Author
usr_web171_1
به‌رگرتن به ڕاسیزم هاتنه مه‌یدانی به‌ره‌ی ئازادیخواز‌و ئینسان دۆستی پێویسته
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئه‌ڵمانیا-7/9/2018
دۆینی 6سپتامبه‌ر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هۆرست زیهۆفه هاوپه‌یمانی حزبه‌که‌ی مێرکل له میانی وتاریکیدا له‌سه‌ر رووداواکانی ئه‌م دواییانه‌ی کیمینتز ووتی”په‌نابه‌ران دایکی هه‌موو کیشه‌کانی ئه‌ڵمانیان”ئه‌مه‌ش به‌دوایی رووداوی کوشتنی هاولاتیه‌کی ئه‌ڵمانیه‌وه دێت کهنارهزایهتی له‌شه‌قامه‌کان لێکه‌وته‌وه.
پشتیوانی لەناڕهزایهتی و داواکاریەکانی پەنابەرانی ئێرانی لە هەولێر دەکه‌ین!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ژماره‌یه‌ک له‌پەنابەرانی ئێران، که‌دانیشتوی هەرێمی کوردستانن، بەرامبەر بەبێ مافی و راگرتنیان لە چاوەڕوانی و نەگۆێزانەوەیان بۆ وڵاتی سێهەم، لەبەردەم رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەهەولێر ده‌ستیان به‌ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی کرد و مانیان گرت.
نه‌ژاد په‌رسته‌كان رووبه‌ری ناره‌زایه‌تی به‌رفراوان ده‌بنه‌وه
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
له‌ناوه‌ندی هه‌واڵگی فیدراسیۆنه‌وه:
نه‌ژاد په‌رسته‌كان رووبه‌ری ناره‌زایه‌تی به‌رفراوان ده‌بنه‌وه
دوای ئەوەی نازییەکان، کە ژمارەیان نزیکەی ١٠٠ کەس دەبو هەڵسان بە ڕێکخستنی خۆپیشاندانێک بەناوی ( مێرکڵ ئەبێ بڕوات)، روبەروی جەماوەرێکی ١٠،٠٠٠ کەسی شاری هامبۆرگ بوونەوە کە داوای پێکەوەژیانو هەمە ڕەنگی کولتوری وداكۆكیان له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران دەکرد لەبەرامبەر رق و توندوتیژی نازییەکان.
به‌دوادا چوون بۆ په‌نابه‌ره وونبووکانی دهریائ ئیجه به‌رده‌وامه
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
دوایی ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی- لقی کوردستان سکرتارێتی فیدراسیۆنیان ئاگادار کرده‌وه سه‌باره‌ت به دوو په‌نابه‌ری وونبوو له‌ده‌ریایی ئیجه‌دا وه له‌دریژه‌ی هه‌وله‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیدا له پیناو به‌دوادا جوون بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بی سه‌روشۆێنن، له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ل سکرتێری فیدراسیۆندا ووتی” رۆژی 26 ئه‌م مانگه له‌سه‌ردانێکدا بۆ یۆنان به‌ڵگه‌و زانیاری و وێنه‌ی مه‌نسور ئهحمهدو محمه‌د مهنسورمان گه‌یانده باره‌گای سه‌ره‌کی پۆلیسی ده‌ریاوانی شاری رۆدۆس و ئه‌وانیش بهڵینیاندا له زووترین کاتدا به‌دوادا چون بکه‌ن و وه‌ڵامی فیدراسیۆن بده‌نه‌وه”
به‌بۆنه‌ی رۆژی په‌نابه‌رانه‌وه فیدراسیۆن زنجیره‌یه‌ک چالاکی ئه‌نجامدا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
کوردستان 20حوزه‌یرانی 2018:
کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری به‌بۆنه‌ی رۆژی په‌نابه‌رانه‌وه له‌شاری سلێمانی ڕێکخرا.
رۆژی ٢٠ حوزەیرانی ٢٠١٨ لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا له‌شاری سلێمانی وه لەژێر ناونیشانی (ڕێگای مەرگ بۆ ژیان ناچارییە) بەئامادەبوونی کەسوکاری قوربانیان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ژمارەیەکی بەرچاو لە دەزگاکانی ڕاگەیاند بەسپانسۆری فاستلینک بە چەند چالاکیەک ڕۆژی جیهانی پەنابەران بەرز ڕاگیرا.
کۆمه‌ڵێک داواکاری فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به کیشه‌کانی په‌نابه‌ران گه‌یشته کۆمیسیۆنی یه‌کیتی ئه‌وروپا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
برۆکسل-29/6/2018
دوایی ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی رۆژی 20حوزه‌یران که رۆژی په‌نابه‌رانه لائیحه‌ی داخوازیه‌کانی په‌نابه‌رانی ئاراسته‌ی کۆمیسیۆنی یه‌کیتی ئه و‌روپا و رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری پهنابهرانکرد، ئه‌وانیش له‌وه‌لامی نامه‌که‌یاندا بۆ ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌رباری سوپاسی فیدراسیۆن له‌خستنه رووی داوکاریه‌کان رایانگه‌یاندوه نامه‌که‌یان گه‌یاندۆته ده‌ست کۆمیسیۆنی یه‌کیتی ئه‌وروپا.
له‌هه‌وڵێکی لی نه براوانه‌دا فیدراسیۆن ژنێکی په‌نابه‌ری له دیپۆرت ڕزگارکرد
by usr_web171_1
written by usr_web171_1


