٢٢ پەنابەرلە دەریایی ئیجە لە خنکان ڕزگار کران

 ٢٢ پەنابەرلە دەریایی ئیجە لە خنکان ڕزگار کران

درەنگانی ئەمشەو ڕێکەوتی ١٨/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدرنا لە نێو دەریایی ئیجە بە هۆی سەختی کەش و هەواوە بەلەمێکی چوپی پەنابەران نقوم دەبێت پەنابەرەکان سەرەتایی تێکشکانی چوپەکەیان پەیوەندی دەکەن بە پۆلیس دەریاوانیەوە بەڵام بەهۆی سەختی کەش و هەواوە شوێنەکەیان بۆ دیاری ناکرێت بەڵام بەهۆی ئەلیکۆپتەرەوە دەدۆزرێنەوەو سەرجەمیان ڕزگار دەکرێن کە پێک هاتبوون لە ( ٢٢پەنابەر ١٤ پەنابەریان ژن ) بوون
هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٨/١/٢٠٢٠ لەشاری ئەدرنا لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا ( ٥ ) پەنابەری ئەفغانی و پاکستانی ( ٢ ) قاچاخچی عێراقی دەستگیرکران


ڕێکەوتی ١٧/١/٢٠٢٠ یش لە ناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٧٠ ) پەنابەر لە نێو دوو چوپدا دەستگیرکران کە ( ٣٥ ) کەسیان منداڵ بوون
ڕێکەوتی ١٧/١/٢٠٢٠ لەناوچەکانی مریس و کیشان سەر بەشاری ئەدرنا ( ١٤٨ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق، ئێران، سوریا، پاکستان، مەغریب، جەزائیر )
ڕێکەوتی ١٧/١/٢٠٢٠ لەشاری ئەدرنا لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا ( ١٣ ) پەنابەر دەستگیرکران بریتیبوون لە ( ١ پاکستانی، ٢ هیندی، ١٠ بەنغلادیش )

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *