با له ‌دژی به‌زۆر‌ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵبڕین!

له‌ خۆپیشاندانی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا بۆ ڕاگرتنی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵمان به‌شداربن 

ڕۆژی پێنجشهمه‌:13 /4/2017

کاتژمیر:5‌ تا 7 ئێواره

شۆێن: بهردهم وهزارهتی ناوخۆ لهلهندهن

Home Office, 2 Marsham St, London, SW1P 4DF                

نزیکترین ئیستگای قیتاری (Westminster; St James Park😉

 زیاتر له‌ 30 په‌نابه‌ر که‌زۆربه‌یان هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستانن، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی به‌ریتانیاوه‌، گیراون وله‌ گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌کاندا به‌دیار سیاسه‌تی دیپۆرته‌وه‌ ڕاگیراون. ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ که‌له‌هه‌ڵمه‌تێکدا له‌لایه‌ن  پۆلیسی به‌ریتانیاوه‌ ده‌ستگیرکراون ودوای ئه‌وه‌ی وه‌فدی حکومه‌تی عێراقی هه‌فته‌ی ڕابردو سه‌ردانی گرتوخانه‌کانیان کرد، تا نه‌خشه‌ی ناردنه‌وه‌ی زۆر ملیی په‌نابه‌ران دابڕێژن، که‌وتنه‌ به‌رده‌م ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ره‌کان  و وه‌فده‌که‌ بێ ئاکام گرتوخانه‌که‌یان به‌جێ هێشت. تا ئێستا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ گرتوخانه‌کاندا بێ لێ پرسینه‌وه‌ هێشتویننه‌ته‌وه‌ وله‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتکردنه‌وه‌دان بۆ به‌غدا، له‌ کاتێکدا زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ زیاتر له‌ 15ساڵه‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ژنو مناڵیان هه‌یه‌.

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ درێژی هه‌وڵه‌کانی خۆیدا دژ به‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ نامرۆڤانه‌یه‌ی  حکومه‌تی به‌ریتانیا وعێراق‌ به‌رامبه‌ر به‌ په‌نابه‌ران که‌مپه‌ینێکی سه‌راسه‌ری به‌ڕیخستوه‌و له‌ هه‌نگاوی یه‌که‌مدا خۆپیشاندان ده‌باته‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا به‌ به‌شداری ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر لیستی حزبی سه‌وز.. داوا له‌ په‌نابه‌ران و ئازادیخوازان و داکۆکیکاران له‌ مافه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌که‌ین له‌م خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌ له‌گه‌ڵماندا به‌شداری بکه‌ن تا ئه‌م زه‌ختو زۆره‌ له‌سه‌ر په‌نابه‌ران هاوسه‌رو مناله‌کانیان هه‌ڵگرین  وبه‌ربگرین به‌ دیپۆرتی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌.

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ ژماره‌ ته‌له‌فونه‌کانی :07856032991.07804891082

 

 

About ifir web

Check Also

سیان لە پەنابەرە گیراوەکان ئازادکران

لەندەن-گرتوخانەی مۆرتن هۆل ٢٠-٤-٢٠١٧:  ئەمرۆ پێنج شەمە بەرزان  یەکێک لە  پەنابەرە گیراوەکان لە گرتوخانەی مۆرتن ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *