Author
usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە :
هیوا خدر : بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” دوای سەردانیکردنی ( سڵێمان سۆیڵۆ ) وەزیری ناخۆی تورکیا ڕێکەوتی ٥/٣/٢٠٢٠ بۆ سەر سنورەکانی نێوان تورکیا‌و یۆنان بۆ ئاگاداربوونی دۆخی سنورەکانی تورکیا، ڕێکەوتی ٦/٣/٢٠٢٠ زیاتر لە ( ١٠٠٠ ) سەربازی تایبەتی بە گشت پێداویستیە سەربازییەکان ڕەوانەی سەر سنورەکان کرد وهیزهکانیان دابەشکرا بەسەر ڕووباری ( ئەفروس ) و سنورە ووشکانیەکانیش لەگەڵ یۆنان..”
سێ پەنابەر گیانیان لەدەستداوەو ٢١٤ پەنابەریش بەسەختی بریندار بوون
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هیوا خدر : ئەو زانیاریانەی لەڕێگای پەیوەندی تەلەفونی بەو پەنابەرانەی لەسەرسنورەکانی تورکیا بەدەستی هێناوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” ئەمڕۆ بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژە پەنابەران لەسەر سنورەکانی یۆنان و تورکیان سەخترین ساتەکانی ژیانیان بەڕێدەکەن و لەچاوەڕوانی کرانەوەی سنورەکانی یۆناندان بەڵام هێشتا یۆنان بەردەوامە لە داخستنی سنورەکانی وە بەکارهێنانی توندوتیژیش بەرامبەر بەو پەنابەرانەی دەپەڕنەوە خاکی یۆنان”
ژمارەیەک خێزانی پەنابەری کورد لە سنوری نێوان تورکیا‌و یۆنان بێسەرو شوێنن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
تورکیا:٢٤/٣/٢٠٢٠:
هیوا خدر : بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” سێ خێزانی پەنابەری کوردی عێراق و دوو خێزانی پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی دوو هەفتەیە بێسەرو شوێنن هیچ هەواڵێکیان نیە کە بەشێکیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیەو تەندروستیان باش نیە..”
دوای ئه‌وەی شه‌وی ٢٧/٢٨ شوباتی ٢٠٢٠ له پێکدادانەکانی باکوری رۆژئاوای سوریادا/ ئەدلب، ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی تورکیا کوژرا و ڕووداو و ئاڵۆزیەکانی شەڕی سوریا، جاریکی دیکە شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەی پەنابەری بەدوا خۆیدا هێنا. حکومەتەکەی ئەردوگان له‌کاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌کوشتنی سه‌ربازه‌کانی، بڕیاریدا سنوره‌کانی ئاوی وشکانی به‌ڕووی په‌نابه‌راندا بکاته‌وه، تا له‌و ڕێگایه‌وه فشاره‌کانی خۆی توند بکاته‌وه بۆ سه‌ر یه‌کێتی ئەوروپا و حیلفی ناتۆ و بەمجۆرەش کەیسی پەنابەرانی سوریای وەک کارتێک بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی سه‌ربازی دەوڵەتانی ئەوروپا له شه‌ڕی سوریادا بەرامبەر بە ڕوسیا و ڕژێمەکەی ئەسەد بخاتە سەوداو مامەڵە پێکردنەوە.
پەنابەران دوای بێ ئومێدبوونیان لە نەکردنەوەی سنورەکانی یۆنان بەکۆمەڵ سنورەکان بەجێ دەهێڵن و بەسەدان برینداریش هەیە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنەوە
هیوا خدر : بە هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕاگەیاند/ دوای کردنەوە سنورەکان لەلایەن تورکیاوە بەڕووی پەنابەراندا یۆنان و یەکێتی ئەورووپاش هیچ بڕیار‌و هەڵوێستێکی ئەرێنیان بۆ پەنابەران نەبوو ئەمەش بێ ئومێدی پەنابەرانی لێکەوتەوە
فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێستای په‌نابه‌ران په‌یوه‌ندی به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یکگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌رانه‌وه کرد
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هیوای خدر ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئاگادارکردوه‌وه که سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناهه‌مواری په‌نابه‌ران له تورکیا په‌یوه‌ندی کردوه‌و به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران کردوه له شای ئه‌نقه‌ره‌و ووتی” سەرلەبەیانی ڕێکەوتی ٢/٣/٢٠٢٠ کاتژمێر ٩:٤٨ دەقیقە پەیوەندیم کرد بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR سەبارەت بەم دۆخەی ئێستای پەنابەران کە دەوڵەتی تورکیا خوڵقاندوویەتی سەرەتا پێم ووتن تورکیا بەناوی پەنابەری سوریەوە سنورەکانی کردۆتەوە بەڵام جگە لەسوریەکان پەنابەرانێکی تری یەکجار زۆری ووڵاتانی ( عێراق ، ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، ئەفریقیا ) لێرەن و ناونوس کراون لای ئێوه‌و له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنمایەکانی ڕێکخراوەکەتان هه‌ڵسوکه‌و‌تیانکردوه ئێستا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە پاسیان بۆ دەگیرێت و ڕەوانەی سنورەکان دەکرێن بێ ئەوەی بزانن چ چارەنوسێک چاوەڕێیانەو چیان بەسەردێت ئایا هەڵوێستی ئێوە چیە؟..”
با هه‌موان پێکهوه٨ی مارس بکه‌ینه ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژ به سوکایه‌تیکردن به ژنان ودهستدرێژیکردنه سه‌ر منالان !
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ژنان وپیاوانی ئازادیخواز ویه‌کسانیخواز!
لایه‌نگران و به‌رگریکاران له مافه‌کانی ژنان ومنالان!
٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات وده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به نایه‌کسانی وجیاکاری وستهمکێشی ژنان له سه‌رجه‌م ژنان و پیاوان به‌گه‌رمی پیرۆزبایی ده‌که‌ین. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می خه‌باتی ڕێکخراوه‌یی ولێنهبڕاوی چینی کرێکار‌و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخوازی به‌شێک له‌مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نی وداخوازیه ئینکار نه‌کراوه‌کانی ژنانی له وولاتانی پیشکه‌وتووی ئه‌مرۆی دنیادا به‌ده‌ست هێناوه، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هێشتا چه‌وساندنه‌وه‌و توند‌و تیژی ونایه‌کسانی وستمهکیشی ژنان له‌ژیر سایه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری و به‌کۆیله‌کردنی ئینساندا درێژه‌ی هه‌یه. هه‌ر بۆیه خه‌بات وتێکۆشان بۆ کۆتاییهێنان بە نایەکسانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نێوان ژن و پیاو به‌شێکی جیانه‌کراوه‌یه له پێناو خەبات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستەمی سەرمایەداری و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و یه‌کسان دوور له سته‌م جیکاری و چه‌وساندنه‌وه.
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەرامبەربە بێدەنگیان لە دۆخی پەنابەران لە تورکیا بە توندی ئیدانە دەکەین
by usr_web171_1
written by usr_web171_1