Author
usr_web171_1
بەلەمێکی چوپی پەنابەران لەدەریایی ئیجە ژێر ئاوکەوت چەند پەنابەر ژیانیان لەدەستدا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
هیوا خدر/ بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
کە لە ناوچەی مەرماریس سەر بەشاری مۆغەڵا لەدەریایی ئیجە لەسنوری دەریایی تورکیا بەلەمێکی چوپی پەنابەران ژێر ئاوکەوت پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ،، ٧،، پەنابەری رزگارکردوەو وە تەرمی شەش پەنابەریشیان دۆزیەوە کە دوو منداڵی ساواو دوو مێردمنداڵ و یەک ژن بووە وە پێنچ پەنابەری تر تەرمەکانیان نادیارەو تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە
لە حەوتەمین ساڵ مەرگی ئالان کوردی، پێویستە ئەم دونیا لینگەوقوچە لەسەر پێی خۆی دابنرێتەوە!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئەمڕۆ ڕیکەوتی ٢ ی سێپتەمبەر ٢٠٢٢ حەوت ساڵ بەسە ژیان لەدەستدانی ئالان تێدەپەڕێ، هێشتا برینی ئالان لەناخی ئێمە و مرۆڤدۆستان و ئازادیخوازن سارێژ نەبووە وتەواوی بۆرجوازی جیهانی دەرگیری میلیتاریزەکردن وجەنگ و داگیرکارین و کۆمەڵگەی بەشەریان ڕاکێشاوەتە نێو دەورەیەکی نوێ لە نائەمنی و تراژیدیای ئینسانیەوە.
فیدراسیۆن بههانای ژمارهیهك پهنابهرانهوهدهچێت كهژیانیان ڕووبهرووی مهترسی دهبێتهوه
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
فیدراسیۆن بههانای ژمارهیهك پهنابهرانهوهدهچێت كهژیانیان ڕووبهرووی مهترسی دهبێتهوه
هیواخدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥/٨/٢٠٢٢ بەلەمێکی پەنابەران کە زیاتر لە ،، ٦٥ ،، پەنابەری لەسەر بوو کە بەشێکیان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوون ڕووبەڕووی ژێرئاوکەوتن بویەوە بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری کارپێکەری بەلەمەکە ووتیشی”بهلهمهكهپێش سێ رۆژ لەسنورەکانی تورکیا بەڕێکەوتبوو بەدرێژای شەوی ڕابردووش ڕووبەڕووی شەپۆلێکی سەختی دەریاببونەوە ئاوێکی زۆر چوبویە ناوبەلەمەکەوە لە نزیک دوورگەی ( کالاماتا )ی یۆنانی” پهنابهرهكان بهفیدراسێۆنیان ڕاگهیاند” لهكاتی لەکارکەوتنی بەلەمەکە شەڕ لەنێوان قاچاخچی و ڕێبەرو کاپتنی بەلەمەکە ڕوویداو دمووچاوی خۆیان دەپێچنەوە کە ترسێکی زۆر لەنیوماندا دروست كرد تائهو ڕادەی ههموان هەستمان بهوهكرد کەلەلایەن ئەو گروپە قاچاخچیەوە بێ سەروشوێن بكرێن یان بخرێنە ناو دەریاوە بۆ پاراستن و هەڵاتنی ژیانی خۆیان شایهنی باسه دوای ئاگاداركردنهوهوهانا هێنانی پهنابهرهكان بۆ فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی لەسەرەتایی رووداوەکەوە بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان ڕاستەوخۆ پەیوەندیكرا بە گشت لایەن و ڕێکخراوەکانی چاودێری ناو دەریا لەلایەن نۆێنهرانو بهرپرسیارانی فیدراسیۆن لە گشت ووڵاتان بەزووترین کات پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکارو ڕێکخراوە کانی فریاگۆزاری پەنابەران ئاگادارکرانەوە خۆشبەختانە گەیشتنە لایان بە کەشتی و هەلیکۆپتەر چاودێری ڕزگارکردن خرایە سەریان هیوا ووتیشی تا کات ژمێر ١١ پێش نیوەڕۆ سەرجەم پەنابەرەکان ژیانیان پارێزراوبوە لەدوا هەواڵیشیان ڕێکخراوی (. Each The Med) فیدراسیۆنیان ئاگادارکردۆتەوە کە ژیانیان پارێزراوەو بەڕێگاوەن بەرەو ئیتاڵیاو ئەوانیش چاودێریان دەکەن بۆ ئەوەی پارێزراوبن هیواخدر”سهرباری ئهوپهری سوپاس گوزاری لهههموو ئهورێكخراوانهی بهپیر داوای فیدراسێۆنهوه هاتن بۆ رزگاركردنی ئهوپهنابهرانه ـداوا لەگشت پەنابەران دەکات کە چیتر ئەو ڕێگا پڕمەترسیە نەگرنە بەر وە چیتر بە قسەو بەڵێنەکانی قاچاخچیەکان هەڵنەخەڵەتێن و ژیانی خۆیان و ئەزیزانیان نەخەنە مەترسیەوە” چاوهروانی ههوالی زیاتربن
سارا پارکەر هەڵسوڕاوی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ جێهێشتین
ڕزگارکردنی پەنابەران و کورتەئامارێک سەبارەت بەپەنابەران لەتورکیا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ڕزگارکردنی پەنابەران و کورتەئامارێک سەبارەت بەپەنابەران لەتورکیا
لەسەر دیار نەمانی ژمارەیەك پەنابەر تورکیاو یۆنان یەکتری تاوانبار دەکەن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
هیوا خدر/ بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هەواڵی دیارنەمان و بێسەروشوێن بوونی ،، ٣٨ ،، پەنابەر دەنگدانەوەی ڕاگەیاندنەکانی لێکەوتەوە لە سنوری نیوان ،، تورکیاو یۆنان ،، لەسەر رووباری ،، ئیفرێست ،، سەر بەشاری ،،ئەدرنا،،دوای ئەوە لەلایەن پۆلیس و جەندرمەو پاسەوانانی سنوری تورکیا گەڕان و پشکنین لەو ناوچەیە کرا لەلایەن پارێزگاری شاری ئەدرنەشەوە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکان ڕاگەیەندرا کە : هیچ پەنابەرێکیان لەسنوری تورکیا نەدۆزیەوەتەوەو هیچ ئاسوارێکیش نیە بۆ بۆنی ئەو کۆمەڵە پەنابەرە” هیوا ووتیشی” ئەمڕۆش ڕێکەوتی ١٦/٨/٢٠٢٢ ،، نيتيس ميتراكيس ،، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان ڕایگەیاند کە شوێنی ئەو ،، ٣٨ ،، پەنابەرەیان دۆزیوەتەوەو دەستگیریان کردوون و رەوانەی کەمپی کاتی کراون و خواردن و خواردنەوەیان پێداون و خزمەتگوزاری پزیشکیشیان پێسکەش کردوون دواتر ڕێکارەکانی داواکردنی مافی پەنابەرتیان تاوتوێ دەکرێت” لەلایەکی ترەوە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان ئاماژەی بەوەشدا وە”کە پەنابەرەکان لەڕێکەوتی ١٤/٨/٢٠٢٢ هاتوونەتە خاکی یۆنان بۆماوەی یەك ڕۆژ خۆیان شاردۆتەوەو دواتر داوای هاوکاریان کردووەو لەلایەن هیزەکانیانەوە شوێنیان دۆزراوەتەوە کە پێک هاتوون لە ،، ٣٥ پەنابەری سوری لەگەڵ ٣ پەنابەری فەڵەستینی ،، هەروەها ووتیشی “بەپێی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان لەگەڵ پەنابەران پێشترلەسەر سنور لەخاکی تورکیا لەلایەن جەندرمەی تورکیەوە دەستگیرکراون بە زەبری هێزو ئەشکەنجە لە ڕووبارەکە پەڕێندراونەتەوەو ڕەوانەی خاکی یۆنان کراون لەکاتێکدا دەبوایە تورکیا مافی پەنابەرێتی نیودەوڵەتیەیان پێبدات بەپێی ڕێکەوتنامەی نیودەوڵەتی تایبەت بەپەنابەران نەک بەوشێوەیە ڕەوانەی یۆنانیان بکات..” هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە کاتی رەوانەکردنی ئەوپەنابەرانە بۆ یۆنان منداڵێکی تەمەن ،، پێنچ ساڵ ،، لەخاکی تورکیا لەسنوری تورکیا ژیانی لەدەستداوەو تەرمەکەی نادیارە بۆیە هەوڵدەدەین لەڕیگایی خاچی سوری نێودەڵەتی و مانگی سوری نێودەوڵەتی تەرمی ئەو منداڵە پێنچ ساڵانە لەسنوری خاکی تورکیا بدۆزینەوەو رادەستی خێزانەکەی بکەینەوە تا بەشیوەیەکی شایستانە بەخاک بسپێردرێت لەلایەکی ترەوە”تورکیاش تەواوی تۆمەتەکانی یۆنان لە رەوانەکردنی پەنابەران بۆ یۆنان لەتەواوی سنورەئاوویەکان و ووشکانیەکانی رەتدەکاتەوەو دەڵێت ئەوە یۆنانە پێشێلی مافەکانی پەنابەران دەکات و ئەشکەنجەو ئازاری جەستیان دەدەن و بێ گویدانە مەترسیەکان پەنابەران دیپۆرت دەکاتەوە کە بەوهۆیەوە سەدان پەنابەر ژیانیان لەدەستداوە” شایەنی باسە تورکیاو یەکیتی ئەوروپا لەساڵی ٢٠١٦ دا ڕێکەوتنێکیان واژۆ کرد کە لەگەڵ یۆنان بەهاوبەشی کاربکەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی پەنابەران و هەردوولا سنورەکانیان توندوتۆڵ بکەن بەڵام تورکیا تاک لایەنە لە ڕێکەوتی ٢٨/٢/٢٠٢٠ سنورەکانی بەرووی پەنابەراندا کردەوە بە بیانوی ئەوەی تورکیا زۆرترین ڕێژەی پەنابەری لە ئەستۆ گرتوەو چیتر ناچار نیەو توانای نیە بەوشێوەیە پەنابەر لەئەستۆ بگریت دەبێت یەکیتی ئەوروپاش لەوەبەشداربێت کە لەکاتێکدا زۆرینەی پەنابەران خواستیان گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپایە لەو کاتەوەش یۆنان زۆر بەتوندی سنورەکانی توندوتۆڵکرد بە هاوکاری و پاڵپشتی ووڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتی ئەڵمانیا لەوکاتەوە مامەڵەی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان لەگەڵ پۆلیسی پاسەوانانی سنوری یۆنان زۆر گۆڕاوەو زۆر نامرۆڤانەو دوور لەمافەکانی مرۆڤ و مافەکانی پەنابەران مامەڵەلەگەڵ پەنابەراندا دەکەن جگە لەدەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەیان ڕووت دەکرێنەوە لەڕووی جل و بەرگ و کەل و پەلەکانیان و دڕاندن و سوتاندنی پارەو بەڵگەنامەی کەسێتی و پاسپۆرتەکانیان ئازارو ئەشکەنجەی جەستەیش دەدرێن کە تەنها لەسنوری ئەدرنا لەماوەی کەمتر لەسالێک زیاتر لە ،، ٢٠ ،، پەنابەر بەهۆی ئەشکەنجەو بێ جل و بەرگ لە کەش و هەوای ساردی زستاندا کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکراونەتەوە هەر لەسەر سنور ژیانیان لەدەستداوە.بەداخەوە مەسەلەی پەنابەران کراونەتە کارتێکی سیاسی بەشیوەیەکی نامرۆڤانە مامەلەیان پیوەدەکرێت. خوێنەری هەواڵ و زانیاریەکانی فیدراسیۆن بن دەربارەی پەنابەران
فیدراسیۆن سەبارەت بە مانگرتنی زیندانیانى بادینان دەیان ڕیکخراوەی جیهانی ئاگادارکردەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنەوە:
لەنامەیەکدا کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وینەیەکی بۆ ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن ناردوە هاتووە” دهیان رۆژنامهنوس و ئازادیخوازو هەلسوراوی مەدەنی بادینان بهتۆمهتى جۆراوجۆر لهزیندانهكانی حکومەتی هەریمی کوردستان توندكران و لە ئیستا دامانیان لەخواردن گرتوە و ڕۆژانە ژمارەیان زیادەبێت و مەترسی جدی لەسەر ژیانیان دروست بووە و بەشێکیان توشی نەخوشی بوونەو لە ھۆش خۆیان دەچن و له بارودۆخێكی تهندروستی خراپدان و چارهسهری تهندروستی پێویستیان پێشكهش ناكرێتو ژیانیان خەریکە لە مەرگ نزیك دەبێتەوە.”
هەرلەنامەکەدا هاتووە”هەندێك لەو گیراوانە ماوهی سێ ساڵ و سێ مانگه بهبێ هیچ دادگاییكردنێك له زیندان راگیراون…ئهو دۆخه مهترسیدارهی زیندانیانی بادینان پیای تیپهڕدهبن لهپێش چاوی داواكاری گشتی روودهدات، له كاتێكدا دهبێت داواكاری گشتی رۆڵی بهرگریكار و پارێزهری یاساكان ببینێت له بهرامبهر زیندانیان و پیادهكردنی مافهكانیان، بهڵام بهپێچهوانهوه داواكاری گشتی له ئێستادا بۆته بهربهست وبهشێكه له تهواوكاری سزای تۆڵهكردنهوهیهی دهسهڵات و حیزب و حكومهت لهبهرامبهر زیندانیانی بادینان جێبهجێی دهكەن..
هەروەها نامە کە ئاماژە دەکات بە “ لەکاتێکدا ئەو هەلسوراوانە لەپێناو خواستە ڕەواکانیاندا بەشداریان لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکاندا کردوە، نەك تاوانێکتان نەکردووە، بەڵکو بە ئەرکی خەباتکارانەی خۆتان بۆ خواستی ڕەوا و سادە ی جەماوەوهاتونەتە مەیدان….دەسەلاتدارانی حکومەتی هەریم کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە ڕێگای دەستبەسەراگرتنی داهاتی خەڵکی کوردستان و بە پشت بەستن بە هێزی چەکدار و خۆبەستنەوە بە وڵاتانی ناوچەکەوە درێژە بە دەسەڵاتی خۆیان دەدەن، کەوتونەتە بەردەم نەفرەت و توڕەیی جەماوەریەوە و ڕۆژ بە ڕۆژیش ئەو ناڕەزایەتیە بەرینتر دەبێتەوە، خواستەکانی زیاتر دەبێت و لە ئێستادا خواستی ڕاماڵینی ئەو دەسەڵاتە، بۆتە ویستێکی کۆمەڵایەتی فراوان…”
هەروەها دەڵیت”سەرکوتی خۆپیشاندانەکان، زیندانی هەلسوراوان وسزادانیان، تۆمەت بەخشینەوە و سیناریۆ بۆسازکردن، نانبڕین و ڕاوەدوونان ، تا دەگاتە کوشتاری خۆپیشاندەران… بەڵگەی ئاشکرای دیکتاتۆر بوون و دژە ئازادی بوونی دەسەڵاتدارانی هەریم نیشان دەدەن.”
لەنامەکەدا داوا لەرای گشتی جیهان ورێکخراوەکانی داکۆکیکار لەمافی مروڤ ویەکیتی کریکاریەکان دەکات”بەهانای زیندانیەکانی بادینانەوە بچن داوا لە حکومەتی هەرێم بکەن دەستبەجێ گیراوەکانی بادینان ئازاد بکەن وئازادی سیاسیوئازادی خۆپیشاندان ومانگرتن وکۆبوونەوەی ئازادی رادەربرین بەرەسمی بناسێت….”


لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە بەلەمێکی پەنابەران لەسنوری دەریایی یۆنان ژێر ئاوکەوت
هیوا خدر/ بەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند کە لە لەدەریایی ئاوی نێودەولەتی بەدووری ٣٨ میل لەدوورگەی رودوس ی یۆنانی کەدەکەوێتە ناوچەی ئاوی ژیر دەسەڵاتی یۆنان بەلەمێکی پەنابەران کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سەرلەبەیانی ڕێکەوتی ١٠/٨/٢٠٢٢ بە ،، ٨٠ ،، پەنابەرەوە ژێر ئاوکەوتووە هەروەها بەپێی لێدوانی ، نیکۆس کۆکالاس ، ووتەبێژ بەناوی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان ڕایگەیاند تا ئێستا توانیومانە ،، ٢٩ ،، پەنابەر رزگاربکەین کە هەموویان پیاون هەروەها پەنابەرانی ( عێراق و ئیران و ئەفغانستان ، ن لەشاری ئەنتالیایی تورکیاوە بەڕێکەوتبوون بۆ گەیستن بە ئیتالیا ووتیشی هەموو کەرەستەکانی گەران و پشکنین بۆ رزگارکردنیان بەردەوامە وەک بەلەم و کەشتی و فڕۆکە بەڵام خراپی کەش و هەواو شەپۆلەکانی دەریا لەو ناوچەیە هاوکار نیە بۆ بەردەوامی گەران و رزگارکردنی پەنابەرەکانی تر

پەنابەران لەڕێگای هاشتاگ و کورتە ڤیدیۆ داوای دیاریکردنی چارەنووسیان لەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆکاروباری پەنابەران دەکەن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
پەنابەران لەڕێگای هاشتاگ و کورتە ڤیدیۆ داوای دیاریکردنی چارەنووسیان لەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆکاروباری پەنابەران دەکەن
هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند کە “پەنابەرانی کوردی عێراقی لە ووڵاتی تورکیا لەڕێگای هاشتاگ و کورتە ڤیدیۆ داوای دیاریکردنی چارەنووسیان دەکەن لەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆکاروباری پەنابەران”
ئەوەش ووت “بەپێی نوێترین ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکانUNHCR بۆ کاروباری پەنابەرەن ژمارەی پەنابەرانی عێراقی تۆمارکراو لە ڕێکخراوی ناوبراو هەریەک لە ووڵاتانی ، تورکیا ، میسر ، لوبنان ، ئوردن ، سوریا ، بریتیە لە ،، ٢٧٦ ،، هەزار پەنابەر
وە بەپێی ئاماری سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیاش ژمارەی پەنابەرانی عێراقی تەنها لەتورکیا زیاتر لە ،، ١٤٤ ،، هەزار پەنابەرە جگە لەدەیان هەزار پەنابەری عێراقی دەستبەرداری مافی پەنابەرێتیان بوون لەدوای گۆڕانکاری لە نێوان ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆکاروباری پەنابەران وە سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا لەساڵی ، ٢٠١٨ ، زۆرینەی پەنابەرانی عێراقی لە ووڵاتانی ، تورکیا ، میسر ، لوبنان ، ئوردن ، وە بەتایبەتی لەتورکیا زیاتر لە هەشت ساڵ چاوەڕوانن و چارەنوسیان نادیارە”
هەروەها ووتیشی “وە لە ئێستاشدا پەنابەرانی عێراقی لە ووڵاتی تورکیا جگە لەچاوەڕوانیەکی دورو درێژ بارودۆخی ژیانیان زۆر سەخت تر بوە بەهۆی ناسەقامگیری ، ئابووری و سیاسی …”
ووتیشی “ئێمە وەک فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی هەروەک چۆن بەردەوام لە خەمی پەنابەراندابووین و هاوکاریمان کردوون بەردەوام دەبین وە لەڕێگای نوسراوی فەرمیەوە داواکانیان دەگەیەنین بەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆکاروباری پەنابەران وە داوا دەکەین کۆتایی بەچاوەڕوانیکردنی پەنابەرانی عێراقی بهێنن و چارەنوسیان دیاری بکەن..”
#پەنابەرانی_بێ_چارەنووس
#لاجئون_بلا_مصير

