Author
usr_web171_1
پەرلەمانی ئەڵمانیا جەند بریارێکی سەبارەت بە پەنابەران دەرکرد ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن:٢/١٠/٢٠١٨
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
چنار عەلی نۆێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەرلینەوە بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند:
ڕۆژی ١.١٠.٢٠١٨ لە پەرلەمانی ئەڵمانیا ئەم بڕیارانە دەرکران
نامەیەکی کراوە بۆ مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
بەڕێزان!
خێزانێکی دانیشتوی ئوسترالیا، بە هاندانی باوکی ژنەکە، کە بەرپرسێکی باڵای پارتیە بە ناوی ئازاد میران (ئەندامی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە، پەرلەمانتاری پێشووتری پارتی و ڕاویژکاری سەرۆکی پێشووی هەرێم) ٣ ساڵ پێش ئێستا گەڕوانەتەوە کوردستان. پاش گەڕانەوەیان ئەم بەرپرسەی پارتی بەردەوام دەست دەخاتە کاروبار و ژیانی تایبەتیانەوە تا کێشە دەکەوێتە نێوان هەردوو هاوسەرەکە. دوای نزیک بە دووساڵ لە کێشەی خێزانی سەرئەنجام لە بەرواری ٢٥/١٢/٢٠١٧ لە دادگا لەیەک جیادەبنەوە. هەردوو منداڵی ئەم خێزانە، کچێکی ١٢ ساڵە و کوڕێکی ٨ ساڵە، کە تەنها خاوەنی ڕەگەزنامەی ئوسترالین، کێشەی تەندروستیان هەیه و پێویستیان بە چارەسەری بەردەوام هەیه . بەڵام نە پسپۆڕی نەخۆشیەکەیان لەکوردستان دەست دەکەوێت و نە دەرمانی. بۆیە تا دواجار کە لە بەرواری ١٨/٠٣/٢٠١٨ باوکی منداڵەکان چاوی بە جگەرگۆشەکانی کەوتوە، هەمیشە لە ئوسترالیاوە دەرمانی چارەسەری بۆ هێناون.
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
دیپۆرتی پەنابەرێکی کورد بۆ فرۆکەخانەی بەغدا ڕاگیرا
لەندەن-گرتوخانەی کۆلنبرۆک:
سەر لەبەیانی ئەمرۆ ١٣سپتمبەر ئەو پەنابەرە کوردەی بریار بوو پێچەوانە بە خواستی خۆی لە ڕێگای هێلی ئاسمانی قەتەریەوە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەولەتی بەغدا بکریت، دیپۆرتی ڕاگیرا.
پەنابەر(ب.س) لە گرتوخانەی کۆلنبرۆکەوە بە سکرتاریتی فیدراسۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕاگەیاند”خەڵکی شاری سلێمانیم و ماوەی زیاتر لە ١٥ساڵە لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم وەهیچ کێشەیەکی یاسایم نەبوە لەوڵاتی بەریتانیا”
بۆردومانکردنی بارەگاکانی حزبی دیموکرات لەشاری کۆیە لەلایەن جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەدەکەین!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئەمڕۆ شەممە ٨ سەپتێمبەر جمهوری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە لە رێگەی موشەکبارانەوە بارەگاکانی حزبی دیموکراتی ئێرانی لەشاری کۆیە بۆردمانکرد، بەپێی زانیاریەکان تا ئێستا زیاتر لە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٥ کەسی کە بەسەختی بریندار بوون. هاوکاتی ئەم هێرشە تیرۆریستیە ئینسان کوژیە، میدیاکان هەواڵی لەسێدارەدانی هەر یەک لە هەڵسوڕاوانی سیاسی زانیار مورادی، رامین حسین پەناهی و لقومان مورادی لەلایەن ڕژێمی نەگریس و سەرکوتگەری جمهوری ئیسلامی بڵاوکردەوە.
به‌رگرتن به ڕاسیزم هاتنه مه‌یدانی به‌ره‌ی ئازادیخواز‌و ئینسان دۆستی پێویسته
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئه‌ڵمانیا-7/9/2018
دۆینی 6سپتامبه‌ر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هۆرست زیهۆفه هاوپه‌یمانی حزبه‌که‌ی مێرکل له میانی وتاریکیدا له‌سه‌ر رووداواکانی ئه‌م دواییانه‌ی کیمینتز ووتی”په‌نابه‌ران دایکی هه‌موو کیشه‌کانی ئه‌ڵمانیان”ئه‌مه‌ش به‌دوایی رووداوی کوشتنی هاولاتیه‌کی ئه‌ڵمانیه‌وه دێت کهنارهزایهتی له‌شه‌قامه‌کان لێکه‌وته‌وه.
پشتیوانی لەناڕهزایهتی و داواکاریەکانی پەنابەرانی ئێرانی لە هەولێر دەکه‌ین!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ژماره‌یه‌ک له‌پەنابەرانی ئێران، که‌دانیشتوی هەرێمی کوردستانن، بەرامبەر بەبێ مافی و راگرتنیان لە چاوەڕوانی و نەگۆێزانەوەیان بۆ وڵاتی سێهەم، لەبەردەم رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەهەولێر ده‌ستیان به‌ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی کرد و مانیان گرت.
نه‌ژاد په‌رسته‌كان رووبه‌ری ناره‌زایه‌تی به‌رفراوان ده‌بنه‌وه
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
له‌ناوه‌ندی هه‌واڵگی فیدراسیۆنه‌وه:
نه‌ژاد په‌رسته‌كان رووبه‌ری ناره‌زایه‌تی به‌رفراوان ده‌بنه‌وه
دوای ئەوەی نازییەکان، کە ژمارەیان نزیکەی ١٠٠ کەس دەبو هەڵسان بە ڕێکخستنی خۆپیشاندانێک بەناوی ( مێرکڵ ئەبێ بڕوات)، روبەروی جەماوەرێکی ١٠،٠٠٠ کەسی شاری هامبۆرگ بوونەوە کە داوای پێکەوەژیانو هەمە ڕەنگی کولتوری وداكۆكیان له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران دەکرد لەبەرامبەر رق و توندوتیژی نازییەکان.
به‌دوادا چوون بۆ په‌نابه‌ره وونبووکانی دهریائ ئیجه به‌رده‌وامه
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
دوایی ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی- لقی کوردستان سکرتارێتی فیدراسیۆنیان ئاگادار کرده‌وه سه‌باره‌ت به دوو په‌نابه‌ری وونبوو له‌ده‌ریایی ئیجه‌دا وه له‌دریژه‌ی هه‌وله‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیدا له پیناو به‌دوادا جوون بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بی سه‌روشۆێنن، له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ل سکرتێری فیدراسیۆندا ووتی” رۆژی 26 ئه‌م مانگه له‌سه‌ردانێکدا بۆ یۆنان به‌ڵگه‌و زانیاری و وێنه‌ی مه‌نسور ئهحمهدو محمه‌د مهنسورمان گه‌یانده باره‌گای سه‌ره‌کی پۆلیسی ده‌ریاوانی شاری رۆدۆس و ئه‌وانیش بهڵینیاندا له زووترین کاتدا به‌دوادا چون بکه‌ن و وه‌ڵامی فیدراسیۆن بده‌نه‌وه”
به‌بۆنه‌ی رۆژی په‌نابه‌رانه‌وه فیدراسیۆن زنجیره‌یه‌ک چالاکی ئه‌نجامدا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1


