ڕاگەیاندنماڵهوههاناهەواڵ با پێکەوە بۆ پشتیوانی لەخواستە ڕەواکانی مامۆستایان و وانەبێژان لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەندەن بەشداری بکەین. by usr_web171_1 کانوونی دووەم 29, 2024 written by usr_web171_1 دژ بە گوشارەکانی دەسەڵاتداران بۆ سزادانی مامۆستایان و وانەبێژان دەنگی ناڕەزایەتی دەردەبڕین! با پێکەوە بۆ پشتیوانی لەخواستە ڕەواکانی مامۆستایان و وانەبێژان لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەندەن بەشداری بکەین. رۆژی :پێنج شەممە ١/٢/٢٠٢٤ رۆژی پێنج شەممە 2024/2/1 کاتژمێر 1تا2 ی پاشنیوەڕۆ ناونیشان: بەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم لەلەندەن KRG 2 Hobart Pl, London SW1W 0HU نزیکترین ئیستگاکانی قیتاری ژێرزەوی: Victoria Station and Hyde park Corner Station لەدریژەی هەوڵەکانمان بۆ ڕاکیشانی هاوپشتی جیهانی بۆ ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستان بۆ خواستی موچەو دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە هەروەها دژ بە سزادان و هەڕەشەو چاوسورکردنەوەی دەسەڵات بەرامبەر بە ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان، ئێمە لەدەرەوە بۆ پشتیوانی لە داواکاریەکانی مامۆستایان و وانەبێژان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێكدەخەین. داواکارین لەهەموو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان لەپاڵ خواستەکانی مامۆستایان و وانەبێژانداو دژ بەکردەوەی سەرکوتگەری و دژە ئازادی دەسەڵات، لە گەڵمان بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بکەن. رێکخستنی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان – فیدراسیۆنی سەراسەری عێراقی لەبەریتانیا 07476204121 – 07720291516 کانوونی دووەم 29, 2024 0 comments 0 FacebookTwitterPinterestEmail
ماڵهوههەواڵ فیدراسیۆن ئاماری پەنابەران بۆ ساڵی 2023 بڵاو دەکاتەوە by usr_web171_1 کانوونی دووەم 14, 2024 written by usr_web171_1 تورکیا: بەپێی ئاماری سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە سنوری ووشکانی و ئاوی و ناوشارەکان لەساڵی 2023دا دەستگیرکراون بریتیە لە 254هەزارو هەشت پەنابەر ، کە ژمارەکە لەئاست ساڵی 2022دا کەمی کردووە کە بریتی بوو لە 285هەزارو 27 پەنابەر هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ووڵاتی تورکیا پؽدانی ڤیزای سەخت کردووە بۆ چەندین ووڵات لەنؽوانیاندا عێراق و هەرێمی کوردستان . لەو ژمارەیەش هاووڵاتیانی هەرێمێ کوردستان و عێراق کە لەساڵی 2023 دەستگیرکراون بریتیە لە 8هەزارو 803 پەنابەر کە لەئاست ساڵی 2022دا زیادی کردووە کە بریتی بوو لە 6هەزارو 628 پەنابەر . وە هەروەها پەنابەرانی ئەفغانی کە لەساڵی 2023دا دەستگیرکراون بریتیە لە 68هەزارو 687 پەنابەر کە لەپلەی یەکەمدان وە پەنابەرانی سوری لەپلەی دووەمدان کە بریتیە لە 58هەزارو 621 پەنابەر ، سەبارەت بەداواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی لەتورکیا لەساڵی 2023دا بریتی بووە لە 19هەزارو 17 داواکاری پەنابەرێتی کە ئەم ژمارەیەش کەمی کردووە لەئاست ساڵی 2022دا کە بریتی بوو لە 33هەزارو 246 داواکاری پەنابەرێتی هۆکارەکەش بۆ سەخت وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لەلایەن تورکیاوە. پەنابەرانی ئەفغانی لەپلەی یەکەم دابوون بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی بە 13هەزارو 68 داواکاری مافی پەنابەرێتی لەساڵی 2023دا . پەنابەرانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش لە پلەی دووەم دابوون بە 2هەزارو 776 داواکاری پەنابەرێتی لەساڵی٢٠٢٣دا ، وە پەنابەرانی ئێرانیش لەپلەی سێیەم دابوون بە یەک هەزارو 416 داواکاری پەنابەرێتی لەساڵی٢٠٢٣دا . دەستگیرکردنی قاچاخچی : وە سەبارەت بەدەستگیرکردنی قاچاخچی و ئەو کەسانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن لەساڵی2023دا بریتیە لە 10 هەزارو 482 کەس کە ژمارەکە زیادی کردووە لەئاست ساڵی 2022دا کە بریتی بوو لە 9هەزارو 147 قاچاخچی هۆکارەکەش بۆ ئەو ئۆپراسیۆنانە دەگەڕێتەوە کە وەزیری نوێ ی ناوخۆی تورکیا بڕیاری دەرکرد بە دەستگیرکردنی پەنابەرانی نایاسایی و قاچاخچیەکان لەناوەندی ساڵی 2023 دا کە تائێستاش پرۆسەکە بەردەوامە . سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەسنورەکانی تورکیا : لەساڵی 2023دا بریتیە لە 226 پەنابەر کە ژمارەکە زۆر کەمی کردووە لەئاست ساڵی 2022دا کە بریتی بوو لە 345 پەنابەر کە ژیانیان لەدەست دابوو ، سەبارەت بە ڕەگەزنامەی ئەو پەنابەرانەی ژیانیان لەدەست داوە سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ئاماژە بەڕەگەزنامەکانیان ناکات لەگەڵ ئەم ئامارەشدا بەسەدان پەنابەر لەساڵی 2023دا لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان و ئیتاڵیاو بوڵغاریا بێ سەرو شوێن بوون لە نؽوانیاندا پەنابەرانی هەرێمی کوردستانیش هەن کە فیدراسیۆن بەدواداچوون دەکات بۆ ئەو پەنابەرە کوردانەی کە لەلایەن کەس و کاریانەوە داوا لە فیدراسۆن کراوە بۆ دیاریکردنی چارەنووسیان . سەبارەت بەداواکردنی جۆرەکانی ئیقامە لەتورکیا: هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە پلەی سێیەم دان بە 91هەزارو 109 داواکاری ئیقامە کە ژمارەکە زۆر کەمی کردووە لەئاست ساڵی 2022دا کە بریتی بوو لە 132هەزارو 41 کەس کە ئیقامەیان وەرگرتبوو هۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕاگرتنی پێدانی ئیقامە بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەو ژمارەیەش زیاتر ئەوانەن کە ئیقامەکانیان بۆ نوێ کراوەتەوە هەر لەو ژمارەیەش 5هەزارو 990 ئیقامەیان ئیقامەی خوێندنن . سەبارەت بە دووبارە نیشتەجێکردنی ئەو پەنابەرانەی لەتورکیان –إعادة التوطين : بەپێی ئاماری فەرمی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران لەتورکیا بۆ ساڵی 2023دا کەیسی 16 هەزارو 93 پەنابەر دراوە بەو ووڵاتانەی کە پەنابەر لەهەمان ڕێکخراو وەردەگرن لەو ژمارەیەش 14 هەزارو 738 کەیسیان کەیسی پەنابەرانی سوری بوون کە 7هەزار و 647 کەیسیان پەسەند کراون و گەیشتوون بە ووڵاتانی سێیەم کە لە پلەی یەکەمدابوون ژمارەکە زیادی کردووە لەئاست ساڵی 2022دا کە بریتی بوو لە 6 هەزار و 591 پەنابەر کە بەڕێکراون بۆ ووڵاتانی سێیەم . سەبارەت بەپەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش لەتورکیا سەر بە بەهەمان ڕێکخراو کە بەپێی ئاماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ژمارەیان زیاتر لە 147 هەزار پەنابەرە کە لە پلەی یەکەمی پەنابەرانی نێودەوڵەتیە سەر بەڕێکخراو نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران لە کۆی 267هەزار پەنابەر بەڵام لەساڵی 2023دا لە کۆی 147 هەزار پەنابەر تەنها کەیسی 40 پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق دراوە بەو ووڵاتانەی پەنابەر لە هەمان ڕێکخراو وەردەگرن. ئوستوڕاڵیا 8 پەنابەر ، پورتوگال 2 پەنابەر ، ئەمەریکا 30 پەنابەر کە ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری لەلایەن پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست کردووە کە بەتەواوی پشتگوێخراون سەرەڕای زۆری ژمارەیان لەهەمان کاتدا بێ کێشەترین پەنابەرن لەتورکیا لە ئاست گشت پەنابەرەکانی تر لەگشت ڕوویەکەوە کە لەهەمان کاتدا سەخترین ژیان بەڕێ دەکەن بەهۆی زۆرمانەوەیان و گۆڕانکاری سیاسەتی کۆچ و کۆچبەران و نالەباری بژێوی ژیان و گرانبوونی ژیان و لێبڕینی بیمەی تەندروستی وە ترسی ڕەتکردنەوەی داواکاری مافی پەنابەرێتیان . لەهەمان کاتدا هەر لەساڵی 2023دا یەك هەزارو 460 پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق لەتورکیاوە لەڕێگای هەمان ڕێکخراوەوە گەیشتوون بە ووڵاتانی سێیەم بەڵام ئەم ژمارەیە ئی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 کە لەلایەن ئەو ووڵاتانەی ئاماژەی پێدەکەین وەر گیرابوون بەڕێ نەکرابوون لەساڵی 2023دا بەڕێکرابوون. ئەمەریکا یەك هەزارو 10 پەنابەر ، ئوسترالیا 312 پەنابەر ، پورتوگال 82 پەنابەر ، کەنەدا 36 پەنابەر ، بەڕیتانیا 20 پەنابەر . ئاماری جیهانی: بەپێی ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نێودەووڵەتی IOMئەو پەنابەرانەی بەشێوەیەکی نایاسایی گەیشتوونەتە ووڵاتانی ئەوروپا لەساڵی 2023دا بریتی یە لە 286 هەزارو 292 پەنابەر کە 257 هەزار و 242 پەنابەریان لەڕێگای دەریاوە بووە وە 29 هەزار و 50 پەنابەریشیان لەڕێگایی ووشکانیەوە بووە کە ژمارەکە لە ئاست ساڵی 2022دا زۆر زیادی کردووە کە بریتی بوو لە 189 هەزار و 620 پەنابەر. ئەوپەنابەرانەی لەڕێگایی گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپاو ووڵاتانی تر ژیانیان لەدەستداوە و بێ سەرو شوێن بوون: ئەوپەنابەرانەی لەڕێگایی گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپاو ووڵاتانی تر ژیانیان لەدەستداوە و بێ سەرو شوێن بوون لەساڵی 2023دا بریتی بووە لە 3 هەزارو 711 پەنابەر کە ژمارەکە لەئاست ساڵی 2022دا زۆر زیادی کردووە کە بریتی بووە لە 2 هەزار و 970 پەنابەر هەر لەساڵی 2023دا 2هەزار و 644 پەنابەر لەڕێگایی پەنابەرێتی دا ڕووبەڕووی گیرخواردن و گرفت بونەتەوە. سەبارەت بە ئاماری پەنابەران لە وڵاتانی ئەوروپا: لە 7 مانگی سەرەتایی ساڵی 2023دا 601 هەزارو 600 پەنابەر داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە کە لەو ژمارەیە 556 هەزار و 200 پەنابەریان یەکەم جاریان بوە کە کۆی ژمارەکە لە 25% زیادی کردبوو لەئاست ساڵی 2022دا، وە لە کۆتایی مانگی حەوتی هەمان ساڵ دۆسیەی 955 هەزارو 200 پەنابەر بە هەڵپەسێردراوی مابوونەوە کە ژمارەکە لەئاست ساڵی 2022دا بەڕێژەی 25% زیادی کردبوو کە بریتی بوو لە 764 هەزار و 400 دۆسیەی پەنابەران . ئاماری فەرمی فەرمانگەی فیدڕاڵی کۆچ و پەنابەرانی ئەڵمانیا زۆرترین ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتیان لە ئەڵمانیا کردبوو بەم شێوەیە بووە: یەکەم: سوریا 102 هەزارو 930 پەنابەر دووەم: تورکیا 61 هەزار و 181 پەنابەر سێیەم: ئەفغانستان 51 هەزار و 275 پەنابەر چوارەم: عێراق و هەرێمی کوردستان 11 هەزار و 152 پەنابەر پێنجەم: ئێران 9 هەزار و 384 پەنابەر ئاماری فەرمی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران : لەساڵی 2023دا ژمارەی پەنابەران و ئاوارەبوون بەناچاری 114 ملیۆن کەسی تێپەڕاند لەسەراسەری جیهاندا بەهۆی جەنگ و نائارامی و ناسەقامگیری سیاسی و دینیو ئابوریەوە. لەو ژمارەیە 62 ملیۆن و 200 هەزار کەسیان ئاوارەی ناوخۆی ووڵاتەکانیان بوون کە لە کۆی ژمارەکە لە 57% پێک دەهێنن هەروەها ژمارەی پەنابەرانی سەر بە هەمان ڕێکخراو بەرزبۆتەوە بۆ 36 ملیۆن و 400 هەزار پەنابەر هەروەها لە کۆی 73 کەس لەجیهاندا یەک کەس بەناچاری ئاوارەو پەنابەر بووە وە لە کۆی 10 پەنابەرو ئاوارە 9 کەسیان لە ووڵاتانی هەژارو ئابووری لاواز دەژین هەروەها لەساڵی 2023دا 404 هەزار پەنابەرو گەڕاونەوتەوە ووڵاتەکانیان کە زۆرینەیان گەڕانەوەیان مەترسی داربوە لەسەر ژیانیان . هەروەها 2 ملیۆن و 700 هەزار ئاوارەش گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان وە ئاماژەی بەوەشدا کە زیاتر لە 5 ملیۆن پەنابەر پێویستیان بە مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتیە . کانوونی دووەم 14, 2024 0 comments 0 FacebookTwitterPinterestEmail
ماڵهوهناوهندی ههواڵگریهەواڵ لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: جۆن مەلۆنی بەجێگری سکرتێری گشتی یەکیتی کریکاری خزمەتگوزاری وبازرگانی هەڵبژێرایەوە by usr_web171_1 کانوونی یەکەم 16, 2023 written by usr_web171_1 کارن جۆنسن هەڵسوراوی خۆبەخشی فیدراسیۆن بە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”دۆێنێ ١٤/١٢/٢٠٢٣ دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان جۆن مەلۆنی بە جێگری سکرتێری گشتی یەکیتی خزمەتگەزاری گشتی وبازرگانی PCSهەڵبژێرایەوە.” جۆن مەلۆنی یەکێکە لەهەڵسوراوانی یەکیتی کرێکاریەکانی بەریتانیا هەمیشە پشتگیری لە ڕێکخراوە کریکاریی وپەنابەریەکان کردووە، چ کاتێک نوێنەری ئاسایی PCS بووە و چ لەو کاتەوەی کە بووەتە یاریدەدەری سکرتێری گشتی PCS. بە تایبەتیترهەمیشە پشتیوان و هاوکار بووە بۆ کەمپەینەکانی فیدراسیۆن لە کاتی هەڵمەتی دژی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد وعێراقییەکان بۆ عێراقدا پرۆژە بریاری بردە نیو کۆنفرانسی یەکیتیەکەیان دژبەدیپۆرتی پەنابەرانی بۆ عێراقو ئەمسالیش برۆژ بریارێکی بردە کۆنفرانسەکەیان بۆ پشتیوانی لەبزووتنەوەی کرێکاریی ئیران.هەروەها یارمەتیدەرمان بوو لە دژایەتیکردنی سیاسەتی حکومەت بۆ ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا. شایەنی باسە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەسەرەتایی هەلمەتی بانگەشەی هەڵبژرادنی کاندیدەکان بۆجێگری سکرتیری گشتی یەکیتی کرێکاریی PCS،دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن بە نامەی پشتیوانی وپەیامی ڤیدیوی لە هەڵمەتی دوبارە هەلبژاردنەوەی جۆن مەلۆنیدا بەشداریکردوهەروەها لەنامەیەکیشدا کە کۆپی بۆ ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن نێراوە دەشتی جەمال نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی جۆن مەلۆنیکردوە. جۆن مەلۆنی بەجێگری سکرتێری گشتی یەکیتی کریکاری خزمەتگوزاری وبازرگانی هەڵبژێرایەوەجۆن مەلۆنی بەجێگری سکرتێری گشتی یەکیتی کریکاری خزمەتگوزاری وبازرگانی هەڵبژێرایەوە کانوونی یەکەم 16, 2023 0 comments 0 FacebookTwitterPinterestEmail
ماڵهوهناوهندی ههواڵگریهەواڵ تورکیا ئاماری دەستگیرکردنی سەدان هەزار پەنابەر ئاشکرا دەکات by usr_web171_1 کانوونی یەکەم 16, 2023 written by usr_web171_1 لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند کە وەزیری ناوخۆی تورکیا / عەلی یەرڵیکایە سەبارەت بەدەستگیرکردنی پەنابەران ئامارێکی بڵاو کردۆتەوە بەم شێوەیە یەرڵیکایە ڕایگەیاند وە کە لەماوەی 180 ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لە سنورەکانی ووشکانی و ئاوی و ناو شارەکاندا 173 هەزارو 550 پەنابەری نایاساییان دەستگیرکردووە …”هەروەها ووتی” لە هەمان کاتدا ڕێگیریان کردووە لە هاتنە ناوەی 106 هەزار پەنابەری نایاسایی لە سنورەکان بۆ ناو خاکی تورکیا …، لەدریژەی قسەکانیدا ئاماژەیداوە کە لەهەمان کاتدا 3هەزارو 801 قاچاخچیان دەستگیر کردووە ….، “ وەزیری تورکیا ئەوەشی ووتوە” سەبارەت بەو کەسانەی کە ئیقامەو فیزاکانیان بەسەرچوبوو تورکیایان بەجێ نەهێشتبوو 187 هەزارو 479 کەسیشمان لەوانە دەستگیرکردووەو دیپۆرتی ووڵاتەکانیان کراونەتەوە ..” سەبارەت بە پەنابەرانی یاسایی عەلی یەرڵیکایە: ووتی لە ووڵاتەکەماندا لە ئێستادا ژمارەی پەنابەرانی یاسایی و کۆچبەران بریتیە لە 4 ملیۆن و 613 هەزارو 984 کەس لەو ژمارەیەش/ 3 ملیۆن و 237 هەزارو 585 کەسیان پەنابەرانی سورین لەژێریاسایی پاڕێزگاری کاتی الحمايةةالمؤقتة دایە. پاشان ئەوەشی ووت” یەک ملیۆن و 113 هەزارو 761 کەس خاوەنی جۆرەکانی ئیقامەن ،و 262 هەزار و 638 کەسیش پەنابەری سەر بەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوورکانن UNHCR لەژێر یاسایی پارێزگاری نێودەوڵەتی الحماية الدولي..” هاوکات بەپێی ڕاگەیاندنی پێشوی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ژمارەی پەنابەرانی عێراقی و هەرێمی کوردستان لەژێری یاسایی پارێزگاری نێودەوڵەتی زیاتر لە 147 هەزار پەنابەرە واتا زیاتر لە نیوەی پەنابەرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوورکان UNHCR پەنابەرانی عێراق و هەرێمی کوردستانن ساڵانەش ڕێژەکە زیاد دەبێت . هەروەك ئاشکراشە هەوڵەکانی حکومەتی تورکیا بەردەوامە لەدەستگیرکردنودیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ ولاتەکانیان. کانوونی یەکەم 16, 2023 0 comments 0 FacebookTwitterPinterestEmail
دۆسیەماڵهوه “چاوپیکەوتنی دەشتی جەمال سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای بەریتانیا سەبارەت بە ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا” by usr_web171_1 تشرینی دووەم 21, 2023 written by usr_web171_1 “چاوپیکەوتنی دەشتی جەمال سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای بەریتانیا سەبارەت بە ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا” تشرینی دووەم 21, 2023 0 comments 0 FacebookTwitterPinterestEmail
ڕاگەیاندنماڵهوه با پێکەوە بەر بە کوشتاری خەڵکی غەززە بگرین ! by usr_web171_1 تشرینی یەکەم 13, 2023 written by usr_web171_1 خەڵکی ئازادیخوازومرۆڤ دۆست ڕیکخراوەکانی داوکیکار لەمافەکانی مرۆڤ وئاشتیخوازان! دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی وهێزی چەکداری سەربازی کەتیبەکانی قەسام سەرلە بەیانی ٧ی ئۆکتۆبەر لەژیر ناوی “توفانی ئەقسا“پەلامارێکی لەناکاوی بەڕێگایی ئاسمانی وزەمینی ودەریاییان بۆ سەر ناوچەکانی ئیسرائیل دەستپیکرد لە ئاکامدا ژمارەیەك سەرباز ودەیان خەڵکی سڤیل کوژراو بریندارو بەدیلگیران ،حکومەتی ئیسرائیل لەژێر ناوی تۆڵەسەندنەوە لەحەماس، دەستی داوەتە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەدژی خەڵکی فەلەستین بەناوی “شمشیری ئاسنیین “ەوە ولەسەرو هەرپرەنسیپێکی ئینسانیەوە کەوتۆتە گەمارۆدانێکی ئابوری و سەربازی غەززەو لەهەر ساتێکدا بەتۆپ و فڕۆکەو ڕۆکێت، کەوتۆتە کوشتاری بەکۆمەڵ و خاپورکردنی شوێنی هاوڵاتیان کە تائیستا بەهەزاران قوربانی لەخەڵکی سڤیل لە ژنو منال پیرو پەکەوتە سەندوە وبەسەدان کەسیش ئاوارەو بێ ساوپەناکراون وهەزارانیتریش لەنیو ئاگری شەڕو باروتدا گیریانخواردوە و هیچ ڕێگەیەکی دەربازبوون لەبەردەمیاندا نەماوەتەوە. بەم جۆرەش حکومەتەکەی ناتانیاهۆ خەڵكی فەلەستینی لەبەردەم کارەساتێکی گەورەی ئینسانیدا ڕاگرتوە. خەڵکی کریکارو زەحمەتکیشی وبیتاوانی ئیسرائیل وفەلەستین قوربانی دوولایەنی کۆنەپەرست وئینسان کوژن کە ساڵانیکە ژیان وئەمنیتیان خراوەتە مەترسیەوە. هەربۆیە ئەم دۆخە کاردانەوەی خێرا لەبەرەی ئازایخواز وخەڵکی موتەمەدینی جیهان دەخوازێ. پێویستە لەبەرامبەر ئەم دۆخە وئاکامە زیانبارەکانیدا ئازادیخوازان و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی مرۆڤو چینی کرێکارو هێزە سۆسیالیست و پێشکەوتنخوازەکان، پێبنێنە مەیدانەوە وسنورێك بۆ دەستدرێژەیەکانی ئیسرائیلو ئەو میلیتاریزمە وێرانکەرەی کە بەپشتیوانی ئەمریکاو دەولەتانی ڕۆژائاوا دەستیانداوەتێ دابنێن. خەڵکی غەززە پیویستیان بەهاوپشتی وکۆمەك وبەهانەوە چوونی خێرای هەموومانە. لەم راستایەدا فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بانگەوازی ئازادیخوازو خەڵکی موتەمەدینی جیهان دەکات کەبۆ ڕاوەستانی ئەم جەنگەو بەرگرتن بەلێکەوتەکانی پێبنێنە مەیدانەوە: ١/ ڕاوەستانی دەستبەجێی جەنگ و بۆردومانەکان وێرانکردنی ماڵی هاولاتیانی سڤیل لە هەردوو لا. ٢/ راگرتنی داگیرکاری وسیاسەتی پاکتاوسازی قەومی وسزادانی بەکۆمەڵی خەڵكی فەلەستین. ٣/ هەڵگرتنی دەستبەجێ گەمارووی ئابووری سەر کەرتی غەزە ورێگە بدرێت بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە بەهانای برینداروئاوارەکانەوە بچن . ٤/ ڕاگرتنی لەشکرکێشی ومیلیتاریزمی ئەمریکاو دەولەتانی تر بۆ ناوچەکەو ڕێگە نەدان بە هەرکۆمەکێکی سەربازی وتەکنیکی بە هەردوو بەرەی جەنگەکە. ٥/ ئازادکردنی دەستبەجێی گیراوەکانی جەنگ لەهەردوولا . فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ١٣/١٠/٢٠٢٣ تشرینی یەکەم 13, 2023 0 comments 0 FacebookTwitterPinterestEmail
ڕاگەیاندنماڵهوههەواڵ با ڕێگەنەدەین ئارەزوو محمد ئیمامی دیپۆرتی ئیران بکرێتەوە! by usr_web171_1 ئەیلوول 12, 2023 written by usr_web171_1 ئازەزوو محمد ئیمای پەنابەری کوری ئیران و خەڵکی کرمانشانە ویەکێك لەهەلسوراوانی مەیدانی داکۆکی لەژنان بووە دوای ئەوەی بە کەفالەت لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئیران ئازاد دەکریت بە بەهانەی بەشداری لەخۆپێشاندانەکاندا، هانای بۆ کوردستان هێناوە لە شاری سلێمانی نیشتە جییە بوو وەك پەنابەر بەلام بەداخەوە ماوەیەکە لەلایەن دەزگائەمنیەکانەوە فشاری بۆ دەهێنریت تا دیپۆرتی ئیرانی بکەنەوە دوای ئەوەی دەرکەوت کە ئارەزوو هیچ کیشەیەکی ئەمنی نیە وە بەهۆی هەولەکانی فیدراسیۆنەوە لە ٢٣/٢/٢٠٢٣ دیپۆرتەکەی راگیرا،جاریکی تر ئەمرۆ لەکاتی سەردانی بۆبەریوەبەرایەتی نیشینگەی سلیمانی دەستبەجێ موبال پیداویستیەکانی لی وەردەگیریت وزیندانی دەکریت و وابریارە ئەمرۆ پیچەوانە بەخواستی خۆی دیپۆرتی ئیرانی بکەنەوە. ئەم هەنگاوەی دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم لە کاتیکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بردوە بۆ گرتن و کوشتن وزیندانی کردن وتەنانەت لەسێدارەدانی هەڵسوراوانی ناڕەزایەتیەکان وتا ئێستا بە هەزاران کەسی لەزیندانەکانی خۆیدا ڕاگرتوەو ئەوانی خستۆتە ژیر هەرەشە لەسێدارەدانەوە. بێگومان دەزگائەمنیەکان لە زوونی سەوزدا، بەم کارەیان نەك هەر مافەکانی مرۆڤ و پەیمانیە نیو دەولەتیکان لەبارەی مافی پەنابەرانەوە پێشێل دەکات، بەلکو بەکردەوە گیانی ئارەزوو محمد ئیمامی دەخاتە بەردەم زیندانیکردن وهەرەشەی لەسیدارەدانەوە. ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی جگە لەوەی کەژیانو چارەنوسی ئارەزوو محمد ئیمامی دەخەینە ئەستۆی هێزەئەمنیەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانەوە، هاوکات داوادەکەین کە دیپۆرتکردنەوەی ڕابگیرێ و لەزیندان ئازاد بکرێ داواش لە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان وریکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکەین کە بۆ ڕاگرتنی دیپۆرتی ئارەزوو محمد ئیمامی وئازادکردنی بەشیوەی گونجاوی خۆیان هەڵوێست دەرببڕن. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ٢٢/٨/٢٠٢٣ ئەیلوول 12, 2023 0 comments 0 FacebookTwitterPinterestEmail
دۆسیەڕاگەیاندنماڵهوه دەبێ دەستبەجێی شیروان شیروانی ئازادبکرێ! by usr_web171_1 ئاب 1, 2023 written by usr_web171_1 دەشتی جەمال شیروان شیروانی بە داسەپاندنی بڕیارێکی ناڕەوا و نامرۆڤانە لەمانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠وە لە زیندانەکانی پارتی ڕاگیرا و بڕیار بوو ٩ ئەیلولی ئەمساڵ ئازاد بکرێت، بەڵام جارێکی تر دادگای تاوانەکانی هەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٣، چەند دۆسیەیەکی تری بۆ زیادکردو سزای چوار ساڵی دیکەی زیندانی بەسەر شیراون شیروانیدا داسەپاند. جاریکی تر پارتی لەرێگەی رێکخستن و داتاشینی فایل و شایەتدانی ساختەوە دەیەوێت وێنەی شیراون شیراونی بگوڕێت بۆ کەسێکی تاوانکار، هەروەك چۆن لەڕابردودا بە بەهانەی ئەوەی کە گوایە ئاسایشی نەتەوەیی خستۆتە مەترسیەوە و سیخوری کردوە، دۆسیەی شیروان شیروان و هاوڕێکانی لە کاری ڕۆژنامەنوسیەوە گۆڕی بۆ تێکدەرو تاوانکار. ئەم هەنگاوەی پارتی لە ڕێگەی دادگاوە بەتەواوەتی بڕیارێکی سیاسیە بەناوی دادگاو یاساوە دەیەوێت دەنگە ناڕازییەکان سەرکوت بکات و تەنگ بەئازادی و مافە سەرەتایەکان هەڵچنێ و کۆمەڵگەی کوردستان و بزوتنەوەی ڕوو لەگەشەی ناڕەزایەتی بترسێنێ. ئەم بڕیارەی دادگای پارتی لەفەزایەکدایە کە قەیرانێکی خنکێنەر یەخەی بەدەسەڵاتداران گرتوە و ئەوانی لەگەڵ بێئاسۆیی و بنبەستی سیاسی و شکستی دەسەڵات لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگاو وەڵام دانەوە بەخواستەکانی جەماوەری ناڕازی بەرەو ڕووکردۆتەوە، ئامانجێکی تری نییە جگە لە داپۆشینی دزی و گەندەڵیەکانی چینی دەسەڵاتدار وفەشەلی سیاسەتەکانیان، لەلایەك و داسەپاندنی سەرکوتگەری بەسەر کۆمەڵگادا لەلایەکی ترەوە. بەواتایەکی تر پارتی و حکومەت و دادگاکەی دەیەوێت لەڕێگای بەندکردنی شیروان شیروانی لەزینداندا ئەو پەیامەبەخەڵكی ناڕازی کوردستان و هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەکان و هەردەنگێکی ئازادیخواز و ڕۆژنامەنوسان و قەڵەمە ئازاو بوێرەکان کە رەخنەیان لەدەسەڵات هەیە، کە ئەگەر بێدەنگ نەبن ئەوا بەدادگاو یاسای حزب و بنەماڵەیی سزا وەڵام دەدەینەوە. لەسەرێکی ترەوە داسەپاندنی چوارساڵی تر بەسەر شیروان شیروانیدا ئەو هەقیقەتە دەسەلـمێنێ کە دادگا ئامڕازێکی دەستی چینی دەسەڵاتدارە بۆ پاراستن و چەسپاندنی پایەکانی سیستەم و دەسەڵاتێك کەسەراپا لەسەر ستەم و جیاکاری و برسێتی و گرانی و دەیان دەردومەینەتی تر بەسەر خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان و لە قازانجی سەرمایەدران و خاوەن کۆمپانیاکان، دامەزراوە. کە بێگومان دادگا و دادوەر و یاسا و زیندانەکان، لەم سیستەمەدا ئامڕازێکن بۆ سەرکوت و بێدەنگکردنی خەڵکی ناڕازی. لە ڕاستیدا ئەگەر لە کوردستان دادگایەکی سەربەخۆ و بێلایەنلەئارادابوایە و بەواقعی لەتاوان و تاوانکارانی بکۆڵیبایەتەوە، ئەوا دەبوو ئەوانەی تاوانی ٣١ی ئاب و شەنگاڵ و ١٦ی ئۆکتوبەریان ئەنجام داوە وئەوانەی دەستی تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێرانیان ڕاکێشاوەتەسەر ژیانی خەڵکی کوردستان، ئەوانەی مافیاو بازرگانانی دەرمان و هێنانی مادەی هۆشبەرو خواردنی بەسەر چوو، دەهێننە بازارەکانەوە، ئەوانەی کە تۆمەتبارن بەکوشتنی رۆژنامەنوسان و کۆمۆنیستەکان وئازادیخوازان.. لەهۆڵەکانی دادگادا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێ نەكسزا سەپاندن بەسەر رۆژنامەنوسان و ئازادیخوازان و داڕشتنی سینارێوی گاڵتەجاڕانە لەسەریان. هەربۆیە نابێ ڕێگە بەسەرکوتگەریەکانی پارتی و حکومەتەکەی بدرێت، پێویستە بەهێزی بەرەنگاری ڕەوتی ئازادیخوازی و یەکگرتوانەی جەماوەری کوردستان بەرپەرچ بدرێنەوە و سنورێك بۆ سەر ئەو دەستدرێژەیەی کەدەسەڵاتداران بۆسەر ئازادیەکان دەیکەن دابنرێ. لەم چوارچێوەیەشدا دەبێ شیروان شیروانی و هەموو ئەو کەسانەی لەسەر بیروڕای سیاسی دەستگیرکراون، دەستبەجێ لەزیندان ئازادبکرێن. بەتایبەتی کەدەستگیرکردن و سزادانی هەڵسوڕاوان و ڕۆژنامەنوسان لەڕێگەی دادگاکانی دەسەڵاتەوە وێستگەیەکە لە وێستگەکانی ئەو تاوانانەی دەسەڵاتی بۆرژوازی کورد و حزبەکانی، لەپێشیانەوە پارتی ویەکێتی، بۆ سەرکوت و بیدەنگکردنی چینی کرێکارو خەڵکی ناڕازی کوردستان لەماوەی دەسەڵاتیاندا درێژەیان پێداوە. ئەم حزبانە کە تائێستا لە ڕێگەی دەستبردن بۆ تیرۆرو کوشتن و تەقەکردن و ڕفاندن و هەڕەشەی نانبڕین و شەقوەشاندنەوە، هەوڵیان دابێت جەماوەری ستەملێکراوی کوردستانیان بێدەنگ کردبێت، ئەوا ئەمجارە لە ڕێگەی ڕاکێشانی ئازادیخوازان و هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەکان و رۆژنامەنوسان بۆ بەردەم دادگاو سەپاندنی سزا بەسەریاندا گەرەکیانە جەماوەر چاوترسێن بکەن، تا دەنگی ناڕەزایەتی شەقامی پێ کپبکەن. خەڵکی کوردستان سەرباری گوشاری گرانی و هەژاری و بێکاری و بێموچەیی، سەرباری ئەو گێژاوە سیاسی و ئابوریەی کە ڕۆژانە ژیانیان دەهاڕێت، ئەوە دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتیە کە بەیاسا وداگاکانیان، دەیانەوێت کۆمەڵگە ملکەچ و بێئیرادە بکەن و تۆڵە لە خەڵکی ناڕازی بکەنەوەو بەر بەشەپۆلی ناڕەزایەتی جەماوەریەکان بگرن.هەربۆیە ئەرکی ئازادیخوازان و رۆژنامەکاران ڕۆشنبیران و ژنان وکرێکاران و هەموو ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەیی و مەدەنیەکانە، ئەرکی لایەنگرانی دادگای سەربەخۆیە، کە توڕەیی و نەفرەتی خۆیان بەسەردا ببارێنین و ئەم هەوڵانەی پارتی و حکومەتەکەی شکست پێبدەن و سنورێك بۆ بڕیاری ئەم دادگا قورمیشکراوەیان دابێن. دەبێ بڕیاری دادگای هەولێر ههڵبوهشێتهوه و شیروان شیروانی و سەرجەم دهستگیركراوەکانی بادینان ئازاد بكرێن. بۆ ئەمەش دەبێ دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی ناچاربکرێن کە ئازادی هەڵسوڕانی سیاسی، خۆپێشاندان و کۆبونەوە بەرەسمی بناسن و هیچ کەس لەسەر ئەم مافە دەستگیر نەکرێت، نەخرێتە بەر گوشار و ههڕهشهوەو زیندانەوە. خەبات بۆ ئازادی شێروان شیروانی، خەباتە بۆ سەپاندنی ئازادیەکان لەکوردستاندا. کەوایە با بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی شیراوان شیروانی دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕێن! — Dashty Jamal Secretary International Federation of Iraqi Refugees-IFIR Tel:07856032991 Fax:08712664391 ئاب 1, 2023 0 comments 0 FacebookTwitterPinterestEmail
ماڵهوههەواڵ هەڵمەتێك بۆ تیشك خستنە سەر هەڵاواردن و پشتگوێخستنی پەنابەرانی ئێرانی لە کوردستان لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەستیپێکرد by usr_web171_1 ئاب 1, 2023 written by usr_web171_1 لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: هەڵمەتێك بۆ تیشك خستنە سەر هەڵاواردن و پشتگوێخستنی پەنابەرانی ئێرانی لە کوردستان لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەستیپێکرد رۆژی دووشەمە ١٧تەمووز ڕێکخراوەکانی “فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی،ڕیکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئیرانی –بێ مەرز،ڕێکخراوی ژنانی کوردو خۆرهەڵاتی ناوەراست،ڕیکخراوی ژنانوکۆمەڵگای خۆرهەلاتی ناوەراست،رێکخراوی مافی ژنانی ئیرانی وکورد –ایکرۆ،فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراقی لە لەندەن بەمەبەستی تیشك خستنە سەر هەڵاواردن و پشتگوێخستنی پەنابەرانی ئێرانی لە کوردستان لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ، هەڵمەتێکیان لە پیناو داکۆیکردن لەمافەکانی پەنابەران دەستپێکرد” لەم هەڵمەتەدا “داوا ڕێکخراوەکانی مافی پەنابەران و ڕێکخراوە مرۆیی و پێشکەوتنخوازەکان دەکات، کە ڕێوشوێن بەرامبەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران بگرنەبەر کە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هەزاران بەپەنابەراوئاوارە ئێرانی بکات کە لە بارودۆخێکی نامرۆڤانەدا لە کوردستانی عێراقدا دەژین” بەگوێرەی ڕاپۆرتێك کە بۆ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی نێراوە باس لەخراپی دۆخی پەنابەرانی ئیرانی لەکوردستان دەکەن وئاماژە دەکەن” کە هەندێکیان لە سەرەتای شەڕی نێوان ئێران و عێراق و دواتریش بەهۆی سەرکوت و چەوساندنەوە و زەوتکردنی ماف و هەڵاواردنی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوویان لە عێراق کردووە بووە. هەندێکیان توانیان بەرەو وڵاتانی دیکە هەڵبێن، بەڵام دە هەزار ئاوارەی سیاسی دیکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە دۆخێکی ناجێگیردا ماونەتەوە.” دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەسەر ئەم کەمپەینە ووتی”دوای ئەوەی بەوردی لەسەر هەڵومەرجی پەنابەران وئاوارەکانی ئیرانی لە سلیمانی هەولیرو شارەکانی کوردستان ئاگادار کراینەوە، ئێمە لەگەل چەند رێکخراوی تری ژنانو ڕیکخراوی پەنابەری بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران هەڵمەتێکمان دەستپێکردوە لە هەنگاوی یەکەمدا بە نوسراوێك دەیان ڕێکخراوی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران وڕێکخراوی لیبوردنی نیو دەولەتی وهیومەن رایت وەچ ،دەیان یەکیتی کرێکاریی ، چەند ئەندام پەرلەمانی بەریتانیاو ئەوروپا،لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی بەریتانیا وچەند هەلسوراوی مەیدانی پەنابەریمان ئاگادارکردۆتەوە وداوامان لێکردون :پشتیوانی لەم کەمپەینەی ئیمە بکەن ونامەی نارەزایەتو فشار بهێنن بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران تا وەلامی دەستبەجێ بەداواکاری وخواستەکانی پەنابەرانی ئێرانی بداتەوە لە کوردستان” دەشتی جەمال سەبارەت سەرەکیترین داواکاریەکانیان ووتی” . فشارخستنە سەر ڕێکخراوی UNHCR لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکانی ئێران.گەڕاندنەوەی پارەی ئەو پەنابەرانەی کە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ یان نەخۆشی درێژخایەن بوون یان نەشتەرگەرییان بۆ کراوە و یارمەتیان بدەن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، بەهۆی نەبوونی یاسای پەنابەری، هەموو پەنابەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان بێبەش دەبن لە دەستڕاگەیشتن بە مافە بنەڕەتییەکانیان. ناسنامەیان نییە و زۆرێک لە منداڵ و نەوەکانیان لە عێراق تەمەنیان لە ٤٠ ساڵ زیاترە،مەترسی دیپۆرتکردنەوە بۆ پەنابەران هەیە چونکە لە ئێستادا UNHCR کەمتر خەمی نوێکردنەوەی کارتی پەنابەری و تۆمارکردنی پەنابەری نوێیە،هەندێک لە پەنابەران پێشتر وەرگیراون بۆ ئەوەی بنێردرێن بۆ وڵاتی سێیەم، بەڵام UNHCR کارتی پەنابەری نوێی پێداون بە بیانووی ئەوەی فایلەکانیان ون بووە. وە ئێستا وەك پەنابەری نوێ بە کارتی پەنابەری نوێ ناویان تۆمار کراوە، دەزگا ئەمنییەکان ناتوانن پەنابەران لە تیرۆریزمی تیمەکانی دەوڵەتی ئێران بپارێزن، بۆیە گواستنەوە بۆ وڵاتێك کە ژیانیان سەلامەت بێت، داواکاری پەنابەرانەوئێمەش پشتیوانی لێ دەکەین” ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن بۆ زانیاری زیاتر لەسەر دۆخی پەنابەرانی ئیرانی لەکوردستان ڕاپۆرتێکی کورت دەخاتە بەردەم رای گشتی: لەماددەی ٢١ی کۆماری فیدراڵی عێراق هاتووە کە مافی پەنابەری سیاسی بە یاسا ڕێکدەخرێت بەڵام هێشتا لە عێراق یاسایەك بۆ پەنابەر نییە هەر بۆیە بووەتە هۆی ئەوە کە بە بڕیار ئەم پەنابەرانە لە سەرەتاییترین ماف بێبەش بکرێن و ژیانێکی دوور لە مرۆڤاییەتیان هەبێت . ژمارەیەک لەم پەنابەرانە زیاتر لە چل ساڵە لە وڵاتی عێراقن مناڵەکانیان و مناڵی مناڵەکانیشیان لەم وڵاتە لە دایک بوونە بەڵام بە پاساوی ئەوەیکە بە پاسپۆرت نەهاتوونەتە وڵاتی عێراق بەڵگەی باری کەسییان پێنادەن ( یاسای باری کەسیی ژمارە ٢٦ ساڵی ٢٠٠٦و تەنیا کارتی مانەوە و نیشتەجێبوونیان هەیە کە هەرێمی کوردستان پێیداون و ئەم کارتەش تەنانەت لە دامودەزگا حوکمیەکانیش کاری پێناکرێت . نەبوونی بەڵگەی باری کەسیی ناسنامە ، بووەتە هۆی ئەوەی کە : خانوو بە ناویانەوە تۆمار ناکرێت ، مۆڵەتی گشتیی شۆفێریان پێنادرێت و مۆڵەتی شۆفێری تایبەتیش ئەبێت هەموو ساڵێک لەگەڵ ئیقامەکە نوێ بکرێتەوە و لەگەڵ پێدانی ڕسوومات ، ناتوانن کار و پرۆژەی خۆیان هەبێت و هەر پەنابەرێکیش ئەگەر بیەوێت کاری خۆی هەبێت ئەبێ بەناوی کەسێکی عێراقییەوە تۆمار بکرێت ، پاسپۆرتیان پێنادرێت هەر بۆیە تەنانەت بۆ چارەسەریی نەخۆشیش ناتوانن سەردانی دەرەوەی عێراق بکەن کە بەم هۆیە چەندین کەس گیانیان لە دەستداوە ، لە کەرتی گشتیدا دانامەزرێن و … ململانێی سیاسی نێوان بەغدا و هەرێم لەلیەک و پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستانیش لەلیەکی ترەوە و بە سیاسیی کردنی پرسی پەنابەر و گوشارەکانی کۆماری ئیسلامیش بەتەواوەتی پەنابەرانی کوردی ئێرانیان پشتگوێ خستووە نزیک بە هەمووی پەنابەرانی ئێرانی و بەتایبەت کوردانی ئێران لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن هەروەک ئاماژەمان پێدا لەبەر گوشار و بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ئێران هیچ جۆرە هاوکاریی و ئاسانکارییەک بۆ پەنابەرانی کوردی ئێران ناکرێت کە بەم شێوە ئاماژەی پێدەدەم : ١-کارتی مانەوە و نیشتەجێبوون ئیقامە: پاش پرۆسەیەکی دوور و درێژ ئیقامەیەکی یەک ساڵە بە پەنابەر دەدرێت کە لە هیچ دامودەزگایەکی حوکمی و ناحوکمی کاری پێناکرێت هەتا ئەو ڕادەیەی کە پەنابەر ناتوانێت بەو کارتە وەکالەتێک بکاتەوە یان کەفالەتی کەسێک بکات یان تەنانەت ناتوانێت سیمکارتێکی موبایلیش بکڕێت . ئێستاش لە پاش شۆڕشی ژیناوە بەتەواوەتی پێدانی ئەم کارتە ڕاگیراوە و ئیقامە بە پەنابەر نادرێت . هەر چەند ئەنجومەنی پەنابەران چەند ساڵە داوادەکا ئەو پەنابەرانەی کە زیاتر لە بیست ساڵە لە هەرێمی کوردستانن ئیقامەکەیان بکەن بە سێ ساڵ بەڵام لەگەڵ ئەو ڕۆتیناتە زۆرە هەموو ساڵێک ئەبێت تازە بکرێتەوە و لە دواکەوتنیش بۆ هەر ڕۆژێک 17/5 (هەڤدە دۆلر و پەنجا سنت) غەرامە بدات بێ ئەوەی دۆخی خراپی دارایی پەنابەر رەچاو بکرێت. ٢-یاسای کار پەنابەرانی کوردی ئێران ناتوانن کاری سەربەخۆی خۆیان هەبێت و ئەبێت بەناوی کەسێکی عێراقییەوە کار بکەن هەروەها لە کەرتی گشتی دانامەزرێن و کەرتی تایبەتیش. بەهۆی نەبوونی پیناسەی عیراقی یان هاورەدەکردنی کەل وپەلپێداویستیەکانیان لە ئیرانەوە لەلایەن جاوەنکاری کرتی تایبەتەوە هەتا بۆیان بکریت لە پیدانی بە پەنابەران خۆ دەبۆیرن کە بەدلنیایەوە ئەمە بەواتای برسیکردن ومەرگی تەندریجی پەنابەرانی کوردی ئیرانی دێت. ٣-پەنابەر ناتوانێت خانوو بەناوی خۆیەوە تۆمار بکات . قانون تسجیل العراق. ٤-مۆڵەتی گشتی بەپەنابەر نادرێت ( قانون مرور ) بۆ ئەوەی پەنابەر نەتوانن لەم بوارەدا کار بکەن ، بەڵام مۆڵەتی تایبەت دەدرێت و ئەبێت هەموو ساڵێک مۆۆڵەتەکەی نوێ بکاتەوە لەگەڵ پێدانی بڕە پارەیەک وەک رسوومات لە کاتێکدا هیچ دەقێکی یاسایی نییە لە مەڕ پێدانی ئەو بڕە پارەیە هەموو ساڵێک. ٥-پەنابەر ئەتوانێت هەتا بکالریوس بخوێنێت و ئەو کەسانەش کە هەتا دوازدەی ئامادەییان لە وڵاتی ئێران خوێندوە بە بڕیار بۆ “تصدیق شهادە” کەیان ئەبێت سەردانی کونسوڵخانەی ئێران بکەن لە حاڵێکدا ئەم پەنابەرانە سیاسین و ناتوانن سەردانی کونسووڵخانە بکەن . هەر بۆیە ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن . ٦-ئەم پەنابەرانە ئەوەندە پەراوێز خراون تەنانەت ناتوانن وەکالەت بکەنەوە یان کەفالەت بدەن یان تەنانەت بە ناوی خۆیانەوە سیمکارتێکیش بکڕن . ٧-پەنابەرانی کوردی ئێران بە هۆی پێنەدانی پاسپۆرت تەنانەت بۆ چارەسەریی نەخۆشیش ناتوانن سەردانی دەرەوەی عێراق بکەن. ٨-پەنابەرانی کوردی ئێران لە ڕووی ئەمنیشەوە گیانیان پارێزراو نییە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چەندین حاڵەتی تیرۆر یان هەوڵ بۆ تیرۆر کردن هەبووە . کومیساریای باڵای پەنابەران لە هەرێمی کوردستان کومیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەرکی داکۆکیکردن و بەرگریکردنە لە مافی پەنابەر و هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ بەڵام کۆمیساریای باڵای پەنابەران لە هەرێمی کوردستان وێڕای ئەوەیکە بە وردی ئاگاداری هەموو ئاریشە و کێشەکانی پەنابەرانی کوردی ئێران هەیە کەمترین هەنگاوی هەڵنەهێناوە . UNHCR لە هەرێمی کوردستان تەنیا کارێک کە بۆ پەنابەری کردوە پێدانی کارتی پەنابەری بووە و ساڵانە نوێی بکاتەوە کە زۆر جاریش ئەم کارەی بە ناتەواوی دەیکات بە پێی ئەم لینکەی کە بە پەنابەرانیان داوە دوای پڕکردنەوەی لینکەکە دەبێت لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا پەیوەندی بە پەنابەرەوە بکرێت بۆ ڕاهی کردنی کارەکانی باڵام چەندین پەنابەرمان هەیا کە سەرووی ٦مانگە داواکەیان جێبەجێ نەکراوە. دیارە پێش ٢٠٢٢ تەنیا یەک جار لە وەرزی زستان هاوکاری پێشکەش دەکرد ئێستا ئەو هاوکاریەش نەماوە وێڕای ئەوەیکە ئەزانێت دۆخی پەنابەران لەوپەڕی خراپیدایە . UNHCR بۆ هاوکاری مادی نەخۆش یان نەشتەرگەری هەندێ مەرجی داناوە بۆ پەنابەر ، لەگەڵ ئەوەیکە ئەو پەنابەرانەی کە ڕوویان لەو ڕێکخراوە کردوە و هەموو مەرجەکانیان هەبووە بەڵام هاوکاری نەکراون.بەشێکیان دوای ئەوەی بەڵێنی سەرفکردنەوەی مەسرەفەکانیان پێدراوە هەر لەسەر ئەو بەڵێنە بڕە پارەیێکیان قەرز کردوە کە چارەسەری نەخۆشییەکەیان بکەن بەڵام UNHCR ئامادە نیە تێچوەکەیان بۆ بگێرێتەوە. کومیساریای باڵای پەنابەران لە ڕووی ئەو هاوکاری و خزمەتگوزارییانەوە کە پێشکەشی دەکات جیاکاری دەکات لە نێوان پەنابەرانی وڵاتێک لەگەڵ پەنابەرانی ئێرانی کە بە زەقی دیارە. گومانی ئەوە دەکرێت بە هاونیشتمانیی عێراقی کارتی پەنابەری درابێت بە مەبەستی وەرگرتنی هاوکاریی و پشتگیری بۆ وڵاتی دووەم . بڕە پارەیەک کە دیاری کراوە بۆ یەک جار وەک یارمەتی لە ئێستادا کە پێویستە بە نامەی تەلێفوون پەنابەر ئاگادار کرێتەوە بۆ وەرگرتنی نامەکە بۆ پەنابەر نانێردرێت و لە سیستم تۆمار دەکرێت کە بەنابەر وەڵامی نەداوەتەوە یا خوود وەری نەگرتوە. چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن. ئاب 1, 2023 0 comments 0 FacebookTwitterPinterestEmail
ماڵهوهناوهندی ههواڵگریهەواڵ لەناوەندی هەڵگری فیدراسیۆنەوە:لە تورکیا پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دەستپێکردووە by usr_web171_1 ئاب 1, 2023 written by usr_web171_1 لەناوەندی هەڵگری فیدراسیۆنەوە:لە تورکیا پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دەستپێکردووە هەفتەیەکە حکومەتی تورکیا بەشێوەیەکی زۆر چڕ دەستی کردووە بە دەستگیرکردنی پەنابەران لەسەرجەم شارەکانی تورکیا بەتایبەتی شاری ئیستەنبوڵ. بەپێی سەرچاوە فەرمیە ئەمنیەکان و ڕاگەیاندنەکانی تورکیا هەزاران پەنابەر دەستگیرکراون وە بەتایبەتی لەشاری ئیستەنبوڵ ڕۆژانە ٥٠٠ پەنابەر دەستگیر دەکرێن. ئەم هەڵمەتە سەراسەریە بۆ دەستگیرکردنی پەنابەران کە عەلی یێڕلی کایە Ali Yerlikaya وەزیری نوێ ی ناوخۆی تورکیایە دەستی پێکردووە ،،بەپێی بڕیارەکە پرۆسەکە بۆ ماوەی چوار مانگ بەردەوام دەبێت لەگشت شارەکانی تورکیا بەتایبەتی شاری ئیستەنبوڵ هەروەها بەپێی بڕیارەکە هەرکەسێك بەڵگەنامەی پەنابەرێتی پێنەبێت و بەشێوەیەکی نایاسایی هاتبێتە تورکیاوە دەستگیر دەکرێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن بۆ پشکنینی پزیشکی و دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەران دەکرێن و لەناوەندەکانی دیپۆرتکردنەوە ڕادەگیرێن تا مامەڵەی دیپۆرت کردنەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێت . دیارە ئەم بڕیارە تەنها پەنابەران و کۆچبەران ناگرێتەوە بەڵکو ئەو گەشتیارانەش دەگرێتەوە کە بە فیزای گەشتیاری هاتوون و ماوەی فیزاکانیان بەسەرچوە هەروەها گشت خاوەن ئیقامەکانیش دەگرێتەوە کە ئیقامەکانیان بەسەرچووە . هەروەك ئاشکرایە ئەو پەنابەرانەی دەستگیردەکرێن لەپلەی یەکەمدا کە پەنابەرانی سورین زۆرترین ڕێژەی پەنابەران پێک دێنن لەتورکیا کە هیچ بەڵگەنامەیەکی پەنابەرێتی و یاساییان پێ نیەو یان بەڵگەنامە واتا کملیکی شارێکیان پێیەو لەشارێکی تر نیشتەجێن بەتایبەتی لە ئیستەنبوڵ وە دواتر پەنابەرانی ئەفغانییە. بۆ ئەو مەبەستەش هەڵسوراوانی مافەکانی پەنابەرانی سوری و ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ هاتووە”بەتوندی تانەیان لەم هەڵمەت و بڕیاری دەستگیرکردنی پەنابەرانی سوری دەربڕی ئاماژەیان بەوەدا کە ئەم بڕیارە نایاساییەو دژ بە یاسایی مافەکانی پەنابەرێتیە هەروەها سوریا هێشتا لەڕووی ئەمنیەوە نائارامەو لەڕووی ئابوریشەوە داڕوخاوە دیپۆرتکردنەوە پەنابەران ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە “. لەم بارەوە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن داوا لە پەنابەران دەکات” کە تا پێیان دەکرێت لە ئیستەدا خۆیتان لە کێشەو بەدووربگرن وە بۆ نزیکترین شوێن کە ڕۆیشتن با پێناسی پەنابەرێتی خۆیان پێبێت هەروەها بەبێ مۆڵەت وەرگرتن سەردانی هیچ شارێکی تر نەکەن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوە نەبن ،هەروەها داواش لەگشت ئەو پەنابەرانە دەکەین کە هێشتا خۆیان ڕادەست نەکردووەو هیچ بەڵگەنامەیەکی پەنابەرێتیان نیە بەزوترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەران بکەن بە ناوی göç idaresi بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی و وەرگرتنی بەڵگەنامەی پەنابەرێتی “ هەروەها ش”داوای لەگشت گەشتیاران و خاوەن ئیقامەی گەشتیاری هەرێمی کوردستان و عێراق کرد پێش تەواوبوونی فیزا و ئیقامەکانیان بگەڕێنەوەیان ئیقامەکانیان نوێ بکەنەوە تا ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی زۆرە ملێ نەبن “ شایەنی باسە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەڕلەمانی تورکیا دوومانگ پێش ئێستا ئاماژەی بەوەدا کە بەنیازن لە قۆناغی یەکەمدا یەک ملیۆن سوری ڕەوانەی ئەو ناوچانە بکرێن کە ئازادکراون و لەژێر دەسەڵاتی سوپایی تورکیادان واتا ئەو پەنابەرە سوریانەی بەئارەزومەندانەی خۆیان داوای گەڕانەوە بۆ سوریا دەکەن ، بەڵام ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانانی سوری دەڵێن ئەوانەی داوای گەڕانەوەی ئارەزومەندانە دەکەن زۆر زۆر کەمن بەڵکو پرۆسەکە زۆرەملیەو ئەو پەنابەرە سوریانەی دەستگیردەکرێن بەزۆر واژۆی گەڕانەوەی ئارەزومەندانەیان پێ دەکرێت. بەپی ئەو زانیاریانەی بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن گەیشتوە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی سوری تەنها لەتورکیا نیە بەڵکو چەندین ووڵاتی تریش لەناوچەکە ئەم پرۆسەیەی دەستپێکردووە بەتایبەتی ووڵاتی لوبنان کەپێش تورکیا بە زۆرەملێ پەنابەرانی سوری دیپۆرتی ناوچەکانی ژێری دەسەڵاتی ڕژێمی سوریا دەکاتەوە کە زۆرینەی ئەوپەنابەرانە داواکراون لەلایەن ڕژێمی سوریا بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕینیان دژی ئەو دەسەڵاتە بەمەش تەواو ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە . ئاب 1, 2023 0 comments 0 FacebookTwitterPinterestEmail