Author
usr_web171_1
کەشتی ( ئۆپن ئارمز ) لەیەک ڕۆژدا بەسەدان پەنابەری لەدەریای سپی ناوەڕاست رزگارکرد
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە کەشتی ( ئۆپن ئارمز ) لەیەک ڕۆژدا بەسەدان پەنابەری لەدەریای سپی ناوەڕاست رزگارکرد
لە کۆبونەوەی لوتکەی ووڵاتانی ئەوروپی بریاردرا هاوکاری دارایی نوێ بدرێت بەتورکیا بۆ ڕێگەگری لە پەنابەران
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: لە کۆبونەوەی لوتکەی ووڵاتانی ئەوروپی بریاردرا هاوکاری دارایی نوێ بدرێت بەتورکیا بۆ ڕێگەگری لە پەنابەران
لە ڕێکەوتنی ٢٥/٣/٢٠٢١ لە کۆبونەوەی لوتکەی ووڵاتانی ئەوروپی سەرکردەکانی ووڵاتانی ئەوروپی ڕەزامەندیان دەربڕی بەپێدانی دارایی نوێ بە تورکیا بۆ مەبەستی لە خۆگرتنی زیاتر لە ( ٣،٦٠٠،٠٠٠ ) سێ ملیۆن و شەش سەد هەزار پەنابەری سوری بۆ ئەو مەبەستەش کۆمیسیۆنی ئەوروپایان ڕاسپارد بە ئامادەکردنی پێشنیارێك لەسەر پێداویستی پێشکەشکردنی دارایی بۆ نزیکی چوار ملیۆن پەنابەری سوری لەسەر خاکی تورکیا
شایەنی باسە پێدانی دارایی نوێ لەلایەن ووڵاتانی ئەوروپیەوە ووڵاتانی تریش دەگرێتەوە کە پێشوازیان لە پەنابەرانی سوری کردووە لە خاکەکانیان وەك( عێراق ، ئوردن ، لوبنان ، میسر).
لەگەڵ بەردەوامی گەیشتنی پەنابەران بەڕیتانیا یاسای قورستر دەردەکات
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: لەگەڵ بەردەوامی گەیشتنی پەنابەران بەڕیتانیا یاسای قورستر دەردەکات
لەڕێکەوتی ٢٣/٣/٢٠٢١ ( ١٨٣ ) سەدوو هەشتاو سێ پەنابەر بەشەش بەلەم لەیەك ڕۆژدا گەیشتنە بەڕیتانیا لەڕێگای دەریایی ( مانش )ەوە
فیدراسیۆن ئاماری گرتن و ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەتورکیا بڵاو دەکاتەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: فیدراسیۆن ئاماری گرتن و ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەتورکیا بڵاو دەکاتەوە
بەپێی ئاماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا
تا ڕێکەوتی ١٧/٣/٢٠٢١ ژمارەی ئەوپەنابەرانەی وویستویانە لەسنورەکانی تورکیاوە بگەنە ووڵاتانی ئەوروپاو دەستگیر کراون بریتیە لە ( ٢٠،١١١) بیست هەزارو سەدوو یانزە هەزار پەنابەر کە لەنیوانیاندا ( ٧٦٥ ) حەوت سەدوو شەست و پێنچ پەنابەریان عیراقیین کە لە پلەی چوارەمی دەستگیرکراوەکاندایە پەنابەرانی ئەفغانیش لەپلەی یەکەمی دەستگیرکراوەکاندان ئەوانی تریش بریتین لە پەنابەرانی وولاتەکانی( ئەفغانستان ٧٧٩٨ پەنابەر ، سوریا ٣٧٥٧ پەنابەر ، پاکستان ١١٧٥ پەنابەر ، عێراق ٧٦٥ پەنابەر ، ئۆزبێکستان ٧٤١ پەنابەر ، بەنگلادیش ٧٠٣ پەنابەر ، تورکمانستان ٥١٥ پەنابەر ، ئێران ٥١٠ پەنابەر ، سۆماڵ ٤٠٣ پەنابەر ، فاس ٣٧٤ پەنابەر ، پەنابەرانی ووڵاتانی تریش ٣٣٧٠ )
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: بەدەیان پەنابەر بونە قوربانی لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا
هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
“لە ڕێکەوتی ١٨/٣/٢٠٢١ کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەکی بەرەبەیان بەکاتی ئەوروپا بەلەمێکی پەنابەران کە نزیکی ( ١٣٠ ) سەدوو سی پەنابەری لەسەربوە لەنزیك کەنارە دەریاییەکانی لیبیا ئاگر دەگرێت هەر لەسەرەتایی رووداوەکە پەنابەران پەیوەندی دەکەن بە پلاتفۆڕمی تەلەفونی ڕزگاریەوە”
پەنابەرانی عێراقی بەهەرێمی کوردستانەوە لە ریزبەندی یەکەمدا هاتوون بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی
by usr_web171_1
written by usr_web171_1