Author
usr_web171_1
خۆپیشاندان به‌رێوه‌ده‌چێت.دژ به‌سنوردانان بۆ یاساکانی کۆچبه‌ران و بڕینی بیمه‌کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی منالان
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
دژ به‌سنوردانان بۆ یاساکانی کۆچبه‌ران و بڕینی بیمه‌کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی منالان خۆپیشاندان به‌رێوه‌ده‌چێت.
رۆژی چوارشه‌مه:16ی کانوونی دووه‌می 2019
کاتژمیر:1 بۆ 2 نیوه‌رۆ
ڕۆژی چوارشه‌مه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا دووهه‌مین خۆێندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای سه‌باره‌ت به کۆچ و بیمه‌کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ئه‌گرێت وه ئه‌م یاسایه ده‌یه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یاساکانی یه‌کیتی ئه‌وروپا وه یاسایه‌کی نۆێ بهێنێته ئاراوه تایبه‌ت به‌کۆچ و ئازادی سه‌فه‌ر وهاتووچوو وبیمه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی له‌په‌یوه‌ند به منالانی په‌نابه‌ره‌وه ئه‌م یاسایه ده‌ستی وه‌زیره‌کانی حکومه‌ت ده‌کاته‌وه بۆ کارکردن به‌و یاسا تازه‌یه..
که‌سوکاری فه‌ریدون ئه‌فسایی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیان ئاگادارکردوه که “فه‌ریدون ئه‌فسای ته‌مه‌ن 41 سال دوای گه‌رانه‌وه‌ی له فنلاندوه بۆ شاری سلیمانی له مانگی 12 ی 2018 وه دواین په‌یوه‌ندی وه‌لامنه‌دراوی له 4ی کانووی دووه‌م ده‌بێت وپاشان په‌یوه‌ندی به‌که‌سوکاریه‌وه ده‌بڕێت”
هه‌فته‌ی رابردوو که‌سوکاری ئه‌و په‌نابه‌ره فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیان ئاگادارکردوه که “ئه‌و ته‌رمه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه په‌نابه‌ر(س،س)ه وته‌مه‌ن 30 ساڵه ماوه‌ی 3 ساڵه له ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.. ماوه‌یه‌ک باری ده‌رونی تێکچوه‌و له نه‌خۆشخانه بووه بۆ زیاتر له سێ هه‌فته دوایی ئه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه دێته ده‌ره‌وه ده‌چێته لای هاورێکه‌ی پاش ئه‌وه‌ی دوو رۆژ دیار نامێنیت پۆلیس ئاگادارده‌کرێته‌وه، ئه‌وانیش به‌دوادا چوون ده‌که‌ن وته‌رمی ئه‌و په‌نابه‌ره له‌یه‌کێک له هۆتێله‌کانی برادفۆرد ده‌دۆزرێته‌وه..”
له ئێسته‌دا لێکۆلینه‌وه‌کانی پۆلیس له‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌و په‌نابه‌ره به‌رده‌وامه و فیدراسیۆن به‌هاوکاری کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دلسوز وئینسان دۆست خه‌ریکی ئاماده‌کاری ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و په‌نابه‌رن وهه‌وڵه‌کان له‌باری یاسایه‌وه له ئاینده‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر که‌مته‌رخه‌میه‌کان سه‌باره‌ت به مه‌رگی ئه‌و پهنابهرهو ڕای گستی لێ ئاگادارده‌کرێته‌وه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی که‌سوکارو هاوریانو دۆستانی ئه‌و په‌نابه‌ر ده‌کات وئومیدهواره دوا خه‌م و ناخۆشیان بێت.
فیدراسیۆن بەبۆنەی هاتنی ساڵی نۆیەوە ئاهەنگێکی لە لەندەن رێکخست
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نۆیەوە رۆژی شەممە ٢٢ی دیسەمبەری٢٠١٨ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا ئاهەنگیکی شادی وخۆشی بە بەشداری ژمارەیەک لەخیزان و ژنان و مناڵان بەڕێوەبرد
.سەرەتای بەرنامەکان فیدراسیۆن دوای بەخێرهاتی ئامادەبوان لەلایەن بەیان ئەمینەوە پیرۆزبایی ساڵی نۆیی لە ئامادەبوان کرد و هیوای خواست ساڵی نۆی ساڵێکی ئارام و ئازاد و خۆشگوزەران بێت بۆ هەموو لایەک. پاشان بەرنامەکانی ئەو شەوە بە ئاهەنگ و شادیی و هەڵپەڕکێ رازایەوە و چەند دیاریەک پێشکەش بە مناڵان، کرا، دوایی زیاتر لە چوار کاتژمێر لە نێو پەیوەندیەکی دۆستانەو هاوڕێیانەدا کۆتایی بە بەرنامەکان هات .

فیدراسیۆن لەگەڵ ئەندام پەرلەمانێکی ئەوروپا لەحزبی سەوز بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی لەپەنابەران کۆبووە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
بەریتانیا-لەندەن ١٩/١٢/٢٠١٨:
لە درێژەی هەوڵەکانی فیدراسیۆن بۆ بەگری لە مافەکانی پەنابەران ، دۆێنی ١٨دیسەمبەروەفدێکی سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە پێک هاتبوو لە (ئاسۆ گۆران،دەشتی جەمال) هەروەها بەرێز (جەبار شیخانی)هەڵسوراوی داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران لەگەل بەڕیزان(جین لامبیرت ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە حزبی سەوز وە دانی باتی لەحزبی سەوز) لە لەندەن لەسەر کێشەکانی پەنابەران کۆبوونەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا وەفدی فیدراسیۆن لەسەردوو تەوەرە تایبەت بەکیشەکانی پەنابەران قسەیکرد:
١-ڕاگرتنی پرۆسەی مافی هاولاتی بوون(ستیزن) لەژمارەیەک لە هاولاتیانی کورد زمان لە بەریتانیا.
٢-سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بەزۆرە ملی بۆ بەغداو دۆخی پەنابەران لە گرتووجانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیا.
بەدریژی ئاماژەکرا بە پرۆسەی راگرتنی مافی هاولاتی بوون لە ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران وئەو کێشانی لە کاتی هێنانی خیزان ومنال وەیان لەکاتی گۆرینی ناو وبەرواری لەدایک بوون وەیان دواخستنی وەلامدانەوە تا ڕاگرتن‌و تازەکردنەوەی پاسۆرت ڕووبەرووی پەنابەرانی کورد کراوەتەوە وەهەروەها ئەوگێچەلانەی توشییان دەبێت بۆ هێنانی بەڵگەودۆکیمینت لەلایەن بالۆیزخانەی عێراقی لەلەندەن لە کاتیکدا ئەم هاولاتیانە پێشتر لەسەر بنەمای کەیسەکانیان مافی پەنابەریان وەرگرتوە بەلام بەداخەوە پەنابەران هاوکاری ناکرێن ومافەکانیان پیشێل دەکرێت…هاوکات بەشی دووەمی قسەوباسەکان تەرخانکرا بۆ بەردەوامی سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەرانی کورد بەتایبەتی کەماوەیەکە حکومەتی بەریتانیا لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی هاوبەشدا لەگەل حکومەتی عێراقی پەیڕەروی لێدەکات لەکاتێکدا ئەوانە زۆربەیان خێزانومنالیان هەیە و ژیانیان دامەزرانوەو سالانێکی زۆر لەبەریتانیان ژیان بەسەر دەبەن…

جین لامبیرت دوای وەرگرتنی ئەو زانیاریانە، سەرباری ئەوپەری نیگەرانی خۆیان لەسیاسەتی حکومەتی بەریتانیا بەرامبەر بە پەنابەران بەتایبەتی ئەوان ئەو سیاسەتەیان پێچەوانە بە مافەکانی پەنابەران ومافەکانی هاولاتیابوون لە قەلەمداو بەڵێنیاندا بەدوا دا چوون بکەن وەهەروەها داوای هەندێک زانیاریانکرد لەسەر ئەو وەلامە شەخسیانەی بۆ پەنابەران بەڕێکراوە بە نامە تا بتوانن لە چوارچێوەی یاسادا وئەو پیشیلکاریانە بخەنە ڕوو وە ئەوانیش لە هەنگاوی یەکەمدا نامەی ناڕەزایەتی خۆیان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بکەن هاوکات کەمپەینی تۆمار کۆکردنەوەی فیدراسیۆن کە تایبەتە بەو کێشانە ئیمزا بکەن ولەم پێناوەدا هاوپشتی هەوڵەکانی فیدراسیۆن دەبن بۆ بەگری لە مافەکانی پەنابەران.
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك , له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق ه‌وه بۆ ڕای گشتی
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
دوێنێ 18.12.2018 هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له هۆڵه‌ندا له میدیاكاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و تیایدا كه‌سێك به ناوی ( شه‌هرام حه‌مه ) وه‌ك نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له هۆڵه‌ندا ناسراوه ، ئێمه هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه كه كه‌سی ناوبراو دوورونزیك نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ناكات وكه‌سێك به‌م ناوه‌وه ناناسین . نوێنه‌ره فه‌رمیه‌كانی ئێمه ئه‌وانه ن كه سكرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری به فه‌رمی له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیه‌وه به كۆمه‌ڵگه‌ی ناساندوون و له‌م باره‌یه‌شه‌وه له داهاتوودا جارێكی‌تر ناوی نوێنهرایهتیهكانمان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه ، هیوادارین ئه‌و ماڵپه‌ڕو په‌یجانه‌ی كه ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاوكردۆته‌وه ، هه‌واڵه‌كه ڕاستكه‌نه‌وه. سكرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی 19.12.2018
دوو په‌نابه‌ری مانگرتوو له زیندانی به‌ریتانیاوه داوایه‌ک ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
له‌ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنه‌وه:
سه‌ردار یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی ماوه‌ی 3 ڕۆژه مانی لهخواردنگرتوه له په‌یوه‌ندیکه‌ی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ سکرتاریتی فیدراسیۆن داوا ده‌کات”جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان فشار بهینین بۆ حکومه‌تی عێراقی وحکومه‌تی هه‌رێم که ئه‌و زهختو زۆرانه لهسهرپهنابهران هه‌ڵگرن که له‌ڕێگای هاوکاریکردنی حکومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر په‌نابه‌ران گرتویانه‌ته به‌ر”
سه‌ردار ئه‌وه‌شی ووت”ماوه‌ی 19ساله له ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م و خێزان ومناڵێکی 7ساڵم هه‌یه”
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت”له‌ماوه‌ی ڕابردودا 12 په‌نابه‌ری کورد به‌زۆره‌ملی دیپۆرتی به‌غدا کراونه‌وه”
له ئێستادا دوو په‌نابه‌ر له گرتوخانه‌ی کۆڵنبرۆک به‌رامبه‌ری به مه‌ترسی دیپۆرتکردنه‌وه‌یان له‌رۆژی شه‌مه‌وه مانیان له‌خواردن گرتوه و نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 11دیسیمبه‌ر یه‌کێکیان به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی له‌نده‌ن.
زیاتر له 30 په‌نابه‌ر که زۆربه‌یان هاولاتی هه‌رێمی کوردستان لهگرتوخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌سه‌رن و ه به‌هانه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به‌شێکی ئه‌و په‌نابه‌رانه ئه‌وه‌یه که گوایه پێشتر کێشه‌ی یاساییان هه‌بو…له‌کاتێکدا ئه‌وانه سزادراون و گه ڕاونهتهوه نیو ژیانی ئاسایی خۆیان و زۆربه‌یان ژن و منالیان هه‌یه، ئێستا دوایی سالانێکی زۆر ژیان دامه‌زراندنیان له به‌ریتانیا له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان حکومه‌تی عێراقی وبه‌ریتانیا بریاره دیپۆرتی به‌غدایان بکه‌نه‌وه.
هاوپیچ ده‌نگی ئه‌و په‌نابه‌ره مانگرتوهییه له گرتوخانه‌ی کۆلنبرۆکهوه:
ژماره‌یه‌ک ڕێکخراو هاوکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌که‌ن که له ڕێگای فیدراسیۆنه‌وه ده‌گه‌نه که‌نه‌دا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1