Author
usr_web171_1
ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارو دۆخی پەنابەران لە کەمپی سامۆس فەهمی عەزیز
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لە دورگەی سامۆسی یۆنان کە نزیک تورکیایە، زیاتر لە چوار هەزار پەنابەر لەنیو کەمپیکی پچوکی دوور لەشاری سامۆس جێگیر کراون ..ئەوەی شایەنی باسە ئەم کەمپە سەرەتا دروستکرابوو بۆ جیگیرکردنی ٤٠٠ پەنابەر بەلام لە ئێستادا زیاتر لە ٤ هەزار پەنابەری ڕۆژهەلاتی ناوەراست وباکووری ئەفریقای لە خۆگرتوە وزۆرینەی زۆری پەنابەرەکان لەنیو چادردان ، کە چادرەکان سادەترین پێداویستیەکانی تیدا نیە..
با لە ٨ی مارسی ئەمساڵدا پێکەوە بە یەک دەنگ بڵێن ” نا بۆ کوشتنی ژنان”
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
٨ی مارس ڕۆژی خهبات و ناڕهزایهتی و ڕاوهستانهوهیه دژ به نایهکسانی و جیاکاری و ستهمکێشی ژنان له جیهاندا. چهوساندنهوه وههڵاواردن و توندوتیژی بهرامبهر به ژنان یهکێکه له دیارده ناههموار و قیزهونهکانی نیزامی سهرمایهداری. ههربۆیه خهبات بۆ کۆتاییهێنان بە نایەکسانی کۆمەڵایەتیی نێوان ژنان و پیاوان وهک بهشێک لهخەبات بۆ ههڵوهشاندنهوهی سیستەمی سەرمایەداری، پێویستی به کارێکی دەستبەجێه بۆ ڕیشهکێشکردنی یهکجارهکی ئهم سیستهمه و بهدیهێنانی کۆمهڵگایهکی ئازاد و یهکسان، خاڵی له ستهم و چهوسانهوه و نایهکسانی ئینسانهکان.
رۆژی ٣/٣/٢٠١٩ تیمێکی هاوبەشی (بزوتنەوەی دژی هەژاری و فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەران/لقی کوردستان) سەردانی کەمپی ئاوارەکانیان کرد لە عەربەت و ئەو کۆمەکانەی کە لەلایەن خەڵکانی مرۆڤدۆستەوە لە ئەوروپاوە رەوانە کرابوو، کە بریتی بوو لە یاری مناڵان، بەسەر مناڵاندا دابەشکران. شایانی ووتنە زیاتر لە ١٥٠ مناڵ سوودمەند بوون لە یاریەکان.
پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی ده ربڕی كه هاوکاری کارەکانی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی پەنابەران بکات
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر٩ ی به یانی وەفدێکی فیدراسیۆن کە پێک هاتبوو لە (دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی،ئاسۆ گۆران ئەندامی سکرتارێهت، ئامانج عه بدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، هاوژین محمد بەرپرسی ئۆفیسی لقی کوردستان) لە پاریزگاری سلیمانی چاویان کەوت بە بەڕێز( دکتۆر هەڤال ئەبو بەکر- پارێزگاری سلێمانی ) تا لە نزیکەوە لەسەر کێشەو گرفتەکانی هاوڵاتیانی کوردستان کە لە هەندەران دەژین و کێشەی پەنابەرێتیان هەیە،هەروەها ئەو کێشانەی لە ڕێگای ژیانی هاتونەهاتی پەنابەریدا ڕووبەرووی هاولاتیانی کوردستان دەبیتەوە بەتایبەتی خنکان لەدەریاكان وگرفتەکانی داخستنی سنورەکان بەڕووی پەنابەراندا پێکەوە تاوتوێکرد، هەروەها بەشێکی قسەوباسەکان تەرخانکرا بۆ کارەکانی لقی کوردستان بۆ هاوکاری( پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان، بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێنەکان، خنکاوەکان، ئەوانەی تووشی نەخۆشی دەروونی بوون و گەڕێنراونەتەوە كوردستان، کێشەکانی ژنان و مناڵانی جیهێڵراو، کۆمەک بە ئاوارەکانی ناوخۆ…) وە بەتایبەتی پرۆژە بریارێک کە فیدراسیۆن بۆ چاسەری کیشەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان، چەند ساڵێکە خستۆیه تیه بەردەم پەرلەمانی کوردستان..
ئاگاداریەک بۆ رای گشتی سەبارەت بە ناردنەوەی تەرمی ئارام عەلی
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئاگاداریەک بۆ رای گشتی
سەبارەت بە ناردنەوەی تەرمی ئارام عەلی بەریز حاجی عەدنان کە هەڵسا بە ناردنەوەی تەرمی جوانەمەرگ ئارام عەلی ئەم ئاگاداریەی بۆ ڕای گشتی نوسیوە ئیمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری ئەپەری قەدردانی لەهەول ماندوبوونی حاجی عەدنان ، سوپاسی ئیحساسی بەرێزیان دەکەین سەبارەت دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وڕێکخراوەکەمان هیوادارین کە نمونەی کەسانەی ئینسان دۆستی وەک بەریزیان زۆر بێت ..لە خوارەوە ئاگاداریەکەی حاجی عەدنانە بخۆێننەوە