Author
usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: بەریتانیاو هیندستان لەبارەی پەنابەرانەوە ڕێکەوتننامەیەکیان واژۆ کرد
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
حکومەتی بەڕیتانیاو حکومەتی هیندستان ڕێکەوتنامەیەکیان دەربارەی پەنابەران واژۆ کرد بەپێی ڕێکەوتننامەکە “حکومەتی هیندستان تەواوی ئەو پەنابەرانەی چونەتە ووڵاتی بەڕیتانیاو تا ئێستا مافی مانەوەو پەنابەرێتیان وەرنەگرتوە وەریانگرێتەوە
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: ژمارەیەك پارتی سیاسی لە ئیتاڵیا داوای ڕاگرتن و ڕێگریکردن لە پەنابەران دەکەن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا ڕایگەیاند لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تا ڕێکەوتی ٣/٥/٢٠٢١ زیاتر لە ١٠،٠٠٠ دەهەزار پەنابەر لەڕێگای دەریاوە ڕوویان لە ئیتاڵیا کردووە جگە لەوەی هێزەکانی ئێشکگری دەریاییان زیاتر لە ٤٥٥ پەنابەرانیان ڕزگارکردووە ئاماژەی بەوەشدا تەنها لەماوەی سێ ڕۆژی سەرەتایی مانگی پێنجدا ١٥٠٠ هەزارو پێنج سەد پەنابەر گەیشتونەتە ئیتاڵیا کە لەو ژمارەیەش ٩٩٧ نۆسەدوو نەوەت و حەوت پەنابەریان تەنها لەیەك رۆژدا گەیشتوونەتە ئیتاڵیا
وەزارەتی ناوخۆی رایگەیاند ئەو ژمارەیە سێ هێندەی ساڵی پێشوترە لە هەمان کاتدا کە تەنها ٣٥٧٣ سێ هەزارو پێنچ سەدوو حەفتاو سێ پەنابەر گەیشتبوونە ئیتاڵیا
کۆمهك و هاوکاری بهسهر چەند خیزانی هەژاروکەم دەرامەت دابهشکرا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
بەبۆنەی یەکی ئایار رۆژی جیهانی چینی کریکارەوە
کۆمهك و هاوکاری بهسهر چەند خیزانی هەژاروکەم دەرامەت دابهشکرا
پیرۆزە یەکی ئایار ڕۆژی یەکیتی و هاوپشتی چینی کریکار
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ٢٩/٤/٢٠٢١ لەناوچەی داڵامان سەر بەشاری مۆغەڵا (١١ ) یانزە پەنابەر دەستگیرکران
هەر لەشاری مۆغەڵاو لەناوچەی بۆدرۆم لەڕێکەوتی ٢٨/٤/٢٠٢١ ( ١١ ) یانزە پەنابەر رزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە،
هاتنی پەنابەر بەنایاسایی دەبێتە ڕێگری لەبەدەستهێنانی ئیقامەی هەمیشەی
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
هاتنی پەنابەر بەنایاسایی دەبێتە ڕێگری لەبەدەستهێنانی ئیقامەی هەمیشەی
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
“لە ڕێکەوتی ٢٦/٤/٢٠٢١ دا ١١٣ سەدوو سیانزە پەنابەر بە بەلەمێکی چوپەوە لە فەڕەنساوە بەرەو بەڕیتانیا بەڕێکەوتبوون لە سنوری دەریایی بەڕیتانیا لەلایەن هێزی ئێشکگری دەریایی بەڕیتانیاوە سەرجەمیان ڕزگارکران و بەرەو کەناری(دۆڤەر ) بران کە لەنێوانیاندا منداڵ هەبوون بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکانیش هەلیکۆپتەریان بەکار هێنابوو”
چانکاڵێ:
ڕێکەوتی ٢٠/٤/٢٠٢١ لەسنوری دەریایی شاری چانکالێ ( ٣٤ ) سی و چوار پەنابەر ڕووبەڕووی ژێرئاوکەوتن دەبنەوە بەهۆی خۆڕانەگرتنی بەلەمەکەیان کە چوبووە هەر لەسەرەتایی ڕووداوەکە تەلەفون دەکەن بۆ پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاو سەرجەمیان رزگاردەکرێن و رەوانەی بەرێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی شارەکە کران
بەدەیان پەنابەر لەناو ئۆتۆمبێلی بارهەلگردا دەستگیرکران کە بەدەیان پەنابەریان کوردی هەرێمی کوردستانیان تیدابوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
بەدەیان پەنابەر لەناو ئۆتۆمبێلی بارهەلگردا دەستگیرکران کە بەدەیان پەنابەریان کوردی هەرێمی کوردستانیان تیدابوە
یۆنان بەسەدان پەنابەر لەیەك ڕۆژدا دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا دەکاتەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1