەوە. پەنابەرانی عێراقی و کورد و ئێرانی و ئەفغانی و ئۆکرانی و فەلەستینی و باکوری ئەفریقیا… قوربانیانی دەستی ئەم سیستەمەن کە ژیانی سەلامەتی بۆ هیچ کەسێك نەهیشتۆتەوە و بە دەیان و سەدان ملیۆن ئینسان ڕووبەڕووی برسێتی و گرانی و بێکاری و نائەمنی و ئاوارەیی کردۆتەوە، بەناچاری بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی ئهو ناوچانه کە ڕێگا و دەروازەیەکی شیاو بۆ ئایندەیان شك نابەن، بهکۆمهڵ ڕهو دهکهن و کهشتی مهرگ ههڵدهبژێرن، خۆیان و ژن و مناڵەکانیان ڕووبەڕووی مەترسی دەکەنەوە تا له دهستی دڕندەیی ئەم سیستهم و فهرمانڕهوایهتییە ڕزگاریان بێت.
ئایاری ئەمساڵ بانگەوازی چینی کرێکار و ئازادیخوازان دەکات کە دەبێت ڕێگایهکی تر بۆ ڕاگرتنی جەنگ و میلیتاریزم و مەسەلەی پەنابەری و ئاکەمەکانی پەیدا بکەن. پێویستە ڕێگە نەدەین بە سەرمایەداری و حکومەت و دەسەڵاتەکانیان لە وڵاتەکانیان کە سیاسەتی ئەوپەڕی نائینسانی بەرامبەر پەنابەران و خەڵکی ئاوارە بەڕێوەبەرن، با پێکەوە ڕێگە بگرین لە مەرگی بەکۆمەڵی پەنابەران. با سیاسەتی دیپۆرت و ڕاونان و توندکردنەوەی سنوورەکان و دوور خستنەوەی پەنابەران بۆ دورگەکان و سیاسەتی کەمپسازی و ڕاگرتنیان بۆساڵانێکی زۆر لەژێر خێمە و دەواردا، ڕابگرین. با بەدژی سیاسەتی جەنگ و میلیتاریزم و ئاوارەیی و کوشتاری بەکۆمەڵ بێینە مەیدانەوە.. با ئایاری ئەمساڵ بکەینە نا وتن بەڕووی جەنگ و ئاوارەییدا.
بژی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانیی چینی کرێکار
٢٨/٤/٢٠٢٤
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە : بەلەمێکی پەنابەران لەدەریایی ئیجە لەسنوری تورکیا ژێر ئاو کەوت
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆڕێکەوتی ١٥/٣/٢٠٢٤لە دەریایی (ئیجە) لەسنوری تورکیا لەناوچەی ئجەبات سەر بەشاری چەنەککاڵی بەلەمێکی چوپی پەنابەران ژؽر ئاوکەوت بەو هۆیەوە دەیان پەنابەر ژیانیان لەدەستداو”
هیوا ئەوەشی ووت”،پارێزگاری شاری چەنەککاڵێ لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند دوای ئاگاداربوونمان لەڕووداوەکە بە 10 بەلەمی ڕزگارکەری پۆلیسی ئێشکگری و ئەلیکۆپتەرو چەندین کەرەستەی ڕزگارکردن گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە دوای گەڕان تەرمی ٢١پەنابەرانمان لەدەریادا دەرهینا کە ٥ پێنچ کەسیان منداڵ بوون وە دوو پەنابەریشمان لەدەریادا ڕزگارکردوە”هەروەها پارێزگاری شارەکە ئەوەشی ووت” تەرمەکانمان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارەکە کردووەو دووپەنابەرەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراون وە دەستمان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەهۆکاری ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەو وە دیاری کردنی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە سەر بەلەمەکە بوون لەگەڵ ئەو دوو پەنابەرە ڕزگارکراوانە “
باریزگار ووتیشی” گەڕان لەدەریادا بەردەوامە بەدوای پەنابەری تر ..”
هیوا خدر سەبارەت بە ناسنامەی پەنابەرەکان ووتی”، تا ئێستا ئاماژە بەڕەگەزنامەی پەنابەرەکان نەکراوە ولە هەواڵی زیاتر رای گشتی ئاگادار دەکەینەوە.
چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن.

هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا تاوانێکە دەرهەق بە پەنابەران و دەبێ رابگیرێ!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لە چوارچێوەی سەپاندن و جێبەجێکردنی سیاسەتی راسیستانە و رەگەزپەرستانەی حکومەت، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا زۆر بێ شەرمانە هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراقی دەستپێکردوە، لەم بارەیەوە سەرەتا بۆ شاردنەوە وداپۆشینی ناوەرۆکی دژە ئینسانی ئەم سیاسەتە ولە دەستپێکی جێبەجیکردنی ڕێکەوتنێکی نهێنی لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا لە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران، دەیانووت ئەو کەسانەی بەزۆر ڕەوانەی عێراق و شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە، پەنابەرانێکن کە کەیسی ( تاوانکاریان) هەیە، بەڵام دوای چەند مانگێک ناوەرۆکی ئەم ڕێکەوتنە نەگریسە ئاشکرابوو، ئیدی روون بۆیەوە، کە ئەمە سیاسەتێکە ناوەرۆکەکەی بازرگانی کردنە بەژیان و چارەنوسی پەنابەران وبازرگانەکانیش بریتین لە دەسەڵاتداران لە هەردوو حکومەتی عیراقی و ئەڵمانی، بەداخەوە لەئەمساڵدا ولە ماوەی دوو مانگدا، واتە مانگی شوبات و ئازار، دوو پرۆسەی بەزۆر ناردنەوە و دیپۆرتکردنەوە لە ئەڵمانیاوە بۆ عێراق وشارەکانی هەرێم ئەنجامدران، بە جۆریک بەشی زۆری ئەو پەنابەرانە هیچ کێشەیەکی یاسایی وتاوانکاریان نەبووە، ئەمەش ڕووی راستەقینەی سیاسەتە ڕەگەزپەرستی و راسیستانەی حکومەتی ئەڵمانیای دەرخستەوە.لەمانگی شوبات ٤٧ پەنابەر لە شاری هانۆڤەرەوە هەروەها جارێکی دیکە لە سەرەتای ئەم مانگە ( ئازار) جارێکی دیکەی ٤٧ پەنابەری دیکەی بە زۆر رەوانەی عێراق وشارەکانی هەرێمی کوردستان کرانەوە.
لە نێو ئەم پەنابەرانەدا چەندین خێزان و کەسانێکی تێدابوو، کە خەریکی کارکردن و خوێندن و بەدەستهێنانی بروانامەی پیشەیی بوون.ئەم کردەوە قێزەوەنە پەڵەیەکی دیکەی ناشرینە بە نێوچەوانی حکومەتی ئەڵمانیا.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وێرای ڕیسواکردنی ئەم سیاسەتە ڕاسیستیە، دواکارین ئەم تاوانە دەرهەق بە پەنابەرانی عیراقی دەستبەجێ ڕابگیڕێت، بارودۆخی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ لە عێراق وکوردستاندا، هێشتا لە خراپیدایەو بە پێی چەندین راپۆرت کە لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە، ئامادەکرێت.هەروەها داواکارین لە پەنابەران کە خۆیان ڕێکبخەن و بۆ ناڕەزایەتی دەربرین لەبەرامبەر ئەم سیاسەتە رەگەزپەرستیە، بێنە مەیدان.
فیدراسینی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
نوێنەرایەتی ئەڵمانیا
ئازاری ٢٠٢٥
پێکەوە لە ٨ی مارسی ئەمساڵدا ڕێگەبگرین لە یاسای بە شودانی کچانی ٩ساڵ!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هەشتی مارس رۆژی خەبات و بەرەنگاری کرێکاران و ژنانی یەکسانیخوازی جیهانە بە دژی بیمافی و ستەمکاری و جیاکاری سەرمایەداری بەرامبەر بە ژنان. هەر دەستکەوتێك کە چینی کرێکارو بزوتنەوە یەکسانیخوازیەکەی بەرامبەر بەسەرمایەداری بەدەستی هێنابێت، هاوکات لەڕووی ماف و پێگەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە دەستکەوتێك بووە بۆ ژنان.
ئەمڕۆ لە هەلومەرجێکدا یادی ٨ی مارس دەکەینەوە کە جیهان لەنێو دەورەیەکی راگوزەر و ناڕۆشنیدا تێدەپەرێت. جەنگ و میلیتاریزمی هێزە ئیمپریالیستیەکان و هەنگاونان بەرەو دنیای فرەجەمسەری و بلۆكبەندیە ئیمپریالیستیەکان، کۆمەڵگای بەشەریان لەناو گێژاوی جەنگ و ماڵوێرانی و گرانی و بێکاری و هەژاری و بێمافیدا ڕاگرتوە. زۆرترین قوربانیهکانی ئەم دۆخە ناهەموارەش ژنان و مناڵانن. ههزاران ژن و مناڵ لەژێر داروپەردووی شارو خانوە وێرانکراوەکاندا زیندەبەچاڵ کراون. هەزارانیان دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان. ئەوە سەرای ئەوەی کە دۆخی ناهەمواری ئابوری و قەیرانە یەك لەدوای یەکەکانی بۆرژوازی، کە کۆمەڵگای بەرەو هەژاری پاڵ پێوەناوە، دیسانەوە زۆرترین قوربانیەکانی لە ژنانی کرێکار و کارمەندانی ژن بووە!
ئەگەر ئەمڕۆ لەجیهاندا لەئاکامی خهبات و تیکوشانی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازو یهکسانیخوازەوە بەشێك لە حکومهت و دەسەڵاتەکانی ناچارکردوە بەشێکی مافهکانی ژنان لەیاساکاندا جێگیر بکەن، ئەوا لەو کۆمەڵگایانەدا که یاسای دینی و کهلتوری کۆنهپهرستی و پیاوسالاری و نەریتە کۆنەکان رەگوڕیشەیان داکوتاوە، ستهمکێشی ژنان و بێمافی و ژیردهستەیی و پلەدوویی بە ئاشکرا ژیان و کەسایەتیی ژنانی تێكشکاندوە.
لەکوردستان و عێراق ژنان لهژێر سایهی سیستەم و دهسهڵاتدارێتی ناسیونالیستی و دینی و میلیشیاییدا بەشێوهیهکی بهردهوام ڕووبهڕووی کوشتن و توندوتیژی و ئهتکردن و گێچهڵی سێکسی و سوکایهتیکردن و ناچاركردن بهخۆسوتاندن و دهیان دەردوکێشەی دیکە بوونهتەوە، کە تازەترینیان پەسەندکردنی یاسای جەعفەریە لە پەرلەمانی عێراق لەسات و سەودایەکی قیزەوەندا کەڕێگە بەهاوسەرگیری کچانی ٩ساڵان دەدات، کە پێشیلکاریەکی ترساناکە بۆ مافەکانی مروڤ.. ئەم پڕۆژە یاسای باری کەسێتی جەعفەریە، پێشێلی دیارترین یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵی ساڵی ١٩٨٩ (CRC دەکات کە لەمادەی یەکەمدا منداڵ بە کەسێکی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ پێناسە دەکات، بەوەی رێگا دەدات بە هاوسەرگیری کچانی ٩ ساڵ. هەروەها لە ڕێککەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک دژی ژنان سالی ١٩٧٩ (CEDAW) لە مادەی ١٦ی ڕێککەوتننامەکەدا یەکسانی نێوان ژن و پیاو لە هاوسەرگیری و جیابوونەوە و سەرپەرشتیکردنی منداڵدا دیاریکراوە، بەڵام یاسای باری کەسێتی تازەی پەرلەمانی عێراق، هەموو دەسەڵاتێک لە ژنان وەردەگرێتەوە لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا و دەسەڵاتی رەها دەداتە دەست پیاو لە مەسەلەی میرات و سەرپەرشتی مناڵ و نەفەقەو …!
عێراق لە ساڵی ١٩٨٦ واژۆی سیداوی کرد، بەڵام بەهۆی ڕەخنەگرتن لە یاسا ئایینیەکان بەتەواوی پابەند نەبووە پێیەوە، هەروەها مادەی نۆزدەهەم: پاراستنی منداڵ لە هەموو جۆرەکانی دەستدرێژی و بەکارهێنان دیاری دەکات و هاوسەرگیری پێشوەختە جۆرێکە لە بەکارهێنانی سێکسی بۆ منداڵان. لە مادەی٢٤دا هاتووە: پاراستنی تەندروستی جەستەیی و دەروونی منداڵانی تێدایە، هەروەها هاوسەرگیری پێشوەختە دەبێتە هۆی زیانی جەستەیی و دەروونی گەورە بۆ کچان. عێراق لە ساڵی ١٩٩٤ ڕێککەوتننامەی مافی منداڵانی پەسەند کرد، بەڵام یاسای جەعفەری پێچەوانەی پرەنسیپەکانە. وە هەروەها جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ ساڵی ١٩٤٨ (UDHR) – لە مادەی ١٦دا: باس لەوە دەکات کە هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە بە ڕەزامەندی تەواوی خۆی و بەبێ زۆرەملێ هاوسەرگیری بکات، بەڵام یاسا نوێیەکە ڕێگە بە باوک یان سەرپەرشتیاری کچەکە دەدات بە پێچەوانەی ویستی خۆیەوە، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئەم مادەیە.. ڕێککەوتننامەی دژی ئەشکەنجەدان ١٩٨٤ (CAT) – لە مادەی یەکەمدا ئەشکەنجەدان بە هەر کارێک پێناسە دەکرێت کە دەبێتە هۆی ئازار یان ئازاری زۆر، چ جەستەیی بێت یان دەروونی، هاوسەرگیری زۆرەملێ و هاوسەرگیری منداڵ دەتوانرێت بە جۆرێك لە ئەشکەنجەدان هەژمار بکرێت، بەوپێیەی لە ئەنجامدا زیانێکی جەستەیی و دەروونی هەمیشەیی لێدەکەوێتەوە. عێراق لە ساڵی ٢٠١١ پەیماننامەی دژ بە ئەشکەنجەی پەسەند کرد، واتە هەر یاسایەکی ناوخۆ کە ڕێگە بەو جۆرە پێشێلکاریانە بدات بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان نایاساییە.
ئیمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ٨ی مارسی ئەمساڵدا بەتوندی ئیدانەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دەکەین بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ١٩٥٩ کە رێگە بە هاوسەرگیری کچانی ٩ساڵان دەدات. ئەم یاسایە هێرشێکی راستەخۆیە بۆ سەرمافەکانی ژنانو پاراستنی منداڵانو مافەکانی مرۆڤ. ئەم بڕیارە پاشەکشەیەکی ترسناکە جەرگبڕە لەمافەکانی ژنان و پێشێلکردنی بنەماکانی پاراستنی منداڵ و پەکخستنی پێشەکەوتنی یاسایی و کۆمەڵایەتیە لە عێراق.. ئەم هەموارکردنەوەیە بەدامەزراوەییکردنی هاوسەرگیری منداڵانە نەك تەنها پشتگیری لە پێشێلکردنی مافە بنەڕەتیەکانی مرۆڤ بەڵکو هێرشێکی راستەخۆیە بۆسەر جەستە و دەروونی کچانی مناڵ، جگە لە چەندین بەندی تری یاساکە کەمافەکانی ژنان لەنێو هاوسەرگیریدا تێکدەدات و لەوانە پرسەکانی جیابوونەوەو پاراستن… ئەم جۆرە یاسایە پاشەکشیەکی مەترسیدارە کەژنانو منداڵان بەرەوڕووی توندوتیژی و بەکارهێنان دەکاتەوە و لێکەوتەکانی بەدرێژای تەمەنیان بەردەوام دەبێت.، پێویستە هاودەنگی جیهانی لەدژی ئەم هەنگاوە نیشانبدرێت. داوا بکرێت کە هەمواری یاسای باری کەسێتی عێراق دەبێ دەستبەجی هەڵبوەشێتەوە. پێویستە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و پەرلەمانی ئەوروپا و رێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی ژنان و منداڵان، هانبدەن تا فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق و پەرلەمانەکەی کە ئەم یاسا دژە ئینسانی و ترسناکە هەڵبوەشێننەوە.
فیدراسیۆن لهپێناو ڕاکێشانی پشتیوانی جیهانی بەدژی ئەم یاسایە، داوا دەکات هەوڵێکی چڕوپڕی بزووتنەوەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی ژنان و رێکخراوەکانی بەرگریکار لەمافەکانی منداڵان و ژنان بەڕێبخرێت و بەشێوازی گونجاوی خۆیان فشاربخەنە سەر حکومەت و پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە قێزەونەی هاوسەرگیری منداڵان و بە کۆیلەکردنی ژنان!
بژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٤/٠٢/٢٠٢٥
کرێکاران دژی ڕەگەزپەرستی مارشی ناڕەزایەتیان رێکخست
با لە دژی فاشیزم یەکبگرین
ئەمڕۆ١ی شوباتی ٢٠٢٥ لەلەندەن ڕێپێوانێکی جەماوەری گەورە لەلایەن رێکخراوی Stand up against Racism و چەندین یەکیەتی کرێکاریی و رێکخراوی پەنابەری بەدژی فاشیزمو رەگەزپەرستی، لەلەندەن سازدرا، ڕێکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی پشتیوانی لەم خۆپیشاندانە نارەزایەتیەکردو بەشداریکرد.
ئەم رێپێوانە جەماوەریە گەورەیە کە هەزاران کەس بەشدارتێداکرد، لەدژی ڕێبەری فاشیستەکان تۆمی ڕۆبنسن کە لەزینداندایە و شوێنکەوتووانی کە گروپی ڤاسیستەکانن و بانگەوازی ئازادکردنی دەکەن.
رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەSUTR داوای لە لایەنگرانی کرد کە ئەمڕۆ خۆپیشاندەران پەیامی ناڕەزایەتی خۆیان گەیاندە فاشیستەکان، کە بزووتنەوەی چینی کرێکار بەهۆی ئایدۆلۆژیای ڕەگەزپەرستانەیانەوە دابەش نابێت. ئێمە پێکەوە وەستاوین بۆ ئەوەی بە دەنگی بەرز و ڕوون بڵێین پەنابەران بەخێر بێن.
خۆپیشاندانەکە لەلایەن کۆنگرەی سەندیکاکانەوە پاڵپشتی کرا.
Workers gathered against far right
Unite against fascism
Today 1 Feb 2025 IFIR representatives attended a March organised by stand up against racism (SUTR) attended by refugee rights organisations and Trade Unions. To speak out against the fascist leader Tommy Robinson followers who are calling from his release from prison.
SUTR called on supporters to show far right protesters that the working class movement won’t be divided by their racist ideology. We stand together to say loud and clear Refugees Are Welcome here.
The demonstration was supported by the Trade Union Congress.
