Author
usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە ژیان لهدهستدانی دوو پەنابەران بەهۆی سیاسەتی دیپۆرتهوه
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئایدن: هیوا خدر/ بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی پەنابەرانی ڕاگەیاند لەڕیکەوتی ٢١/١٢/٢٠٢٢ نزیکی پەنجا پەنابەران بەبەلەمێکی چوپەوە دەگەنە نزیک دوورگەی ساموسی یۆنانی بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئێشگری دەریایی یۆنانەوە دەستگیر دەکرێن و بزوینەری کارپێکەری بەلەمەکە لێدەکەنەوە بە گورسیک بەلەمە چوپەکە بەخێرایەکی زۆر ڕادەکێشن بەرەو سنوری دەریایی تورکیا بۆ ناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن بەو هۆیەوە ئاوێکی زۆر دەچێتە نێو بەلەمەکەوەو سەرەڕای نائارامی دەریایە لەڕووی شەپۆلەوەو دواتر وازیان لیدەهێنن دواتر پۆلیسی ئێشگری دەریایی تورکیا ئاگادار دەکرێتەوە وهڕایگەیاند کاتێک چوین بەهانایانەوە بۆ ڕزگارکردنیان لەکاتی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە بوو ،، ٤٣ ،، پەنابەر رزگار کران وە تەرمی دووپەنابەری ژنیش لەدەریاکە دەرهینران کە ژنێکیان لەمانگی پێنجەمی دوو گیانی دابوو هەرچەندە ئاماژە بە رەگەزنامەی پەنابەرەکان نەکراوە بەڵام ئەوانەی لێدوانیاندا لەسەر رووداوەکە پەنابەرانی ئەفریقی بوون
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە کۆمەڵێک پەنابەر ژیانیان لەدەست دا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هیوا خدر/ بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٦/١٢/٢٠٢٢ لە شاری شانلی ئۆرفا مینی پاسێک ،، ٣١ ،، پەنابەری هەڵگرتبوو لەناوچەی هارران دەکەوێتە ڕووبارێکەوە ڕاستەوخۆ لایەنە ئەمنیەکان ئاگاداردەکرێتەوە خۆشبەختانە توانرا ،، ٢٥ ،، پەنابەر رزگاربکرێن کە پێنچ پەنابەریان بریندارببون رەوانەی نەخۆشخانەی شارەکە کران بەڵام بەداخەوە ،، ٦ ،، شەش پەنابەریان ژیانیان لەدەستدا پارێزگاری شارەکە سەبارەت بەڕووداوەکە ووتی مینی پاسەکە وەرگەڕاوەو کەوتۆتە ناو ڕووبارەکەوە ووتیشی ئەو قاچاخچیانەمان دەستگیرکردون کە پەنابەرەکانیان گواستۆتەوەو رەوانەی دادگامان کردوون بەڵام سەبارەت بەڕەگەزنامەی پەنابەرەکان هێشتا ئاشکرا نەکراوە
گرنگترین سەندیکا کرێکاریەکانی بەریتانیا پشتیوانی شۆڕشی ئێران دەکەن!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئێوارەی رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٢٨/١١/٢٠٢٢ لەدریژەی ڕاکێشانی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندان و خرۆشانی شۆڕشگێڕانەی ژنان و لاوان وخەڵکی کریکارو زەحمەتکیشی ئێران، لەسەر داوای فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، لەیەکێك لە هۆڵەکانی پەرلەمانی بەریتانیا کۆبوونەوەیەك لەلایەن جۆن ماکدوناڵد ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و دووەم کەسایەتی چەپی ناو حزبی کرێکاران سازدرا .
وتەی دەشتی جەمال لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەریتانیا
بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی لە خۆپیشاندان وناڕەزایەتییەکانی ژنان و لاوان و خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی ئێران
بەرواری٢٨/١١/٢٠٢٢
ئازادیخوازان، ئامادەبووانی بەڕێز
بەناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێران، هەروەها زۆر سوپاسی جۆن مەکدۆناڵد دەکەم بۆ بەڕێخستنی ئەم کۆبوونەوەیە، پێم خۆشە ئەوەش بڵێم جۆن یەکێکە لەو پەرلەمانتارانەی وەك هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگری لە بزووتنەوەی کرێکاری و مافەکانی پەنابەران و ژنان و بەرگری لە ئازادی ڕاوەستاوە.
نامە بە ئەنتۆنیو گۆتیریش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
بەرێز ئەنتۆنیو، هەروەك ئاگادارن دوێنی ٢٨ی سەپتێمبەری ٢٠٢٢ لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوان و رۆکێت بارەگای حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی لە (پردێ، کۆیە، زرگویز و ماوەت..) بەخەستی بوردومانکرد کە بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێکەوتەوە و چەندین کەس بریندار بوون و بە دەیان خەڵکی گوندی ناوچە سنوریەکان و پەنابەری دانیشتووی ئوردوگاو کەمپەکان ئاوارەو بێخانەو لانە بوون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لەژیانو سەلامەتی هاوژین زیبا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هاوژین زیبا هەڵسوراوی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان , کە بەرپرسی فێمێنیزمی رۆشنگەرییە لە تۆری ناوەندی رۆشنگەری چاودێر لە سلێمانی. لە دوای بەشداری لە بەرنامەیەکی کوردسات نیوز، سەبارەت بە پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، لەگەل ئەندام پەرلەمان(هەورامان گیچنەیی) کە لەو بەرنامەیەدا باسی لەمافوئازادیەکانی ژنانی کردوە. بەوهۆیەوە لە سوشیال میدیا و تورە کۆمەلایەتێکان و چەند شۆێنێکی گشتیی، هێرشێك بۆ سەرکەسایەتی دەستی پێکردوە وتەنانەت کەسانێك نابەرپرسیاریانە تۆماری دەنگی هاوژینیان بە مەبەستی ناوزڕاندن وتەشهیر لەسەر ئەم کەسە بلاوکردۆتەوە ودۆخەکە بە جێگەیەك گەیشتوە کەهەڕەشەو مەترسی لەسەر ژیانی دروستببێت.
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: کاردانەوەی یۆنان لەسەر ژێر ئاوکەوتنی دوو بەلەمەکەی پەنابەران دوو بەرپرسی باڵای یۆنان ڕەخنە لە تورکیا دەگرن و چەند داوایەکیش ئاڕاستەی تورکیا دەکەن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
دوای ژێر ئاوکەوتنی دوو بەلەمی پەنابەران لەدەریایی ئیجە لەسنوری دەریایی یۆنان لە هەریەک لە دوورگەی کیسرا و لیسبوس لەڕێکەوتی ٥ و ٦ مانگی ٢٠٢٢/١٠ کە دەیان پەنابەر بونە قوربانی و بەشێکیان هێشتا بێ سەرو شوێنن کە لەنیوانیاندا پەنابەرانی عێراقیش هەن ، دوو وەزیری یۆنان رەخنەیان لەتورکیا گرت و چەند داواکاریەکیشیان ئاڕاستە کرد
لەسەر ژێر ئاوکەوتنی دوو بەلەمەکەی پەنابەران دوو بەرپرسی باڵای یۆنان ڕەخنە لە تورکیا دەگرن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1