Author
usr_web171_1
بۆ زانیاری لەسەر چارەنوسی پەنابەرێک پێویستمان بە هاوکاری ئێوەیە!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
کەس وکاری ئەرسەلان حەسەن ئەحمەد. لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەرای پەنابەرانی عێراقی لە شاری سلێمانی ئاگادارکردوە کە …لەکاتی پەرینەوەی لە رووبارێکدا لەشاری ئەدرنە- تورکیا لەگەل براو وخالۆزایەکی دیار نامێنیت و چارەنوسی نادیارە. هەر بۆ زانین، کە خۆشبەختانە برا و خاڵۆزاکەی سەلامەتن و گەڕاونەتەوە کوردستان، تەنها ئەرسەلان چارەنوسی نادیارە. ئەم ڕووداوە لە بەرواری ٣١/٧/٢٠١٨ ڕویداوەو لەو کاتەوە خێزان و هاوسەرو مناڵەکانی بە ئومێدی دۆزینەوەو دووبارە شادبوونەوە شەوگارەکانیان بەڕێدەکەن
دووباره پێداگری له‌سه‌ر بڕیارنامەی مافەکانی پەنابەران بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
٢٠ی حوزەیزان ڕۆژی جیهانی پەنابەرانە که له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانەوە لەساڵی 1951ەوە به فه‌رمی ناسێنراوه ، ئەمساڵ ڕۆژی جیهانی پەنابەران لە هەلومەرجێکدا بەڕێوە دەچێت کە هەموو دنیا شاهیدن کە جەنگ و نائارامی و فەزای میلیتاریزم و تیرۆریزم و ڕاسیزم و هەڵکشانی نەتەوەپەرستی و فەناتیزمی دینی و سەرکوت و ئیستیبداد و هەڵاواردن و کاولکاری و بێ‌کاری و هەژاری و بێ خانەولانەیی..، به‌شێکی زۆر له دانیشتوانی هه‌ندێك له وڵاتانی دنیای ناچار به کۆچکردن و ئاواره‌بوون کردووه. دەوڵەت و هیزه ئیمپریالیستیەکان لە کێشەمەکیش و مونافەسەیەکی گەورەدان لەپیناو دووباره دابه‌شکردنه‌وه‌ی دنیا و به‌ده‌ستهێنانی ناوچه‌ی نفوزیان و بۆ ئه‌مه‌ش ئامادەن بەشەرییهت بخەنە بەردەم شەڕی ئەتۆمی و کوشتار و نابوتکردنی سیمای شارستانی ئەم سەردەمە.
حکومەتی کەنەدا چەند داواکاریەکی رێکخراوە پەنابەریەکان قبوڵ دەکات
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
رۆژانی ٣٠/٥/٢٠١٩ تا ١/٦/٢٠١٩ لە شاری ڤیکتۆریای کەنەدا کۆنفرانسێک لە لایەن رێكخراوەی راوێژ كاری بۆ پەنابەران CCR کە رێكخراوەكە وەكوو چەترێك بۆ هەموو ئەو رێكخراوانەی بەرگری وهاوکاری لە پەنابەران دەكەن لەبواری جۆراوجۆری لە چەشنی ئیش و كار‌و رێنوینی ویارمەتیدانی پەنابەران ، سازدرا.
سه‌باره‌ت به دۆخی ناهه‌مواری په‌نابه‌ران له تورکیا نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان کرا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
له‌نده‌ن:16/4/2019:
ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی سکرتیری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌جنیڤ وسکرتێری گشتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆکسیل کرد سه‌باره‌ت به دۆخی ناهه‌مواری په‌نابه‌ران له تورکیا.له نامه‌که‌دا هاتووه” په‌نابه‌ران به‌گشتی و په‌نابه‌رانی عێراقی و سوری به تایبه‌تی، له‌دۆخێکی سەخت و دژوار‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. به‌تایبەتیش ئەو پەنابەرانەی خۆیان ناونوسکردووه لە ئۆفیسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ئەنکەرە و ئەوانەی له نێو که‌مپ و له نێو شار‌و شارۆچکه‌کانی تورکیا گیرساونه‌ته‌وه، له ژیانێکی ئه‌وپه‌ڕی نه‌شیاو و مه‌حروم و له سه‌ره‌تایترین پیداویستیه‌کانی ژیان، له ولاتی تورکیادا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له نێو ئه‌م پهنابەرانهدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ژن و منداڵ و که‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هه‌یه و هه‌مووانیش چاوه‌ڕیی ته‌حه‌مولکردنی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی ئینسانین. .”
چۆنێتی گەیشتن بۆەكه‌نەدا بە ڕێگای سپانسۆری
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەكەنەدا پێی راگەیاندین بەم ڕێگایانە پەنابەران دەتوانن بگەنەكەنەدا ، لێرەدا ڕە دەدەین سەبارەت بە رێگەی سپانسۆریە پەنابەران چۆن دەتوانن لەچاوەڕوانی ڕزگاریان بێت و بگەنە وڵاتیەنەدا .
ئاماری گرتنی پەنابەران لەچەند رۆژی رابردو لە سنوری نێوان تورکیا یونان
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
له‌ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنه‌وه:
ئاماری گرتنی پەنابەران لەچەند رۆژی رابردو لە سنوری نێوان تورکیا یونان
ڕۆژ عەزیز :نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە تورکیا به ناوه‌ندی هه‌والگری فیدراسیۆنی راگه‌یاند” بەرواری 9/4/2019 لەباکوری دەریای ئیجە لەئۆپەراسیونێکی هێزە دەریاوانەکانی تورکیا 123 پەنابەر دەستگیر کران کە بەرەو جەزیرەی میتلینی یونان بەرێ دەکەوتن کە زۆربەیان ژن ومناڵن :
بەکارهینانی غازی فرمێسک رێژ و ئازاردانی پەنابەران لەلایەن حکومەتی یۆنان بە توندی ئیدانە دەکەین
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
دوایی ئەوەی پەنابەرێکی زۆر بەهۆی خراپی هەلومەرجی ژیانی پەنابەرانی لە کەمپەکانی یۆنان بڕیاریاندا بەرەو سنورەکانی مەکدونیا بەڕێبکەون، رۆژی هەینی پێکدادان لەنێوان کۆماندۆکانی حکومەتی یۆنانی و پەنابەراندا ڕوویاندا لە کاتیکدا پەنابەران بەشێوەیەکی هیمانە خۆیان خێزان ومناڵەکانیان بەتەما بوون یۆنان جیبهێڵن، بەو هۆیەوە پێکدادان لەنێوان کۆماندۆکان و پەنابەران بەرپا بوو بەشێوەیەکی ئەوپەڕی دڕندانە غازی فرمێسک رێژ دابارێنرا بەسەر پەنابەران و ژمارەیەک لە پەنابەران کە لەنێویاندا ژن و منداڵان بریندار بوون، ژمارەیەکی دیکە دەستگیر کراون وابڕیار لە رێگای رێکخراوی ئای ئۆ ئێم وە بگێڕێنرێنەوە بۆ کەمپەکان، زۆربەی ئەو پەنابەرانە خەڵکی کوردستان و عێراق و سوریا و ئەفغانیین.
گه‌یاندنی کۆمه‌ک وهاوکاری به منالانی ئاواره له‌که‌مپه‌کان به‌رده‌وامه
by usr_web171_1
written by usr_web171_1