لە لەندەن خۆپیشاندان دژی ناردنەوەی پەنابەران ڕێکدەخرێت

لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ پەنابەر، کە زۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن، لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە دەستگیرکراون بۆ ناردنەوەیان و دووسبەی پێنج شەمەیش لە لەندەن دژی بەزۆرناردنەوەی ئەو پەنابەرانە، خۆپیشاندان ڕێکدەخرێت.

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا، ئیدانەی ئەو ھەوڵەی حکومەتی بەریتانیا دەکات و بە کارێکی نا یاسایی و نا ئینسانی وەسفی دەکات.

فیدراسیۆنی پەنابەران، دەڵێت ڕۆژی پێنج شەممە ١٣/٤/٢٠١٧دژی ئەم کارەی حکومەتی بەریتانیاو عێراق، کەمپینێکی ڕێکخستووەو لەیەکەم ھەنگاویشیدا خۆپیشاندانێک لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕێکدەخات.

ھەفتەی ڕابردوو وەفدێکی حکومەتی عێراقی سەردانی ئەو پەنابەرانەی کردووە تا ئاسانکاری بۆ ناردنەوەیان بکات، بەڵام بەپێی بەیانەکەی فیدراسیۆنی پەنابەران، لەلایەن ئەو کۆمەڵە پەنابەرە دەستگیرکراوەوە پێشوازی نەکراون و ناچارکراون بەڕۆیشتن.

لەنێو ئەو پەنابەرە دەستگیرکراوانەدا کەسانێکی تێدایە زیاد لە ١٠ ساڵ و ١٥ ساڵە لە بەریتانیان، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەبوە.ا 

ھەروەک بڕیارە ئەمڕۆ پەنابەرێکی خەڵکی شاری کەرکوک بەناوی ئاراس ڕەسوڵ لەڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدادەوە بنێرنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممەیش،

لە لێدوانێکی تەلەفونیدا، ئاراس کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسدا بوو لە فڕۆکەخانەی ھیسرۆی لەندەن، وتی من و  بە کەلەپچەیی ھێناوە بۆ فڕۆکەخانە تا بمننێرنەوە.

ئاراس ڕەسوڵ، تەمەن ٣٦ ساڵ، ماوەی ١٠ ساڵە لە بەریتانیایەو داوای پەنابەرییەکەی ڕەتکراوەتەوە

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *