Author
usr_web171_1
بەرواری 31/8/2019 لەناوچەی کوشاداسێی سەربەشاری 33 پەنابەر دەستگیر کران کە لەنێویاندا ٨ مناڵ و٧ ژنی تێدا بوو . بەرواری 1/9/2019 لە ناوچەی کوشاداسێ و دیدم 107پەنابەر دەستگیر کران کە خەڵکی وڵاتانی عێراق و سوریا و فەلەستین و وڵاتانی دیکە بوون زۆربەشیان ژن و مناڵ بوون . بەرواری 31/8/2019 لە شاری موغڵا 29 پەنابەر دەستگیر کران .
پەنابەرێکی تر لە فینلاند، پاش ١٠ ساڵ لە چاوەڕوانی دیپۆرت دەکرێتەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
پەنابەرێکی تر لە فینلاند، پاش ١٠ ساڵ لە چاوەڕوانی دیپۆرت دەکرێتەوە
بنار مستەفا هەڵسوراوی داکۆیکار لەمافەکانی پەنابەران بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “لە مانگی کانوونی دووەمی 2009دا ئارام دەگاتە فینلاند و داوای مافی پەنابەری دەکات. پاش وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی کاتی، دواجار لێی دەسەندرێتەوە و دادگای لێپیچینەوە ئاڵوگۆڕی لە بڕیارەکەدا نەکرد.دواجار بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی بۆ دەردەچێت و بڕیارە هەفتەی ئایندە لە فینلاندوە دیپۆرتی عێراق بکرێتەوە. ئەگەرچی لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئارام دوکانی حەلاقی خۆی دامەزراند و سەرچاوەی بژێوی خۆی لێ دابین دەکرد، بەڵام نەبووە مایەی وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوە لە فینلاند”.
ئاماری دوو رۆژی گرتنی پە نابەران لە سنوری تورکیا یونان
وڵاتی پرتوگال تا کۆتایی ئەمساڵ 1010 پەنابەر وەربگرێت
کۆمه‌ک وهاوکاری به منالانی ئاواره له‌که‌مپه‌کانی عه‌ربه‌ت درێژه‌ی هه‌یه
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
رۆژی شه‌مه 29/6/2019 تیمێکی هاوبەشی ( فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی دژی هه‌ژاری) کۆمه‌ڵێک هاوکاریان گه‌یانده منالان له که‌مپی ئاواره‌کانی ئاشتی له عه‌ربه‌ت . ئەو کۆمەک و هاوکاریانه لەلایەن خەڵکانی مرۆڤدۆستەوە لە وڵاتی دانیمارک رەوانە کرابوو، شایه‌نی باسه کۆمه‌که‌کان بریتی بوو له 75 پارچه یاری منالان له لایه‌ن به‌رێز کاک هه‌ڵکه‌وته‌وه به‌سه‌ر منالاندا دابه‌شکرا.
سەبارەت بە چارەنوسی ئەو هاوڵاتیانەی بێ سەروشۆێنن نامەیەک گەیەنرایە پەرلەمانی کوردستان سلێمانی ٢٠-٦-٢٠١٩
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
سەبارەت بە چارەنوسی ئەو هاوڵاتیانەی بێ سەروشۆێنن نامەیەک گەیەنرایە پەرلەمانی کوردستان
سلێمانی ٢٠-٦-٢٠١٩:
لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە درێژی چالاکیەکانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە ئەمرۆ نامەیەک کە چەند داواکاریەکی لەخۆگرتوە هاوپێچ بە وێنەی ئەو هاوڵاتیانەی کە له ڕێگای په‌رینه‌وه‌یان به تورکیا‌و یۆنان‌دا بێ سه‌روشۆین بوون و هیچ هه‌واڵێكیان نییه، یان له ده‌ریای ئیجه‌دا خنکاون و ته‌رمه‌کانیان ده‌ست که‌س وکاریان نه‌كه‌وتۆته‌وه گەیاندە نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری سلێمانی.
با پێکه‌و به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌ز په‌رستی ڕابوه‌ستین وبه رگری له ناسنامه‌ی ئینسانی بکه‌ین!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران و یادکردنه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا (Jo Cox) که به‌ده‌ستی نه‌ژاد په‌رستێک ژیانی له‌ده‌ستدا، فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی هه‌ڵده‌ستێت به بۆنه‌یه‌ک له (Finsbury Park ) له له‌نده‌ن .
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له په‌یوه‌ند به په‌نابه‌رانه‌وه دوو بڕیاریدا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1