Author
usr_web171_1
ڕێنمایی نوێ بۆ نوێکردنەوەو دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنەوە:
دوای ماوەیەک لە ڕاگرتنی مامەڵەی نوێکردنەوەو دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ پەنابەرانی عێراقی و کوردستان لە تورکیا
ئەمرۆ ڕیکەوتی ٦/٩/٢٠٢٠ کۆنسولخانەی عێراق لە ئەستەنبوڵ ڕێنمایی نوێی دەرکرد سەبارەت بە نوێکردنەوەو دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
ئەمرۆ ڕیکەوتی ٦/٩/٢٠٢٠ کۆنسولخانەی عێراق لە ئەستەنبوڵ ڕێنمایی نوێی دەرکرد سەبارەت بە نوێکردنەوەو دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
بەیان لەبەردەم شارەوانی سوید مانگرتنی ڕاگەیاند
بەیان حەسەن بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”لە نارەزایەتی بەرامبەر بە لێسەندنەوەی خانووبەرەو ڕەتکردنەوەی داوای پەنابەریم لە سوید ئەمشەو لەبەردەم شارەوانی شاری سۆنسڤال مانگرتنم ڕاگەیاند..”
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ١٦/٩/٢٠٢٠ لە ناوچەی کادیرکایورنو سەر بەشاری مۆغەڵا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ( ٥٤ ) پەنابەر ڕزگارکران دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە
دوو هەواڵ لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: لەکەمپەێکی دیکەی پەنابەران لە یۆنان ئاگر کەوتەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
ڕێکەوتی ٢٠/٩/٢٠٢٠ بۆ جاری دووەم ئاگرێك لە نزیک کەمپی پەنابەران لە دوورگەی ساموس لە یۆنان کەوتەوە کە بوە هۆی سوتاندنی سێ کوخی پەنابەران بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە
لەلایەن پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەش توانرا بەزووترین کات ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت بۆ ئەو مەبەستەش پۆلیسی ناوچەکە لەگەڵ بەرگری شارستانی دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە کە پێیان وایە ئاگرەکە بە ئەنقەست کرابێتەوە.
هەروەها پۆلیس دەستگیرکردنی پیاوێکی سوری تەمەن ٤٢ ساڵ و گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەتۆمەتی ئاگرتیبەردانی بە ئەنقەست لەکەمپەکە ڕاگەیاند.
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە لەدەریایی ناوەراست پانزە پەنابەر ژیانیان لەدەستدا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
ڕێکەوتی ٢٦/٩/٢٠٢٠ لەدەریایی ناوەڕاست لە نزیک کەنارەکانی لیبیا بەلەمێکی پەنابەران بە ( ١٢٠ ) پەنابەرەوە ژێر ئاو دەکەوێت
لەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنەوە: بەلەمێك لە دەریایی ئیجەدا ژێر ئاو کەوت
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “ڕێکەوتی ٢٩/٦/٢٠٢٠ لە ناوچەی ئایڤالیك سەر بەشاری بالیکیسیر
بەلمێکی پەنابەران ژێر ئاو دەکەوێت و٤٠ پەنابەر سەرنشینی بووە”
هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”دۆێنی ڕێکەوتی ٩/٤/٢٠٢٠ لە دەریایی ئیجە نزیک کەنارەکانی شاری مۆغڵا لە دوو کاتی جیاوازدا ( ٣٠ ) پەنابەر ڕزگارکران..”
ئەمرۆ چوارشەمە ٢٩/٠٤/٢٠٢٠ تیمێک لە خۆبەخشەکانی (لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ،سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منالان)بڕی ٢٠٠ پارچە دیاریان لە ڕێگای بەشی خزمەتگوزاری گشتی سەرۆکایەتی شارەوانی سلیمانی بەسەرئەوکارمەندانەی کە ئیشی ژینگە پاریزی دەکەن دابەشکرد.شایهنی باسه ئهم کۆمهک هاوکاریانه به بهردهوامی لهلایهن رێکخراوی( کۆمهک و هاوکاری منالانی ئاواره) له ولاتی دانیمارک له لایهن بهڕێز (سۆز ساڵح)ه وه دابین کراوە .
پەنابەرێکی تەمەن ١٩ نۆزدە ساڵ لەشاری ( ئەدەنا ) ی باشوری تورکیا لەلایەن پۆلیسێکەوە تەقەی لێکراو کوژرا”
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هیوا خدر لە تورکیا بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٧/٤/٢٠٢٠ پەنابەرێکی سوری بەناوی ( عەلی ئەل عەسانی ) تەمەن ١٩ نۆزدە ساڵ لەشاری ( ئەدەنا ) ی باشوری تورکیا لەلایەن پۆلیسێکەوە تەقەی لێکراو کوژرا”