Author
usr_web171_1
مۆغەڵا: ڕێکەوتی ٥/٥/٢٠٢٢ لە ناوچەی بۆدرووم سەر بەشاری مۆغەڵا ٨٣ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە لە هەمان شارو ڕێکەوت لەناوچەی فەتحیەش ٢٩ پەنابەر دەستگیرکران
ئەزمیر: ڕێکەوتی ٥/٥/٢٠٢٢ لەناوچەکانی چەشمێ و سەفیرهیسارو دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ١٩٦ پەنابەر ڕزگارکران و سێ کەسیش بەتۆمەتی قاچاخچی لەنێو پەنابەرەکان دەستگیرکران
ئایدن: ڕێکەوتی ٥/٥/٢٠٢٢ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٦١ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
بالاکسیر: ڕێکەوتی ٥/٥/٢٠٢٢ لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالاکسیر ٧٢ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەی لیسبوسی یۆنانی
هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکی
فیدراسیۆن ئاماری دەستگیرکردنی پەنابەران لەچوار مانگی ئەمساڵ لە تورکیا ڕادەگەینێت
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
فیدراسیۆن ئاماری دەستگیرکردنی پەنابەران لەچوار مانگی ئەمساڵ لە تورکیا ڕادەگەینێت
لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٢ تا ڕێکەوتی ڕێکەوتی ٢٨/٤/٢٠٢٢ کۆی گشتی ئەو پەنابەرانەی لە تورکیا دەستگیرکراون بریتیە لە ٦٥ هەزارو ٥٦٩ پەنابەری نەتەوە جیاواز کە پەنابەرانی ئەفغانی لە پلەی یەکەمدان بە ٣٢ هەزارو ٢٠٩ پەنابەر کە دەستگیرکراون هەروەها بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئیدارەی شاری ئیستەنبوڵ زۆرترین ئەو پەنابەرانەی لەماوەی چوار مانگی سەرەتایی ئەم ساڵ لەتورکیا دەستگیرکراون لەشاری ئەستەنبوڵ دەستگیرکراون بەرپرسانی پارێزگاو پۆلیس و کۆچ و کۆچبەرانی شاری ئیستەنبوڵ ڕایانگەیاند لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٢ تا ڕێکەوتی ٣/٥/٢٠٢٢ ٢٥ هەزارو ٦٤٤ پەنابەر لەشاری ئیستەنبوڵ دەستگیرکراون کە پەنابەرانی ئەفغانی لەپلەی یەکەمدابوون بە ١١هەزارو ٩٣٦ پەنابەر کە دەستگیرکرابوون کە لەو ژمارەیە ٨هەشت هەزارو ٧٧٣ پەنابەریان ڕاستەوخۆ دیپۆرتی وەڵاتەکانیان کراونەتەوەو وە ١٢ هەزارو ٦٨٤ پەنابەریش ڕەوانەی شارەکانی تر کراون بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دیپۆرتکرانەوەیان بۆ ووڵاتەکانیان هەروەها یەک هەزارو ٩٣٣ پەنابەریش دراون بەدادگا سەبارەت بەو پەنابەرانەشی بەیاسایی لەشاری ئیستەنبوڵ دەژین بەپێی یاسایی پەنابەرێتی ( الحيماية الدولية و الحيمايةةالمؤقتة ) بریتیە لە ٧٦٣ حەوت سەدوو شەست و سێ هەزار پەنابەری نەتەوە جیاواز کە ٥٤٢ هەزاریان پەنابەری سورین بەپێی یاسایی پەنابەرێتی ( الحيماية المؤقتة )
هەروەها پۆلیسی شاری ئیستەنبوڵیش ڕایگەیاند لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٥٨٢ پەنابەریان دەستگیرکردووە لەگەڕەکەکانی ( بییۆغڵۆ و فاتیح ) وە ڕەوانەی بنکەی تۆزلا کراون بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان
هەروەها سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لەسنوری تورکیا بریتیە ١٦٧ پەنابەر کە ژیانیان لەدەستداوە ژمارەی ئەو قاچاخچیانەشی دەستگیرکراون بریتیە لە دوو هەزارو ٥٧٧ قاچاخچی
سەبارەت بەدەستگیرکردنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش لەماوەی چوار مانگی ڕابردووی سەرەتایی ئەم ساڵ بریتیە لە نۆسەدوو ٩٩ پەنابەر کە دەستگیرکراون کە ئەمەش ڕێژەیەکی کەمە لە ئاست پەنابەرانی تر هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ قورسکردنی پێدانی فیزای تورکیا بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەروەها پەنابەران بەناچاری رێگایتر دەگرنە بەر بەمەبەستی گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپا .
دەنگدانی ١٥ ی مانگی مای لە سویسرا بەڕێوەیە. ئاوات علی
دەنگدانی ئەم جارە لەسەر تەرخانکردنی بودجەیەك لەلایەن سویسراوە بۆ هێزی وشکانی و دەریاوانی ئەوروپای یەکگرتو ناردنی هێزی زیاتری سویسری بۆ ناو هێزی ناوبراو کە لە سنورەکانیان پەنابەران دەگرن و ڕەوانەی ئەو شوێنانەیان دەکەنەوە کە لێوەی هاتون بەتایبەتی: لیبیا و یۆنان و تورکیا.
زۆر گرنگە کوردانی دانیشتوی سویسرا ئەوانەی ناسنامەی هاووڵاتی سویسرایان هەیە بە ( نا) بەشداری بکەن و ڕەتی بکەنەوە، پێویستە ئیشارەتیش بکرێت بەوەش کە ئەم دەنگدانە لەلایەن حیزبێکی ڕاستڕەوی دژی پەنابەرەوە ( پارتی لیبراڵی ڕادیکاڵ ،PLR) کە پێی هەستاوەو خستویەتی یە دەنگدانەوە .
ئابوری سویسرا ٣٠% لەسەر کرێکارانی کۆچبەرە و لە بەشەکانی بیناسازی، نەخۆشخانەکان، پاککردنەوە، کشتوکاڵ، کار کردن لەگەڵ بەساڵاچووان دا کار دەکەن و بە موچەیەکی کەمتر لە کرێکارانی سویسری ،ئەم کرێکارانە هەنێك جار ڕوبەڕوی ڕاسیزم دەبنەوەو لە شەرایتێکی سەخت و دژواردا کار دەکەن.
لە ئاستی جیهاندا و سیاسەتی نیو لیبرالیزمی سەرمایەداران و وجودی شەریکاتە گەورەکانی مولتی ناسوێناڵ (multinationales ) لە ووڵاتانی ئاسیاو ئەفریقا و ئەمریکای لاتین ، کە خودی دەوڵەتە زلهێزەکان بەشدارن تیایداو قازانجێکی زۆر دەکەن لە چەوساندنەوەی کرێکارانی ئەم ووڵاتانە، ئەمە لەلایەک ،
بەڵام لایەکەی تری کە کرێکاران و خەڵکی بەشمەینەتی ئەم ووڵاتانە دەگرێتەوە بێجگە لە کرێ ی کەم ، بێکاری ،نەخۆشی ،بێ دکتۆر و دەرمان ، گرانی و سەدان دەردو مەینەتی تر کە ڕوبەڕیان دەبێتەوە، کوشتن و ڕاونان و بەندیخانە چاوەڕوانیان دەکات، ئەوانەی کە دەنگی ناڕەزایەتی دەردەبڕن و ڕووبەڕووی دەسڵاتداران دەبنەوە، هەر بۆیە بە ناچاری ووڵاتەکانیان جێدەهێڵن و ڕوو دەکەنە ووڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سەلامەتی گیانیان و دەسکەوتنی کارێک بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان، بەلام لێرەش سیاسەتی نیولیبرالیزمی سەرمایەداران وازیان لێ ناهێنێ و دوچاری کرێی کەم و بە سوك سەیرکردن دەبنەوە و سنورەکانیان بەهێزی ووشکانی ، دەریاوانی دەتەنن و پەنابەران دەگرن و ڕەوانەی تورکیا و یۆنان و لیبیا یان دەکەنەوە، کە هەندێک جار و لە ناردنەوەیان ئەو بەلەم و چوپانەی کە پێی هاتون غەرق دەبێت و دەبێتە هۆی خنکاندنی بەشێکی زۆریان ، پەنابەرانی دیپۆرتکراو، لەوێش دوچاری ئیهانە و لێدان و سوکایەتی و هەندێک کاتیش توشی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە.
سەندیکا کرێکارییەکانی سویسرا بەووردی چاودێری ئەم بارودۆخە دەکات و خەڵک هان دەدات کە لە دەنگدانی ئەم جارەدا و لەسەر ئەم مەسەلەیە کە سویسرا بەشدار بێت بە هێزو بودجە تەرخان بکات بۆ هێزی ناوبراو کە بە ( Frontex) ناسراوە بە ( نا) بەشداری بکەن و ئەم دەنگدانە ڕەت بکەنەوە.
نا بۆ Frontex.
ئەزمیر: ڕێکەوتی ٢٨/٤/٢٠٢٢ لەهەردوو ناوچەی سێفێری هیسارو دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ٦٠ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بەدوورگەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
مۆغەڵا: ڕێکەوتی ٢٨/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی فەتحیەی سەر بەشاری مۆغەڵا لەناو دارستانێکدا ١٧ پەنابەری نەتەوە جیاواز دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ١٢پەنابەری ئەفغانی وە ٣ پەنابەی میسری وە یەک پەنابەری سوری وە یەک پەنابەری بەنگلادیشی
هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
ئایدن: ڕێکەوتی ٢٧/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن لە کەنار دەریادا تەرمی پەنابەرێکی سوری دۆزرایەوە کە وویستبووی بەبەلەمێکی چوپ بپەڕێتەوە بۆ دوورگەی لیسبوسی یۆنانی بەڵام بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیەوە ژیانی لەدەست دابوو تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارەکە کرا
وان: ڕێکەوتی ٢٧/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی ئپێک یۆڵۆ سەر بەشاری وان ٣٠ پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران
چەنەکاڵێ: لەماوەی چوارمانگی ڕابردوودا لەشاری چەنەکاڵێ و ناوچەکانی سەر بەشاری چەنەکاڵێ هەزارو ١٩٥ پەنابەر دەستگیرکراون کە زۆرینەیان پەنابەرانی ئەفغانی بوون لەگەڵ دەستگیرکردنی دەیان قاچاخچی و دەست بەسەرداگرتنی هۆکارەکانی گواستنەوەی پەنابەران
هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
دەیان پەنابەر بەشێوازێکی نامرۆڤانە لەلایەن بوڵگاریاوە دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
هیوا خدر بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی راگەیاند” ڕێکەوتی ١٨/٤/٢٠٢٢ هێزەکانی جەندرمەی تورکیا ڕایگەیاند :کە لەناوچەی کۆفجازی سەر سنوری نیوان تورکیاو بوڵگاریا سەر بەشاری کرک لارێلی Kırklareli ی تورکیا سەدوو ٨٧ پەنابەریان دەستگیرکردووە
بەشێوەیەك کە هەرچی کاڵاو جل و بەرگ و پارەو مۆبایل و شتی بەنرخ پێیان بووە لێیان سێندراوەو بە نیمچە ڕووتی لەلایەن حکومەتی بولگاریاوە دیپۆرتی سنوری تورکیاکراونەتەوە”
بەپێی لێدوانی پەنابەرەکانیش” پێشتر لە یۆنانەوە چونەتە خاکی بوڵگاریاوە بەڵام لەگەڵ دەستگیرکردنیان لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی سنوری بوڵگاریاوە بەوشێوازە نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵکراوە”
سەبارەت بە ڕەگەزنامەی پەنابەرەکانیش
پێک هاتوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( سوریا ، ئێران ، ئەفغانستان ، مەغریب ، تونس)
هیوا ئەوەشی ووت”ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بەتوندی ئیدانەی ئەو جۆرە مامەڵەکردنە دەکەین بەرامبەر بە پەنابەران لەلایەن بوڵگاریاوە
کە ئەم جۆرە مامەڵەکردنە دوورە لە بەهاو پیوانە نیو دەولەتیەکان لەبارەی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی پەنابەرانەوە.وە داواش دەکەین لە ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران وە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران وە ڕێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتی IOM بەتوندی ئیدانەی ئەم جۆرە مامەڵەکردنانە بن کە بەرامبەر بەپەنابەران لەلایەن حکومەتی بوڵگاریاوە ئەنجامدراوەو وە کاربکەن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەراندا”
ئەزمیر: ڕێکەوتی ١٦/٤/٢٠٢٢ لەناوچەکانی سەفیری هیسارو چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر لەناو چەند بەلەمێکی چوپدا ٥٣ پەنابەر ڕزگارکران کە دوای گەیشتنیان بەدوورگەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
ئایدن: ڕێکەوتی ١٦/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٦٧ پەنابەر لەسەر چەند بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە دوای گەیشتنیان بە سنورەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە
چەنەکاڵێ: ڕێکەوتی ١٦/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ ٢٧ پەنابەر ڕزگارکران کە دوای گەیشتنیان بە سنورەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە
مۆغەڵا: ڕێکەوتی ١٥/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی داتچا سەر بەشاری مۆغەڵا ٢٧ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان
هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
مۆغەڵا: ڕێکەوتی ١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی کۆیی جێغیز سەر بەشاری مۆغەڵا ١٨ پەنابەرو قاچاخچیەکیان دەستگیرکرد لە کاتی خۆ ئامادەکردن و ڕۆیشتن بۆ کەنار دەریا بەمەبەستی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان وە دەستیانگرت بەسەر کەلوپەلی پەڕینەوە کە پێک هاتبوو لە بەلەمی چوپ و بزوێنەری کارپێکەری بەلەمە چوپەکە قاچاخچیەکە ڕەوانەی دادگاکرا وە پەنابەرەکانیش ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانکران بۆ مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان لە هەمان شارو هەمان ڕێکەوت لەکاتێکی جیاوازتردا لەناوچەی مارمەریس ١٩ پەنابەر ڕزگارکران ڕزگارکران کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە.
ئەزمیر: ڕێکەوتی ١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر ١٤ پەنابەر ڕزگارکران کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە. هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
دەقی یاداشتی نارەزایەتی کە بەبۆنەی ۸ی مارس رۆژی جیهانی ژنان درا بە نۆێنەرایەتی حکومەتی هەریمی کوردستان لەلەندەن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1