Author
usr_web171_1
ڕێگریکرا لە زۆرەملی ناردنی پەنابەران بۆ گرتووخانەی دەستبەسەر
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
ڕێگریکرا لە زۆرەملی ناردنی پەنابەران بۆ گرتووخانەی دەستبەسەر
ئەمرۆ ١٦ مەی ٢٠٢٤ فیدراسیۆن و ژمارەیەک لەهەڵسوراوانی بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران لە لەندەن خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان بردە بەردەم یەکێک لە هۆتیلەکانی لەندەن کە ژمارەیەک لەپەنابەرانی ماوەی چەند مانگێکە تیا ڕاگیراوەو داوایان لێکراوە رازی بن بۆ ناردنیان بۆ کەشتی بەیبی ستهۆکۆڵم لە پۆرتلەند تا لەوێوە دیپۆرتی ڕواندا بکرێن.
دوای ئەوە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران ریگەگریانکرد لە بەزۆر ناردنی پەنابەران، سەرئەنجام نەتوانرا ئەو پەنابەرانەی ئامادەکرابوون بەزۆرەملێ بنرێنە دەرەوەی لەندەن.
هەوڵەکان بۆ داکۆکی لەمافەکانی پەنابەران درێژەی هەیە
چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن.

دیپۆرتی پەنابەران بۆ ڕواندا ڕابگرن!
بەناڕەزایەتی دژ بەناردنی زۆرەملێی پەنابەران بۆ رواندا پەیوەستبن!
رۆژی چوارشەممە یەکی ئایاری ٢٠٢٤
کاتژمێر: 5:30ی ئێوارە
شوێن: بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیران لەلەندەن
Downing Street, SW1A
ئەم هەفتەیە حکومەتی بەریتانیا پلانی بۆ دەستگیرکردنی پەنابەران بەرزکردەوە تا بە زۆرەملێ دیپۆرتی ڕواندایان بکات ئەمەش بەدوای پەسەندکردنی یاسایەک دیت کە هەفتەی رابردوو لە پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی پێدرا.
لەگەڵمان بن بۆ بەرگرتن بەم سیاسەتە نامرۆڤانەیە، بەشداری چالاکیەکانمان بکەن و لەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیە هاوشان بە بەشداری ئەندام پەرلەمانی بەریتانیاو هەڵسوڕاوانی یەکێتیە کرێکاریەکان دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەم سیاسەتە بەرز رابگرین.
باپێکەوە داوای دەستبەجێ هەڵوەشاندنەوەی پلانەکە بکەین وە داوای ئازادکردنی سەرجەم پەنابەرە گیراوەکان لەگرتووخانە دەستبەسەرەکان و کۆتایهێنان بەدەستبەسەرکردنی پەنابەران بکەین.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
ڕێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی- بێمرز
بۆزانیاری زایاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە :٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦ –

با ١ی ئایاری ئەمساڵ بکەینە ڕۆژی نا وتن بە “جەنگ و ئاوارەیی” بەیاننامەی فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی بەبۆنەی یەکی ئایارەوە.
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
یەکی ئایارتان لێ پیرۆز بێت..
یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوچارەنووسی و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەردەوام و خەباتی یەکگرتووانەی چینی کرێکارە بەڕووی سەرتاپای سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری، لەسەراسەری جیهاندا. کارنامەی ڕەشی سەرمایەداری و چینی بۆرژوازی و دەوڵەتەکانی لە دونیای ئەمڕۆدا، هەر ساتە و هەر ڕۆژە، ناکۆکی و پێچەوانەبوونی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگای بەشەری و ئومێد و ئارەزووە ئینسانییەکانی نیشان دەدات. هێزە ئیمپریالیستەکان بۆ خۆدەربازکردن لە قەیرانێکی ئابووری کە تێی کەوتوون لەپێناو قازانج و سودپەرستی لە ململانێیەکی سەختدان بۆ دابەشکردنەوەی جیهان لەنێوان خۆیاندا کە ئامادەن جەستەی ملیۆنەها ئینسان بکەنە خۆراکی ماشێنی جەنگ و میلیتاریزم، لەلایەکی تریشەوە، سیاسەتی برسیکردن و لێگرتنەوەی ئابووری و هەژاری و بێکاری چ لە ناوخۆی وڵاتانی ئیمپریالیستی و چ لە وڵاتانی ژێردەستەدا ژیانی ئێمەیان هاڕیوە. ئەمساڵ یەکی ئایار لەهەلومەرجێکدا بەڕێوە دەچێت کە چینی بۆرژوازی و نیزامەکەی جگە لە دەستبردن بۆ جەنگ و کاولکاری و ئاوارەیی و کوشتاری بەکۆمەڵی ئینسان و پەرەدان بەتیرۆریزم و ڕاسیزم، کارنامەیەکی تری پێنیە بۆ بەلاداخستنی ناکۆکیە ناوخۆییەکانی. بەو هۆیەشەوە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی خستە نێو کێشمەکێشی نێوان هێزە ئێمپریالیستیەکان و دەوڵەتان و هێزە ناوچەییەکان لەپێناو سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی ناوچەکانی نفوز و ئارایشتدانەوەی جیهانی سەرمایەداری بەو جۆرەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی چینی بۆرژوازی دەیخوازێت، بەم پێیەش جیهانیان بەرەو دەورەیەکی نوێ ڕاکێشاوە. لەبەرامبەر ئەم دۆخەشدا بزووتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری، ئەمڕۆ هاتۆتە مەیدان و ئاڵای کۆتاییهێنانی بەجەنگ و کاولکاری و ئەم بەربەرییەتە هەڵبڕیوە. ئەمە ئەو هێزەیە کە دەتوانێت مەکینەی کوشتاری ئەم هێزە ئیمپریالیستیانە لەکار بخات.
سەرمایەداری گەر لە هەر جێگایەك بێت جەنگیان بۆ ملکەچ پێکردنی ئێمەیە بۆ ژێرپێنانی دادپەروەری و سەرجەم بەهاکانی مرۆڤایەتییە. بانگەشەی دیموکراسی ڕۆژئاوا و مافی مرۆڤ، لەلایەن دەوڵەتانی سەرمایەدارییەوە، ئەمڕۆ لە هەمووکات لەلایەن بەرەی ئازادیخوازی و ئینساندۆستەوە ڕیسوا و ڕیسواتر دەبێت.
مەسەلەی پەنابەری و کۆچی بەکۆمەڵ و ئاوارەییش بەرهەمی ئەو سیستەمە و قەیران و سیاسەتی جەنگ و کۆمەڵکوژییەیە کە سەرمایەدارن و دەوڵەتەکانیان، پەیڕەویی لێدەکەن و لەئەنجامدا هەزاران ئینسانیان لەگەڵ ئاوارەیی و دەربەدەری و سەرگەردانی و بێخانەولانەیی بەرەوڕوو کردۆتەوە. پەنابەرانی عێراقی و کورد و ئێرانی و ئەفغانی و ئۆکرانی و فەلەستینی و باکوری ئەفریقیا… قوربانیانی دەستی ئەم سیستەمەن کە ژیانی سەلامەتی بۆ هیچ کەسێك نەهیشتۆتەوە و بە دەیان و سەدان ملیۆن ئینسان ڕووبەڕووی برسێتی و گرانی و بێکاری و نائەمنی و ئاوارەیی کردۆتەوە، بەناچاری بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی ئهو ناوچانه کە ڕێگا و دەروازەیەکی شیاو بۆ ئایندەیان شك نابەن، بهکۆمهڵ ڕهو دهکهن و کهشتی مهرگ ههڵدهبژێرن، خۆیان و ژن و مناڵەکانیان ڕووبەڕووی مەترسی دەکەنەوە تا له دهستی دڕندەیی ئەم سیستهم و فهرمانڕهوایهتییە ڕزگاریان بێت.
ئایاری ئەمساڵ بانگەوازی چینی کرێکار و ئازادیخوازان دەکات کە دەبێت ڕێگایهکی تر بۆ ڕاگرتنی جەنگ و میلیتاریزم و مەسەلەی پەنابەری و ئاکەمەکانی پەیدا بکەن. پێویستە ڕێگە نەدەین بە سەرمایەداری و حکومەت و دەسەڵاتەکانیان لە وڵاتەکانیان کە سیاسەتی ئەوپەڕی نائینسانی بەرامبەر پەنابەران و خەڵکی ئاوارە بەڕێوەبەرن، با پێکەوە ڕێگە بگرین لە مەرگی بەکۆمەڵی پەنابەران. با سیاسەتی دیپۆرت و ڕاونان و توندکردنەوەی سنوورەکان و دوور خستنەوەی پەنابەران بۆ دورگەکان و سیاسەتی کەمپسازی و ڕاگرتنیان بۆساڵانێکی زۆر لەژێر خێمە و دەواردا، ڕابگرین. با بەدژی سیاسەتی جەنگ و میلیتاریزم و ئاوارەیی و کوشتاری بەکۆمەڵ بێینە مەیدانەوە.. با ئایاری ئەمساڵ بکەینە نا وتن بەڕووی جەنگ و ئاوارەییدا.
بژی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانیی چینی کرێکار
فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی
٢٨/٤/٢٠٢٤
8 ی مارس رۆژی تێکۆشانە دژ بە سیستەمێك کە توندوتیژی و جیاکاری دژی ژنان بەرهەم دەهێنێت!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هەشتی مارس بۆنەیەکی میژوویی جێکەوتەی خەبات و بەرەنگاری کرێکاران و ژنانی یەکسانیخوازی جیهانە بەدژی زوڵم و ستەمکاری و جیاکاری سەرمایەداری دژی ژنان. وەکو رۆژێکی جیهانی خەباتی ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز دژی نایەکسانی بەرامبەر بە ژنان و بۆ ئازادی ئەوان لەناو کۆمەڵگادا ریشەی داکوتاوە.
ئەمڕۆ لە هەلومەرجێکدا ٨ی مارس بەڕێوەدەچێت کە جیهان لەنێو دەورەیەکی راگوزەردا تێدەپەرێت و جەنگ و ملیتاریزمی هێزە ئیمپریالیستیەکان کە لە جەمسەرێکیدا ئەمریکاو ناتۆ ڕاوەستاوەو لەجەمسەرەکەی کەدا روسیاو هاوپەیمانەکانی راوەستاوە، لەپێناو سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی جیهاندا، کۆمەڵگای بەشەرییان لەنێو جەنگ و نائارامی و گرانی و بێکاری و هەژاری و بێمافی و کارەساتدا ڕاگرتوە. ژنان لەریزی پێشەوەی ئەو قوربانیدانەدان.
ئهگهر ئهمڕۆ لهدنیادا بهرههمی خهباتی نهپچڕاوهی جوڵانەوەی یەکسانیخوازی و ئازادیخوازی بهشێکی زۆر لهمافه فهردی و مهدهنیهکانی ژنان بهدهستهاتوه و حکومهتهکانی ناچارکردوه که بەشێك لەو مافانە دهستبهربکەن، ئهوا لهو کۆمهڵگایانهی که یاسای دینی و کهلتوری کۆنهپهرستی و پیاوسالاری باڵادهسته، ستهمکێشی ژنان و ژێردهستەیی و بێمافی ژنان بەخراپترین شێوه داسەپاوە. بەداخەوە کوردستان، یەکێکە لەو جێگایانەی کە لەلایەن دەسەڵاتێکەوە بەڕێوە دەبرێت کە ژنان نەك هەر لە تەواوی مافە فەردی و مەدەنیەکان و مافەکانی ئینسان بێبەشن، بەڵکو بە هەزاران ژن لەژیرناوی شەرەف و ناموس پەرستیدا تیرۆر دەکرێن. بەهەزاران ژن ناچار بە خۆکوژی و خۆسوتاندن کراون، بێمافی و توندوتیژی دژ بە ژنان دریژەی هەیە و دەسەڵاتداران نەك باکی بەو تراژیدیا ئینسانییە نییە، بەڵکو خۆی لە پشت ئەو مەرگەساتەیە و بەشێکە لەراگرتنی فەزای کۆنەپەرستی دژە ژن، بە یاسا و رێساکانی دۆزەخێکی ئەوپەڕی نامرۆڤانەی بۆ ژنان خولقاندوە. لەوەش زیاتر ئەو ژینگە دژی ژنەی گۆیزراوەتەوە ئەوروپا. لەماوەی چەند ساڵی رابردودا چەندین ژنی کورد لەلایەن مێردو کەسوکاریانەوە کوژراون.
سەرەڕای ئەوە، سیاسەتی کەمایەتی داتاشین و تێزی ڕێژەیی کەلتووری و کۆمیونیتی گروپەکان کە ووڵاتانی رۆژاوایی لەگەڵ پەنابەراندا بەڕێوەی دەبەن و ئەم دابەشکردن و جیاکاری و سیاسەت و ڕەفتارە رەگەزپەرستانەیەی کە ئەم حکومەتانە بەسەر پەنابەراندا دایانسەپاندوە، ڕەنگدانەوەی بووە لەسەر ژیانی تاک و خێزانەکان و رێگری کردوە لە تیکەڵاوبوونێکی واقعی کەبنەمای مافی هاوڵاتیبوونی یەکسان جێگیربکات و مافەکانی ئەوان لەو کۆمەڵگایانەدا لەژیر سایەی یاساو ریسایەکی کۆمەڵایەتی یەکساندا بپارێزێت.
هەربۆیە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ٨ی مارسدا کە بۆنەیەکی جیهانی خەباتکارانەی ژنان و پیاوانی یەکسانیخوازە و رۆژێکە بۆ وهستانهوه دژ به نایهكسانی و ستهمكێشی سهر ژنان، ئەوە دووپات دەکاتەوە کە دژ بەهەموو ئەو یاساو رێسایانە دەوەستێتەوە کە ژنان لەبەرگی پەنابەر و کەمایەتیدا تەریك دەکاتەوە و بەتەواویی تواناوە دژی سیاسەتی ڕێژەیی کەلتوری و کەمایەتی داتاشین رادەوستێت و بە بەربەستێکی دەزانیت لەبەردەم دامەزراندنی کۆمەڵگایەك کە دژی توندوتیژی و جیاکاری و هەلاواردنە، کۆمەڵگایەك کە یەك یاسا و یەک فەرهەنگی مۆدیرنی مرۆیی، لەسەر بنەمای مافی هاوڵاتی و ناسنامەی مرۆیی جیهانی دامەزرابێت.
بژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٥/٣/٢٠٢٤
پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی هەیە، یەکلاییکردنەوەی ناکۆکی مامۆستایان و پاراستنی ژیانی ڕۆژنامەنووسانە”
ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم
٧/٢/٢٠٢٤
ئێمە وەك دۆستی کوردستان قسە دەکەین، دۆستی ڕاشکاوانەی کوردستان. بەدرێژایی ساڵانی پێشوو لەگەڵ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق و بەتایبەتیش دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆن کارم کردووە.
لە ناوچەکەمدا پێکهاتەی کورد لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە سەرچاوەی گرتووە و بە تایبەتی کۆمەڵێك خوێندکاری کورد کە لە زانکۆی برونێل بوون لەو کاتەی شاری هەڵەبجە کیمیاباران کرا و هەزاران خەڵك ژیانیان لە دەست دا.
زۆرێك لەو خوێندکارانە لە ناوچەکەدا مانەوە و نیشتەجێ بوون، بەشدارییەکی گەورەیان لە ژیانی کۆمەڵگەی ناوچەکەدا کرد. ناچارم بڵێم، لەو کاتەی کارەساتی هەڵەبجە ڕوویدا، ئەندام پەرلەمانی هەمان ناوچەی پێش من پشتگیری سەدام حوسێنی دەکرد -شەرمەزارییە بۆ ئەم پەرلەمانە.
وەک هاوڕێیەکی پەیگیر و وەک سەندیکاگەرێک دوو پرس دەوروژێنم. یەکەمیان پەیوەندی بە مانگرتنی مامۆستایانەوە هەیە کە ئێستا بەڕێوەیە. دووەمیان، چونکە من سکرتێری گروپی NUJ- سەندیکای نیشتمانی ڕۆژنامەنووسان-م لە پەرلەمان، مامەڵەکردنە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان.
پەرلەمانتاری بەڕێز جاك لۆپرێستی ڕاستی فەرموو سەبارەت بە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی و گەندەڵی و جێبەجێنەکردنی یاسا بەپێی پێویست لە ئێستادا و دەشبێت ڕاستگۆ بین لەگەڵ خەڵکدا.
بە کورتی بەشێك لەو نامەیە دەخوێنمەوە کە لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لە کوردستانەوە ئاڕاستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کراوە. ناکۆکییەکە چەند مانگێکە بەردەوامە و نیگەرانی و ئازارێکی بێئەندازەی بۆ مامۆستایان و کەسوکارەکانیان دروست کردووە. بڕگەی یەکەم ئەمەیە:
دەڵێن: “ئێمە، ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی، کە پێکهاتووین لە نوێنەرانی ١٣ شار و شارۆچکەی ناڕازی، ئاگادارتان دەکەینەوە کە دوای ١٣٠ ڕۆژ لە خەباتی مەدەنی، بایکۆت، خۆپیشاندان، و لەدەستدانی وەرزێکی خوێندن، دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم، لەبری ئەوەی داواکارییە سەرەتاییەکانمان جێبەجێ بکەن کە بریتین لە:
“دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە، دامەزراندنی وانەبێژان، دابەشکردنی مووچە هەموو ۳۰ ڕۆژ جارێك، هەروەها دیاریکردنی چارەنووسی ئەوەی بە “٤٤ مانگ مووچەی دزراو” وەسفی دەکەن”. بەڵام لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی هەرێم خەریکی فشاری نایاسایی، نامرۆڤانە و هەڕەشەی توندوتیژی دژی مامۆستایان بەگشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی خۆپیشاندان بەتایبەتی دەکەن.
ناکۆکییەکە لەسەر چییە؟ ناکۆکییەکە پەیوەندی بە پێنەدانی مووچەوەهەیە. ماوەی چوار مانگە مامۆستایان مووچەیان وەرنەگرتووە و لە ئەنجامدا خێزانەکانیان لە زۆر حاڵەتدا لە لێواری نەداریدان. تەنها داوای خەرجکردنی مووچەی مانگانە و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی دیکە لە کەرتی پەروەردە و کۆتاییهێنان بەو گرێبەستە کاتییانە دەکەن کە لەم دواییانەدا زۆرێک ناچاربوون وەریبگرن.
هەروەها دەشبیت لەسەر سیاسەتیش قسە بکەم؛ دەبێت ڕاستگۆ بین لەو بارەیەوە. مامۆستایان دەشیانەوێت دەستێوەردانی لایەنە باڵادەستەکان لە کاروبار و کاری دامەزراوەکانی حکومەت و بەتایبەتی لە سیستەمی پەروەردەدا بوەستێنن. ئەوە داواکارییەکی ڕەوایە و پێویستە پشتگیریان بکەین، داواش لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکەم بە خێرایی بگەنە چارەسەری کێشەکە، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر بوارەکانی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژیانی سیاسی دەبێت.
من بە ناوی ڕۆژنامەنووسانەوە پرسی دووەم دەوروژێنم، بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ و بەتایبەتیش لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو – هەمیشە پرسێك هەیە سەبارەت بە مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان کە هەوڵیان داوە بە وردی و دادپەروەرانە ڕاپۆرت نەك تەنها لەسەر چالاکییەکانی دامەزراوە سیاسییەکانی ناو کوردستان بەڵکو لەسەر کاروباری کۆمەڵگەی مەدەنیش بەگشتی بکەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەست سەندیکا گەیشتووە، سەرکوتکردنەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ تاڕادەیەک بێبەزەییانە بووە و چڕتر بووەتەوە، چونکە ناڕەزایەتی ڕوودەدەن و ڕۆژنامەنووسان هەوڵیان داوە ئەو ناڕەزایەتیانە ڕاپۆرت بکەن. لە ڕێگەی سەندیکاوە ڕاپۆرتمان پێگەیشتوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و بێسەروشوێنکردنی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان.
ڕێکخراوی لێبوردنی جیهانی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە بە قووڵی منی نیگەران کرد. لەو کاتەدا ڕێکخراوی لێبوردن جیهانی ڕایگەیاند:
“دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ بێدەنگکردنی ڕەخنەگران لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دەستیان بە سەرکوتکردنێکی ترسناك کردووە”
ئەمە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بووە.
“ئەوان چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانیان دەستگیرکردووە، بە تۆمەتی ساختە لە دادگایەکی نادادپەروەرانەدا دادگاییکراون و هەروەها خێزانەکانیان هەراسانکردووە و لە تاریکیدا سەبارەت بە دۆخی ئازیزانیان لە زینداندا ڕایانگرتوون.”
ئەوە لە ڕاپۆرتی جێگری بەڕێوەبەری ئەوکاتەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقادا بووە.
ئەم هەڵوێستانە درێژەی بووە. ڕێکخراوی لێبوردن لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی ١٤ کەسی خەڵکی بادینان کردووە کە لە نێوان مانگی ئازار تا تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بە هەرەمەکی لەلایەن ئاسایش و هەواڵگری حکومەتی هەرێم و دەسگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیرکراون.
دۆسیەکە تایبەت بوو بەو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانەوەی ڕەخنەیان لە دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و ڕاپۆرتی نارەزایەتییەکانیان کردبوو. لەو کاتەدا – ئێستا بەڵگەی زیاتر هاتۆتە ئاراوە – بەڵگەی ئەشکەنجەکردن و مامەڵەی خراپ لە کاتی دەستگیرکردن لە بنکەی ئاسایش هەبووە و ژمارەیەک دانپێدانان لە ژێر فشاردا دەرهێنراون. لە ڕاستیدا، ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور، بنکەکەی لە پاریسە، لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا، کە لە ٣ی ئایاری هەموو ساڵێکدایە، پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەریی جیهانی بڵاودەکاتەوە، عێراق لە ڕیزبەندی ١٦٧ی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا لە کۆی ١٨٠ وڵاتدایە. ئەوە بۆخۆی جێگەی نیگەرانییە، هەروەهاعێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو ١٨٠ وڵاتانەدایە کە ڕۆژنامەنووسان دەکوژرێن و بکوژەکان لە سزا دەرباز دەبن- ئەمەیان لە ڕاپۆرتە بەناوبانگەکەی “کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووساندابوو” – ئەم کۆمیتەیە بنکەکەی لە نیویۆرکە – دووبارە بۆتەوە
عێراق بە کوردستانیشەوە تا ئێستا یەکێکە لە وڵاتە مەترسیدارەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان. لەم دواییانەدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لەسەر نوێکردنەوەی سزای ڕۆژنامەنووسان لێدرا- لەگەڵ هەندێک سزای تا شەش ساڵ زیندانی- و نوێکردنەوەی سزاکان. دەمەوێت بە کورتی تیشک بخەمە سەر کەیسەکانی ژمارەیەك کەس. پەیامنێرانی بێ سنوور زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لەبارەی زیادبوونی پێشێلکارییەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری و بەتایبەتی سەبارەت بە نوێکردنەوەی سزای شێروان شێروانی لێدا، کە لە میدیاکانی ئەو وڵاتەدا بە سزایەکی دڕندانە و ناڕەوا وەسفکرا. ڕۆژی 1ی تشرینی یەکەمی 2023 دادگای هەولێر سزای شەش مانگی دیکەی زیندانیکردنی بۆ ڕۆژنامەنووس گۆهدار زێباری دەرکرد. پێدەچێت سزای شەش مانگ زیندانی تا ڕادەیەک بە ڕێکوپێکی هەموو شەش مانگ جارێک نوێ بکرێتەوە؛ بۆ گۆهدار، ئەوە سێیەم جار بوو کە سزاکەی نوێکرایەوە.
پەیامنێری ڕۆژ نیوز، سلێمان ئەحمەد، کە تا ئێستا پارێزەرەکەی و کەسوکاری ڕێگەیان پێنادرێت بیبینن، سلێمان ئەحمەد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا دەستگیرکرا. ئەو دۆسیەیە بەبێ هیچ بەڵگەیەک هێنرایە پێشەوە. کەسوکارەکەی داوای دەستڕاگەیشتن و شەفافیەتێکی زیاتر دەکەن سەبارەت بەوەی کە چ بەڵگەیەک بەکاردەهێنرێت بۆ پاساوهێنانەوە بۆ دەستگیرکردنەکەی.
دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان کاتێك خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت یان کاتێک مانگرتنی کرێکاران هەبێت دەگاتە لوتکە، وەک ناڕەزایەتی مامۆستایان کە لە ئێستادا ڕوودەدات. بەئامانجگرتنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەیانەوێ ئەو پرسانە ڕاپۆرت بکەن، لەلایەن کەسانی ناوخۆیی و لەناو کۆمەڵگەی ڕۆژنامەوانیدا لە ئاستی جیهانیدا، بە هەوڵێکی دەسەڵاتداران بۆ بێدەنگکردنی خەڵکی دەزانن.
دیارە نەبوونی بەرپرسیارێتی لە سیستەمی دادوەرییدا هەیە. هەردوو پارلەمەنتاری بەڕێز فیزتۆن و برادلی ستۆک ئاماژەیان بەو چاکسازییانە کرد کە پێویستە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە سیستەمێکی دادوەری سەربەخۆ و دادپەروەرانە بێتە ئاراوە. نیگەرانم لەوەی کاتێک دێتە سەر ڕۆژنامەنووسان و یەکێتییە کرێکارییەکان، هەستێك هەبێت کە سیستەمی دادوەری سەربەخۆ یان دادپەروەر نییە و لە ڕاستیدا دەبێتە ئامرازێکی سیاسەتمەداران کە ئامانجیان بێدەنگکردنی ڕەخنەگرانە لە هەڵوێستەکانانیان.
وەکو پێشووش باسکرا حکومەتی بەریتانیا پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ کوردستان و گەلی کورد هەیە بەهۆی مێژووی ئێمە و ئەو چالاکییانەی کە بە تایبەتی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕوویانداوە بۆ دامەزراندنی کوردستان و هاندانی گەشەسەندنی وەک دەوڵەتێکی دیموکراسی کە بەرپرسیار بێت بەرنابەر خەڵکەکەی. بەداخەوە بەشێک لە بەردی بناغەی دەوڵەتی دیموکراتیک کە ئێمە هیوای بۆ دەخوازین، بەتایبەتی سەبارەت بە ئازادی سەندیکاکان و ڕۆژنامەنووسان، لەلایەن ڕژێمی ئێستاوە پێشێلکراوە. لە ئەنجامدا، پێموایە حکومەتی بەریتانیا بەرپرسیارێتی هەیە. ئێمە نیگەرانییەکانمان بەرانبەر دەسەڵاتدارانی ئێستای کوردستان دەخەینەڕوو و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ فشارخستنە سەریان بۆ پابەندبوون بە بنەما دیموکراسیەکان. داننان بە ئازادی سەندیکا و ئازادی ڕۆژنامەنووسان بۆ ڕاپۆرتکردن بەبێ مەترسی وە پاراستنیژیانیان.
داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکەم کە سەرزەنشتێکی ڕاستگۆیانەی دەسەڵاتدارانی ئێستای کوردستان بکات؛ پشتیوانی خۆمان بۆ کورد و بۆ کوردستان دەرببڕین، بەڵام زۆر بە ڕوونی بڵێین کە پێوەرەکان لە ئێستادا لە ئاستی پێویستدا نین. یەکێک لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی هەیە، یەکلاییکردنەوەی ناکۆکی مامۆستایان و پاراستنی ژیانی ڕۆژنامەنووسانە.

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە کوردستان
رۆژی :شەمە١٠/٢/٢٠٢٤
کاتژمێر:٦ونیوی ئێوارە
Houseman Bookshop
5 Caledonian Road,N1 9DX
ئەم ئیوارە کۆڕە لەلایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی ڕێکدەخرێت.