Author
usr_web171_1
با پێكەوە چواردەهەمین ساڵیادی تیرۆری سۆرانی مامە حەمە، بكەینە رۆژی راوەستاندنەوە بە دژی تیرۆ رو سەركوتو داكۆكیكردن لە ئازادی.
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
بە خۆپیشاندانی نارەزایەتی ئێمەوە پەیوەستبن
رۆژی 21 ی تەموزی 2022 كاتژمێر 1:00 پاشنیوەرۆ شوێن: بەردەم نوسینگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لەندەن
2 Hobart Place, Belgravia London SW1W 0HU
نزیكترین وێستگەی شەمەندەنەفەر: Victoria station or Hyde Park Corner
ئەم خۆپیشاندانە نارەزایەتییە لەلایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، رێكخراوی بەریتانیای حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان رێكدەخرێت.
بۆزانیاری زیاتر
: 07720291516 07402488460
لەڕۆژی جیهانی پەنابەراندا فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاماری شەشی مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو دەکاتەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان UNHCR ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی جەنگ ونائارامی و ململانێی سیاسەی ومەزەهەبی و ئابوریەوە …ناچارکراون ئاوارەو پەنابەر بن گەیشتە ١٠٠ سەد ملیۆن کەس کە نزیک پەنجا ملیۆنیان ئاوارەی ناوخۆی ووڵاتەکانیان بوون.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیشIOM :
لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی سەرەتایی ئەمساڵ ٢٠٢٢ ژمارەی ئەو پەنابەرانی لە جیهاندا بۆ گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپی و ووڵاتانی ئارام ژیانیان لەدەست داوە بریتیە لە دوو هەزارو ٣٥٨ پەنابەر کە ڕێژەکە زیادی کردوو لەئاست شەش مانگی سەرەتایی ساڵی رابردوو کە بریتی بوو لە یەک هەزارو ٤٦٨ پەنابەر کە ژیانیان لەدەست دابووهەروەها ڕاشی گەیاند لەساڵی ٢٠١٤ وە
٤٩هەزارو ٢٧٥ پەنابەر ژیانیان لەدەستداوەو بێسەروشوێن بوو لەڕێگەی گەیشتن بە ئەوروپاو ووڵاتانی ئارام.
سەبارەت بە عێراق و هەرێمی کوردستانیش:
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران لەناوخۆی عێراق هێشتا یەک ملیۆن و دووسەد هەزار کەس ئاوارەن کە پێویستیان بەتەواوی خزمەتگوزارییەکانە
هەروەها چوار ملیۆن و نۆسەد هەزار ئاوارەش لەناوخۆی عێراق گەڕاونەتەوە بۆ شارو ناوچەکانی خۆیان ئەوانیش بەهەمان شێوە پێویستیان بەتەواوی خزمەتگوزارییەکان هەیە .
سەبارەت بەو عێراقیانەشی بە هەرێمی کوردستانەوە لەدەرەوەی عێراق داوای مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتیان کردووە
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند تەنها لە ووڵاتانی ( تورکیا ، سوریا ،ئوردن ، میسر ، لوبنان ) ٢٧٦٠٠٠ دووسەدوو حەفتاوشەش هەزار هاووڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەڕێکخراوەکەمان ناویان تۆمارکراوە بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی هەروەها لەو بڕوایەداین ٣٨٠٠٠ سی و هەشت هەزاریان پیویستان بە دووبارە نیستەجێکردنەوەیە لە ووڵاتانی سێیەم
بەپێ ئاماری ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ژمارەی ئەو پەنابەرا کوردانەی لەڕێگای پەنابەرێتی ژیانیان لەدەستداوە لەماوەی ساڵێکدا بەداخەوە ٣٢ پەنابەرە کە زۆرینەیان بەهۆی ژیرئاوکەوتنی بەلەمەکانیانەوە ژیانیان لەدەستدابوو لە مانگی ٢٢ی ساڵی ٢٠٢١دا ١٤ پەنابەریان لە ڕووداوێکی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان لە کەناڵی ئنگلیز لە دەریای نیوان بەڕیتانیاو فەرەنسادابوو.
هەروەها لەڕێکەوتی ٢١/٦/٢٠٢١دا ٧ پەنابەریش لە دەریایی ئیجە لەسنوری یۆنان بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکەیانەوە ژیانیان لەدەستدا جگە لە بێ سەروشوێن بوونی دەیان پەنابەری تر ئەوانی تریش لەووڵاتانی ئەوروپاو تورکیا بەهۆی نەخۆشی جۆراو جۆرەوە ژیانیان لەدەستدابوو.
سەبارەت بە داواکردنی مافی پەنابەرێتیش لە یۆنان
بەپێی ئاماری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان ڕایگەیاند لەماوەی شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵەوە ٢٠٢٢
٣٥ سی و پێنچ هەزارو ٧٢٩ پەنابەر دوای گەیشتنیان بە یۆنان داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە بەم شێوەیە کە پەنابەرانی عێراقی بە هەرێمی کوردستانەوە لە پلەی سێیەمدان
( سوریا ٣٣.٢% ، ئەفغانستان ٣٢.٩% ، عێراق ١٢.٥% ، فرەنەتەوە ١٠.٣% ، فەڵەستین ٤.٣% ، سۆماڵ ٤.٢% ، ئێران ٢.٦% )
هەروەها بەپێی ئاماری هۆم ئۆفیسی بەڕیتانیاش
لەڕێکەوتی ٢/٦/٢٠٢١ تاوەکو ڕێکەوتی ٢/٦/٢٠٢٢ ی ئەمساڵ ٥٥پەنجاو پێنچ هەزارو ١٤٦ داواکاری پەنابەرێتی داواکراوە کە کۆی گشتی پەنابەرەکان دەگاتە ٦٥شەست و پێنچ هەزارو ٨هەست کەسە ئەمەش لە ٥٦% زیادی کردووە لە ئاست ساڵی ڕابردوودا کە زۆرینەیان پێک هاتبوون لە پەنابەرانی عیراق ،هەرێمی کوردستان ، ئێران ، سوریا ، ئەریتریا ، ئەلبانیا.
لە ووڵاتی ئەڵمانیاش لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە
لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٢ تا ڕێکەوتی ٥/٦/٢٠٢٢ ٦٥ هەزارو ٧٠٧ پەنابەری نەتەوە جیاواز داوای مافی پەنابەرێتیان لە ئەڵمانیاکردووە کە پەنابەرانی عێراقی لە پلەی سێیەمدان بە پێنچ هەزارو ٤٢٠ داواکردنی پەنابەرێتی کە لە ئاست شەش مانگی سەرەتایی ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە کە بریتی بوو
چوار هەزارو ١٤٧ پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق کە داوای مافی پەنابەرێتیان کردبوو
پەنابەرانی سوریش لە پلەی یەکەمدان بە ١٦ هەزارو ٤٧٣
وە پەنابەرانی ئەفغانیش لە پلەی دووەمدان بە ١٠دەهەزارو ٥٧٢
ئەو پێنچ ووڵاتەشی زۆرترین ژمارەی پەنابەریان لەخۆ گرتووە بریتیە لە تورکیا ٣ ملیۆن و ٧٠٩ هەزار پەنابەر ، کۆڵۆمبیا یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار پەنابەر ، پاکستان یەک ملیۆن و ٤٠٠هەزار پەنابەر ، ئۆغەندا یەک ملیۆن و ٤٠٠هەزار پەنابەر ، ئەڵمانیا یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار پەنابەر .
سەبارەت بە ئاماری شەشی مانگی سەرەتایی ئەم ساڵیش ٢٠٢٢ لە ووڵاتی تورکیا
بەپێی ئاماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا
ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەماوەی شەش مانگی سەرەتایی ئەم ساڵ ٢٠٢٢ واتا لە ڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٢ تا ڕێکەوتی ٢/٦/٢٠٢٢ لەسنورەکانی تورکیاو ناوشارەکان دەستگیرکراون بریتی یە لە ١٠٠سەد هەزارو ٩٧٤ پەنابەرە کە ئەمەش دوو هێنیدە زیاتربووە لەئاست ساڵی ڕابردوودا لەهەمان کات و ڕێکەوتدا کە بریتی بوو لە دەستگیرکردنی تەنها ٤٥ چل و پێنچ هەزارو ٧١٦ پەنابەر
پەنابەرانی ئەفغانی لە پلەی یەکەمی دەستگیرکراوەکاندا بە ٤٩چل و نۆ هەزارو ١٠١ پەنابەر وە پەنابەرانی سوریاش لە پلەی دووەمدان بە ١٤چواردە هەزارو ٩٢٥ پەنابەر کە دەستگیرکراون
سەبارەت بەدەستگیرکردنی پەنابەرانی عێراقیش بریتیە لە یەک هەزارو ٧٣٧ پەنابەر کە لەئاست ساڵی ڕابردوودا لەهەمان ڕیکەوت و کاتدا زیادی کردووە کە بریتی بوو لە یەک هەزارو ٥٦٦ پەنابەر دەستگیرکرابوون ئەمە لەکاتێکدا تورکیا زۆر بەزەحمەت ڤیزا دەدات بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق
هاتنی پەنابەر لەمساڵدا زۆر زیادی کردووە بەهۆی کەمبونەوەی بەربەستەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو ئاسایی کردنەوەی ژیان لەتورکیا هەروەها بەهۆی داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن تیرۆرستانی تاڵیبانەوە کە رۆژانە هەزار پەنابەری ئەفغانی هەوڵی پەڕینەوە دەدەن بۆ تورکیا لەڕێگایی ئیرانەوە هەروەها بەهۆی جەنگی بەردەوامی ناوخۆی سوریاو جەنگی ئۆکرانیاش هەروەها لەباری کەش و هەواش بەهۆی وەرزی هاوینەوە شەپۆلەکانی دەریا تا ڕادەیەک گونجاون تا پەنابەران لێی بپەڕنەوە
سەبارەت بەو قاچاخچیانەشی لەماوەی سەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵ ٢٠٢٢ کەدەستگیرکراون بریتیە لە ٣سێ هەزارو٥٤٨ قاچاخچی کە ئەم ژمارەیەش لەئاست ساڵی ڕابردوودا لەهەمان ڕێکەوت و کاتدا زیادی کردووە کە بریتی بوو لە دووهەزارو ٤٤٢ قاچاخچی کەدەستگیرکرابوون
سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەرانیش لەماوەی شەش مانگی سەرەتایی ئەم ساڵ بریتیە لە ژیان لەدەستدانی ٢٠٠ دووسەد پەنابەر کە بەداخەوە لە ئاست ساڵی ڕابردوودا لەهەمان ڕێکەوت و کاتدا زیادی کردووە کە بریتیی بووە لە ژیان لەدەستدانی ١٦٨ پەنابەر
بەشێکی ژیان لەدەستدانی ئەم پەنابەرانە بەهۆی پاسەوانانی سنوری یۆنانەوە بوون کە ئەوان هۆکاربوون بەژیان لەدەستدانیان کە زۆر نامرۆڤانە بێ هیچ جل و بەرگێک دیپۆرتیان دەکردنەوەو لەسەرمادا ڕەق دەبوونەوەو ژیانیان لەدەستدەدا.
سەبارەت بەداواکردنی ئیقامەی گەشتیاریش لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە تورکیا
بەم شێوەیەیە:
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق شەش مانگی سەرەتایی ئەم ساڵیش لە پلەی یەکەمدان بۆ داواکردنی ئیقامەی گەشتیاری و خوێندن و کەم ماوە کە بە ژمارە بریتیە لە ١٦٢ هەزارو ١٠٨ داواکردنی ئیقامە کە جگە لەوەی لە پلەی یەکەمدا لەئاست شەش مانگی سەرەتایی ساڵی ڕابردوودا زۆر زیادی کردووە کە پێشتر بریتی بوو لە ١٣٢هەزارو ٨١٣ داواکردنی ئیقامەولەو ژمارەیەش تەنها ٧هەزارو ٥٨٥ کەس داوای ئیقامەی خوێندنیان کردووە
ئەوانەی داوای ئیقامەیانکردووە زۆرینەیان گەنجانن.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٠/٦/٢٠٢٢
بەیانی فیدراسیۆن بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەران خەباتمان لەدژی ڕاسیزم، دیپۆرتکردنەوە و ژێرپێنانی مافی مانەوەی پەنابەران و بۆ بەرگری لە هەڵاتووانی جەنگ و نائارامی بەردەوامە!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
٢٠ی حوزەیزان ڕۆژی جیهانی پەنابەرانە که لهلایهن ڕێکخراوی نهتهوه یهکگرتووهکانەوە لە ساڵی ١٩٥١ەوە به فهرمی ناسێنراوه. ئەمساڵ لەکاتێکدا بەرەو ڕۆژی جیهانی پەنابەران دەچین کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی قۆناغێکی سەخت و پر مەترسی بۆتەوە. نائارامی دنیای داگرتووە. قەیرانی ئابووری و دارایی، فەزای جەنگ و میلیتاریزم و تیرۆریزم و ڕاسیزم و هەڵکشانی نەتەوەپەرستی و فەناتیزمی دینی و سەرکوت و ئیستیبداد و هەڵاواردن و کاولکاری و بێکاری و هەژاری و بێ خانەولانەیی..، بهشێکی زۆر له دانیشتوانی وڵاتانی دنیای ناچار به کۆچکردن و ئاوارهبوون و دەربەدەری کردووه. دەوڵەت و هێزه ئیمپریالیستیەکان لە کێشمەکیش و کێبەرکێیەکی گەورەدان لەپێناو سەرلەنوێ دابهشکردنهوهی جیهان و بهدهستهێنانی ناوچهی نفوز و سود و قازانجی خەیاڵی و کەڵەکەی زیاتری سەرمایە، بۆ ئهم مەبەستەش ئامادەن بەڵای گەورە بەسەر مرۆڤایەتیدا بهێنن و جیهان بخەنە بەردەم شەڕی ئەتۆمی و بایۆلۆجی و کوشتار و نابوتکردنی سیمای شارستانی ئەم سەردەمە.
دوای ٧١ ساڵ لە ڕاگەیاندنی پەیماننامەی مافهکانی پهنابهران، بهڵام هێشتا دهبینین دیاردهی پهنابهری بە شێوەیەکی بەرفراوان بهردهوامه و درێژهی ههیه. بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی جەنگ و ململانێی ئاینی و سەرکوتی سیاسی و گرفتی ئابوورییەوە ناچارکراون ئاوارە بن و ببنە پەنابەر گەیشتە ١٠٠ سەد ملیۆن کەس، کە نزیك بە پەنجا ملیۆنیان ئاوارەی ناوخۆی وڵاتەکانیانن. بەدوای بەرپابوونی جەنگ لە ئۆکرانیا ژمارەی ئاوارە و پەنابەرانی ئۆکرانی لەماوەی کەمتر لە چوار مانگدا گەیشتۆتە چواردە ملیۆن کەس، کە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە، ئەمە گەورەترین شەپۆلی ئاوارەیی و پەنابەرییە لە جیهاندا.
لهژێر سایهی کێشمهکیش و پێشبڕکێی ئینسانکوژی دهوڵەته زلهێزهکانی دونیا و هاوپەیمانە ناوچهییهکانیان لە دهسته و تاقمی کۆنهپهرستی قهومی و ئاینی و تایفی، سەرباری جەنگ و کوشتاری خەڵکی مەدەنی و ئاوارە بوونی بەکۆمەڵ، ڕەگەزپەرستی و جیاکاری ڕووی لە هەڵکشانە. ئەمە لەپاڵ داشکانەوەی ئاسەوارەکانی جەنگ وە قەیرانی کۆرۆناش بەسەر شانی خەڵکدا، نرخی خۆراك و سوتەمەنی کارەبا و پێداویستییە ژیاریەکان و… بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر براونەتە سەرەوە، تەنها لەپێناو باڵادەستی و کەڵەکەی سەرمایە و دزینی ڕەنجی کاری هەرزانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش. ژیانی ملیۆنەها ئینسانیان خستۆتە نێو تونێلێکی تاریك لە جەنگ و میلیتاریزم و کوشتار و نائارامییەوە و بەو هۆیەشەوە دیاردهی ههڵهاتن و ئاوارەیی، له مهودایهکی فراواندا بهرههمهێناوه. ملیۆنهها ئینسان وهك قوربانیانی ئهم ههلومهرجه ناچارکراون به گرتنهبهری ڕێگای سهرکهشی دەریا و زەریا و سنوره تهلبهند کراوهکان و سەرماوسەختی جەنگەڵەکان، تاوهکو پهنابهر له وڵاتێکی ئهوروپاییدا نیشتەجێ ببن و وهك ئینسانی سهردهم مافەکانیان بۆ بهڕەوا بناسرێت. بەڵام بەداخەوە سەرباری ئەوەی دەکرێنە کهرهستهی داشکاندنهوهی قەیرانەکان و کێشمهکێشی باڵهکانی نێو دهسهڵات و پهلاماره ڕاسیستی و فاشیستیهکان، سیاسەتی نامرۆڤانە و بازرگانی بە ژیان و ئایندەیانەوە دەکرێت.
دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوا و وڵاتە ئەوروپیهکان لهکاتێکدا خۆیان سەرچاوەی ئەو جەنگ و ماڵوێرانییانەن کە بەرۆکی بە کۆمەڵگای بەشەری گرتووە، کەچی ئامادەش نین باجی سیاسەتی چەوتی خۆیان بدەن. کەیسی پەنابەرانیان کردۆتە وەرەقەیەکی سیاسی لەنێو حکومەتەکان و ساتوسەودا و بازرگانی پێوە دەکرێت. لەوەش زیاتر سەباری توندکردنەوەی سنورەکان و ناچارکردنی پەنابەران بەهەڵبژرادنی ڕێگای مەرگ و پڕمەترسی، چاو لە ئاستی تراژیدیای لاشەی هەڵوەشاو و ساردەوە بووی پهنابهران لەنێو دەریاکان، لە ناوخۆی وڵاتەکانیشیاندا دەست دەبەن بۆ لێگرتنهوهی پێداویستیهکانی ژیان و زیندانی کردن و ڕاگرتنی پەنابەران له کهمپە داخراوەکاندا، کە ئەوەش کاریگەریی خراپ لەسەر دۆخی دەروونی پەنەباران دروست دەکات و زۆر جار ئاکامەکەی بە خۆکوشتن کۆتایی دێت! مافی خوێندن و کارکردن و هاتوچۆ لە پەنابەران زەوت دەکەن. پەنابەرانیان وەکو سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسی بۆسەر وڵاتەکانیان ناوزەد دەکەن و ئەوەشیان کردۆتە پاساوێك بۆ ئەوەی دەست بخەنە ناودەستی کۆنەپەرستترین دەسەڵات و حکومەتەوە کە پەنابەران لەدەستیان هەڵاتوون تا بەزۆر و بەپێچەوانەی خواستی خۆیان دیپۆرتی ئەو دۆزەخەیان بکەنەوە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە جیهاندا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپی و وڵاتانی ئارام ژیانیان لەدەست داوە، نزیکەی دوو هەزار و ٣٥٨ پەنابەر بوون. بەبەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو کە ژمارەی قوربانییەکان یەك هەزار و ٤٦٨ پەنابەر بوون، بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە! لە شەش مانگی ڕابردوودا یەك هەزار و ٧٣٧ پەنابەر لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیر کراون. هەروەها لەناو تورکیا و وڵاتانی ئەوروپادا تەنها لەساڵی ڕابردوودا ٣٢ پەنابەری کورد بە ڕووداوی جۆراوجۆر ژیانیان لەدەستداوە. جگە لە بێسەروشوێن بوون و نەدۆزینەوەی تەرمی دەیان پەنابەری تری کورد کە لەناو دەریادا ژیانیان لەدەستداوە.
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی له ڕۆژی جیهانی پهنابهراندا لیستی ئهم داواکارییانه بهڕووی ئیمزاکهرانی لائیحهی مافهکانی پهنابهران بهرز دهکاتهوه:
١- پێویسته دهستبهجێ سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران ڕابگرن و کۆتایی بهێنرێت به سیاسهتی ڕاگرتنی پهنابهران و ئاوارهی جهنگ له کهمپ و هۆستێڵ و شوێنە نەشیاوەکاندا و دابڕینیان له ژیانی شاری و گواستنەوەیان بۆناو کۆمهڵگە و شوێنی شایسته به ئینسان.
٢- پێویسته حکومەتەکانی ئەوروپا و بەریتانیا ئەو ناوچانەی پەنابەرانی پیادەپەڕنەوە بەپەلە ناچاربکرێن سنورەکانیان بەڕووی پەنابەراندا بکەنەوە و دیوارە دڕکاوییەکانی سنوریان هەڵگرن، تا پەنابەران ناچار نەکرێن ڕێگای سهختی دەریاکان و دارستانە چڕەکان بگرنەبەر.
٣- پێویستە حکومەتەکانی ئەوروپا و حکومەتی بەریتانیا ناچار بکرێن ئەو ڕێکەوتننامانەی کە لەگەڵ تورکیا و یۆنان و ڕواندا بەدژی پەنابەران و بۆ دیپۆرتکردنەوەیان مۆریان کردووە، هەڵبوەشێننەوە.
٤- دهستبهجێ پهنابهران له گرتوخانه دهستبهسهره پهنابهرییهکاندا ئازاد بکرێن.
٥- دابینکردنی ئیمکانات و پێداویستی گونجاو به شێوهیهکی پلانداڕێژراو و به مهبهستی ههرچی زووتر جێکهوتنی پهنابهر و کۆچبهران لهنێو ئهو کۆمهڵگەیانهی هانای بۆدهبهن و بههرهمهند بوونیان له ههموو پێداویستییهکی فهردی و کۆمهڵایهتی و ئابووری بهشێوهیهکی یهکسان.
٦- بهڕهسمیهت ناسینی مافی پهنابهری بۆ ههموو ئهوانهی که وهك پهنابهری سیاسی بههۆی جهنگ وشەڕ و کێشمەکێشی قهومی و مهزههبی وهیان بەدەلیلی جنسی لهشوێنی ژیانی خۆیان ههڵکهنراون و هاوکاری کردنیان بۆ دهستپێکردنهوهی ژیانی ئاساییان.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە ڕۆڵی خۆی لەپێناو جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە و بەرگرتن بە سیاسەتی دژی پەنابەری وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا، لە دژی دیپۆرتکردنەوە، مافی مانەوە و هەڵهاتن، لە دژی ڕاسیزم و جیاکاری کۆیلەکردنی ئینسانەکان لەسەر بنەمای ڕەگەز و مافی هاوڵاتی یەکسان بێدرێخ تێدەکۆشێت. لەم ڕێگایەشەوە داوا لە تەواوی ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران و یەکێتی کرێکاری و ئەحزاب و لایەنانەی خۆیان بە بەرگریکار لە مافەکانی پەنابەران دەزانن، پشتیوانی لەو داواکارییانە بکەن و پەنابەران بەتەنها جێ نەهێڵن.
نا بۆسیاسەتی دیپۆرت، مافی پەنابەری مافی ئینسانە
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١٩/٦/٢٠٢٢
دیپۆرتی پهنابهران بۆ ڕوهندا بوهستین!
بهخۆپیشاندانی نارهزایهتی ئێمهوه پهیوهستبن رۆژی :دووشهمه١٣/٦/٢٠٢٢ كاتژمێر:٩بهیانی شۆین:بهردهم دادگای دادوهری شاهانه لهلهندهن Royal court’s of Justice,The strand,WC2A 2LL نزیكترین ئیستگای قیتاری:Holborn لهسهرخهتی سور باههموان پێكهوهڕێگهنهدهین پهنابهران بهزۆرهملێ دیپۆرتی ڕوهندا بكهن لهئیستادا دهیان پهنابهر لهگرتووخانهدهستبهسهرهكانی بهریتانیا ڕاگیراون كهوابڕیاره رۆژی سێشهمه١٤/٦ یهكهمین كاروانی زۆرهملی پهنابهران بنێرن بۆ ڕوهندا داوا لهتهواوی پهنابهران وئازادیخوازان دهكهین لهم خۆپشاندانهناڕهزایهتیه بهشداری بكهن.
لهناوهندی ههواڵگری فیدراسیۆنهوه: دژ بەناردنی پەنابەران بۆ رواندا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەرپاکرا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
چوارشەممە ٨/٦/٢٠٢٢ کاتژمێر ٤ی ئێوارە لەبەردەم کۆمیسیاری باڵای حکومەتی رواندا لە لەندەن، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی هاوبەش بەژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان لەبەردەم کۆمیسیاری باڵای حکومەتی رواندا رێکخست دژ بە ناردنی بەزۆری پەنابەران بۆ رواندا. لە خۆپیشاندانەکەدا چەندین دروشمی دژ بە رێکەتننامەی نێوان حکومەتی روانداو بەریتانیا بەژیان و جارەنوسی پەنابەران و داواکاری هەلپەساردنی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا لە ١٤/٦/٢٠٠٢ وە ئیدانەکردنی سیاسەتی دژی پەنابەری حکومەتی بەریتانیا بەرامبەر بەپەنابەران بەرز راگیرا. لەم خۆپیشاندانەدا نۆێنەرانی داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران وتەیان پێشکەش کردو سیاسەتی زۆرەملێی دیپۆرتی پەنابەرانیان بۆ رواندا ریسواکرد لەم نێوەدا پەنابەران لە گرتوخانە دەستبەسەرەکانەوە بەرێگای تەلەفون پشتیوانی خۆیان بە وتنەوەی دروشمەکان دژ بەناردنیان بۆ وڵاتی رواندا لەرێگای میکرۆفۆنەوە دەوتەوە بە دروشمی ” نا بۆ ناردنمان بۆ رواندا، مافی پەنابەری مافی ئینسانە، ئێمە قوربانی جەنگ و نا ئارامیین، نا بۆ دیپۆرتمان بۆ رواندا، ئێمە لێرە دەمێنینەوە….. دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وتەیەکی پێشەکەشکرد دژ بە رێکەتننامەی نێوان حکومەتی رواندا و بەریتانیا بەژیانی پەنابەرانەوە و ئاماژەیدا بە دۆخی پەنابەران لە گرتوخانەکان و هەلومەرجی ئەمڕۆی جیهان و جەنگ و ملیتاریزم کە بەرۆکی بە کۆمەڵگای بەشەری گرتوەو هاوپشتی و هاوکاری رێکخراوەکان دژ بەسیاسەتی دژی پەنابەری و بەرگری لەمافەکانی پەنابەران پێویستە. شایەنی باسە لەم خۆپیشاندانەدا چەندین کەناڵی میدیای بەریتانیا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ خۆپیشاندەران ئەنجامدا. چاوهروانی ههواڵی زیاتربن
فیدراسیۆن بەڵگەی رێککەوتن بۆ ناردنەوەی پەنابەران بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکات
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
بەریتانیا١-٦-٢٠٢٢:
لەنامەیەكدا کە بەدەستی ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن گەیشتووە “تۆم پیرس گلۆڤ وەزیری دادو کاروباری کۆچ و پەنابەری نایاسایی، لەنامەیەکدا کە لەبەرواری ٦نیسان ٢٠٢٢ئاڕاستەی دکتۆر (نزار خیراڵڵە) جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات و سوپاسگوزارە لەگەیشتن بە ڕیککەوتن سەبارەت بەناردنەوەی پەنابەران”
لەنامەکەدا هاتووە”. ناردنەوە بە گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمەش دەتوانێ ناردنەوەی کوردە عێراقیەکان سادە و ئاسان بکات کە پێکدێن لە ژمارەیەکی بەرچاو لە لە بەریتانیا. “
هەر لەو نامەیەدا هاتووە” سوپاس بۆ ڕێککەوتن لەسەر پێدانی دۆکیومێنت( یارمەتی پێدانی دۆکیومێنت و بەڵگەنامە /ناسنامە ) کە یارمەتی دەدات لە زاڵبوون بەسەر هەر کۆسپ وتەگەرەیەکی ترانزێت (پەڕینەوە) لەبەغدا.”
لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بەم نامەیە ووتی”ئەم نامەیە بەڵگەیەکی ئاشکرایە بۆ ڕیککەوتنی نێوان حکومەتی عێراقی وحکومەتی بەریتانیا سەبارەت بە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران، ئەمە کارێکی نایاسایی وە هاوکات تاوانێکی گەورەیە بەرامبەر چارەنووسی دەیان پەنابەر کەبەرهەمی داسەپاندنی هەلومەرجێکی ئەوپەڕی نامرۆڤانە لە سەرکو ت وبێکاری هەژاری ونەبوونی خزمەتگوزاری و بێمافی بەسەر کۆمەلگادا دایانسەپاندووە ، لەدەرەوەش دەست لەیەخەی پەنابەران ناکەنەوە و پەنابەریان کردۆتە وەرقەیەکی سیاسی وئابووری لە پێناو قازانج و بەرژەوەندیەکانیان. بۆیە پێویستە بەتەواوی تواناوە لە ئاستی دەرەوەو ناوەوە بەدژی ڕابوەستین”
ئەوەشی ووت”هاوکاری وئاسانکاری بۆ سیاسەتی بەزۆرناردنەوەی پەنابەران بە مانای نائومێدکردنی دەیان گەنجە کە بە هەزار و یەك دەردەسەری و رێگای ترسناك گەشتونەتە بەریتانیا، بەمانای ماڵوێرانکردن و دابڕانی دەیان خێزان ومناڵە لەیەکتری کە ژیانیان لەم ووڵاتە دامەزراندووە ،بەمانای خاڵیکردنەوەی دەیان سفرەی خەڵکی هەژارە لەکوردستاندا کە بەشێکی بەرچاویان سەرچاوەی بژێویان کەسێکە لەهاندەران، ئەمە جگە لەوەی هەڵبژاردنی شۆینی ژیان ونیشتەجێبوون و وەرگرتنی مافی مانەوە لەهەر ووڵاتێك سەرەتاییترین مافێکە کە پێویستە هاووڵاتیانی کوردستان وعێراق لێی بەهرەمەند بن و مافی هیچ حکومەت و دەسەڵاتێك نیە ئەو مافە لەهاووڵاتیان وەربگرێتەوە”
دەشتی ئەوەشی ووت”پیویستە پەنابەران بەخەباتی یەکگرتووی و کۆبوونەوەمان لە دەوری فیدراسێون و خۆرێکخراوکردن بەپشتیوانی خەڵکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست وڕێکخراوەکانی بۆ ناکامکردنەوەو شکستپێهێنانی تەواوی ئەم ڕێککەوتننامەیەی نێوان حکومەتی بەریتانیا و عێراق وهەرێم ، بەردەوامی بدەین بە ناڕەزایەتیەکانمان “
لە ئێستادا زیاتر لە ٦٠ پەنابەر کە زۆربەیان هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن لەژمارەیەك لە گرتووخانەکانی بەریتانیا ڕاگیراون .فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کەمپەینێکی ڕاگەیاندووە لە پێناو بەرگرتن بەدیپۆرتی ئەو پەنابەرانە وئازادکردنیان.
چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن.
لە: وەزارەتی نێوخوی بەریتانیا
تۆم پێرس گلۆڤ
وەزیری داد و کاروباری کۆچ وپەنابەری نایاسایی
٢ مارشام ستریت، لەندەن
٦ی ئەپریل (نیسان) ٢٠٢٢
بۆ:
بەرێز جەنابی نزار الخیراللە جێگری وەزیری دەرەوەی عیراق
بەڕێز باڵا مەقام
سوپاسگوزارم کە گەیشتین بە ڕێکەوتن لەسەر چەندین پرسی گرنگ سەبارەت بە ناردنەوە (گەڕاندنەوە) کە لێرەدا کورتم کردۆتەوە بۆ ئاسانکردن:
. ناردنەوە بە گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمەش دەتوانێ ناردنەوەی کوردە عێراقیەکان سادە و ئاسان بکات کە پێکدێن لە ژمارەیەکی بەرچاو لە عێراقیەکان لە بەریتانیا. هەروەها سوپاس بۆ ڕێکەوتن لەسەر پێدانی دۆکیومێنتەوە( یارمەتی پێدانی دۆکیومێنت و بەڵگەنامە /ناسنامە ) کە یارمەتی دەدات لە زاڵبوون بەسەر هەر کۆسپ وتەگەرەیەکی ترانزێت (پەڕینەوە) لەبەغدا
سوپاسنامەیەك بۆ تەواوی ڕێکخراوە پەنابەری و ئینساندۆست و چەپ و رادیکالەکان و یەکێتیە کرێکاریەکان، بۆ ئەو پەرلەمانتار و کەسایەتیانەی کە لەهەڵمەتی دژ بە دیپۆرتی پەنابەران هاوکارمان بوون.
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ناڕەزایەتیمان کرد تا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دیپۆرتی پەنابەرانمان لە بەریتانیا ڕاگرت!
سوپاسنامەیەك بۆ تەواوی ڕێکخراوە پەنابەری و ئینساندۆست و چەپ و رادیکالەکان و یەکێتیە کرێکاریەکان، بۆ ئەو پەرلەمانتار و کەسایەتیانەی کە لەم هەڵمەتەدا هاوکارو هاوبەشمان بوون، بۆ هەموو ئەو ئازادیخوازانەی کە بەهەر ڕێگەیەك بووبێت لەم کەمپەینەدا هاوکارمان بوون و پەنابەران و کەسوکاریان تەنها جێنەهێشت !
بەرێزان!
دڵنیام ئێوە خۆتان چەند ڕۆژێکە ئاگادارن کە بەهۆی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ژمارەیەك لە پەنابەرانی کوردزمان، چون و لە چ ئاستێکدا فیدراسێونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە مەیداندا ئامادەبووەو بەردەوام لە هەموو ڕێگەیەکی گونجاو و یاسایی و ناڕەزایەتی دەربڕینەوە لە هەوڵدابووە بۆ ڕاگرتنی ئەم بڕیارە دژی ئینسانیەی هۆم ئۆفیس، کە دەکرا بێتە هۆی نا ئومێدو کارەسات و رووداوێکی یەکجار خەمگین کە بەرۆکی بە دەیان خێزان گرتبوو کە بە دڵنیاییەوە هەر ئەمەش دواتر ڕێگەی خۆشدەکرد بۆ ئاساییکردنەوەی دیپۆرتی سەدان کەسی ترو ڕەنج خەسارکردنی هەموو ئەو کەسانەی کە ساڵەهای ساڵە بە قیمەتی قوربانیدانێکی یەکجار گەورە هاتوونەتە بەریتانیا و بەئومێدی ژیانێکی خۆشتر و دوور لە ستەم و سوکایەتی پێکردن و برسیکردن و بێکاکردن.
هەربۆیە ئەوەی کە ئێمە وەك فیدراسیۆن لەم هەفتەو دە رۆژەدا ئەنجامماندا راوەستانەوە دژ بە بڕیارەکە و ڕوو بەڕووبوونەوەی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەو هەڵوێست گرتن بوو دژ بە هوم ئوفیس و حکومەتی بەریتانیا، لەم ڕێگەشەوە لە پاڵ رێکخستنی خۆپیشاندان لە ناوخۆی کوردستان و لە بەریتانیا، جیاواز لە تۆمارکردنی سکاڵا لە رێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان و دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مروڤ دژ بەم پێشڵکاریانەی حکومەتی بەریتانیا هاوکات دەیان حزب و رێکخراو و سەدان کەسایەتیمان ئاگادار کردەوە لەو هەنگاوە پڕ مەترسیەی کە ئەگەر رێ پێنەگیرایە دەبوو هەوێنی نائومیدیەکی گەورە لەنیو ریزی ئەو پەنابەرانەدا کە بە نرخی گیان لەدەستدانی سەدان هاوڕێ و دۆست و ئازیزان گەشتوونەتە ئەم وڵاتە !
کارێك کە ئێمە لەم هەفتەیەدا ئەنجامماندا هەڵخراندنی تواناو ئیبتکاری بەشێکی بەرچاو لە هەڵسوڕانی فیدراسیۆن و کەسانێك کە خۆیان بەشدارو هاوئامانج دەزانی لەم جوڵانەوەیەدا، بۆیە لە لایەکی تریشەوە هەروەک ئاگادارن بەردەوام لەرێگەی ڕاگەیاندو میدیاکانەوە ئێمە لە هەوڵی زیندو راگریتنی دۆخەکەو بەهێزکردنی جەمسەرێکی هەقخوازدابووین بۆ داکویکردن لەمافی پەنابەران، تا سەرئەنجام لە دواین چرکە ساتەکانی پینانە رۆژی سێ شەممە و جێ بەجێکردنی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانەدا، هۆم ئوفیسی حکومەتی بەریتانیا بە فەرمی رایگەیاند کە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران هەڵدەپەسێرێت و گەشتەکە هەڵوەشێنراوەتەوە لە نێو گرتووخانەو زیندانەکاندا بەفەرمی پیانیان راگەیانبوون کە دیپۆرتەکەتان ڕاگیراوە!
بەرێزان
وەک هەموو لایەك ئاگادارن کە ئێمە وەک فیدراسیۆن لە رۆژی یەکەمەوە دژی ئەم هەوڵانەی هۆم ئۆفیس بەتووندی راوەستاینەوەو نایاسایی بوونی ئەم هەڵویستەمان راگەیاند و سەلماندمان. بۆیە دواجار خۆشحاڵانە لە دواین چرکەساتدا ئەم هەوڵی دیپۆرتە راگیرا و شکستی هێناو بەرەی ئێمەی پەنابەران و ئازادیخوازان سەرکەوتنێکی گەورەو پربایەخی بەدەستهێنا، کە ئەمەش تەنیا بەرهەمی یەکگرتوویی و هاتنەمەیدانمان بوو.
هەربۆیە لێرەوە روومان لە هەموو ئێوە یەك بەیەکی ئەو ڕێکخراو کەسایەتی و سیاستمەدارانەیە کە بەشێک بوون لەم هەوڵانە و بەدەم بانگەوازەکەی فیدراسیۆنەوە هاتن و هەڵوێستی جوامێرانەی خۆتان نیشانداو لەهەوڵێکی شایستەدا بوون بۆ هاوکاریکردنی ڕاگرتنی ئەم بڕیارەی هۆم ئوفیس دژ بە پەنابەران!
بۆیە دەستی هاوکاری و هاودڵی یەك بەیەکتان دەگوشین و ئێوە بە هاوکارو بەشدارێکی کارا دەزانین لە بەسەرکەوتن گەیاندنی کەمپینەکەمان و هیودارین ئەم ئەزموونە بەرز ڕاگرین و هەر کات و ساتێك ئەم بڕیارە جاریکی تر هێنرایەوە مەیدان بەتووندی لەبەرامبەریدا راوەستینەوە، چونکە ڕاگرتن و هەڵپەساردنی ئەم دیپۆرتکردنەوەیە هێشتا بەمانای هەڵوەشانەوەی کۆی رێکەوتنامەکە نیە، بەڵکو تەنیا ئەوەندەیە کە لە ئێستادا بۆ ماوەیەکی کاتی دیپۆرتکردنەوەی ئەم پەنابەرانەیان راگرتووە، بۆیە پێویستە هەمیشە ئامادەو لەپەیوەندیدا بین بۆ هەر جوڵەیەکی حکومەت و هێنانەوە مەیدانی ئەم بڕیارە، بۆیە تەنیا رێگە لەبەردەم ئێمەدا یەکگرتووی و گردبوونەوەمانە لە دەوری فیدراسیون و خۆرێکخراوکردنمانە بۆ شکست پێهێنانی تەواوی ئەم رێکەوتننامەیەی نێوان حکومەتی بەریتانیاوعێراق وهەرێم.
ماوەتەوە بڵێین هەنگاوەکانی تا ئێستا سەلماندی کە یەکیەتی و هاودڵی و یەکگرتنمان هەوێنی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی مافەکانمانە، بۆیە دەبیت ئەم هەنگاوەی تا ئێستا وەك سەرکەوتنێکی گەورە بەرز بنرخێنین و رایگرین و هاوکات خۆمان ئامادەتر بکەین بۆ هەڵوەشانەوەی تەواوی رێکەوتننامەو بەدەستهینانی مافی پەنابەریمان!
جارێکی تر ئێمە وەك فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سوپاس و ستایشی یەك بەیەکتان دەکەین بۆ هەموو هەوڵ و تەقەلاکانتان سەبارەت بە راگرتن و هەڵوەشاندنەوەی دیپۆرتی ئەمڕۆی پەنابەران بۆ هەولێر، ئەگەر بەشێوەیەکی کاتیش بووە، هەروەها هەر لێرەشەوە پیرۆزبایی وخۆشحالی خۆمان بۆ هەموو ئەو پەنابەرانە و کەسوکارو منداڵەکانیان رادەگەیەنین کە چەندین رۆژە لە دڵەراوکەو نیگەرانیەکی یەکجار گەورەدا بوون، پێیان دەڵێین کە تەنیا رێگەی ئێوە بۆ رزگاربوون لە تەوقی دیپۆرتکردنەوە یەکگرتووبوون و رێکخراوبوونتانە لە دەوری فیدراسیۆن دا، بۆ داکۆیکردن لەمافەکانتان!
سکرتاریەتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٣١/٥/٢٠٢٢
جیرمی کۆربن سەرۆکی پیشوی لیبەر پارتی داوادەکات چاوپخشێننەوە بە دیپۆرتی پەنابەران
by usr_web171_1
written by usr_web171_1






















